سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکرد و بەگوێرەی فەرمانەکەش، لەڕۆژی یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩ فەرمانەکە بۆھەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر وەک جێگرانی سەرۆکی ھەرێم دەرکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنداوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە، فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕایگەیاندوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم ھەفتەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩ فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی، جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا دەرکردووە، کە ھەردووکیان وەکو جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبن.

 

پارتی بەفەرمی کاندیدی نوێی پارێزگارى هه‌ولێری پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کردو بڕیاریشە پێنجشەمەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆببێتەوە لەسەر پرسی گۆڕانكاری لەپۆستی پارێزگار.

بەپێی نووسراوێک کە وێنەیەكی بە كوردیو گەیشتوە ، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سیڤی کاندیدی بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کرد و لە ئەنجومەنی پارێزگاش پەسەندکرا.

کاندیدەکەی پارتی بۆ پارێزگارى نوێی هه‌ولێر، فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حیزبەیە و پێشتر مامۆستای زانکۆ بووە، دوای ئەوەی رەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەدەستده‌هێنێت، وەک پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

بە گوێرەی بەرنامەی كاری كوبونەوەی ڕۆژی پێنجشەمەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر باس لە گواستنەوەی ڕاژەی نەوزاد هادی دەكرێت بۆسەر میلاكی سەرؤكایەتی هەرێم دواتریش سیڤی كاندیدی پارێزگاری هەولێر دەخوێندرێتەوەو دەنگی لەسەر دەدرێت.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لە هاوڵاتییەك كردبوو .

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (كوردیو) گەیشتووە و تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "هاووڵاتی (ن، خ، م) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن".

ڕوونیشکراوەتەوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك ،ف، ق) لەدایكبووی 1981 و (ر، ل، ح) لەدایكبووی 1997، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لە ویلایەتی ئاندرا پرادێشی هیندستان، ژنێكی تەمەن 73 ساڵان دوو منداڵی بە بلووری بوو.

 كەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، ماگایاما یاراماتی 73 ساڵان و هاوسەرەكەی سیتاراما رجاراۆ-ی 82 ساڵان، ساڵانێكە سەرقاڵی دانانی منداڵی بلوورین. دوواینجاریش ماگایاما  لەژێر چاودێری د. ئوما سانكار ئەنجامیاندا و، پاش وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی دوو مانگ و دانانی بلوری دووگیان بووە و بە نەشتەرگەری دووانەیەكی بووە.

د. سانكار باسی لەوە كرد كە رەوشی دایك و منداڵەكان باشە، باسی لەوەیش كرد كە پاش لەدایكبوونی منداڵەكان راجاراۆ-ی باوك‌ دووچاری شەلەل بووە و لەژێر چارەسەردایە.
 لە ساڵی 2018دا لە ویلایەتی پێنجاری هیندستان، ژنێكی 72 ساڵان بەناوی دالجیندەر كاور منداڵێكی كوڕی هێنایە دنیاوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند قوربانیاكانی سه‌ردانیكه‌رانی كه‌ به‌لای بۆ زیاتر له‌ 130 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌ و له‌نێویاندا 31كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رووداوه‌كه‌ به‌هۆی پاڵپێوه‌نان و قه‌ره‌باڵخی روویداوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی داڕمانی ژێرزه‌مینێك كه‌ زیاتره‌تكاران به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن دروست بووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیش رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی "راكردنی توێریج" 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 100 كه‌سیش برینداربوونه‌.

ئامبۆلانس و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و بریندارانییان گواستووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رووداوه‌كه‌ له‌ناو حه‌ره‌می حوسه‌ینییه‌ی هندیه‌ (توێریج) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ قه‌زاكانی پارێزگای كه‌ربه‌لا روویداوه‌.

 

رەنگە بەم نزیکانە شتێک نەمێنێت بە ناوی چرچی پێست و دەرمانێک کۆتایی پێبهێنێت.

زانایان جۆرێک لە پڕۆتینیان دۆزیوەتەوە کە وەکو دژە پیربوون کار دەکات و رێژەکەیان لە پێستی کەسێکی گەنجدا زۆرە و لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، کەم دەکات.

لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئەو پڕۆتینە، پێستی مرۆڤ پیر دەبێت و قەبارەی و توندووتۆڵی تێکدەچێت.

