به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسان پێشبینی ده‌كرێت تەوژمێكی گەرمی لەگەڵ كەشێكی شێدار لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕوو لە عیراق بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی له‌لاپه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ”لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەدیاریكراویش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەجۆرێك كاریگەریی هەوای سارد قەتیس دەبێت و هاوشان دەبێت لەگەڵ بەرزەهەوایەكی ناوچەیی و دەبێتە مایەی ئەوەی لە شەودا كەشێكی مامناوەند و لە ڕۆژدا گەرم بێت، پلەی گەرماش لە دەوروبەری (4-5) پلەی سەدی، بەراورد بەكاتی ئاسایی، بەرزدەبێتەوە”.

بە وتەی سادق عەتیە”لەگەڵ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئاراستەی با گۆڕانكاریی بە سەردادێت لە زۆربەی شارەكانی وڵات، لە زۆربەی كاتەكانيشدا هێوربوونەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش وادەكات زیاتر هەست بە گەرما بكەین”.

ئەو كەشناسە عیراقیە، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی شێداریش دەكات لە شارەكانی باشوور (بەسرە و میسان و زیقار)، بەجۆرێك كەشوهەوا لە ڕۆژگاردا تێكدەچێت لەو شارانەدا و گۆڕانكاریش لە ئاراستەی بادا دروست دەكات كە بۆ ماوەی هەفتەیەك، یان زیاتر درێژە دەكێشێت، ئەمەش وەك پێشبینییەكی سەرەتایی كە پشتى بە جوڵەی سیستمی گوشارە كاریگەرەكان بەستووە”.

 


ئەمرۆ پێنج شەممە لەسەردانێكیدا بۆشاری سلێمانی سەرۆكی یانەی هەڵەبجە تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و لەئێستادا لەنەخۆشخانەیەو باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22/8/2019 و لەسەردانێكیدا بۆ شاری سلێمانی بۆ دابین كردنی ھەندێك پێداویستی بۆ یانەكەی سەرۆكی یانەی هەڵەبجە تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت.


بەپێی زانیارییەكانی كوردیو مامۆستا ئەردەڵان صلاح الدین سەرۆكی یانەی وەرزشی هەڵەبجە توشی روداوی ھاتوچۆ بووە و لەئێستادا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیە و باری تەندروستی جێگیر نیە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: هێزەكان پۆلیسی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا دەگرن و شۆفێرەكەی دەستگیردەكەن كە سكاڵای لەسەر بووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: پاش ئەوەی بە نوسراوی ڕەسمی ئاگادار كراینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە بە دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس / شەبەح كە لە دادگاوە بڕیاری دەستبەسەراگرتنی بۆ دەرچوە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا زانیارییان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە كۆكردەوەو ئەمڕۆ ۲۲-۸ بەبڕیاری دادوەر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراو شۆفێرەكەشی دەستگیر كرا.

 

وتیشی: دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان شۆفێرەكەو ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.

 

وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری هاوردەكردنی تەماتەی لە هەموو ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناو هەرێم دەركرد، بڕیارەكە لە (1/9/2019)ەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

 


بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنروێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: هاوردەكردنی تەماتەی لە هەموو ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەیەو بڕیارەكە لە (1/9/2019)ەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو و كاری پێدەكرێت تاكو ئەوكاتەی بازاری ناوخۆیی هەرێم پێویستی بەهاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت و بڕیاری نوێ دەردەچێت بۆ ڕێگەپێدان بە هاوردەكردن.

 


ئاماژەی بەوەشداوە: بڕیارەكەی وەزیری كشتوكاڵ بە پشت بەستن بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ژمارە (4) ساڵی (2008) و نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران (6547) لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دەركراوەو دەركردنی ئەم بڕیارە هەنگاوێكی دیكەی وەزارەتی كشتوكاڵە بە ئاراستەی پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی.

 

 

محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی شێوازی یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم، نیگەرانە لە بزووتنەوەكەیان و ناگەڕێتەوە بۆ خانەی ڕاپەڕاندنیش.

بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی 18ی ئابی 2019، ناوی مستەفا سەید قادری وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی هەرێم نارد بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەونایدا دەڵێت "بەڵێ پرسی جێگری سەرۆكی هەرێم كە بەو شێوەیە یەكلا كرایەوە، نیگەرانی كردووم، چونكە نەدەبوایە بەو شێوەیە بوایە و بۆچی ئەو دادەنرێت و من دانانرێم؟."

محەمەد تۆفیق ڕەحیم، كە لە ئێستادا لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كشاوەتەوە، جەخت دەكاتەوە لەوەی ناگەڕێتەوە بۆ خانەی ڕاپەڕاندن.

دەربارەی ئەوەی لەسەر دانانی مستەفا سەید قادر پەیوەندییان پێوە كردووە وەك كەسێك كە خۆی كاندید كردووە، ناوبراو دەڵێت: "پەیوەندییان پێوە نەكردووم و كاك عومەری سەید عەلی خۆی دیاریی كردووە."


بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەركرا.

عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانكی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاندوە " كەمێك پێش ئێستا، فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان هات و ئێمەش پارەكە دەخەینە سەر ژمارە حیسابی بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران.

چاوەڕوان دەكرێت لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بكرێت كە تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگی ئایاریان پێ نەدراوە.

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین باندێكیان دەستگیر كرد كە پێكهاتوون لە 2 كەس و پێشینەیان هەیە لە تاوانكاری و پێشتریش فەرمانی دەستگیر كردنیان هەبووە.

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: باندێكیان دەستگیر كرد كە پێكهاتوون لە 2 كەس و پێشینەیان هەیە لە تاوانكاری و پێشتریش فەرمانی دەستگیر كردنیان هەبووە بە ماددەكانی 14 لە یاسایی ماددە هۆشبەرەكان و 405 لە یاسایی سزادانی عێراقی.

 


وتیشی: لە كاتی دەستگیركردنیان دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو دەمانچە و چەند ماددەیەكی هۆشبەر لە جۆرەكانی ( حەشیش و كریستاڵ و هێرۆین) وە دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و چەندین كەلوپەلی تر، باندەكەش لە ماڵی یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیر كراون.

 

هەروەها ڕاشیگەیاند: پاش لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بە وتەی خۆیان پێشتر تەقەیان لە خەڵك و ماڵان كردووە، لە ئێستاشدا باندەكە بە فەرماندی دادوەر بە ماددەی 405 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیر كراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

دوای تاخیر بوونی له‌ گه‌یشتنی دواجار به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاندا بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرا.

عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاند: " كەمێك پێش ئێستا، فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان هات".

بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی بۆ باسنیوز روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەوان پارەكە دەخەنە سەر ژماره‌ حیسابی بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی ئەو شوێنانە دابه‌ش بكرێت كه‌ تاوه‌كوو ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایاریان پێ نه‌دراوه‌.

پەڕەى 12 لەکۆى 5183 پەڕەدا