كوردیو -

دواجار دادگا گاڵتەجاریەكەی كودەتاچیەكانی میسر سزای زیندانی 15 ساڵی بەسەر دكتۆر محمد مورسی سەرۆكی شەرعی ئەو وڵاتە سەپاند ئەوەش بە تۆمەتی پێدانی زانیاری لە وڵاتی قەتەر .

دادگا گاڵتەجاریەكەی كودەتاچیەكانی میسر ئەمرۆ لەسەر دۆسیەی پێدانی زانیاری بە قەتەر دوایین بڕیاری دا لەسەر 11 كەس كە لە نێویاندا دوو رۆژنامەنوسی كەناڵی جەزیرە هەبوون .

دكتۆر محمد مورسی كە سەرۆكی شەرعی وڵاتی میسرەو لە ساڵی 2012 لەلایەن گەلەوە بە سەرۆكی شەرعی وڵات هەڵبژێردرا دوای تێپەربوونی تەنها یەك ساڵ لەرێگای پیلانێكەوە بەسەرپەرشتی عەبدولفەتاح سیسی و بەهاوكاری وڵاتانی ئیقلیمی كودەتای بەسەر كراو لە ئێستادا زیاتر لە دوو ساڵە لە زیندانە .

ئەمرۆش جارێكیتر خرایەوە بەردەمی دادگا گاڵتەجاریەكەو لەسەر ئەو تۆمەتەی ئاراستەی كراوە 15 ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا ، پێشتریش و لە ساڵی رابردوو ئەو دادگا گاڵتەجاریە سزای هەتا هەتایی و سزایەكی 20 ساڵ زیندانیشی بەسەر دكتۆر محمد مورسی سەپاندووە .


ئەو دادگا گاڵتەجاریەی میسر كە چەندین جار هەڵەی كوشندەو تۆمەتی كرچ و كاڵ و جۆراو جۆری ئاراستەی سەرۆكی میسرو سەركردەكانی ئیخوان موسلیمین كردووە لە نێو میدیاكان چەندین گرتەی ئابڕوبەرانەو شەرمەزارانەی دادوەرەكان و قسەكانیان بڵاوكراوەتەوەو بەمەش بووە بە یەكێك لە گاڵتەجارترین دادگاكانی جیهان .

هەر ئەمرۆ شەش كەسیتر كە دوو رۆژنامەنوسی جەزیرەی تێدایە سزای لە سێدارەدانیان بەسەر بڕدراوەتەوە .

پێشتریش بە یەكجار ئەو دادگا گاڵتەجاریە بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بەسەر زیاتر لە 500 كادیرو سەركردەو ئەندامانی ئیخوان موسلیمین سەپاند كە ئەم جۆرە بڕیارانە لە دادگاكانی هیتلەریش بوونی نەبووە .

م. كانی

روون وئاشكرایه‌ كه‌ واقیعی ئێستای كوردستان چه‌نده‌ هه‌ستیار و ناجێگیر و ناله‌باره‌ له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو قه‌یران وگرفتانه‌ی روویان له‌ هه‌رێم كردوه‌، له‌م لاوه‌ قه‌یرانی ئابووری له‌ ناخۆشترینی شێوازه‌كانی و هه‌ڕه‌شه‌و هێرشه‌كانی رۆژانه‌ی داعش و ئه‌و لێشاوه‌ی به‌نابه‌ران..!! له‌نێو ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ ده‌بینین ئه‌وه‌ی زیاتر برینی خه‌ڵكی كولانده‌وه‌ و خه‌ڵكی نێگه‌ران كرد ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ بوو كه‌ ده‌ستی برد بۆ لێدانی ره‌مزه‌كانمان و ناشیرین كردنی خه‌بات و سوك كردنی ئه‌زمونه‌كان. دوای به‌دوای ئه‌و دیارده‌ ناله‌باره‌ به‌رێز مامۆستا صلاح الدین محمد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌ردووك به‌ڕێزان كاك مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مه‌سته‌فا كرد ئه‌و نامه‌یه‌ ته‌نیا به‌ خامه‌و ده‌نگی جه‌نابی مامۆستا بوو، به‌ڵام هاوار و وێژدانی ناخی هه‌موو تاكێكی ئه‌و گه‌له‌یه‌ من له‌ نزیكه‌وه‌ گوێ بیستی قسه‌و وباسی زۆرێك له‌ به‌رپرسی لایه‌نه‌كان بوومه‌، ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێكرد خاڵی كۆكی نێوان هه‌موو رۆله‌ی ئه‌و گه‌له‌ بوو هاوكات ده‌نگی ئه‌قلی هه‌موو دڵسۆزانی كورد له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌ی جێگای رێز وپێزانینه‌ به‌ده‌م هاتنی به‌رێزان كاك مسعود بارزانی و كاك نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ و به‌ته‌عبیر مامۆستا نه‌مه‌زاج و حاله‌تی نه‌فسی هاوڵاتیان وجه‌ماوه‌ری كوردستان ته‌حه‌مولی ده‌كات و هاوكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نیه‌.


ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌رێنیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه‌ هه‌موو گرفتێك ته‌نیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌گاته‌ ئامانج وهه‌ر ئه‌وه‌ش زمانی مرۆڤه‌ له‌به‌رزترین ئاستی.
كوردستان ئێمه‌ی كورد له‌م قۆناغه‌ له‌هه‌موو كات پێویستیمان به‌ له‌یه‌ك حاڵی بوون هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك تاكه‌ ده‌روازه‌یه‌كی نه‌گۆڕ بۆ یه‌كتر قه‌بوڵ كردن.
له‌یه‌كتر حاڵی بوون وناسینی زمان و باری سایكۆلۆژی باشترین رێگایه‌ بۆ یه‌كتر قه‌بول كردن و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌.


ئه‌م په‌یامه‌ی جه‌نابی مامۆستا سێ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ چ وه‌ك به‌رێز مامۆستا صلاح الدین و چ وه‌ك ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو"
یه‌كه‌میان: وه‌ك تاكێكی كورد ونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ وئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌. دووه‌م: وه‌ك كه‌سێكی موسڵمان و خاوه‌ن په‌یام كه‌ ئه‌ركێكی ئایینیه‌.
سێیه‌م: وه‌ك مرۆڤێكی رۆشنبیر وخاوه‌ن قه‌له‌م ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی.


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له‌سه‌رتای ئیعلانكردنی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ئیصلاح و یه‌كخستنی ماڵی كورد بوه‌.


له‌ كۆتاییدا من پێم وایه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی جه‌نابی مامۆستا گوزارشتی له‌ ناخی هه‌موو پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ومامۆستایان وفه‌رمانبه‌ر و جووتیار و شوفێری ته‌كسی و وقوتابی و هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كرد به‌هه‌موو ئاینزاكان و مه‌زهه‌به‌كانیشه‌وه‌.

كوردیو - هەولێر

كاردانەوەكان لەسەر شەڕی راگەیاندنی پارتی و گۆڕان بەردەوامەو رۆژی رابردوو لە وتاری هەینیدی دكتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی هۆشداری دا لەوەی بەم مانگی ڕەمەزانە شەڕ نەكەن و عاقڵ بن و دوو ئیدارەیی و دوو ئیڕادەیی نەكرێت ، چونكە شەڕیترمان لەپێشە .

زانای ئایینی دكتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی، بەبێ ئەوەی ناوی پارتی و گۆڕان بهێنێت پێیان دەڵێت
دوای شەڕی داعش شەڕی میلیشیاكانیترمان لەپێشەو دەبێت یەك ئیرادەو بەهێز بین و ناوماڵی خۆمان پاك بكەینەوە نەك خەریكی سەر بڕین و ماڵوێرانكردنی یەكتری بین .


م. كانی


ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەویرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت تەنها لە 70%ی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە .
بەپێی هەواڵێكی (شەفەق نیوز)كە بڵاویكردوەتەوە " ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەویرانی عێراق ڕایگەیاندوە لەمساڵدا تەنها لە 70%ی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە بۆنمونە ئەگەر جوتیارێك 10 تەن گەنمی هەبێت ئەوا تەنها حەوت تەن لەگەنمەكەی وەردەگیرێتەوە."

سەرچاوەیەكیش لە حكومەتی هەرێم ئەوەی (شەفەق نیوز) ڕاگەیاندوە" لەسەر ئەو بابەتە ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە بۆئەوەی ڕێگا چارەیەك بۆئەو كێشەیە بدۆزێتەوە لەگەڵ حكومەتی ناوەندیشدا قسە دەكات"
لەلایەكی ترەوە لەسەر هەمان بابەت پێشتر د.موسەننا ئەمین ،سەرۆكی فراكسۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەكوردیوی ڕایگەیاندبوو بەغداد بە نیازە ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە 30% كەم بكاتەوە.
جێگای ئاماژە بۆ كردنە ساڵانە حكومەتی عێراق گەنمی هەرێمی و كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەكڕێتەوە بە مەبەستی دابین كردنی ئارد بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان و تاوەكو ئێستاش بەشێكی زۆری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی لە دوو ساڵی ڕابردوودا دابین نەكردووە.

