كۆمپانیای یاهوو لە هەوڵی فرۆشتنی پشكەكانی كۆمپانیاكەیەتی و لە هەوڵدایە كۆمپانیاكە بفرۆشێت و لە ئێستادا فرۆشتنی كۆمپانیاكەی خستۆتە رووی فرۆشیاران .

یەكێك لەوانەی هەوڵێكی توند دەدات بۆ كڕینەوەی كۆمپانیاكە خاوەنی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانیە ئامانجی ئەم سەرمایەدارەش لە كڕینەوەی یاهوو بەرەو پێش بردن و گەورەكردنی كۆمپانیاكەیە.

كۆمپانیای یاهوو رۆژی 18ی ئەم مانگەی وەكوو دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی كڕینەوەی كۆمپانیاكەیانی داناوە.

نرخی كۆمپانیاكەش بە 2.34 ملیار جونهەی ئیستەرلینی خەملێنراوە.

كوردیو -
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ماوەیەك كارەكانیان ڕادەگرن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ كوردیو رەوانە كراوە , بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاندووە "بەهۆی گواستنەوەی بیناكەمان بۆ بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كارەكانمان لە ڕۆژی ١ی ئایارەوە ڕادەگیرێن."
دەشلێن "لە بەرواری دەستبەكاربوونمانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە."

هونەر نامق

كوردیو-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكات و رایدەگەیەنێت: نامانەوێت دۆخەكە بگاتە ئاستێك كە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی پەرلەمانی فەرەنسا ، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە.
جەعفەر ئیمینكی لە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "فەرەنسا زۆر هاوكاری هەرێمی كردووە لەشەری داعشدا". وتیشی "ڕاستە كێشەكان قوڵە، بەڵام هەوڵی چارەسەر بەردەوامە"
جەعفەر ئیمنیكی ئەوەشی وت "لە كۆبوونەكەمان لەگەڵ شاندی باسی كێشەی سیاسی خۆمان بۆ ئەوشاندە فەرەنسیە كردوە و كێشەی ناو فراكسیۆنەكانیشیمان تاوتوێكرد.
ناوبراو  وتیشی  "هەوڵەكان بەردەوامە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان".

هونەر نامق 

كوردیو -
دۆلار رووی‌ لە دابەزین كرد
ئەمرۆ دوو شەممە 18ی‌ 4ی‌ 2016 نرخی‌ دراوە جیهانییەكان بەم شێوەیەی‌ خوارەوەیە
100 دۆلار گەیشتە 129 هەزار و 500دینار
100 یۆرۆ بە 146 هەزار دینارە
100 پاوەن بە 183 هەزار دینارە
100 هەزار تمەن بەرامبەر37 هەزار و 250 دینارە
100 لیرەی توركی بەرامبەر 45 هەزار دینارە

هونەر نامق 

كوردیو -
بەڕێوەبەری‌ پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی پێكەوە ژیانی ئایینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف داوا دەكات لە وەزارەتی ئەوقاف كەسێك ڕاسپێرێت حەج بۆ پێشمەرگەیەك بكات كە پێش دەرچوونی ناوەكەی شەهید بووە.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری‌ پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی پێكەوە ژیانی ئایینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك و لەلاپەرەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی "لەكاتێكدا سەرقاڵی خوێندنەوەی بەرنامەی دیدار و كۆبونەوەكانی ئەمرۆم بووم لە ئەمریكا "هەواڵی شەهیدبوونی ئەم پێشمەرگە قارەمانەم خوێندەوە كە ناوی لە لیستی ئەو كەسانە دەرچووە ئەمساڵ تیروپشكیان بۆ كراوە تا سەفەری حەج بكەن."
ئەوەشی وتوە لەهەواڵەكەدا ناو و خانەوادەی ئەم شەهیدە بڵاوكراوەتەوە كەپێش ئەوەی بگات بەم فەرزەی ئیسلام لە شەڕی دژی داعشدا شەهید بووە، "بۆیە من بڕیارمدا ئەم حاڵەتە ئێوارەی ئەمرۆ بۆ هەموو ئەو كۆنگرێسمان و بەرپرسانەی ئەمریكا بگێڕمەوە كە بڕیارە دیدار و كۆبونەوەیان لەگەڵ بكەم."
وتویەتیشی "شەهیدبوونی ئەم حاجیە پێشمەرگەیە باشترین نمونەیە بۆ ئەو ئیسلامەی كە دەبێ كورد بۆ خۆی هەڵبژێرێ و خوای گەورە بەبەهەشتی شاد بكات و نەفرەت لەتیرۆرستانی داعش."لەگەڵ گەرانەوەم بۆ كوردستان داوا لەبەرێز وەزیری ئەوقاف دەكەم كەسێك دەستنیشان بكەن ئەمساڵ حەج بۆ ئەم پێشمەرگە قارەمانە بكات."
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئەنجامی تیرۆپشكی ناوی حاجیانی ئەمساڵی بڵاوكردەوە.

