لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانیدا، مەلا بەختیار لێپرسرراوی دەستەی كارگێڕی ڕایدەگەیەنێت دەبێت پارتی مافە خواروەكانی یەكێتی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر هاوسەنگی سیاسی دروست بێتەوە و پێشی وایە پارتی بێ باكە.


لە میانەی بڵاوكردنەوەی پەیامێكیدا مەلا بەختیار دەڵێت" ئەوانەی ئێستا لەسەر شەقامی بەرژەوەندی.. خەریكی كاسە لێستنن، كە برایم عەزۆ شەهید كرا لەكوێ بون؟ كە حەسەن خۆشناو شەهید كرا لەكوێ بون؟ كە كارەساتی هەكاری قەوما لەكوێ بوون؟ لە(31) ئابدا لەكوێ‌ بون..؟"


ئەو دەڵێت" بەبێ وەرگرتنەوەی مافەكانیش، هەرگیز هاوسەنگی سیاسی ناگەڕێتەوە بۆ كوردستان. مخابن، پارتی لەمبارەوە هەتا ئێستاش بێ باكە، هەنگاوی پراكتیكی بۆ مافە خوراوەكان نانێ.. چونكە دەركەوتووە كە پەیوەندی سیاسی لە وڵاتانی ئێمە لەسەر حكومڕانەتی پەتی، سەرناگرێ .. دەبێ هاوسەنگی سیاسی‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتیش ببێتە بەشێكی بنەمای دەسەڵات. دەسەڵاتیش كاتێك شەرعیەت پەیدا دەكات، زۆربەی خەڵك و هێزە سیاسیەكان و مەدەنییەكان، گرێبەستی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەگەڵ ببەستن.".

 

am

 

 

كوردیو – هەولێر

 

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت و تاكو سبەینێ‌ پێنج شەممەش بەردەوامی هەبێت.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، هی دەرەوەی شارەكان دابەش دەكرێت و سبەینێ‌ پێنج شەممەش مووچەی مامۆستایانی ناوەوەی شار دابەش دەكرێت.
ئەمەو بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی ناوەوەی شار هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان، بۆیە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەوێتە دوای نیوەڕۆ بەمەبەستی پاراستی هێمنی هۆڵەكان.

 

ئـ . كـ

 

ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی‌ چەند بریارێك بۆ چۆنیەتی‌ ئەنجامدانی‌ تاقیكردنەوەكانی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ خوێندن دەردەكات و داواش لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەابی سلێمانی دەكات لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا هاوكاری قوتابیان بن.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی‌ ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە تێدا هاتووە: بەئامانجی‌ باش بەرێوەچونی‌ پرۆسەی‌ تاقیكردنەوەكان ،لەوانە كۆنترۆڵكردنی‌ بازاڕەكانی‌ سلێمانی‌ لەلایەن هێزە ئەمنیی‌ ولایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەت ئەو شوێنانەی‌ ئامێری‌ پەیوەندیان تێدا دەفرۆشرێت، وە بریار دراوە بە چاودێریكردنی‌ هۆڵی‌ تاقیكردنەوەكان كە ژمارەیان 685هۆڵە لەلایەن هێزە ئەمنیەكان .

 

هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە: هەوڵ بدرێت لەكاتی‌ بەرێوەچونی‌ تاقیكردنەوەكاندا بەرێوبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ كارەبای‌ بەردەوام دابین بكات بەمەبەستی‌ دابینكردنی‌ ژینگەیەكی‌ تەندروست .

 

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردیو ڕاگەیاندبوو: لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان بڕیار درا لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كار بخرێن كە لە ڕۆژی پێنج شەممە دووی‌ حوزەیرانی‌ 2016 تاقیكردنەوەكانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئامادەیی‌ دەست پێ بكات ،وە رۆژی‌ هەشتی‌ هەمان مانگ تاقیكردنەوەی‌ نیشتمانی‌ پۆلی‌ نۆی‌ بنەرەتی‌ بەرێوە دەچێت.

 

 

سەلام بێستانسوری

 

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ووڵاتی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە یانەی ریال مەدرید خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەم مانگە دوو بۆند واژۆ بكات".

ئێستگەی (كادینا كوپی) ئیسپانی بڵاوی كردەوە یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆندی هەردوو یاریزان (داڤید دیخیا و نگۆلۆ كانتی) یەكلایی بكاتەوە".

ئەو سەرچاوەیە بڵاوی كردۆتەوە : " ریال مەدرید دەبێت پابەندبێت بە بەڵێنەكانی لەگەڵ داڤید دیخیا كە لە هاوینی رابردوو نەیتوانی بیگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ئەمە وێرای ئەوەی تیپەكە لە ئاستی ناڤاس رازییە".

