كوردیو - محمد عمر كانی

مەرجێكی شیعەی لوبنانی بانگهێشتی ئێران و حزب اللە دەكات كە لە شەری سوریا بكشێنەوەو پاشەكشەبكەن ، فەتوای حەرامبوونی شەڕو كوشتنیش دەكات لە سوریا .

عەلی ئەمین، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە لوبنان لە 29ی ئایاری 2016 فتوای حەرامبوونی شەڕكو كوشتنی لە سوریا راگەیاندو پەیامێكیشی ئاراستەی حزب اللە و ئێران كرد كە لە سووریا بكشێنەوەو چارەسەری خوێنرشتن و ململانێ لە سوریا بكەن .

ئەو مەرجەعەی شیعەكان لە ئێستادا سەردانی پاریسی كردوەو دەڵێت: ئێران بەشێك نیە لە چارەسەر بەڵكو بەشێكە لە كێشە و ناتوانێت ببێت بە بەشێك لە چاكسازی بەڵكو بەشێكە لە ململانێ .

وتویەتیشی: مەرجەعی شیعە لە عێراق و لوبنان روونە لەژێر كاریگەری روئیای ئێرانەوەیە .

عەلی ئەمین یەكێكە لە مەرجەعە شیعیەكانی لوبنان و لە شاری بەلەد لە باشووری لوبنان لەدایكبووە لە ساڵی 1952 ،لە ئێستادا لە بەیروت دەژیت .

م. كانی

كوردیو - هەولێر

سەبارەت بە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی دامەزراوەیەكی خۆی دەداتەوە كە دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی ھەرێمی كوردستانە .

لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا دیندار زێباری، سەرۆكی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێكدا ھەڵسەنگاندن بۆ ڕاپۆرتی رەوشی مافەكانی مرۆڤ دەكات لە ١-١-٢٠١٥ تا ٣-٦-٢٠١٥بەدواداچونكراوە بۆ كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ و لیژنەكەی ئەوانیش دووبارە بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتەكردوە و لەبارەی ڕەوشی بنكەكانی گرتن و گواستنەوە بەخراپ باسكراوە لە راپۆرتەكەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ باس لە بوونی ئەشكەنجە كراوە و لەوەڵامدا دەڵێن "ئەوەتاوانە و پێویستە بەڵگەی لەگەڵ پێشكەش بكرێت، داواكاری گشتی لەساڵی ٢٠١٥ بەدواداچونیان بۆ ٣٠١ سكاڵاكردوە و زیاتر لە ١٠٠ بەدواداچونیان بۆ كەیسی ڕاگیراوان بووە".

سەرۆكی دەزگاكەی حكومەتی هەرێم بۆ دەزگاكەیتری هەمان حكومەت دەڵێت: بەشێكی تری ڕاپۆرتەكە باس لە رەوشی كرێكارانی بیانی دەكات لەكوردستان بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ كرێكارانی بیانی كراوە و چەند لیژنەیەك دانراوە بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی كرێكاران و زیاتر لە چوار ھەزار ھەلی كار بۆ بێكاران دۆزراوەتەوە و ئەو كۆمپانیایانەش كە كرێكار دەھێنن ١٨ كۆمپانیا لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە و شەش كۆمپانیا خراونەتە لیستی ڕەشەوە .

لەبارەی ڕەوشی ئاوارەكانیشەوە سەرۆكی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان ووتی: ١٢٥ھەزار خوێندكاری ئاوارە بەشدارن لە پرۆسەی خوێندن و زیاتر لە ٤٠ كەمپ بۆ ئاوارەكان كراوەتەوە .

هەرچی بەرامبەر بە ئازادی ڕادەربڕینیشە دەڵێت: زیاتر لە ٨ھەزار ڕۆژنامەنوس لە كوردستان تۆماركراوە و حكومەتیش گلەیی ھەبوە لەگواستنەوەی زانیاریەكانی بەرەكانی جەنگ و ھەندێك لەو زانیاریانە زیانی بۆ بەرەكانی شەڕ ھەبووە .

م. كانی

 

هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامن لە پاككردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەسنوری میحوەری حازرو چوار گوندی تریش كۆنترۆڵ دەكەنەوە.
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بە (أخبار العراق )ى ڕایگەیاندوە " لەماوەی سێ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی میحوەری حازردا هێزەكانی پێشمەرگە 10 گوندیان كۆنترۆڵكردوەتە وە لە ئێستاشدا تەنها 15كیلۆمەتر دوورن لە سەنتەری شاری موسڵەوە."
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە " ئۆپەراسیۆنەكە لە ئیچَتادا كۆتایی هاتووە و چوار گوندی تری كاكەیەكانی سەربەقەزای حەمدانیەیان لە ژێردەسەڵاتی داعش پاككردوەتەوە و چەكدارانی داعشیش لەوناوچەیەدا زیانێكی گەورەیان بەركەوتوە"

