لە پێناو ئەوەی هاندەرانی سپی پۆشی مێرەنگی زیاتر گۆلكاری یانەكەیان خۆش بوێت ، یاریزانی نێو دەوڵەتی پرتوگالی  كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ سەرۆكی ریال مەدرید فلۆرەنتینۆ پێرێز كارێكی چاوەروان نەكراو ئامادە دەكەن .
رۆژنامەی ئاس ئاشكرای كردووە ئەگەرچی دەنگۆی ئەوە هەبوو لە چەند رۆژی رابردوو ئەتسێرەی پرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریال مەدرید جێدەهێلێت ، بەڵام ئێستا هەوڵێك هەیە لەنێو ماڵی مێرەنگی گرێبەستەكەی دۆنی پرتوگالی  نوێبكەنەوە .
رۆژنامەكە زیاتری نوسیوە گرێبەستی رۆناڵدۆ لە مانگی یۆنیۆی (2018)بەكۆتا دێت ، بەڵام ماتمانەی بەدەستەی كارگێری یانەكەی بەسەرۆكایەتی فلۆرەنتینۆ پێرێز هەیە بۆئەوەی گرێبەستەكەی تاوەكو ساڵی (2020)نوێبكاتەوەو ئەوكات تەمەنی دەبێتە (35)ساڵ .
رۆژنامەكە لە كۆتایدا نوسیویەتی سزاكەی فیفا ئەگەری هەیە جی َبەجێ‌ بكرێت وا  لە پێرێز دەكات دەست بەرداری یەكەمی ریزبەندی گۆلكاری خولی لالیگا نەبێت .
جێگەی ئاماژە بۆكردنە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە چەند رۆژی رابردوو ئاشكرایان كردبوو رۆناڵدۆ بۆجاری پێنچەم لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان كۆبۆتەوە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بكات بەخولی فەرەنسی .

 ن.ش 


یانەی بەرشلۆنە بریاری داوە جێگرەوەیەكی گونجاو بدۆزێتەوە ، ئەگەر بێت و یاریزانی نێو دەوڵەتی بەرازیلی نیمار داسیلفا لە هاوینی  داهاتوو كامپ نوو جێبهێلێت .
رۆژنامەی ئاس ئاشكرای كردووە یاریزانی نێو دەوڵەتی گابۆنی و یانەی بورسیا دۆرتمۆند ئێمیریك ئۆبامیانگ  ئەگەری هەیە یاریگای سیگنال ئیدونا پارك جێبهێلێت و بەرێوبەری وەرزشی بەرشلۆنە ئەریدۆ برێدا چاودێری تواناكانی ئەم یاریزانە دەكات بۆئەوەی شوێنی یاریزانی بەرازیلی نیمار بگرێتەوە  .
رۆیشتنی هێرشبەری گابۆنی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند (198)ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت لە هەمان كاتدا یانەی بەرشلۆنە دەبێت ركابەرێكی توندی مانچستەر یونایتد بكات بۆبەدەست هێنانی تواناكانی باشترین یاریزانی كیشوەری ئەفەریقی . 

ن.ش

كوردیو -
خوێندنگە ئەهلییەكان پابەندن بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بە ڕێژەی %٢٠ كە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی پەروەردەی گشتی هەولێرهاتووە:  "لەلایەن خۆیانەوە خاوەن پرۆژە و قوتابخانە ئەھلی و نێودەوڵەتیەكان ڕەزامەندی و پابەندبوونی خۆیان دەربڕیوە لەسەر جێبەجێكرنی ئەو بڕیارە وە تەنھا میكانیزمی جێبەجێكردنی لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی تر جیاوازە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە هاتووە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە گوایە هەندێك قوتابخانە هەڕەشەی ئەوەیان كردووە كە ئەو كەسانەی بۆ ساڵی ئایندە بڕیارە بخوێنن لە خوێندگە ئەهلییەكان دەبێت پارەی پێشەكی بدەن، بەڕێوەبەرانی ئەو خوێندنگانە ڕایانگەیاند، ئەوەی ئارەزووی هەیە درێژە بەخوێندن بدات بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت لە ئێستاوە خۆیان تۆمار بكەن و هەندێك تێچوو هەیە دەبێت بدەن وەكو نرخی پەرتووك و جل و بەرگ لەبەرئەوەی لە ئێستادا دەبێت لەدەرەوە بهێنرێت.
بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی سێ مانگ پێش ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، بڕیاردرابوو كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەهلییەكان بەڕێژەی لە%٢٠ كەم بكرێتەوە.

