ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دوو شوێنگرەوەی بۆ دانی وێلباكی ئینگلیزی و هێرشبەری تیپەكە دۆزییەوە".

وێلباك لەیاری بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی دووچاری پێكان هات لەسەر ئاستی چۆكی راستی و بۆ ئەمەش پێویستی بە (10) مانگ هەیە تا بگەرێتەوە یاریگاكان".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی ئەرسناڵ دەیەوێت بۆند لەگەڵ یەكێك لە یاریزانان (ئەلڤارۆ مۆراتا) هێرشبەری یوڤینتۆس و (ماورو ئیكاردی) هیرشبەری ئینتەرمیلان واژۆ بكات".

ڤینگەر لەم هاوینە دەیەوێت گفتوگۆیەكان كۆتایی پێبهێنێت و لەگەڵ یەكێك لەم دوو یاریزانە بگاتە رێككەوتن".


 

رێكان عزیز

 

دوێنێ چوار شەممە زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدا ڕویدا و لانی كەم 200 وچراو و برینداری لێ كەوتەوە.

 

 

 

 

 

بەهۆی دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوت لەئەمبارەكانی ئەمریكا، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەیان تۆماركرد.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، نرخەكانی نەوت بەرز بوونەتەوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی یەدەگی ئەمریكی، ئەوەش بۆ یەكەم جارە لەوەتەی دوو مانگی رابردوودا.
هاوكات زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆتە (47.74) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (46.30) دۆلار.

 

ئـ . كـ

 

 

یوسف ئەلعەرەبی مەغریبی و هێرشبەری یانەی غەرناتە پەیامێك ئاراستەی هاندەرانی ریال مەدرید دەكات و بەهۆی نامەكانیانەوە تووشی شۆك دەبێت".

یوسف لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی وەرزشی مەغریبی دەڵێت : " لەراستیدا تووشی شۆك بووم كاتێك بینیم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نامەیەكی یەكجار زۆرم بۆ هاتووە".

یوسف دەڵێت : " هاندەرانی ریال مەدرید لە لێشاو نامەیان بۆ ناردووم و داوایان لێكردووم گۆڵ بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە تۆمار بكەم".

ئەو دەڵێت : " من بەڵێن دەدەم كە باشترین ئاست بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە پێشكەش بكەم و گۆڵیش تۆماربكەم ، بەڵام بۆ خزمەتكردنی هیچ یانەیەك نا بەڵكو بۆ كۆتایی هێنانی وەرز بەباشترین شێوە".

ئەو ئەستێرە مەغریبیە دەڵێت : " من شانازی بە ئاستی خۆم دەكەم ئەم وەرزە بەباشترین شێوە دەركەوتم و رۆڵم هەبوو لە مانەوەی تیپەكە لە ریزی یانە پلە یەكەكانی ئیسپانیا".

ئەمەو یوسف لەم وەرزە خاوەنی (16) گۆڵە و زۆربەی گۆڵەكانی ئەم ئەستێرەیە یەكلاكەرەوەی یارییەكان بوو".


 

رێكان عزیز


‌ ‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، نرخی‌ 100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌ 129 هه‌زار‌‌و 650 دیناره‌، له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی بازاری‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو


نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ تۆماركراون:

100 دۆلار به‌ 129 هه‌زار‌‌‌‌‌‌‌‌و 650 دینار

100 یۆرۆ 147 هه‌زار‌‌‌‌‌‌‌‌‌و 750 دینار

100 پاوه‌ن 187 هه‌زار‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌و 250 دینار

100 هه‌زار تمه‌ن 37 هه‌زار‌‌‌‌‌‌‌و 500 دینار

100 لیره‌ی‌ توركی 44 هه‌زار‌‌‌‌‌‌‌و 750 دینار

شایەنی باسە دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌، نرخی‌ 100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌ 130 هه‌زار‌‌و 200 دینار بوو.