كادینا دەڵێت : " ریال مەدرید لە گواستنەوەی دیخیا پاشگەز نابێتەوە ، ئەمەش بەهۆی جیاوازی تەمەنی نێوان ئەم گۆڵچییە و كایلۆر ناڤاس ، كە ئەمەی دوایی تەمەنی (29) ساڵە ، هەرچی گۆڵچییەكەی مانچستەر یونایتدە خاوەن (25) بەهارە".

ریال مەدرید جگە لەم یاریزانە ، دەیەوێت بڕبڕەی پشتی لیستەر سیتی بباتە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ئەویش بە گواستنەوەی نگۆلۆ كانتی ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی مالییە".


 

رێكان عزیز

 

 

كوردیو – هەولێر

 

ئەمڕۆ (1/6) ەو تاكو ئێستا حكومەت مووچەی مانگی نیسانی دابەشنەكردووە، ئەمەش كاریگەری نەرێنی زۆری كردۆتە سەر دۆخی بازاڕو ژیانی مووچەخۆران.
ئەگەر حكومەت مووچەی مانگی نیسان دابەش بكات، ئەوا مووچەی دوو مانگی (حوزەیران و ئایار) یش قەرزار دەبێتەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی مووچەكە خۆی یەك چارەگە مووچەیە.
ئەمەو بەبەراورد بە مووچەی مانگی ئازار، ئێستا حكومەت ماوەی دوو مانگە هیچ مووچەیەكی دابەش نەكردووە، راشیگەیاندووە، هەفتەی دابێ‌ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكات.
جێگەی باسكردنە، حكومەت مووچەی كردۆتە چارەگێك و ئێستاش هەر مانگەو با پاساوێك دوای دەخات و ژیانی مووچەخۆرانی كردۆتە دۆخێكی سەخت.

 

ئـ . كـ

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەكێشەكانی زەوی زارو دیارنەمانی پارەكانی پایتەختی ڕۆشنبیری و كۆمپانیایی گازپرۆم كۆدەبێتەوەو چەند بڕیارو راِسپاردەیەك دەردەكات.

 

دوێنێ سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 28 هەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجام داو تێیدا بڕیاریدا 200 پارچە زەوی بۆ گوندی قولەرەیسی دابەش بكرێت كەوەك قەرەبوو پێان دەدرێت.

 

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەندا سەبارەت بەكێشەكانی زیادەڕەویی ئاوكارەباو زەوی زار چەند بڕیارێك ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندی دارەكان كرا.

 

جگە لەوەش باس لەو پارە فەوتاوانە كرا كە بۆپایتەختی ڕۆشنبیری تەرخانكراوەو زیاتر لە 15 ملیارە لەگەڵ كۆمەكی كۆمپانیایی گازپرۆم كە زیاتر لە 80 ملیۆنە و ئیستا نادرێتە سلێمانی.

 

 

سەلام بێستانسوری

 

كەریم بنزیمەی فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ریال مەدرید ئاگر دەكاتەوە و هێرشێكی توند دەكاتە سەر دیدی دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا".

كەریم لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " من یەكێك بووم لەیاریزانەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ، بۆ ماوەیەكی زۆر وەك یاریزانی سەرەكی یاریم كردووە ، بەهۆی هۆكارێكی تایبەتەوە ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پاڵەپەستۆی خستە سەرم".

كەریم دەڵێت : " دیشامپ لەلایەن حیزبێكی سیاسی فەرەنسی كە گرینگی بە رەگەزپەرستی دەدات هاندراوە بۆ ئەوەی من لە ریزی هەڵبژاردەكە دووربخرێمەوە".

ئەستێرە فەرەنسییەكە ووتی : " بۆتان دەردەكەوێت كە ئەوەی لەبارەی من و (فالبوێنا) دەوترێت دوورە لەراستییەوە ، بەڵام رەنگە بۆ ئەوە كاتی زۆرمان بوێت تا راستییەكان ئاشكرا دەبن".


 

رێكان عزیز

 

 

 

كولەكە یەكێكە لەو سەوزە بەنرخانەی كە زۆرترین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەو بە چەندین شێوە دەتواندرێت ئامادە بكرێت.
كولەكە بڕێكی‌ باش پرۆتینی‌ تێدایە، جگە لەو مادە بەنرخەكانەی تری وەك ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان و كانزا تایبەتییەكان كەسوودیان لە گەشەسەندنی تواناكانی مرۆڤ هەیە وەك.
1. ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لە چارەسەركردنی‌ نەخۆشی‌ هەوكردنی‌ كۆئەندامی‌ هەرس.
2. ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لە چارەسەركردنی‌ نەخۆشی‌ هەوكردنی‌ سنگ.
3. كاریگەری دەبینێت لە پاكردنەوەی گورچیلە لە هەموو دەردەكان، چونكە میزهێنەرێكی باشە.
4. ڕۆڵێكی كاریگەر دەبێنێت لە چارەسەركردنی‌ نەخۆشییەكانی جگەر.