هـ ن


سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایان كردوە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە ئیمزا كردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی بروسیا موشنگلادباغ گرانیت شاكا نزیك دەبێتەوە .
سەرچاوەیەك بە تۆری (ESPN)راگەیاندوە ئەرسناڵ متمانەی تەواوی بەتواناكانی شاكا هەیە بۆئەوەی لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوو پەلكێشی ئیماراتی بكات .
سەرچاوەیەكی نزیك لە یاریزانی ناوبراو ئاشكرای كردوە ، یانە لەندەنیەكە تەواو لەشاكا نزیك بۆتەو بۆئەوەی لەوەرزی داهاتوو درێسی گارنەرز بپۆشێت .
بەم دوایە ناوی شاكا پەیوەست بووە بەخولی ئینگلیڤی چەند یانەیەك لە هەوڵی بەدەست هێنانی تواناكانی دان لەوانە لیڤەرپول ، بەڵام سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە گانەرز نزیكە لە بەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی تەمەن (23)بەهاری .

 ن.ش 


رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی هۆكاری سەرەكی دوور خستنەوەی یاریزانی وێڵزی گاریس بێل لە پێكهاتەی ریال مەدرید بۆیاریەكەی ئەمشەو بەرامبەر ڤیاریال ئاشكرا دەكات .
رۆژنامەكە نوسیویەتی بۆرۆدوای یاری یایانەی ریال مەدرید بەرامبەر خیتافی ، گاریس بێل لەپاڵەوانیەتی گۆلف بیندراوە بۆماوەی دوو كاتژمێر ئامادە بووە سەیری ئەم یاریە بكات ، بۆ ئێوارەكەی ئاشكرای كردوە هەست بەئازارێكی زۆر دەكات ، ئەمەش وای كرد زێدان لە پێكهاتەی یانەكەی بەرامبەر ژێر دەریا زەردەكان دووری بخاتەوە.
مۆندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە زێدان تەواو لە یاریزانی وێڵزی تورەیە و بەهۆی ئەوەی كێبركێ‌ ی خولی لالیگا بەرەو كۆتایی دەچێت و ركابەریەكان لەسەر نازناوی ئەم وەرزە بەهێزە ، نابێت یاریزانەكان تەركیزی خۆیان لە دەست بدەن .
جێگەی ئاماژە بۆكردنە گاریس بێل لەو كاتەی لە خولی ئینگلیزی و لە ریزی تۆتنهام یاری دەكرد هەوادارێكی زۆری یاریەكانی گۆلف بووە .

 ن.ش 


ئیلكای گۆندوگان یاریزانی هێلی ناوەراستی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە ریزی یانەی مانچستەر سیتی نزیك دەبێتەوە بۆئەوەی لەوەرزی داهاتوو لە یاریگای ئیمارات یاری بكات .
تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە یاریزانی هێلی ناوەراستی ئەڵمانی دەستەوارەیەكی یۆفانتۆسی رەت كردۆتەوە و بەباشی زانیوە بەبری (30)ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بكات بەیانەی مانچستەر سیتی .
جێگەی ئاماژە بۆكردنە یاریزانی ئەڵمانی گۆندوگان لەنێو بازنەی گرنگی پێ‌ دانی چەند یانەیەك دایە ، لەوانە بەرشلۆنە و ئەرسناڵ و لیڤەرپول .

