وا بریاره‌ ئه‌مشه‌و یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (33)خولى لالیگاى ئیسپانیا ده‌ست پێبكات ، كاتێك یانه‌ى لیفانتى له‌ كاتژمێر (9:30)میواندارى ئیسپانیۆل ده‌كات .
خشته‌ى یاریه‌كانى تریش به‌م شێوه‌یه‌
شه‌مه‌
خیتافى × ریال مه‌درید كاتژمێر (5)
لاس پالماس × سپۆرتینگ خیخۆن كاتژمێر (7:15)
ئیبار × ریال سۆسیداد كاتژمێر (9)
سه‌لتافیگۆ × ریال بێتس كاتژمێر (11:05)
یه‌ك شه‌مه‌
مه‌له‌گه‌ × ئه‌تله‌تیك بلباو كاتژمێر (1)
ئیشبیلیه‌ × دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا كاتژمێر (5)
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید × غه‌رناته‌ كاتژمێر (7:15)
رایۆ فالیكانۆ × ڤیاریال كاتژمێر (7:15)
به‌رشلۆنه‌ × فاله‌نسیا كاتژمێر (9:30)

ن.ش


یه‌كێتى تۆپى پىَ ئه‌وروپا پێكهاته‌ى نمونه‌یى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپایى ئاشكرا كرد دواى ئه‌وه‌ى یاریه‌كانى له‌ رۆژى چوار شه‌مه‌ى رابردوو به‌كۆتا هات .
یانه‌ى ریال مه‌درید له‌سه‌ر حیسابى فۆلفسبۆرگ به‌ئه‌نجامى (3×2)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا ، مانچسته‌ر سیتى له‌ سه‌ر حیسابى پاریس سان جێرمان به‌ئه‌نجامى (3×2)براوه‌ بوو .
وه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانى به‌رشلۆنه‌ دوور بخاته‌وه‌ به‌ئه‌نجامى (3×2)، به‌هه‌مان ئه‌نجام بایره‌ن میونخ له‌ به‌نفیكاى پرتوگالى برده‌وه‌ .
دواى ئاشكرا بوونى ناوى یانه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێرین كه‌بریاره‌ ئه‌مرۆ تیرۆپشكیان بۆئه‌نجام بدرێت ، ویفیا پێكهاته‌ى نمونه‌یى ئاشكرا كرد به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌روان نه‌كراو هیچ یاریزانێكى به‌رشلۆنه‌ى تیا نیه‌ .
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌پێكهاته‌یى نمونه‌یى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپایه‌ :
گۆلچى / جۆهارت مانچسته‌ر سیتى
به‌رگرى ، ئۆتا مێندى مان سیتى ، كارفخال ریال مه‌درید ، فلیپى لویس ئه‌تله‌یتكۆ ، گۆدین ئه‌تله‌تیكۆ
ناوه‌راست ، كاسمیرۆ ریال مه‌درید ، نغویز ئه‌تله‌تیكۆ ، دى برۆین مان سیتى ، فیدال بایره‌ن میونخ
هێرشبه‌ر / رۆناڵدۆ ریال مه‌درید ، گریزمان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 

ن.ش


وا بریاره‌ سه‌بینىَ شه‌مه‌ یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (33)خولى كالشیۆى ئیتاڵیا ده‌ست پێبكات به‌ئه‌نجامدانى سىَ یارى به‌گوێره‌ى ئه‌م خشته‌یه‌یى خواره‌وه‌:
بۆلۆنیا × تۆرینۆ كاتژمێر (4)
كاربى × جه‌نه‌وا كاتژمێر (7)
ئینته‌رمیلان × ناپۆلى كاتژمێر (9:45)
یه‌ك شه‌مه‌
ئه‌تله‌نتا × رۆما كاتژمێر (1:30)
ئه‌م یاریانه‌ له‌ كاتژمێر چوار به‌رێوه‌ ده‌چێت
یۆفانتۆس × پالێرمۆ
ئۆده‌نیزى × كیڤۆ ڤیرۆنا
هیلاس  ڤیرۆنا × فرۆسینۆنى
لازیۆ × ئیمبۆلى
سه‌مبه‌ دۆریا × ئه‌یسى میلان

 ن.ش


یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى دواى ئه‌وه‌ى نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپایى له‌ ده‌ستدا ، هه‌وڵ ده‌دات بۆوه‌رزى داهاتوو پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى به‌هێز بكات .
رادیۆى (talkSPORT) به‌ریتانى ئاشكراى كردوه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌چاوى بریوه‌ته‌ تواناكانى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى ویستهام دیمترى بایت بۆئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ به‌رشلۆنه‌ برى (50)ملیۆن جونه‌ى ئیسته‌رلینى ته‌رخان كردووه‌ ،بۆئه‌وه‌ى ویست هام رازى بكات ده‌ست به‌ردارى تواناكانى بایت بێت .
یاریزانى فه‌ره‌نسى له‌م وه‌رزه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانى خولى ئینگلیزى و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات ،ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ چه‌ند یایه‌نه‌كى ئه‌وروپى بیر له‌به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رووى هه‌مویان به‌رشلۆنه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى ئیسپانیا .

