لەراگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە :

 

 

بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی (250) ملیار دیناری دیكەی جوتیاران خەرج كراوە، كە لەو ڕێژەیە (40%) ی ئەو بڕە پارەیە بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەبێت، لە دوو رۆژی رابردوودا چەكێكی دیكە بە بڕی (20) ملیار دینار بۆ جوتیارانی كوردستان دروست كراوەو بەیانی ئەو چەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان. 

كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگای دهۆك باسیشی لەوەكردووە، تاكو ئێستا (42) ملیار دیناری ساڵی (2014) و (185) ملیار دیناری ساڵی (2015) پارەی جوتیارانی پارێزگای دهۆك لای بەغدایە.
(نازم موحەمەد) بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگای دهۆك بە هەولێری راگەیاند، وەزارەتی دارایی (250) ملیار دیناری دیكەی جوتیارانی خەرج كردووەو ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی كراوە، هەر كاتێك رێكارەكان تەواو كران، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، لەو ڕێژەیە (40%) ی ئەو بڕە پارەیە كە دەكاتە (100) ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستانە.
ئەمەو لەو چەكە (20) ملیارییەدا بۆ پارێزگای دهۆك (6) ملیار و بۆ هەولێر (8) ملیار و بۆ سلێمانی (6) ملیار دینار خەرجكراوە، ئەوەیش دوای ئەوە دێت كە پێش ماوەیەك ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر (50) ملیار دینار دابوو، بۆ ئەو مەبەستەیش سبەینێ‌ چەكی ئەو بڕە پارەیە دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.

 

ئـ . كـ

 

 

 

كوردیو – هەولێر

 

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەكالەت ئاشكرای دەكات بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان سیستەمێكی نوێی ئەنتەرنێتی جێ بەجێ دەكرێت كە خزمەتگوزاری تەلەفزیۆنی و تەلەفونیشی لەگەڵدایە و لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە دەكرێت.
مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بەوەكالەت لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سپیدە ڕایگەیاند: وەك مژدەیەك بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، لەئایندەیەکی نزکدا جێبەجێكردنی پرۆژەی كێبڵی ftth ئاشكرا دەكەین كە لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: ئەم جۆرە لە كیبلی ئەنتەرنێتی خێراترینە و كوالێتی زۆر بەرزە و یەكەم جارە لە كوردستان جێبەجێ دەكرێت و خزمەتگوزاری تی فی و تەلەفۆنیشی لەگەڵ دەبێت.

 

ئـ . كـ

 


رۆژنامه‌ى میرۆرى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه‌ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى برى (25)ملیۆن پاوه‌ندى بۆیاریزانى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى ریال مه‌درید رافایل فاران ئاماده‌ كردووه‌ .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م گرێبه‌سته‌ سه‌ر بگرێت ئه‌وا جارێكى تر به‌رگریكاره‌كه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌گه‌رێته‌وه‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى پرتوگالى جۆزىَ مۆرینۆ ، چونكه‌ سپیشه‌ل وه‌ن له‌ ریزى یانه‌ى ریال مه‌درید فارانى په‌لكێشى برنابیۆ كرد .
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌ فه‌ره‌نسا هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكرایان كردبوو فاران نیگه‌رانه‌ له‌ ریال مه‌درید به‌هۆى كه‌مى به‌شدارى كردنى له‌ یاریه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ دوا سىَ یاری ریال مه‌درید له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ،بۆیه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بچێته‌ یانه‌ى بایره‌ن میونخ یاخود مانچسته‌ر یونایتد .
رۆژنامه‌ى ( (Le 10 Sport) فه‌ره‌نسى ئاشكراى كردووه‌ فاران بریارى داوه‌ ریال مه‌درید جێبهێلێت ، هه‌ردوو یانه‌ى بایره‌ن میونخ وه‌رزى داهاتوو ئه‌نشلۆتى راهێنه‌ریه‌تى و مانچسته‌ر یونایتد راپۆرته‌كان ئاماژه‌ بۆمۆرینۆ ده‌كه‌ن مه‌شقى شه‌یتانه‌ سوره‌كان وه‌ربگرێت كێبركىَ ده‌كه‌ن له‌ به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى فاران .

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەرکراوە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ناچێتە بەردەم دادگا.


بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: ”سۆران عومەر بڕیاری دەستگیرکردنی لای ئێمە هەیە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە، چەندین جار ئاگادارمان کردووەتەوە، کەچی ئامادە نییە بێتە بەردەم دادگا“. گوتیشی: ”سۆران عومەر و جەمال خەیلانی کە بکوژی بارزان ڕەشیدە، لەم قۆناغەدا لەبەردەم یاسا هیچ جیاوازییەکیان نییە، تەنیا جیاوازییەکە ئەوەیە کە پەرلەمانتارەکە لە پێش چاومانە و ڕێزی لێ دەگرین، لەبەر ئەوەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، بەڵام ئەوەی دیکە ڕایکردووە و لەپێش چاومان نییە“.

ڕوونیشی کردەوە کە دەستگیرنەکردنی سۆران عومەر، پەیوەندیی بە پارێزبەندیی پەرلەمانییەوە هەیە، ئەوەشی نەشاردەوە کە 2 یان 3 جار نووسراویان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، تاوەکوو ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی بچێتە بەردەم دادگا، بەڵام ئەو ئامادە نەبووە.



