لەبەرەی باكووری سوریا شەڕێكی سەخت لەنێوان هێزی سوریای دیموكرات و گروپە چەكدارەكانی داعش بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆش شەڕێكی سەخت لەسنووری شاری مەنبەج لەنێوان هێزی سوریای دیموكرات و گروپە چەكدارەكانی داعش بەردەوامی هەیەو ئێستا هێزەكان نزیك بوونەتەوە لەشارەكە.
شەڕی هێزی سوریای دیموكرات كە بەشێكی زۆریان لەكوردەكانن لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش نزیك دەبێتەوە لەبەنداوەكانی تشرین و قەرەقۆزاخ، بەمەش هێزەكان تەنها چەند كیلۆمەترێكیان ماوە بچنە نێو شاری مەنبەج.
جێگەی باسكردنە وێڕای زۆری بۆمبە چێنراوەكانی داعش لەناوچەكە، تواندراوە شكست بە پلانەكانی داعش بهێنرێت و ڕێگەی نێوان (مارع و ئەعزاز) بۆ گەیشتنی كۆمەك بۆ گروپە چەكدارەكانی داعش لە باكوری حەلەب بپچڕێندرێت.

 

ئـ . كـ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەغدا جەدیدە لە بەغدا پایتەخت تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بە بۆمب چێندراو لە یەكێك لە بازاڕە قەرەباڵغەكاندا لانی كەم 65 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

كوردیو -

شه‌وی رابردوو 8-6-2016 له‌گوندی هه‌رمۆته‌ دوو هاووڵاتی سه‌ربردران.

عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه‌ راگه‌یاند: كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو له‌گوندی هه‌رمۆته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ سه‌ری دوو هاووڵاتی بڕڕاوه‌.

ووتویەتیشی: ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ كوردن و بەتەمەنن باخیان هه‌بووه‌و پێكه‌وه‌ له‌باخه‌كه‌یان ماونه‌ته‌وه‌، دواتر له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌ به‌چه‌قۆ سه‌ریان بڕدراوە.

ناوبراو بۆ پیوكەی میدیا وتویەتیشی : بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و گه‌ڕان به‌دوای بكوژه‌كاندا به‌رده‌وامه‌.

 

 

هونەر بانەگوڵانی

 

 

 

 

 

ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی بەهێز شاری بەغدا دەهەژێنن و لەئەنجامیشدا نزیكەی (100) كوژراوو برینداری لێدەكەوێتەوە.
پۆلیسی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو تەقینەوەی بەهێز یەكێكیان لە گەڕەكی بەغدا جەدیدەو ئەوی تریشیان خاڵێكی پشكنینی لەتاجی كردۆتە ئامانج و لەئەنجامیشدا (22) كەس كوژراون و (70) ی تریش برینداربوونە.
هاوكات سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، تەقینەوەی خاڵی پشكنینەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو ئەنجامدراوە كە خۆكوژێك لێی خوڕیوە.

 

ئـ . كـ

 

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەڵێن بە سەرۆكی ووڵات دەدات لەیارییەكانی یۆرۆی (2016) باشترین ئاست پێشكەش بكات".

رۆناڵدۆ پێش گەشتكردنیان بۆ ووڵاتی فەرەنسا لە كۆشكی سەرۆكایەتی پەیامێكی ئاراستەی (ئەرسیلو ریبیلو دی سوزا) سەرۆكی ووڵاتی پورتوگال كرد و پێی راگەیاند كە ئەو لەیارییەكانی یۆرۆ هەموو كارێك لەپێناو بردنەوەی هەڵبژاردەكەی دەكات".

رۆناڵدۆ دەڵێت : " لەراستیدا كارەكان بۆ ئێمە باش نابن ، پێم وایە ركابەری زۆر گەورە چاوەرێمان دەكات ، وێرای ئەمەش بەڵام من وەك سەركردەی هەڵبژاردەكە بەڵێن دەدەم كە بتوانین باشترین ئاست پێشكەش بكەین".

رۆناڵدۆ دەڵێت : " ئێمە هەوڵدەدەین لەیاری یەكەم بردنەوە تۆماربكەین ، زۆریش گرینگە بتوانین متمانە بەدەستبهێنین و دەستپێكێكی باش تۆمار بكەین".