ن.ش


وابریاره‌ سبه‌ینىَ شه‌مه‌ یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (34)خولى نایابى ئینگلیزى به‌ئه‌نجامدانى چه‌ند یاریه‌ك ده‌ست پێبكات ،به‌گوێره‌ى ئه‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌ :
نۆریچ سیتى × سه‌نده‌رلاند كاتژمێر (2:45)
ئه‌م یاریانه‌ له‌ كاتژمێر (5)به‌رێوه‌ ده‌چێت
ئیڤه‌رتۆن × ساوسامبتۆن
مانچسته‌ر یونایتد × ئه‌ستۆن فێلا
نیوكاسل یونایتد × سوانزى سیتى
ویست برۆمیچ ئه‌لبیۆن × واتفۆرد
چێلسى × مانچسته‌ر سیتى كاتژمێر (7:30)
یه‌ك شه‌مه‌
لیسته‌ر سیتى × ویست هام یونایتد كاتژمێر (3:30)
بۆرنمۆس × لیڤه‌رپول كاتژمێر (3:30)
ئه‌رسنال × كریستال پالاس كاتژمێر (6)

ن.ش


یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى به‌سه‌رۆكایه‌تى ملیاردێرى رووسى رۆمان ئه‌برامۆفیچ بره‌ پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى ته‌رخان كردووه‌ بۆئیمزا كردنه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رگریكارى ئیسپانى و یانه‌ى ریال مه‌درید سێرجیۆ رامۆس له‌مێركاتۆى هاوینه‌ى داهاتوو .
راپۆرته‌ رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا ئاشكرایان كردووه‌ له‌ سه‌ر داوا كارى راهێنه‌رى نوىَ ئیتالى كۆنتى ، چێلسى هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ریال مه‌درید سێرجیۆ رامۆس ئیمزا بكات .
دۆن بالۆن دووپاتى كردۆته‌وه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى یاریزانى ته‌مه‌ن (30)ساڵ ، چێلسى ئاماده‌یه‌ برى (63,5)ملیۆن پاوه‌ند بدات ده‌كاته‌ (80)ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌گه‌ر بێت و چێلسى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رامۆس ، ئه‌وا یاریزانى ئیسپانى ده‌بێته‌ گرانترین یاریزان له‌ مێژووى خولى پریمه‌رلیگ ، دواى گۆلچى ولاَته‌كه‌ى دى خیا به‌برى (75)ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد .

ن.ش


ئه‌مشه‌و یاریگاى ئۆد ئه‌رینا ده‌بێته‌ شانۆیه‌ك بۆده‌ست پێكردنى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (30)خولى بۆندس لیگاى ئه‌ڵمانیا ، كاتێك یانه‌ى هانۆڤه‌ر میواندارى بروسیا موشنگلادباغ ده‌كات له‌ كاتژمێر (9:30)، له‌ یارى چوندا تیپى میوان به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بوو .
خشته‌ى یاریه‌كانى تریش به‌م شێوه‌یه‌ :
شه‌مه‌ ئه‌م یاریانه‌ له‌ كاتژمێر (4:30)ئه‌نجام ده‌درێن :
بایرلیڤه‌ركوزن × ئینتراخت فرانكفۆرت
فێرده‌ربرێمن × فۆلفسبۆرگ
هۆفنهایم × هیرتابه‌رلین
ئۆگسبۆرگ × شتوتگارت
دارم شتات × ئینگلۆشتات
بایره‌ن میونخ × شالمه‌ كاتژمێر (7:30)
یه‌ك شه‌مه‌
بروسیادۆرتمۆند × هامبۆرگ كاتژمێر (4:30)
ماینز × كۆڵن كاتژمێر (6:30)