ڕێبین عەلی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندان بۆ پزیشکان و بەشێک لەکارمەندان ڕونکردنەوە دەدات، تەئکیدیشدەکاتەوە، چارەسەری گرفتی ئەو کارمەندانە دەکرێت کەپێشتر ئەو دەرماڵەیان بۆ خەرجنەکراوە.
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ژمارەیەک لەپزیشک و کارمەندانی تەندروستی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و چەند ناوچەیەکی دیکە، لەبەرامبەر پێنەدانی دەرماڵەی ھاندان، بایکۆتی دەوامیان کرد.
لەوبارەیەشەوە د. خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بۆ snn ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ دەرماڵەی پزیشک و کارمەندان دابینکراوە، بەشی سەرجەمیان ناکات، بەڵکو لەقۆناغی یەکەمدا تەنھا بۆ شوێنە ھەستیارەکان دەرماڵەکە خەرجکراوە".
سەبارەت بەنیگەرانیەکانی ئەوکارمەندانەش، د. خاڵس ئاماژەی بەوەدا، ئەوانیش ئاگادارن بەشێک لەپزیشک و کارمەنداکان ئەو دەرماڵەیەیان وەرنەگرتوەو نیگەرانیشن، لەوبارەیەوە وتی:"لەھەوڵداین زۆرترین پزیشک و کارمەند بۆ مانگەکانی داھاتوو ئەو دەرماڵەیان بۆ خەرجبکرێت".
لەمانگی ڕابردودا چوار ملیارو ٧٠ ملیۆن دینار وەرگیراوەو دابەشکراوە بەسەر پزیشک و کارمەندانی (سلێمانی، ھەولێرو دھۆکدا)، وەکو د. خاڵس باسیکرد، "بۆ مانگەکانی داھاتوش پێدانی ئەو دەرماڵەیە بەپزیشک و کارمەندان بەردەوامدەبێت".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وەڵامی گلەیی و ناڕەزاییەکانی کارمەندانی وەزارەتەکەی دایەوەو تەئکیدیکردەوە لەسەرئەوەی، "ئەو پزیشک و کارمەندانەی لەوەرگرتنی دەرماڵەکان سودمەندنەبون، ھەوڵدەدرێت لەمانگەکانی دیکەوە پێدانی ئەو دەرماڵەیە ئەوانیش بگرێتەوە".


ڕێبین عەلی

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت به‌ فه‌رمانی مەسعود بارزانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانی كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ولێر پێكهێنراوه‌ و ده‌شڵی بارزانی سه‌ڕه‌ڕای سه‌رقاڵیی به‌ شه‌ڕی داعش ته‌ركیزی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌شه‌.


لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بۆ ( كوردستان 24) سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ى كوژرانى گه‌نجێك به‌ ناوى بارزان ره‌شید له‌ شارى هه‌ولێر، گوتى: " تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و دۆسییه‌یه‌ لێدوانمان نه‌داوه‌، چونكه‌ تاوانبار رایكردووه‌ و ده‌ستگیرنه‌كراوه‌ و دۆسییه‌كه‌ى له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى تاوانلێكراو، سكاڵا تۆمار بكه‌ن، پۆلیس دۆسییه‌ى بۆ تاوانه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌".
گوتىشی: "به‌ گوێره‌ى مادده‌ى 406 فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه‌ و پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دواى ئه‌و دۆسییه‌یه‌ بێت".

به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى هه‌ولێر زیاتر وتی: "هیچ كه‌سێك له‌ ده‌ست پۆلیس ده‌ربازى نه‌بووه‌ و ده‌ربازیشى نابێت له‌ ده‌ستمان. ئه‌مڕۆ نا به‌یانى هه‌ر ده‌گیرێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ تاوانبار كه‌سێكى سه‌ربازییه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌ و لیژنه‌كه‌ كه‌سوكارى تاوانكارى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تاوانبار ناچار بێت خۆى راده‌ست بكات و ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان دایناوه‌".
سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى تاوانبار بۆ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ى، كه‌ پێشتر له‌لێدوانێكیدا عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و خاڵی تاوانباره‌كه‌ بۆ(باسنیوز) ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ تاوانباره‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ى، به‌ڵام دواتر رایكردووه‌، به‌ڵام عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتى: "خۆمان په‌یوه‌ندیمان به‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌وه‌ كردووه‌، تاوانبار نه‌چووه‌ته‌ فه‌رمانده‌یى و ون بووه‌".