 

رێكان عزیز

كورديو - هەولێر
 
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم رایگەیاند: بڕیار لەسەر دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دراوە، بەڵام تاوةكوئێستا هیچ وادەیەكمان پێنەوتراوە بۆ دابەشكردنی.
 
حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، بەفەرمی بڕیار لەسەر دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دراوە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەكمان پێنەوتراوە كە تێیدا موچەی خانەنشینی دابەشبكرێت.
ئەو دەشڵێت: پێشبینی دەكەین كە هەفتەی ئایندە موچەی خانەنشینی دابەش بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی سەبارەت بەو وادەیە نییە.
بەپێی زانیاریەكانی كوردیو كەلەچەند سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتوون ، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی ئایندە موچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت.
 
 
هونةر بانةطولآنى 

 

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ناحیەی عامرییەی فەلوجەی كرد تاكو ڕەوشی ئاوارەو پەنابەرەكان بەسەر بكاتەوە.
(راجیع بەرەكات عەیفان) ئەندامی لێژنەی ئاسایشی لەپارێزگای ئەنبار رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران گەیشتۆتە ناحیەی عامرییەی فەلوجە كە دەكەوێتە باشووری فەلوجە تاكو ڕەوشی ئاوارەو پەنابەرەكان بەسەربكاتەوە.
ئاماژە بەوەدراوە، جبوری بۆ ئەوە چووە لەپێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی شیعەكان بپێچێتەوە كە دەرهەق بەهاوڵاتیانی ئاوارەی فەلوجەو سەقڵاوییە ئەنجامیانداوەو لەوێ‌ داواش دەكات ئاوارە دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن.

 

ئـ . كـ

 

 

 

 

پۆلیسی ئوسكوتلەندا رایگەیاند، پۆشینی جلی باڵا پۆشی بۆ ئافرەتان بەئارەزووی خۆیانە، ئەوەش بۆ هاندانی ئافرەتانی موسڵمانە تاكو جلی باڵا پۆشی بپۆشن.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی بی بی سی، پۆشینی جلی باڵا پۆشی بۆ ئافرەتانی موسڵمان كراوەتە ئارەزوو، وە ئەوان سەرپشك كراون تاكو جلی باڵاپۆشی بپۆشن.
پۆلیسی ئوسكوتلەندا باسیشی لەوەكردووە، ئەوان ئێستا بەدوای سەرپۆشی تایبەت بۆ ئافرەتە موسڵمانەكان دەگەڕێن، ئەوەش بۆ ئەوەی بەیەك شێوە لەئەركی پۆلیسی دەربكەون.
ئەمەو ماوەی زیاتر لە (10) ساڵە پۆلیسی لەندەن ڕێگەی داوە ئافرەتە موسڵمانەكان جلی تایبەت بەخۆیان لەماوەی راپەراندنی ئەركەكەیان بپۆشن.
جێگەی باسكردنە ئافرەتە باڵاپۆشەكان لەنێو پۆلیسی ئوسكوتلەندا ڕێژەی (4%) پێكدێنن، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەو ڕێژەیە بەرز ببێتەوە لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.

 

ئـ . كـ

 

 

 

یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بڵاوی كردەوە هەڵبژاردەی لاوان بەشێوەیەكی فەرمی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەكی چوار قۆڵی دەكات".

لەبەیاننامەیەكدا یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوی كردەوە ، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە ووڵاتی سلۆڤینیا بەشداری پاڵەوانیەتی چورا قۆڵی دەكات".

لەو پاڵەوانیەتییە هەڵبژاردەی عێراقی خوار تەمەن (19) ساڵان رووبەرووی هەڵبژاردەكانی (سلۆڤینیای میواندار و سعودیە و ئۆزبەكستان) دەبێتەوە".

عەباس عەتیە سەركردایەتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەكات و مەهدی كازم و قوسەی هاشم یاریدەدەریەتی ئەو راهێنەرە دەكەن".


 

رێكان عزیز

كوردیو -

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی خۆی بۆ كەش و هەوای سبەی هەینی راگەیاند كە بەم شێوەیە :

 


هونەر بانەگوڵانی