أ.س

 


ئەمڕۆ شەممە 800 هاوڵاتی مەدەنی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش ڕوویان لە خێوەتگەكانی مەخموركردوە لە دەستی داعش هەڵهاتون.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە ناوچەی مەخمور لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە" ئەمرۆ شەممە هێزەكانیان پێشوازیان لە 800 هاوڵاتی مەندەنی كردوە كەلە ژێردەسەڵاتی داعشدا هەڵهاتون "
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" ئەو هاوڵاتیانە لەگوندەكانی حاجی علیەوە هەڵهاتوون و روویان كردوەتە گوندەكانی مەهانەو مبروكی ژێر دەستی سوپای عێراق و دواتر گوازراونەتەوە بۆ كەمپی ئاوارەكان لە مەخمور"
جێگەی ئاماژەیە ڕۆژانە پۆل پۆل هاوڵاتیانی مەدەنی ژێر دەستی داعش هەڵدین و ڕوودەكەنە ناوچەكانی ژێر دەڵاتی پێشمەرگە و ناوچەڕزگاركراوەكای تر.

أ.س

 


ئەمڕۆ سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنیكی بەرفراواندا بۆسەر چەند گوندێكی باكوری پارێزگای سەلا حەدین پێنج گوند كۆنترۆڵ دەكاتەوە.
سەرچاوەیەك بە( غدپرێس) ی ڕاگەیاندوە" ئەمڕۆ لەچوارچێوەی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی باكوری پارێزگای سەلاحە دین هێزە هاوبەشەكان لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا توانیان پێنج گوند لە باكوری پارێزگاكە كۆترۆڵبكەنەوە"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا" ئەو گوندانەی كە كۆنترۆڵ كراونەتەوە بریتین لە هەریەكەلە گوندەكانی (كەریم خەلف و گوندی مسحك و گوندی خەلەف زیدان و گوندی شرتان و گوندی مسلتن) "
هەر ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی گەیارە لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕاگەیەنراو ئۆپەراسیۆنەكەش ڕاستەو خۆ لەلایەن خالد عوبێدی وەزیری بەرگری عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

أ.س

 

 


كوردیو ـ تایبەت


دوای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر دەست بەكاربوونی ستافی پارێزگای هەڵەبجە، دواجار پارێزگار بە فەرمی ناوی كاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای پێشكەش بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە.


بە پێی نوسراوێكی پارێزگای هەڵەبجە كە ئیمزای (عبدالله محمد) پارێزگاری هەڵەبجەی لەسەرە تیایدا ئاڕاستەی وەزراەتی ناوخۆ كراوە تیایدا هاتووە" ئاماژە بەیاسای ژماری 1ی ساڵی 2015 ی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێژزگای هەڵەبجە، ناوی ئەو كاندیدانەنات پێشكەش دەكەین كە لایەنە سیاسیەكان ڕادەستی پارێزگایان كردووە، بە مەبەستی وردبینی بۆ پێكهێنانی ئەندومەنی پارێزگا".


ماوەی ساڵێكە بە هۆی ناكۆكی سیاسی نێوان چەند لایەنێكی سیاسی، پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بە كۆتا نەگەشەتووە كە سەرەكی ترینیان پێداگری پارتیە لە سەر وەگرتنی پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە و ڕەتكردنەوەی لە لایەن یەكێتی نیشتیمانیەوە.

 

am

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
وەفدی هاوبەشی گۆران و یەكێتی ئەمڕۆ دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ حزبی شویعی جارێكی دیكە جوختیان كردەوە لەسەردانیكردنیان بۆلای پارتی و پارتیش ڕەتی دەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە وەفدی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی لەگەڵ حزبی شویعی كۆبونەوەو برشیاریشە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ حزبی سۆسیالست و ئایندە كۆببنەوە
سامان گەرمیانی ئەندامی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و گۆڕان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند"ئێمە بەردەوامین لەسەردانەكانمان بۆلای حزبە سیاسیەكان ، سەردانی هەمویان دەكەین و لە كۆتا سەرداندا دەچین بۆلای پارتی "
ئەندامەكەی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و گۆڕان وتیشی " ئێمە باسی ڕێكەوتنەمەكەی خۆمانیان بۆ دەكەین لەگەڵ هەنگاوەكانی چارەسەری ڕەوشی ئێستا ".
لای خۆشیەوە وتەبێژی پارتی لە سلێمانی لەسەر ئەو باسە بە كوردیوی ڕاگەیاند"ئێمە پێشتریش وتومانە بەجیا كۆدەبینەوە لەگەڵیان نەك پێكەوە".
جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەند ڕۆژێكە وەفدی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دەستیان كردوە بەسەردانكردنی لایەنە سیاسیەكان و تا ئێستاش سەردانی هەریەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی و حیزبی شیوعی كردوە بڕیاریشە سەردانی حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بكەن.