أ.س

 

كوردیوـ سلێمانی


فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی و گۆڕانەوە رونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی جەماوەری كوردستان بڵاو دەكاتەوە وئاماژەش بەوە دەكات بەداخەوەبەبێ رەزامەندی ئێمەو برایانی كۆەمەل َ ئەوكارتی فشارە هەبوو ئەویش لەدەست چوو.
لە ڕاگەیەنراوێكدا فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەوێنەیەكی بەتایبەتی بۆكوردیو نێراوە رایگەیاندوە" بەبێ ئەوەی عەبادی و حكومەتەكەی هیچ جۆرە بەڵێنك جێبەجی بكەن بەداخەوە فراكسیۆنەكانی تر گەڕانەوە بەغدادو ئەو فشارە ش كە هەبو لەلایەن فراكسیۆنەكانی ترەوە لە دەست درا"

دەقی ڕونكردنەوەكە:

بەناوی خوای گەورە


جەماوەری سەربەرزی كوردستان
لەسۆنگەی هەست بەبەرپرسیاریەتی بەرامبەربە مافە رەواكانی گەلەكەمان و یەكڕیزی هێزی سیاسی و فراكسیۆنە كانی كورد لەبەغداد هەمیشە هەولمان داوە بە هەموو توانایەك و زۆرجاریش بە تەنازول لەسەرمافی خۆمان و حیزبەكەمان سوربین لە سەرپاراستنی یەكڕزیی كورد، هەربۆیە دوای ڕوداوەكانی ئەم دوایەی پەرلەمان و گەرانەوەی فراكسیۆنەكان بۆكوردستان و شكانی نیصابی یاسایی گریدانی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق ئیمە هەوڵماندا هەموو حیزبە سیاسیەكان لەسەرهەردوو ئاستی مەكتەبی سیاسی و فراكسیۆنەكان لە سلێمانی كۆببینەوە. بەلام تەنها سەرۆكی فراكسیۆنەكان هاتن پاشتر بریاماندا پێكەوە سوربین لەسەر بەدەست هێنانی هەندێ ماف بۆگەلەكەمان وەك پێش مەرجی گەرانەوەمان بۆكارەكانی پەرلەمان.هەروەها وەرگرتنی گرنتی ئەمنی بۆ كورد لەبەغداد.
بەڵام بەداخەوە بەبێ ڕێكەوتن و بەبێ رەزامەندی ئێمەو برایانی كۆمەڵی ئیسلامی و بەبی َحیسابكردن بۆ یەك ریزی و ئەوكارتی فشارەی هەبوو لەلاەین فراكسیۆنەكانیترەوە لەدەستدراوە نیصابی پەرلەمانی تەواو كرایەوە بەبێ ئەوەی بەڕیز عەبادیو حكومەتەكەی هیچ بەڵێنك بۆكورد جێبەجێ بكەنەوە.
فراكسیۆنی یەكگرتوو
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

am

 

 

لە وڵاتی مالیزیا ژنە بانگخوازێك كە وتارێك بۆ كۆمەڵێك ئافرەت پێشكەش دەكات و لەمیانەی دوعا كردندا دەكەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.


پێش كەوتنی ژنە بانگخوازەكە قسەكردنی هێواش دەبێت و دەست بەجێ دەكەوێت.

 


ئەمڕۆ دووشەممە خۆكوژێت خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیدا دەتەقێنێتەوە و بەو هۆیەشەوە 30 سەرباز دەكوژرێن و ژمارەیەكی تریش برینداردەبن.
جێگری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد بە ڕادیۆ سەوای ڕاگەیاندوە" ئەمڕۆ دووشەممە خۆكوژێك كەپشتێنێكی بەبۆمبچێنراوی بەستوە لە بازاری شەلالی میللی كەخاڵێكی پشكنینی تیا بووە خۆی بە ئۆتۆمبێلیكی سەربازیدا دەقاندوەتەوە "
جێگری لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاشیگەیاندوە" بەپێی ئامارەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە 30 سەرباز كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربون"

أ.س

 


باڵوێزخانەی توركیا لە دەوحە ڕایدەگەیەنێت، توركیا و قەتەر ڕێكەوتوون لەسەر لابردنی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی توركی و قەتەری لە 28 ئایاری داهاتووەوە.


بەگوێرەی بەیاننامەی باڵوێزخانەی توركیا لە قەتەر ، بە گوێرەی ڕێكەوتنەكە هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەبەخشرێن ل ڕێوشوێنەكانی پێدانی ڤیزابۆ هاتن و ڕۆشتن و مانەوە بۆ ماوەیەك زیاتر نەبێت لە 90 ڕۆژ.


