ئەو مادە كیمیاویانەی لە جگەرەو دوكەڵی تووتندا هەن وا دەكەن جگەرە كوشندە بێت. دووكەڵی جگەرە نزیكەی چوار هەزار پێكهاتەی كیمیایی لەخۆ دەگرێت كە پەنجا دانەیان ناسراون بەوەی توانای دروستكردنی خانە شێرپەنجەییەكانیان هەیە لە مرۆڤدا.

لێرەدا نموونەی هەندێ لەو مادە كیمیایی و ژەهرانە باس دەكەین كە لە كاتی سووتاندن و كێشانی جگەرەدا دروست دەبن و زیانی راستەوخۆ بە تەندروستی دەگەیەنن:
1. بەنزین : یەكێكە لە پێكهاتەكانی نەوتی خاو و یەكێكە لە پێكهاتەی زۆربەی سووتەمەنیەكان، توانای دروستكردنی شێرپەنجەی خوێنی هەیە.
2. فۆرمالدیهاید : شلەیەكی بێ رەنگەو زۆر ژەهراویە، بەكاردێت بۆ هەڵگرتنی جەستە مردووەكان تا بۆگەن نەكەن، توانای دروستكردنی شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و هەرس و پێستی هەیە.
3. ئەمۆنیا : یەكێكە لە پێكهاتەكانی ئەو پاكژكەرەوانەی بۆ خاوێنكردنەوەی گەرماوەكان و (WC) بەكاردێت، لە كاتی سووتانی جگەرەدا دروست دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕینی مادەی نیكۆتین بۆ شێوەی گاز.
4. ئەسیتۆن : مادەیەكی كیتۆنی توێنەرە توانای هەڵچوونی هەیە، بەكاردێت بۆ لابردنی بۆیەی نینۆك.
5. قەتران : بەشێوەی دەنكۆڵە لەگەڵ هەڵمژینی دووكەڵی جگەرەدا لەسیەكاندا كۆدەبێتەوە پاش چڕبوونەوەی دووكەڵ لەسیەكاندا لە (70%) ی دەنكۆڵەكان لەسیەكاندا دەنیشن و دەمێننەوە.
6. نیكۆتین : بەژەهر ئەژمار دەكرێت، دەبێتە هۆی ئالوودەبوون، لەدەرمانە ئالوودەكەرەكان و دەرمانە مێرووكوژەكاندا بەكاردێت.
7. گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن : گازێكی ژەهراوی بێ بۆنی بێ تامە، بە بڕی زۆر دەبێتە گازێكی كوشندەی زۆر خێرا، لە سەرەتای داگیرسانی جگەرەدا دروستدەبێت، هەمان ئەو گازە لە گزۆزی ئۆتۆمبێلەوە دەردەچێت.
8. مادەی ئارسینیك : بۆ لەناوبردنی جورج و مشك بەكاردێت.
9. سیانید : گازێكی زۆر كووشندەیە

 

ئـ . كـ

 


شتێكى ئاسایه‌ ئه‌گه‌ر جیاوازى نێوان پێشه‌نگى یانه‌كان و دووه‌مى ریزبه‌ندى یه‌ك خاڵ بێت ، هه‌وادارانى دووه‌مى ریزبه‌ندى هیوا ده‌خوازن یانه‌كه‌ى پێشه‌نگ له‌ هه‌فته‌ى كۆتایى تووشى شكست بێت بۆئه‌وه‌ى یانه‌كه‌یان ببێته‌ پاڵه‌وان ،ئه‌مه‌ ئاواتى هانده‌رانى ریال مه‌دریده‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى كۆتایى خولى لالیگا .
جیاوازى نێوان به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید یه‌ك خاڵه‌ ، به‌رشا به‌رامبه‌ر غه‌رناته‌ یارى ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى ، ریال مه‌درید ده‌چێته‌ ریازۆر و ده‌بێته‌ میوانى دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا ، هه‌ریه‌كه‌و یه‌ك هه‌لیان له‌به‌ر ده‌مه‌ بۆئه‌وه‌ى ببنه‌ پاڵه‌وان ، یه‌كسان بوون یاخود دۆراندن له‌لایه‌ن به‌رشلۆنه‌ ،ئه‌وا نازناوه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌دات بۆریال مه‌درید ،ئه‌گه‌ر بێت و كورانى زێدان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
بۆمێژو بگه‌رێینه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سیناریۆمان بینوه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى كۆتایى حه‌وتوه‌رز هه‌وادارانى ریال مه‌درید دڵته‌نگ بوینه‌و له‌چوار وه‌رز دڵخۆش بوینه‌.
به‌رشلۆنه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى كۆتایى له‌وه‌رزه‌كانى (1929،1947،1986،1991،1992،1994)توانیوه‌تى ببێته‌ پاڵه‌وان ، له‌به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید له‌وه‌رزه‌كانى (1929، 1983،1992،،19993)تووشى شكست هاتوه‌ .
ریال مه‌درید تاكه‌ یانه‌ نیه‌ بۆته‌ قوربانى رۆژه‌كانى كۆتایى خوله‌كه‌ ،به‌ڵكو ئیشبلیه‌ له‌ساڵى (1940)،ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ساڵى (1947)، دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا له‌ساڵى (1994)نازناوه‌كانیان له‌ده‌ست داوه‌ ،به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى نامۆ له‌ دوا رۆژه‌كانى خوله‌كه‌ بۆبه‌ر وه‌ندى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
ته‌نیا چوار یانه‌ توانیویانه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى خوله‌كه‌ له‌ پله‌ى دووه‌م بوینه‌و نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ ،ئه‌وانیش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ساڵى (19940)، فاله‌نسیا له‌ساڵى (1947)، ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ساڵى (1983)و به‌رشلۆنه‌ چوار جار توانیوه‌تى مێژوو بگۆرێت له‌مه‌و پێشدا .

