نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٢٩ هەزار و ٥٠٠ دینار.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ بە ٣٧ هەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٣ هەزار ٥٠٠ دینارە.

بەبۆنی كۆچی دوای سێ كەسایەتی ناسراوی وەرزشی شاری سلێمانی كە ئەمرۆ یەكشەممە بەروداوی هاتۆچۆ گیانیان لە دەستدا بەرێز مامۆستا محەمەد فەرەج ، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستە دەكات ئەمە دەقەكەیەتی...

بسم الله الرحمن الرحيم
{كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ }

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌سایه‌تی ناسراوی وه‌رزشی شاری سلێمانیم پێ گه‌یشت كه‌ به‌ڕوداوی هاتۆچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ و گشت وه‌رزشكاران ده‌رده‌بڕین .

داوا له‌ خوای میهره‌بان ده‌كه‌م گیانیان به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات و سه‌بوری و ئارامی به‌ دڵی خانه‌واده‌ و دۆستانیان بدات .

انا لله و إنا الیه راجعون

كوردیو - 

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كەوا جگە لەوەزارەتی پێشمەرگە لیستی دابەشكردنی موچەی گشت وەزارەتەكان گۆرانی بەسەردادێت .
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كوردیو ووتی : لەخشتەی نوێی موچەدا بۆ مانگی نیسان گشت وەزارەتەكان لیستی موچەكانیان گۆرانی بەسەر دادێت جگە لەوەزارەتی پێشمەرگە ، ئەوانەش كە مانگی رابردوو درەنگ موچەیان وەرگرتووە ئەمجارە زووتر موچەكانیان پێ دەدرێت .
بەپێی سەرچاوەكە ئەم خشتە نوێیە بۆ دادگەریكردن و یەكسانیە لەنێوان وەزارەتەكان لەوەرگرتنی موچە چونكە هەندێكیان زووتر موچە وەردەگرن .
شایەنی باسە تاوەكو ئێستا گشت دەستەوە وەزارەتەكان موچەیان وەرگرتووە تەنها كەم ئەندامان تاوەكو ئێستا چاوەروانی وەرگرتنی موچەكانیانن و تائێستا وەریان نەگرتووە .


هونەر بانەگوڵانی 

 


ڕاشید غەنوشی سەرۆكی پارتی نەهزەی تونسی بە فەرمی ڕایگەیاند پارتەكەیان سەرگەرمی گۆڕانێكی ڕیشەییە لە ڕێگەی گۆڕینی بۆ پارتێكی سیاسی بە تەنها و سپاردنی بوارەكانی تری كاری وەك پەروەردەكردن و بانگخوازی بۆ ڕێكخراوەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی.


ڕاشید غەنوشی لە میانەی لێوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا لە میانەی كۆنگرەی ئەنجومەنی شورای پارتی نەهزە ووتی" پارتی نەهزە دەبێتە حیزبێكی سیاسی و بوارەكانی تری كاری پێشتری بۆ كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوەكان دابنێت.


هەروەك ڕاشید غەنوشی بە هاڤنگتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە كە پارتی نەهزە بە نیازی جیاكردنەوەی كاری بانگخوازی و سیاسیە لە یەكتری و دەیەوێت خۆی ب سیاسەت و دەسەڵاتداریەتی یەكلا بكاتەوە.


هەروەك بڕیارە لە ڕۆژانی 20 بۆ 23 ی مانگی ئایاری، پارتی نەهزە لە تونسی پایتەخت كۆنگرەی گشتی خۆی ببەستێت و ئەو بابەتە لە كۆنگرەكەدا یەكلا بكاتەوە.
پارتی نەهزە یەكێكە لە پارتی ئیلاسمە بەهێزەكان لە وڵاتی تونس و لە یەكەم هەڵبژاردنی پاش ڕوخانی ڕژێمی بن عەلی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.

 



Am

 

كوردیو - 

دادگای تاوانەكانی هەولێر بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی كوژرانی قاسم عەزیز، پاسەوانی مەڵبەندی سێ هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی دەركرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێر بڕیاری‌ كۆتایی‌ لەسەر دۆسیەی‌ پاسەوانە كوژراوەكەی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ دا سێ لەم تۆمەتبارانەی دەستگیركرابوون، ئازادكران و یەكێكی تریش بەسزای هەتا هەتای سزا درا.
لای خۆیەوە دانا دارا سەرۆكی‌ تیمی‌ پارێزەرانی‌ كەیسی‌ محەمەد عەزیز پاسەوانە كوژراوەكەی‌ بارەگای‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ ‌ راگەیاندوە: ‌ هەر چوار كەسەكە بە بڕیاری‌ 406 دادگایی‌ كراون، بەڵام لەم چەند رۆژەدا ماددەی‌ دادگایی‌ كردنەكەی‌ سێ‌ كەسەكەی‌ تر گۆڕاوە بۆ مادەی‌ 413 كە ئەوە دۆسیەكەی‌ بە عەقارێكی‌ تردا بردووە.


ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەوان بەبڕیارەكەی دادگا رازی نابن و داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەكەی دادگا دەكەنەوە.،ئەو چوار تۆمەتبارەی دەستگیركرابوون، هەر چواریان هاوكاری یەكتر بوون، پێویست بوو هەر چواریان ئەو سزایەیان بەسەردا بدرایە.

شایەنی باسە دوساڵ لەمەوبەر و لەكاتی‌ تەواوبوونی‌ پڕۆسەی‌ هەڵبژرادنەكاندا چەند چەكدارێك هەڵیان كوتایە سەر بارەگای‌ مەڵبەندی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لەهەولێر و بەهۆیەوە پاسەوانی‌ بارەگاكە بەناوی‌ محەمەد عەزیز گیانی‌ لەدەست دا.


 

هونەر بانەگوڵانی 

كوردیو - 

بەرپرسێكی ئەمنی عیراق رایگەیاند چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)، دوو هەزار خێزانیان لە باشووری شاری فەلوجەی سەربە پارێزگای ئەنبار گەمارۆ داوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری موقەدەم عارف دلێمی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناحیەی عامرییە بلاوی كردۆتەوە: چەكدارانی داعش دوو هەزار خێزان كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچون لە هەر دوو گوندی 'ئەلبو هەوا' و 'حسی' لە باشووری فەلوجە گەمارۆ داوە و لەئێستادا وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریاندەهێنن.

ئەوەشی وتوە: دوای گەمارۆدانی ئەو دوو هەزار خێزانە چەكدارانی داعش بەدەیان گەنجیان لێ دەستگیركردن و رەوانەی گرتوخانەكانی خۆیان لە شاری فەلوجە كردووە.


 

هونەر بانەگوڵانی 

یەک شەممە, 08 ئایار 2016 12:38

لە ئەربەكانەوە بۆ ئەردۆغان

نووسراوە لەلایەن:

 

ئەردۆغان خۆی دامەزرێنەری توركیای نوێیە كە نزیكەی چواردە ساڵ تەمەنیەتی ، پلانی كورت مەودای ئاكەپە و ئەردۆغان ساڵی ۲۰۲۳ یە، كە تێپەڕبوونی سەدساڵە بەسەر كۆماری توركیادا ؛ دوای هەرەسی ئیمپراتۆرییەتی سوڵتانەكانی ئالی عوسمان ..
دیارە بەرنامە و پلانی درێزخایەنیشیان هەیە و زۆر شێلگیرانە ئیشی لەسەر ئەكەن ..
كەسایەتی خودی ئەردۆغان وایە لە قاڵب نادرێت ، هەمیشە حەزی لەجوڵەیە ، ئەو كۆت و بەندی زیندانی سیاسی شكاند و بوو به سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبول و سەرۆك وەزیران و ئێستاش سەرۆك كۆماره ‌و لە قەسرێكەوە حوكم ئەكات ، كە سوڵتان سولەیمانی قانوونییش شوێنی وای بەخۆە نەدیووە ، ئەو بۆ ئەوە نەبووەتە سەرۆك كۆمار ئیمزای هەندێ بڕیاری پەرلەمان بكات و پێشوازی لەچەند سەرۆك كۆمارێك بكات ..ئەو سەرۆك وەزیرێكی ئەوێت ویست و خواستەكانی جێبەجێ بكات ، لەم سەروبەندەشدا ژمارەیەك هاوڕێی نەوعیی خەباتی كەنارخستووە ،كە سەرەتاكەی ( گویلەن و خزمەتە ) و ناوەڕاستەكانیشی ( عەبدڵا گوڵ و باباجان و چەلیك و ئارینج و دواترینیشیان ( داودئۆغڵوە ) ، ئەگەر وابڕوات لیستەكە ماویەتی .. دیارنییە تا چەند ئەردۆغان پلانەكانی پەل ئەهاوێت و بۆی ئەچێتە سەر.. نەیارانی تانەی لێئەدەن كه رێی (تاكڕەوی ) گرتۆتە بەر ..هاوڕێ باشەكانی دوورخستۆتەوە ، هێشتا روون نییە چواردەور و حاشیەكەی چۆنن..
ئەردۆغان لەسەرەتاوە سنوور و بەرنامەی خۆی خستەبەردەم داودئۆغڵو ، ئەویش پەسەندی كرد .. داودئۆغڵو خۆی پڕۆفیسۆر بوو ، ئەو تیۆری سفری مەشاكیلی دانا ، ویستی زانستە ئەكادیمی و فەلسەفییەكی پراكتیزە بكات ، بەڵام موشكیلەكانی سفر نەكردەوە ، بەڵكو كەڵەكەش بوون ..
یەكەمین موشكیلەی رووبەڕووبوونەوە بوو لەگەڵ ئەردۆغاندا؛ كاتێك ویستی وەكو سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارتی ئاكەپە بجوڵێتەوە ..
داودئۆغڵو حەزی بەرووبەڕبوونەوەی كورد و دەستگیركردنی ئەكادیمیست و رۆژنامەنووسان نەبوو ، ئەو نەیئەویست كێشەكانیان لەگەڵ گویلەنیەكاندا بگاتە سەر ئێسقان ،هەروەكو سیستەمی سەرۆكایەتی توركیاشی بەگونجاو نەئەزانی ..
بەڵام سیاسەت شتێكە و فیكر و فەلسەفە بابەتێكی ترە..ئەردۆغان جیایە و داودئۆغڵووش كەسێكی ترە..
لەم گەمەیەدا سیاسەت بردیەوە ، ئەردۆغان هەیمەنەی خۆی بەسەر هەمواندا سەپاند..
چەندێ شەخسی ئەردۆغان و ئاكەپە بەهێزن ، ئەوەندەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان پەرش و بڵاو و بێ بەرنامەن ، بەتایبەی ( جەهەپە و مەهەپە ) ، تەنها ( هەدەپە ) هەیە ، ئەوا ئەیەوێت لەكایە سیاسییەكە دووریان بخاتەوە و جادەكەی بۆ پان ببێت ..
ئەردۆغان پێشبڕكێ لەگەڵ كاتتدا ئەكات ، هەڵپەیەتی ، لەوانەیە باش بیری نەمابێت ، هەرخۆی بوو سەرۆكایەتی ئینقلابێكی سپی كرد لە رابەر و مامۆستاكەی كە ئەربەكان بوو ، بەهەمان هەنجەت كە ئەویش ( سەنتەر بوونی ئەربەكان بوو ) ..
كەچی ئێستا ئەردۆغان هەمان سیناریۆ دووبارە ئەكاتەوە ..
هەر گۆڕانكارییەك رووبدات كاریگەریی لەسەر ناوچەكە ئەبێت بەگشتی ؛ چونكە توركیا ژمارەیەكی گەورە و قورسە ...لەم گۆڕانكارییانەدا ئەگەری هەڵگەڕانەوە هەیە لە ئەردۆغان ؛ هەرچۆن ئەردۆغان و گوڵ لە مامۆستاكەیان هەڵگەڕانەوە كە ئەربەكان بوو ، وە سەرەنجامەكەی حیزبی رەفاه نەما و سترەكچەری توركیا گۆڕا ...لەوانەیە كەنارخستنی هاوڕێكانی ئەردۆغان لێكەوتەی سیاسی و سەربازی لێبەرهەم بێت ..بارودۆخەكە ئاوسە ؛ ژانی لەدایكبوونێكی سیاسی نوێیە ...هێزە هەرێمی نێودەوڵەتییەكانیش بە شێوەیەكی مەترسیدار دەستیان خستۆتە توركیاوە ...لەوانەیە توركیا ببێتە عێراق و سوریایەكی خوێناوی ؛ ئینجا ئیتر ئاگری ئەو ئاشوبە هەموو لا ئەگرێتەوە.
*****
تــــــاهــــا ســــــۆڵــــــەیـــی
حەوتی پێنجی شانزە
دارولمولكی بابان