ن.ش


له‌ یاریه‌كى شێتانه‌دا  لیڤه‌رپول توانى پلیتێكى چوار گۆشه‌ى زێرینى خولى ئه‌وروپى ناسراو به‌ یۆرۆلیگ  ببرێت له‌سه‌ر حیسابى یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانیى ، دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له‌ یارى گه‌رانه‌وه‌دا میواندارى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ى كرد له‌ یاریگاى ئه‌نفێڵێد و به‌ئه‌نجامى (4×3)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا .
له‌ یارى چوندا له‌ یاریگاى سیگناڵ ئیدونا پارك هه‌ردوو یانه‌ به‌گۆلێك یه‌كسان بوون ، به‌لاَم له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شتى خولى یۆرۆلیگ و له‌ یاریه‌كى مێژوویى كورانى كلۆب توانیان شكسته‌كه‌یان به‌ئه‌نجامى (3×1)بگۆرن بۆسه‌ركه‌وتن .
پێنچ خوله‌ك به‌س بوو بۆئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانیه‌كان گۆلى یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن له‌ رێگه‌ى یاریزان هنریك موختریان ،دواتر له‌ خوله‌كى نۆ یاریزانى گابۆنى ئۆبامیانگ ته‌واو هانده‌رانى ئه‌نفێڵدى بێده‌نگ كرد به‌تۆمار كردنى گۆلى دووه‌م ،گێمى یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات .
له‌سه‌ره‌تایى گێمى دووه‌م ئۆریجى توانى جیاوازى گۆله‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ به‌تۆمار كردنى گۆلى یه‌كه‌مى ریدز له‌ خوله‌كى (48)، ریۆس وه‌لاَمى خێرا بوو دواى نۆ خوله‌ك گۆلى سێیه‌مى تیپى میوانى تۆمار كرد و هانده‌رانى نێو یاریگا ته‌واو بىَ هیوا كرد، به‌لاَم كۆتینۆ له‌ خوله‌كى (66)و ،ساخۆ له‌ خوله‌كى (77)به‌تۆمار كردنى دوو گۆل یاریه‌كه‌یان هێناوه‌ خاڵى سفر ،هه‌رچه‌نده‌ زه‌رد پۆشه‌كانى ئه‌ڵمانیا هیوایان ده‌خواست به‌م ئه‌نجامه‌ یاریه‌كه‌ به‌كۆتا بێت و ناو بژیوان چوار خوله‌كى زیاد كرد ، له‌كاتى زیاد كراودا لۆفرین گۆلێكى زێرینى تۆمار كرد و لیڤه‌رپولى  گه‌یانده‌ قۆناغى چوار گۆشه‌ى زێرین .

 ن.ش

 


وابریاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر (9:30)یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (34)خولى لالیگا وه‌نى فه‌ره‌نسا ده‌ست پێبكات ، كاتێك یانه‌ى لیۆن مێواندارى یانه‌ى نیس ده‌كات ، له‌ یارى چوندا خاوه‌نى یاریگایى جیرلاند به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن تووشى شكست هاتبوو .
خشته‌ى یاریه‌كانى تریش به‌م شێوه‌یه‌ :
شه‌مه‌ ئه‌م یاریانه‌ له‌ كاتژمێر (9)به‌رێوه‌ ده‌چێت
پاریس سان جێرمان × كان
باستیا × سانت ئیتیان
بۆردۆ × ئه‌نجیه‌
تروا × ستاد ریمیس
لۆریان × تۆڵۆز
گازیلیك ئه‌جاكسیۆ × لیل
یه‌ك شه‌مه‌
نانت × مۆنبیلیه‌ كاتژمێر (3)
رین × جانجۆن كاتژمێر (6)
مۆناكۆ × مه‌رسیلیا كاتژمێر (10)

ن.ش

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی رایگەیاند، تاكو ئێستا ئەو سەرۆكی پەرلەمانەو شەممەی داهاتووش درێژە بەكۆبوونەوەكان دەدات.

(سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەشاری بەغدا ووتی، عێراق بەقۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت و هاوڵاتیان داوای چاكسازی دەكەن، بۆیە ئەوەی دوێنێ‌ لەدەمەقاڵێ و شەڕ روویدا سوكایەتی بوو بەرەمزی دەوڵەتی عێراق.
جبوری ووتی، ئەنجوومەنی نوێنەران جێگەی قەیرانەكان نییە، بەڵكو جێگەی یەكلایی كردنەوەی كێشەكانە، ئەمڕۆ بڕیاربوو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەت بێت، تاكو دەنگ بۆ كابینەی حكومەتە تەكنۆكراتەكەی بدرێت، بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتنی كوتلەكان لەسەر كاندیدەكان، ناوبراو ئامادەنەبوو، دواتریش نیسابی یاسایی بۆ كۆبوونەوەكە تەواو نەبوو.
هاوكات سەرۆكی پەرلەمان ووتیشی، پۆست بۆ ئەو گرنگ نییە، بەڵام ناكرێت سەركردایەتی ووڵات ڕووەو ئایندەیەكی نادیار هەنگاوبنێت، ئاماژەی بەبوونی پیلانێكی ژێربەژێری كرد لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و دوورخستنەوەی جارێكی تری پێكهاتەی سوونە.
 

 

ئـ . كـ