پێگه‌ى دیفنسا سه‌نتراڵى نزیك له‌ ماڵى مه‌دریدى بیرو راى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئاشكرا كرد ده‌رباره‌ى رۆیشتنى رۆناڵدۆ له‌یاریگاى سه‌تیاگۆ برنابیۆ له‌ هاوینى داهاتوو .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ كاتێك وه‌رز به‌كۆتا دێت ، كۆمه‌ڵێك راپۆرت ده‌رباره‌ى یاریزانى پرتوگالى بلاَو ده‌بێته‌وه‌ ، به‌لاَم ریال مه‌درید له‌م كاره‌ى زۆر هێمنه‌ بێزار نابێت به‌م پرو پاگه‌ندانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى باش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات .
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان باسیان له‌نزیك بونه‌وه‌ى رۆناڵدۆ ده‌كرد له‌یانه‌ى پاریس سان جێرمان .
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ فلۆره‌نتینۆ پێرێز له‌گه‌ڵ یاریزانى پرتوگالى گفت و گۆى كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌نوێكردنه‌وى گرێبه‌سته‌كه‌ى تاوه‌كو ساڵى (2020)یاخود بۆ ساڵى (2021)له‌ پێناو ئه‌وه‌ى له‌ یاریگاى سه‌نتیاگۆ برنابیۆ كۆتایى به‌ژیانى وه‌رزشى بهێنێت .

 ن.ش

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەورووبەری ئاگاداردەكاتەوە رۆژی یەك شەممە پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ ١١ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەورووبەری ئاگاداردەكاتەوە رۆژی یەك شەممە 15/5/2016، پێشوازی لەهاووڵاتیان دەكات بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان، جگە لەبەشی كاروباری تۆماری ئۆتۆمبێل لەبەرئەوەی كە بەشی تابلۆ كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت كارەكانیان تەواو نەكردوە. ".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە "هەر هاوڵاتیەكیش لەبەرواری 10/04/2016 تا 15/5/2016 مامەڵەكەی وەكو (تۆماری یەكەم جاری ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری ) كەوتبێتە غرامە وە لەغرامە دەبەخشرێت ".

بارەگای بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەتاسلوجە كەوتۆتە بەرامبەر پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن.


ڕێبین عه‌لی

 

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بە قەدەخەکردنی کەڵەشاخ لە هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە"کەڵەشاخ کارێکی مۆڵەت پێدراو نییە و ئەنجامدانی لە کوردستان قەدەخەیە".

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11-5-2016 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سەبارەت بە قەدەخەکردنی کەڵەشاخ بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە "لەپێناو تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و پاراستنیان لە توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوە مەترسیدارەکانی وەک هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی و ئەیدز و نەخۆشیەکانی دیەکە، کەڵەشاخ(حجامە) کارێکی مۆڵەت پێدراو نییە و ئەنجامدانی قەدەخەیە لە هەرێمی کوردستان".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەبەوە دراوە کە "بەداخەوە ئێستا لە چەند شوێنی جیاجیا دوور لە هەبوونی مەرجی تەندروستی و مۆڵەتی تەندروستی ئەو کارە ئەنجامدەدرێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی ئەو کارە و داواش لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکەین هاوکار بن لەڕێگری لەو کارە لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و پاراستنی تەندروستی گشتی".


ڕێبین عه‌لی

 

حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی ده‌رمان، به‌بڕی زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌رزی ئه‌ڤاستین نابینا بوون.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌پاره‌ی نه‌وت، بڕی حه‌وت ملیۆن‌و (100) هه‌زار دۆلار، قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌رزی ئه‌ڤاستین كوێر بوون، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌رزییه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ به‌قاچاخ هێنرابووه‌ هه‌رێم.

له‌و په‌یامه‌یدا كه‌ له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ سۆران عومه‌ر ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، ئه‌وه‌ زیان گه‌یاندنه‌ به‌داهاتی گشتی كه‌ ده‌بوو ئه‌و كۆمپانیایه‌ قه‌ره‌بووی هاوڵاتیه‌كان بكاته‌وه‌، لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌دوو فه‌رمانی وزاری، ئاماژه‌یان پێكردوه‌ كه‌ ده‌بێت كۆمپانیاكه‌ قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان بكاته‌وه‌.


ڕێبین عه‌لی

 


هه‌ردوو یاریزانى ئه‌ڵمانى ماركۆ ریۆس له‌یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند و ماریۆ گۆتزه‌ له‌ یانه‌ى بایره‌ن میونخ ، له‌لایه‌ن راهێنه‌رى لیڤه‌رپول یۆرگن كلۆب گرنگى پىَ ده‌درێت بۆئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو ئه‌م دوو په‌لكێشى یاریگاى ئه‌نفێڵد رۆد بكات .
رۆژنامه‌ى دایلى مێلى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه‌ راهێنه‌رى ئه‌ڵمانى هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو یاریزانه‌ ئیمزا بكات له‌ماوه‌ى رابردوو كارى له‌گه‌ڵ كردوون ، له‌یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند .
رۆژنامه‌كه‌ زیاترى نوسیوه‌ كلوب ئاماده‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند بكات له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى ریۆس ، له‌گه‌ڵ بایره‌ن میونخ به‌هه‌مان شێوه‌ ئاماده‌یه‌ تاوه‌كو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆتزه‌ ئیمزا بكات .
رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆتایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كلوب سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت له‌ به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى ئه‌م دوو یاریزانه‌ ئه‌وا هێلى پێشه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى به‌هێز ده‌بێت له‌وه‌رزى داهاتوو .

ن.ش