ن.ش

 

 

پۆلیسی دیالە بڵاویكردۆتەوە، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی شارەكەی بۆ دەیان كەس بەرز بۆتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لەنزیك چێشتخانەیەك لەناوچەی شفتەی شاری بەعقوبە روویداو لەئەنجامدا (52) هاوڵاتی بوونە قوربانی.
ئاژانسی سكای نیوز رایگەیاندووە، ژمارەی كوژراو بریندارەكانی تەقینەوەكەی ناوچەی شفتەی ناوەندی شاری بەعقوبە لەنزیك چێشتخانەیەك روویداوەو بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس لایەنی كەم (12) كەس كوژراون و (40) كەسی تریش بریندار بوونە.

 

ئـ . كـ

 

 

بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، (250) ملیار دیناری دیكەی جووتیاران خەرج كراوەو (40%) ی ئەو پارەیەش بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

(فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بڕی (250) ملیار دیناری دیكەی جووتیارانی خەرج كردووەو رەوانەی وەزارەتی بازرگانی كراوە، هەر كاتێكیش رێكارەكانی خۆیان تەواو كرد، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ناوبراو بۆ ماڵپەری پارتی باسیشی لەوەكردووە، (40%) ی ئەو پارەیە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، كە دەكاتە (100) ملیار دینارو وەزارەتی بازرگانیش بەڵێنی داوە ئەو بڕە پارەیە بداتە هەرێمی كوردستان.

 

ئـ . كـ

 


كریس كۆمان راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى وێڵز لیستى ناوى یاریزانه‌كانى ئاشكرا كرد بۆ په‌یوه‌ندى كردن به‌یه‌كه‌ى مه‌شقى به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌ كردن بۆیاریه‌كانى پالاَوتنى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپاى (2016)فه‌ره‌نسا .
رۆژنامه‌ى ئاس ئاشكراى كردووه‌ راهێنه‌رى وێڵزى كولمان بانگێشتى (29)یاریزانى كردووه‌ به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایى و یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید گاریس بێلى دوور خستۆته‌وه‌ ،بریاره‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دواى یاری كۆتایى میلانۆ بریاره‌ رۆژى (28)داهاتوو به‌رێوه‌ بچێت .
رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ناوى یاریزانه‌كانى به‌م شێوه‌یه‌ بلاَو كردۆته‌ه‌وه‌ :
گۆلچى /واین هینیسى ، دانیال وارد ، فۆن ولیامز
به‌رگرى / ئاشلى ولیامز ، جیمس چیستر ، بن دیفیس ، جیمس كۆلینز ، كریس گۆنتر ، ئاده‌م ماتیۆز ، نیل تایلۆر ، ئاده‌م هینلى ،بۆل دۆمیت ، ریچاردز
ناوه‌راست / جۆلیدلى ، جۆئالین ، دیفید فۆغان ، ئه‌میر هۆیس ، حۆناتان ویلیامز ، دافید ئادواردز ، جۆرج ولیامز ، ئارۆن رامزى ، ئه‌ندى كنج
هێرشبه‌ر / دافید كۆتریل ، وهال رۆبسۆن ، تۆم لۆرانس ، سیمۆن ئه‌بردین ، فۆكیس ،ویس بیرنز ، تۆم برادشۆ