هونەر نامق

 

كوردیو – هەولێر

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی شاری هەولێر جوڵەی كردووەو تۆزێك بەرز بوونەوەی تۆماركردووە.
سەرچاوەیەك بەبازاڕی زێڕینگەرانی هەولێر نرخی زێڕی بەم شێوەیە راگەیاند ...

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (24) ... (257) هەزار دینار
نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (22) ... (235) هەزار دینار
نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (21) ... (225) هەزار دینار
نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (18) ... (193) هەزار دینار

 

ئـ . كـ


 

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دوای بەرزبونەوە گەورەكەی دوبارە نرخەكان ڕویان لە خوارەوە كردەوە و لە ئێستادا زیاتر لە 3 دۆلار نرخی نەوت لە ئاستی چەند رۆژی ڕابردودا دابەزی.

بەپێی زانیارییەكانی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خام بۆتە (40.41) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بۆتە (41.98) دۆلار.

منداڵێكی شاری سلێمانی لە ساڵرۆژی لەدایكبونیدا ڤیدیۆیەك بەرهەم دەهێنێت و لە ڤیدیۆكەدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات كەوا پاكوخاوێنی شارەكەیان بپارێزن.

 

كوردیو -
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو گەنجەی دوێنێ لەلایەن ئافرەتەكەوە بە چەقۆ كوژراوە چووەتە ماڵەكەی و ویستوویەتی كچێكی بفڕێنێت.
ئەمرۆ دووشەممە پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە "ڕێكەوتی (۲٠۱٦/٤/۱۷)،كاتژمێر (۱٠:۳٠) خولەكی بەیانی، پۆلیس ئاگادار كرانەوە بەبوونی ڕوداووێكی كوشتن لە گەڕەكی ئازادی نوێ نزیك گوندی ئیتاڵی(۲)، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا ئافرەتێك بەناوی (ز.ع.ع)، تەمەن (۳۲) ساڵ، لە هەمان رێكەوت كەسێكی بەناوی (هێمن احمد محمود)، تەمەن (۳۲) ساڵ كوشتووە."
ئاماژەی بەوەشداوە  "پێشتر پیاوەكە لە گەڵ مێردەكەی كاریان كردووە و دواتر بەهۆی كێشەیەكی نێوانیان لێكتر جیابوونەتەوە، چووەتە ماڵی تۆمەتبار بەسەرخۆشی ویستویەتی كچی تۆمەتبار بڕفێنێ، دواتر بووەتە دەمەقاڵیان و بەچەقۆ لە سنگی داوە و كوشتویەتی."
وتووشیەتی، دادوەر بڕیاریدا بە بەندكردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٠۵) لە یاسای سزادان و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

هونەر نامق 

 

كوردیو – هەولێر

فۆتۆ : بەشداری غەمگین

ئەمڕۆ ئاگرێك لەبازاڕی نیشتمان كەوتەوە، بەڵام هەرزوو تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە كۆنترۆڵی دۆخەكەیان كرد.
(شێخ كافی عەبدولقادر) ئەفسەری ژووری عەمەلیات لەبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ ئاگرێك لەبازاڕی نیشتمان لەسەنتەری شاری هەولێر كەوتۆتەوە، بەڵام هەرزوو تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەو بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو توانیویانە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئاگر كەوتنەوەكە بووە مایەی سووتانی دوكانێكی پێڵاو فرۆشتن و زیان گەیاندن بەدوكانێكی تر گەیشتووەو هۆكارەكەش شۆتی كارەبا بووە.

 

ئـ . كـ