أ.س

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
بەرپرسانی ئیداری سلێمانی و پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی باسی لامەركەزیەتن بەڵام دواجار مەركەز دەسەڵاتەكەی پێنەدان و بەرپرسانی سلێمانیش هەڕەشەی هەڵویستی توندتر دەكەن
ئەكرەم شەریف جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند"دەبێت حكومەت بەجدی بێتە سەرخەت ئەگەر نا مەترسی گەرەتر ڕوبەڕوی سلێمانی دەبێتەوە بەتایبەت لەبواری ئاو كارەباو خزمەت گوزاریەكانی رێگاو بان و بودجەكانی سلێمانی ، ئێمە لە شەشی ئەم مانگە نوسراوێكمان كردوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئێستا چاوەڕێی وەڵامین".
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی"لە ساڵی 2013وە بڕیاردراوە ساڵانە 20 ملیار دینار بدرێتە سلێمانی وەك مینحەی پایتەختی ڕۆشنبیری ، بەڵام ئێستا سەرباری ئەوەی بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 خەرج نەكراوە ، بڕەپارەكەی ساڵی 2013 ، 15 ملیاری ماوە ".
بەپێی یاسای ژمارە3ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەسەڵات دراوە بە پارێزگاكان لە شێوەی لامەركەزیەت ، بەلام حكومەتی هەرێم لە 10ی مانگی ڕابردوو بەبڕیارێك ئەو دەسەڵاتەی هەڵوەشاندەوە.
لای خۆشیەوە جێگری پارێزگاری سلێمانی سەردار قادر لەسەر ئەو باسە بۆ كوردیو وتی"ئێمە پشتیوانی داواكەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەین بۆ باسی لامەركەزیەت نەك تەنیا بۆ سلێمانی بەڵكو بۆ شارەكانی تریش ".
وتیشی"ئێمە لامەركەزیەت بەچارەسەر دەزانین بۆ كێشەی ئیداری و دارایی پارێزگاكان و هەر پارێزگایەو پێكهاتەو سروشت و جوگرافیایی خۆیی جیاوازەو كێشەكانیشی جیاوازە".

أ.س

 

 


سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ یەكەم جار دوای شەڕەكەی شنۆ، پەیامێك ئاڕاستە دەكات و جگە لە ڕاگەیاندنی گەڕانەوەی پۆل پۆلی پێشمەرگە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان، داواش لەو كوردانە دەكات هاوكاری حكومەت دەكەن، دەست هەڵگرن.


مستەفا هیجری لە پەیامەكەیدا دەڵێت" ڕۆڵە بە جەرگ و خەباتكارەكانی ئێوە، پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە سنوورەكانی كوردستانەوە تا قووڵایی خاكی ئازیزی كوردستان لە پانتایی نیشتمانە داگیركراوەكەمان، لە لایەن داعشی شێعەی كۆماری ئیسلامییەوە، پۆل پۆل دەگەڕێنەوە باوەشی پڕ لە خۆشەویستیی ئێوە و دایكی نیشتمان، ئەوان كۆترەكانی ئاشتین كە پەیامی برایەتی و یەكسانیان بۆ هەموو دانیشتوانی كوردستان پێیە، ئەوان ئەو هێزەن كە هاتوون تا دەست لە دەستی ئێوە خەباتی شاخ و شار لێك گرێ بدەن، خەبات بۆ مرۆڤایەتی و ژیانی سەربەرزانەی سەردەمیانە، كە لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵدا ڕامان گەیاند.".


هەروەك سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پەیامێك ئاڕاستەی ئەو كوردانە دەكات لەگەڵ حكومەتی ئێران كاردەكەن و دەڵێت" پێشمەرگە تەنیا یەك دوژمن دەناسێ ئەویش ڕێژیمی كۆماری ئیسلامییە كە هەموو مافەكانی ئەو گەلە و لەپێشدا مافی ئەو كۆمەڵە كوردانەی پێشێل كردووە كە بە چەكدار كردنیان پیلانی كورد بە كورد بەكوشت دان بەڕێوە دەبا و، لە بەرچاو خەڵكی كوردستان سووك و بێ‌بایەخیان دەكا، ڕێژیمێك كە هەلوومەرجێكی وای بۆ كورد پێكهێناوە ژمارەیەك لەوان لە پێناو پەیدا كردنی نانێكی سەرشۆڕی بۆ خۆیان و منداڵەكانیان ئامادە دەبن دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە، ڕۆڵە خەباتكارەكانی هاونەتەوەی خۆیان سوور بێ.

"ئێمە داوا لەو كۆمەڵە چەكدارانە و هەموو ئەو كوردانە دەكەین، كە لە دژی جوڵانەوەی كورد خزمەت بە ڕێژیم دەكەن، تا درەنگ نەبووە، چەكی خەیانەت بە گەل و نیشتمان فڕێ دەن و دەست لە خەیانەت بە نەتەوەی خۆیان هەڵگرن و، نەفرەت بكەن لەو نانەی بە قیمەتی ڕشتنی خوێنی خەباتكارانی كورد پەیدای دەكەن".