ن.ش


بەرێوبەری كارەكانی هێرشبەری پرتوگالی و ئەتسێرەی ریال مەدرید كۆتایی بەم دەنگۆیانە هێنا ، باسیان لە كۆبونەوەی نهێنی دەكرد لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی .
پێگەی فوتبۆڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووە بەرێوبەری كارەكانی یاریزانی پرتوگالی سەرجەم ئەم پرو پاگەندانەی رەت كردۆتەوە كە باسیان كردووە لەماوەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی بی سی جی كۆبونەتەوە بەتایبەت دوای یاری یانەی ریال مەدرید بەرامبەر فۆلفسبۆرگ .
خۆرخی میندیز بەرێوبەری كارەكانی یاریزانی پرتوگالی ئاشكرای كردوە هیچ كۆبونەوەیەك لەگەڵ خاوەنی یانە فەرەنسیەكە ئەنجام نەدراوە ،چونكە پەیوەندیەكی بەهێزیان لەگەڵ سەرۆكی ریال مەدرید فلۆرەنتینۆ پێرێز هەیە .
جێگەی باس كردنە راپۆرتە رۆژنامەكان ئاشكرایان كردبوو رۆناڵدۆ بۆ جاری پێنچەم چاوی كەوتووە بەناسر خلێفی گفت و گۆی لەگەڵ كردوە بۆئەوەی لەوەرزی داهاتوو پەیوەندی بكا بەیانەی پاریس سان جێرمان .

 ن.ش 


راهێنەری ئیسپانی و یانەی ڤیاریال مارسیلینۆ گارسیا ئاشكرای دەكات هۆكاری دابەزینی ئاستی بەرشلۆنە روونە لەیاریەكانی ئەم دوایەیی پاڵەوانەتیە جیاوازەكان .
لە لێدوانێكیدا رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی بڵاوی كردۆتەوە گارسیا دەڵێت : بەبۆچونی من رۆیشتنی یاریزان چاڤی هرناندێز وای كرد ئاستی بەرشلۆنە دابەزێت چونكە لەوەرزی رابردوو رۆلێكی باڵای هەبوو لەسەر كردایەتی كردنی ئەو یانەیە ، لە هەمان كاتدا بەبەراورد لەگەڵ رابردوو دابەزینی ئاستی ئەنێستا هۆكارێكی ترە .
گارسیا زیاتر دەڵێت : ئەنێستا توانایی نیە بەشداری (60)یاری بكات لەیەك وەرزدا و هەمان ئاست پێشكەش بكات ، لەیەكەم دووسالێدا لەگەڵ راهێنەر پیپ گواردیۆلا  توانی باشترین ئاست پێشكەش بكات بەهۆی هەبوونی یاریزانی تیی بەتوانا .
گارسیا بەردەوام دەبێت لە قسەكانی و دەڵێت : كۆنترۆل كردنی تۆپ لەلایەن بەرشلۆنە وای كردبوو ئەو یانەیە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ، لە چەند یاری رابردوو ئەەمان نەبینوە ،لەبەرامبەر ئەو تیپانەی بەپلانی بەرگری یاری دەكەن مەترسیەكانیان كەمە هەروەك لە ئەتلەتیكۆ بینیمان .
لە كۆتایدا دەڵێت : من وای دەبینم ئەگەر بەرشلۆنە بەسەر ئەم كێشچانە زاڵ بێت و بۆشایەكانی هێلی بەرگری چارەسەر بكات ،هیچ ركابەرێك ناتوانێت ئەم یانەیە رابگرێت .

ن.ش 

كوردیو -
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند پێنجشەممە موچەی ١٣وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە سبەی پێنج شەممە بەرواری ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی لای خوارەوە دابەش دەكرێت
1- وەزارەتی تەندروستی
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری
3- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
4- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
5- وەزارەتی پلان دانان
6- دەزگای مین
7- دیوانی چاودێری دارایی
8- دەستەی مافی مرۆڤ
9- دەستەی ژینگە
10- دەستەی دەسپاكی
11- دەستەی وەبەرهێنان
12- دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
13- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان

هونەر نامق