لە ئێستادا پەیوەندیەكانی توركیا و قەتەر بە قۆناغێكی نوێدا هەنگاو دەنێت و سەرەڕای بەرەوپێشچوونی پەیوەندیە سیاسیەكان، قەبارەی ئاڵوگۆرشی ئابوریش لە ساڵی ڕابردودا نزیكەی یەك ملیار و نیو دۆلار بووە، و سەدان كۆمپانیای توركی لە وڵاتی قەتەر كاردەكەن

 

am


هەرچەندە بریاربوو ئەمڕۆ دووشەممە بۆجارێكی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بەڵام كۆبونەوەكە بۆ سبەی سێشەممە دواخرا .
نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ دووشەەمەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوادەخرێت بۆ سبەی سێ شەمە بەمەبەستی بەشداریكردنی زیاتری پەرلەمانتاران لە كۆبونەوەكەدا.
جێگەی ئاماژەیە دوای تێپەڕبونی مانگێك بەسەر پەكخستنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دوێنی یەك شەممە بۆیەكەمجار كۆبویەوە و لەكوتلە كوردستانیەكانیش هەریەكەلە فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆران بەشداری كۆبونەوەكەیان كرد.

أ.س

 

 

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ستایشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات و پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەركەوتنی حەوتەمین كۆنگرە دەكات.
قوباد تاڵبەانی لە پەیامێكدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی حەوتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیەوە ئاڕساتەی كردووە تیایدا دەڵێت" بەستنی كۆنگرە وهەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان روبەرووی چەندین گرفت سیاسی وقەیرانی زەق بۆتەوە، كە ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ زیندویی حزبەكەتان، وتەنها كۆنگرەش دەتوانێت حزبێك نوێبكاتەوەو متمانەی خۆی لە نێوان بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی خۆی بەهێز بكاتەوە، بەهیوای ئەوەین ئێوەش وحزبەكانی تریش هەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو ساغ وتەندروست كردنی ڕەوشی سیاسی وتواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان لایەنەكان".


دەقی پەیامەكە:

برای بەڕێز مامۆستا صلاح الدین بها‌والدین ئەمەینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

بەڕێزان سەركردایەتی وئەندامان ولایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

سڵاوێكی گەرم..

بەبۆنەی بەستنی حەوتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان‌، وهەڵبژاردنەوەی بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محەمەد بها‌‌‌‌والدین وەك ئەمەینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیڕۆزباییتان ئاراستە دەكەین.

بەستنی كۆنگرە وهەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان روبەرووی چەندین گرفت سیاسی وقەیرانی زەق بۆتەوە، كە ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ زیندویی حزبەكەتان، وتەنها كۆنگرەش دەتوانێت حزبێك نوێبكاتەوەو متمانەی خۆی لە نێوان بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی خۆی بەهێز بكاتەوە، بەهیوای ئەوەین ئێوەش وحزبەكانی تریش هەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو ساغ وتەندروست كردنی ڕەوشی سیاسی وتواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان لایەنەكان، هەروەها بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبەكەتان لەكاتێكدایە كە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی دۆزی كورد لەبارودۆخێكی هەستیارو چارەنوسسازدایە بۆ گەیشتن بە خەونی گەلەكەمان وبەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین.. ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت كە لە هەموو كات زیاتر، ئێستا، پێویستمان بەیەكخستنەوە ورێكخستنی نێو ماڵی خۆمانە.

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكان وحكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی ئەم ڕەوشە گوزەراوە، ئەمەش جێگەی ستایش وبەرز نرخاندنە، ئەمڕۆش دوای بەستنی كۆنگرەی حەوتەم، ودەستاودەستكردنی دەسەڵات، ئەركی سەرشانتان لەبەر رۆشنایی گۆڕانكارییەكان قورستر دەبێت، بۆیە چاوەڕیی ئەوەتان لێ دەكرێت كە ڕۆڵێ پێشووتان و زیاتریش ببینن وبەردەوەام بن بۆ قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی وپێكەوژیان وقبوڵكردنی ئایدیا جیاوازەكان لە پێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەمان .

سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین لەئاست شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری كوردستان.

دووبارە پێرۆزباییتان لێ دەكەم..

سەربەرز وسەرفراز وسەركەوتوو بن..

قوباد تاڵەبانی

 

am

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

29-ی ئایار/ 2016

 

بڵاوبونەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی میلشیای حەشدی شەعبی لە ناوچەی كەرمەی ڕۆژهەڵاتی فەلوجە، كاردانەوەی گەورەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا كە تیایدا، 17 هاوڵاتی سونە سەردەبڕدرێن و مزگەوەكان تەقێنراونەتەوە.


بە گوێررەی تۆمارە ڤیدیۆییەكە ژمارەی لە چەكداری حەشدی شەعبی چەند كەسێكیان دەستگیركردووە لە ناحیەی كەرمە و سەریان دەبڕن.

 

 

am