هه‌روه‌ها گوتى: "تاوانبار به‌ نیاز بووه‌، نه‌گه‌یشتووه‌، راسته‌ بۆ ئه‌وێ چووه‌، به‌ڵام خۆى ون كردووه‌ و خوى واى نیاز بووه‌ خۆى ته‌سلیم بكات، به‌ڵام خۆى ون كردووه‌".

ئه‌وه‌شى وت: "دوو جار له‌ رێگه‌ى نووسینگه‌ى مەسعود بارزانیەوه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كراوه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و بكوژه‌ بدرێته‌ دادگا، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شه‌ڕى داعش هه‌یه‌ و جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵى به‌ شه‌ڕى داعش ته‌ركیزى له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه‌".


ڕێبین عەلی

 

 

 

پۆلیسی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئاماری قوربانییەكانی تەقینەوەكانی ناوچەی سەدرو كازمیەی شاری بەغدا زۆر بەرز بۆتەوە.
دوێنێ‌ دوو تەقینەوەی بەهێز ناوچەكانی سەدرو كازمیەی شاری بەغدایان هەژاندو دواتر گروپە چەكدارەكانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەتەقینەوەكان راگەیاند.
پۆلیسی عێراقی رایگەیاندووە، ژمارەی تەقینەوەكان دوو تەقینەوەی گەورە بووە، ناوچەكانی سەدرو كازمیەیان هەژاندووەو بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی ئەو دووە تەقینەوەیە لایەنی كەم (90) كەس كوژراون و (150) ی تریش برینداربوونە.
لەسەروبەندی تەقینەوەكاندا قەیرانی سیاسیش ووڵاتی گرتۆتەوەو تاكو ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەران توانای كۆبوونەوەی نییەو حكومەتیش بەنیوەیی ماوەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتووندی ڕەخنە دەگرن لەلاوازی دەزگا ئەمنییەكان.

 

ئـ . كـ

 


كوردیوـ هەڵەبجە
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت لەماوەی چوار مانگی ڕابردودا بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە 22 كەس بونەتە قوربانی و 16 ڕوداوی هاتوچۆش ڕوویانداوە.
بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە كەویێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە لە چوار مانگی رابردودا 16 رووداوی هاتوچۆ لەسنوری پاریزگای هەلەبجە رویانداوەو بەوهۆیەشەوە 5كەس گیانیان لەدەستداوەو 17كەسی تریش برینداربون و 16 رووداوی هاتوچۆدا "
هەر بەپێی ئامارەكەی ئاماژەی بەوەشداوە " هەرلەوماوەیەدا 209 كەس مۆڵەتی شۆفێریان وەرگرتووەو لەوژمارەیەش 55كەسیان ئافرەت بوون"

أ.س

 

رۆیشتنی خامێس رۆدریگێزی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یانەكە بۆتە ئەگەرێكی فەرمی و لە ئێستاشدا یانەیەكی ئیتاڵی بەبەهێزی داوای دەكات".

بەپێی ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەی (OK diario)ی ئیسپانی بڵاوبۆتەوە خامێس رۆدریگێز لەدوای یاری تیپەكەی بەرامبەر یانەی ڤاڵانسیا لە خولی ئیسپانیا گەیشتۆتە شاری تۆرینۆ و لەگەڵ بەرپرسانی یانەی یوڤینتۆس كۆبۆتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە خامێس لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە بەشداری خوانێكی كردووە و لەبارەی چوونی بۆ ئیتاڵیا قسەی كردووە".

خامێس لە هاوینی ساڵی (2014) لە ریزەكانی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی بە بڕی (80) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدرید كرد".


 

رێكان عزیز