ئیمی نیشیمورا، پزیشک لە زانکۆی پزیشکی تۆکیۆ، لەگەڵ  هاوڕێکانی ئەو جۆرە پڕۆتینەیان دۆزیوەتەوە و تاقیکردنەوەشیان لەسەر مشکی تاقیگە کردووە.

بە گووتەی ئیمی، دۆزینەوەکەیان یارمەتی مانەوەی پێست بە گەنجی دەدات، جیا لەوەش، وا دەکات برینی سەر پێست زووتر ساڕێژ ببێت، تەنانەت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە.

ئەو زانایانە دەرمانەکە لەسەر مرۆڤیش تاقیدەکەنەوە، بەوجۆرەش، رەنگە لە داهاتوو چرچی پێست تەنها لە وێنە کۆنەکان ببینین.

 

لە ئەمڕۆوە دووشەممە،10-9-2019 لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی هاوردەكردنی بەروبوومی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەكرێت.

 

بە پێی ڕاگەیەنراوێك كەواژووی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی لەسەرەو دە ڕۆژ پێش ئێستا دەرچووە بەپشتبەستن بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵ ژمارە 4ی ساڵی 2008 ، بەرهەمی ناوخۆیی هاوردەكردنی بەروبوومی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەبێت.

 

بەپێی بڕیارەكە قەدەغەكردنی هاوردەی هەنار تا ئەوكاتە بەردەوام دەبێت كە بەروبوومی ناوخۆیی ساغ دەكرێتەوە و دەگاتە ئاستێك كە پێویستی بازاڕ پڕناكاتەوە، یان نرخ ئەوەندە بەرز ببێتەوە كەمافی بەكاربەرانی تیادا پارێزراو نەبێت.

وابڕیارە رۆژی ١٤ی ٩ی ٢٠١٩، ھەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت.

نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە رایگەیاند: رۆژی ٨ی ٩ی ٢٠١٩، وادەی پڕکردنەوەی فۆرم بۆ پۆستە ناوخۆییەکانی گۆڕان کۆتاییھات، تائێستا سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی کاندید کردووە، لەوانەش (عومەری سەید عەلی و شۆڕش حاجی)، کاندیدی سێیەمیش ناوەکەی ئاشکرا ناکەین، چونکە نازانین تاوەکو کۆتایی لەکێبڕکێکە دەمێنێتەوە یان نا.

وتیشی: "بۆ خانەی راپەڕاندنیش، ١٢ کەس خۆیان کاندیدکردووە، کە پێنج کەسیان لەسلێمانی، سێ کەس لەھەولێر، دوو کەس لەگەرمیان، ھەڵەبجەو بادینانیش یەکی کاندێکیان پێشکەشکردووە، بەڵام رەنگە تاوەکو کۆتایی کێبڕکێکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت".

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی دەڵێت: "مانەوەی عومەر سەید عەلی وەک رێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویست دەزانین".

راشیگەیاند: بڕیارە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە ھەڵبژاردن بۆ جڤاتی گشتی بکرێت، پاشان ھەڵبژاردنی رێکخەرو خانەی راپەڕاندن دەکرێت، کە لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە ھەڵدەبژێردرێن.

ناوبراو بۆ سایتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن حەوت ئەندامەو وەکخۆی دەمێنێتەوە، تاوەکو کۆنفرانس کە بڕیارە لەمساڵدا ببەسترێت، ئەگەر بەپێویست زانرا ئەوکاتە ژمارەکە زیاد دەکرێت.

سەرۆكی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ نه‌كرێت ئه‌وا له‌ 31 ی مانگی داهاتوو دەست لە پۆستەكەی هەڵدەگرێت.

میدیاكان بڵاویان كردەوە "جۆن بیركۆ لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان ئەم قسانەی كردووەو سوورە لەسەر ئەوەی 31 ی ئۆكته‌به‌ر دەست لەكابكێشێتەوە".

ماوەی 22 ساڵە لەناو پەرلەمانی بەریتانیادایە، 12 ساڵ ئەندامی پەرلەمان بووە و ماوەی 10 ساڵیشە سەرۆكایەتی پەرلەمانی وڵاتەكە دەكات.

جێگای ئاماژه‌بۆكردنه‌ پێشتر بیركۆ رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی توند بۆوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانیان هه‌بوو له‌ له‌بێلایه‌نیه‌كه‌ی.