 

ئـ . كـ

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح
گەڕانەوەی كورد بۆ بەغدا و بەشداری كردن لە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لێكدانەوەی جۆراو جۆری بەدوای خۆیدا هێناو سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت ئەو حاڵەتە ناهەموارەی كورد هەیەتی لەبەغدا پارتی و یەكێتی لێی بەرپرسیارن .

 

د.موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردیو ڕاگەیاند: خاڵێك كە گرنگە بۆ نەگەرانەوەی كورد لەم ساتەدا ئەوەیە كورد ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراقی پەك نەخستوە و بەشێك نەبوە لەو قەیرانەی كە هەیە، كورد پەرلەمانی ئیفلیج نەكردوە و فراكسیۆنە شیعیەكان خۆیانن كە ئیفلیجیان كردوە پێویستە كورد لەم نێوەندەدا وەك چۆن پێشتر لە هەولێر فراكسیۆنەكانی ڕێك دەخست ئەو كارە بكات یان دەبێت بەشێك نەبێت لە كێشەكانی عێراق.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو: باوەڕمان وایە ئەوەی ڕویدا هەڵەیەك بوو هێشتا دەرفەت لەبەردەستە بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیە چارەسەر بكرێت چونكە ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق نەی توانی نیصابی یاسایی تەواو بكات ، ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق لەمانگی ڕەمەزاندا دەكەوێتە پشووەوە پێویستەلەماوەی ئەم مانگەدا ئێمە و هێزە سیاسیەكانی تری عێراق بتوانین گفتوگۆی جدی بكەین بۆ ئەوەی گەرانەوەمان بەهادار تربێ و پڕ مانا تر بێت و یەك ڕیزی بپارێزێ‌ .

 


دكتۆر موسەنا ئەمین وتی:" ئەوەی كە پێوستە لەگەڵ كورد دابنیشیت و تەوافقی سیاسی دروست بكات بۆ كارا بونەوەی ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق و دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام ئەوە حەیدەر عەبادیە، ئەگەر ناتوانێت دەبێت ئیستیقالە بكات ،ئەگەر نەتوانێت مەرجە یاساییەكانی كورد جێبەجێ‌ بكات دەبێت كورد هەڵوێستی هەبێت ".

 


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق ئاماژەی بە ڕۆڵی یەكگرتوو كرد لە بەغدا و ووتی: وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە هەوڵمان بۆ ئەوە داوە كە لە عێراقدا پێویستە كورد بە هەڵوێستی نەتەوەیی و دیدی نەتەوەیی و ستراتیژیەتی نەتەوەیی ئیش بكات ، ڕۆژێك لە ڕۆژان لە بەغدا كاری حیزبیمان نەكردوە ،هیچ بەرژەوەندیەكی تایبەتمان لەگەڵ هیچ حیزبێكی سونی و شیعی لەعێراقدا نەبوەو نەكردوە لەساتەوەختی پێك هێنانی حكومەتەكاندا لە كۆن و نوێدا بەئێستەشەوە كە وەزیرەكەمان نییە لە ڕێگەی پەیوەندی تایبەتەوە هەوڵمان نەداوە بۆ ئەو پۆستانە بەدەست بهَنین هەمیشە وتومانە لە چوار چێوەی نەتەوەی كوردا پێویستە هەنگاو بنێین.

 

 

 

سەلام بێستانسوری

 

 

 

ماوەی چەند رۆژێكە نەوت نرخی جێگیر وەرناگرێت و بەردەوامە لەبەرز بوونەوەو نزم بوونەوە، بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆش جارێكی تر نرخەكان دابەزیون.
بەپێی راپۆرتی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی نەوت تۆزێك دابەزینی تۆماركردووە، بەڵام تاكو ئێستا لەبەرزترین نرخی وەكو شەش مانگی رابردوو ماوەتەوە.
هاوكات باس لەوەش دەكرێت، نەوت خواستی زیاتر لەسەر دەبێت لەبازاڕەكان، بۆە پێشبینی كراوە بەرز بوونەوە تۆماربكات.
ئەمەو ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتۆتە (49.69) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (49.89) دۆلار.

 

ئـ . كـ