 ن.ش


لویس ئه‌نریكى راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ بریارى داوه‌ (55)كه‌س له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆیاریگاى غه‌رناته‌ ،بریاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ دوا هه‌فته‌ى خولى لالیگا رووبه‌رووى یه‌ك ببنه‌وه‌ .
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردوه‌ ئه‌نریكى بریارى داوه‌ (55)كه‌س له‌گه‌ڵ خۆى ببات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى به‌شداریان كردووه‌ له‌ یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ .
له‌ هه‌مان كاتدا بریاره‌ ده‌سته‌ى هونه‌رى و پزیشكى و كارمه‌ندانى ژوورى خۆ گۆرین له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆ یاریگاى غه‌رناته‌ ئه‌گه‌ر بێت و نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن ئاهه‌نگ بگێرن .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو گه‌شت ده‌كه‌ن ، واته‌ رۆژێك به‌ر له‌یارى غه‌رناته‌ بریاره‌ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو یاریه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێت .
تا ئێستا لویس ئه‌نریكى هیچ زانیاریه‌كى له‌سه‌ر پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ ،به‌لاَم سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ى ئه‌م یاریه‌ ده‌بن له‌پاڵ كارمه‌ندانى به‌رشلۆنه‌ له‌نێو پلیكانى یاریگا بۆئه‌وه‌ى پاڵپشتى یانه‌كه‌ بكه‌ن له‌نێو یاریگا .

ن.ش

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند کە سبەی چەکی پارەی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت و پارەش ئامادەیە و دابەشدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ تیایدا هاتووه‌ "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکەینەوە کە چەکی پارەی مانگی ١١ ی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەیەو دەتوانن سبەی سێ شەممە بەرواری 10/5/2016 سەردانی بەشی ژمێریاری فرۆشگا بکەن بەمە بەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی یانزەی وانەبێژی و دەتوانن هەر سبەش بچن بۆ بانقی ڕانیە و پارە هەیە و دابەش دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە تا ئێستا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەشنەکراوە.


ڕێبین عه‌لی

 

 

لەیه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری هەولێر شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەى کچێک دەشلێت و جێى دەهێڵێت، باوکى کچەکەش دەڵێت، سکاڵایان تۆمارکردووە و پۆلیسیش لە هەوڵى دەستگیرکردنیدایە.

موحەرەم مام خان، باوکی کچەکە، کە پیشەى پێشمەرگەیە وتی : ئێواری 5 ئایار دەمویست بگەڕێمەوە بۆ بەرەکانی جەنگ، بەڵام تەلەفۆنێکم بۆ هات کە ئۆتۆمبێلێک کچەکەمی شێلاوە و جێیهێشتوە، منیش کە رۆیشتمە نەخۆشخانە راستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ پارێزەرێک کرد، بۆئەوەی سکاڵا لەسەر شۆفێرەکە تۆماربکەین".

رووداوەکە پێنجشەممەى رابردوو 5ى ئایار رویداوە و وەک ئەوەى لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە رەنگى سپییە.

موحەرەم وتیشی"لەئێستادا تەندروستی کچەکەم جێگیرە".

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری خۆبەخشی سکاڵاکار به‌ دواڕۆژی راگەیاند، توانیومانە گرتە ڤیدیۆیەکانی ئەو شوێنە لە رێگەی دادگا و پۆلیسەوە وەربگرین و چەند کەسێکیش ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەیان داوە بە پۆلیس و سبەی سێشەممە 10ی ئایاری 2016 رادەستی دادگای دەکەین بۆئەوەی دادوەر بڕیار لەسەر دۆسیەکە بدات.

لای خۆیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، گرتە ڤیدیۆکەمان بینیوە و سەرجەم کارمەند و بنکەکانمان ئاگادارکردۆتەوە لە جۆر و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە و نەدۆزراوەتەوە.

 


 

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی مەرجەكانی پێدانی موچە بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەخاتەروو.

بەپێی نوسراوێكی وەزاری كە ئیمزای موحەمەد قادر موحەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پێوەیە، كەسانی خاوەنی پێداویستی تایبەت بەگوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك موچە وەردەگرن.

لەو نوسراوەدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارای و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی كراوە هاتووە رێژەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان پێویستە بەم شێوەیە بێت:

تالاسیمیا، هیمۆفیلیا و شیزۆفینیای توند بەڕێژەی 60%

جەستە بزوێن و نابینا و بیركۆڵ بەڕێژەی 65%

نابسیت بەڕێژەی 70%

مەنگۆل، ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشك بەڕێژەی 80%.

ئەمەش دەقی نووسراوەكە:


ڕێبین عه‌لی

 

وەزارەتی دارایی بڕی 300 هەزار دینار وەك دەرماڵەی هاندان بۆ فەرمانبەرانی سێ كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی خەرج دەكات.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژۆی رابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی لەسەرە ، بڕی 48 ملیۆن و 900 سەد هەزار دینار، وەك دەرماڵەی هاندان و تایبەتی مانگی 2015/9ی فەرمانبەرانی دەروازە نێودەوڵەتییەكانی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان دەربڕیووە.

بەگوێرەی نوسراوەكە، بەمەرجێك ئەم دەرماڵەیە خەرج دەكرێت كە لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی 2015 دەبێت ئەم بڕە پارەیە كە لەگەڵ لیستی مووچە بۆیان بەستراوە بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حكوومەت.


ڕێبین عه‌لی