ماڵپەرێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بۆندێكی فەرمی پێگەیشتووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەستێرەیەكی خۆی بێت".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی رایگەیاند : " یانەی یوڤینتۆس دەیەوێت بۆندێك لەگەڵ ئیسكۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید واژۆ بكات و بیگوازێتەوە تۆرینۆ".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " یانەی یوڤینتۆس ئامادەیە لەپێناو گواستنەوەی یاریزانەكە بڕی (75) ملیۆن یۆرۆ بداتە كارگێری ریال مەدرید و لەكۆتایی ئەم وەرزە درێسی سپی و رەشی پێ بپۆشێت".

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ڕوویدا و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا.

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ تاخی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی و وه‌ستای سه‌ر مۆلیده‌كه‌ش كه‌ خه‌ڵكی شاری موسڵه‌ ده‌یه‌وێت كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات تا گرفتی كاره‌باكه‌ چاره‌سه‌ر بكات، له‌وكاته‌شدا هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ دووگیانه‌ دێته‌ لای و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی بدات، به‌ڵام له‌چكه‌كه‌ی له‌ په‌روانه‌ی مۆلیده‌كه‌ ده‌ئاڵێ و دواتر به‌شێك له‌ ده‌م و چاوی و سه‌ری به‌ر په‌روانه‌ی مۆلیده‌كه‌ ده‌كه‌وێت و ده‌ستبه‌جێ به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

دوای ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك ده‌كرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەك لە بارەی نووسراوێکی بڵاودەکاتەوە کە ئاراستەی پارێزگای دهۆك کراوە و تایبەتە بە خەرجییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆك.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا رایگه‌یاندووه‌ "پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن، ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆك داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا پارەکە خەرج بکرێت، بەڵام پارێزگای دهۆك وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە، بۆیە دواتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی وەرگیراو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک ئاگادار کراوەتەوە لە رەزامەندییەکە".

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ش، واتا وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردووە، بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆک لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.

 

بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا پاره‌ی گه‌نمی ئه‌و جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی دابه‌ش بکرێت که‌ له‌ مانگی 6ی 2019-دا گه‌نمیان ته‌سلیم کردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، هێمن محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "ئه‌و پاره‌ی به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش ده‌کرێت پاره‌ی ئه‌مساڵه‌ واته‌ 2019 سێیه‌م وه‌جبه‌یه‌ که‌ پاره‌ دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر جوتیارانی پارێزگای سلێمانی که‌ بڕی 20 ملیار دینار دابینکراوه‌".

هێمن محه‌مه‌د وتیشی "ئێمه‌ وه‌ک سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ 2 ملیار و 150 ملیۆنمان به‌ر که‌تووه‌ که‌ ده‌درێت به‌و جوتیارانه‌ی له‌ به‌رواری 26 و 27 و 29ی مانگی 6ی 2019 گه‌نمیان ته‌سلیم کردووه‌".

ناوبراو وتیشی "وه‌جبه‌ی چواره‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران به‌ڕێوه‌یه‌ که‌ 17 ملیاره‌ بۆ پارێزگای سلێمانی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "پێویسته‌ له‌کاتی وه‌رگرتنی پاره‌که‌ جوتیار خۆی ئاماده‌ بێت ناسنامه‌ی باری شارستانی پێبێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه‌ نه‌بێت پێویسته‌ وه‌کاله‌تی ساڵی 2019 پێبێت له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی باری شارستانی وه‌کیل".


 

 

یانەی زاخۆ بەشێوەیەكی فەرمی گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ ئاریان ئیبراهیمی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كە پێشتر لەگەڵ یانەی ئەیاكس یاری كردووە".

تەها زاخۆیی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ رایگەیاند : " یانەكەمان بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ ئاریان ئیبراهیمی گۆڵپارێز گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ درێسی تیپەكە بپۆشێت".

پێشتر ئاریان لەسەرجەم ئاستەكان لەخولی هۆڵەندا یاری كردووە ، دیارترین شوێنەكانیشی یاریكردن بووە بەدرێسی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی".

 

بانكی ناوەندی "عیراق"، ڕونكردنەوە لەبارەی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و بەڕێوەبەری لقی هەولێری ئەو بانكەش واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

 

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، رایگەیاندوه‌، تائێستا هیچ وادەیەكی دیاریكراو بۆ ناردنی پارەكەی بەغدا تایبەت بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت پارەكە بۆ موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ لە 15بۆ 20ی ئەم مانگە بگاتە هەرێمی كوردستان و لەو وادەیەدا تەمویلەكە بەئێمە بگات.

 

لەبارەی هۆكاری درەنگكەوتنی ناردنی پارەكەش لە رابردوودا، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی ڕونیكردەوە، دواكەوتنی ناردنی پارەكە لەمانگەكانی رابردوو، پەیوەندی بە دواكەوتنی نوسراوی تایبەت بە تەمویلی پارەكە هەبووە، یاخود بەهۆی ئامادە نەبوونی وەزیری داراییەوە بووە، كە واژوو لەسەر ناردنی پارەكە بكات، ئەوەش وایكردووە ناردنی پارەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆی دوابكەوێت.


 

 

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌کی نوێی موچه‌ی ڕاگه‌یاند، که‌ به‌پێی رۆژی "دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌" موچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ک شوێن دابه‌شده‌کرێت.

به‌پێی زانیارییه‌کان، ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ موچه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانه‌ سیاسیه‌کان دابه‌شده‌کرێت.

هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 دابه‌شکردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و موچه‌ی وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ موچه‌ی که‌مئه‌ندامان خه‌رجده‌کرێت.


 

 

لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی تۆپی باسكە ، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەهەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوان".

یارییەكان كە لە وڵاتی چین بەرێوەچوون ، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی ، لەوێش هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی (95 – 75) بردنەوەی تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا بووە پاڵەوانی جیهان ، پێویستی بە (4) نازناوی دیكەیە بۆ ئەوەی بگاتە ژمارەی نازناوەكانی سربیا و ئەمریكا".

 

 

لەیارییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی واتفۆرد و ئەرسناڵ بەئەنجامی (2 – 2) یەكسانبوون".

توم كلیڤەرلی و رۆبێرتۆ پێرێرا دوو گۆڵەكەی واتفۆردیان تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی گانارزیش یاریزان (ئۆبامیانگ) تۆماریكرد".

دوای ئەوەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاوبۆوە کە پێشتر ئاراستەی پارێزگای دهۆک کراوە بۆ خەرجییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک و كاردانەوەی لەتۆرەكۆمەڵایەتیەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن لێكەوتەوەو وەزارەتی ناوخۆ رونكدنەوەیەكی بڵاوكردەوە .

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: "پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نوسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن. ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا پارەکە خەرجبکرێت. بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نوسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە.

تیاشیدا هاتوە :بۆیە دواتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی وەرگیراو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک ئاگادارکراوەتەوە لە رەزامەندییەکە". واتا وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرجنەکردووە بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.