 

am


ئەمڕۆ سەلیم جبوری سەرۆكی ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی نوسینگەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی كرد لە شاری سلێمانی و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی سازكرد.

لە میانەی كۆنگرەكەدا سەلیم جبوری ڕایگەیاند " دەماونەوێت دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت كە هەموو لایەنەكان بەشداربن تیایدا بێ جیاوازی، لەو گفتوگۆیانەش ئەنجاممان دا لەگەڵ سەركردایەتی كورد ، پێمان گرنگە كە فشاری سیاسی كۆتایی پێ بهێنین ك قەیرانی لە وڵات دروست كردووە".


وتیشی" داوای وەرگرگرتنی گرەنتی ئەمنی و پاراستنی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران دەكەین.

 

 

am

 

كوردیو - 

سەلیم جبوری رایگەیاند دەبیێت دانیشتن گشتی بیت و هیچ كەس و لایەنیك پەراویز نەكریت
سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی رایگەیاند: دەبیێت دانیشتن گشتی بیت و هیچ كەس و لایەنیك پەراویز نەكریت و بۆدۆزینەوەی نەخشەرێگەی چارەسەری رێگەی دیكەمان لەپێشە.
ناوبراو وتیشی :پیویستە بگەینە چارەسەریكی دروست بۆ كێشەكانی ئیستای عیراق
وتیشی : هیوادارم فراكسیۆنە كوردستانیەكان رۆل لەچارەسەركردنی كێشەكان بگێرن
مافەكانی كورد دەپارێزین .


 

هونەر بانەگوڵانی 

كوردیو – هەولێر

 

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر داوایەكی پەرلەمانتارێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت لەكاتی خۆی زانیاری و ووردەكاری زیاتر دەخەنەڕوو.
(ئومێد موحەمەد ساڵح) ووتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بۆ كوردیو ووتی، پەرلەمانتار (سۆران عومەر) داواكارییەكی بۆ داواكاری گشتی بەرز كردۆتەوەو تێیدا بەشێكی تایبەتە بەوەزارەتەكەیان، بۆیە ئەوان چاوەڕوانی نووسراوی داواكاری گشتین و هەركاتێك داواكە گەیشتە وەزارەت، ئەوان ووردەكاری و زانیاری لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە.