كەلار...سوكایەتی بە كارمەندێكی هاتوچۆ دەكرێت
كوردیوـ كەلار
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت شەوی ڕابردوو سێ كەس كە سەر نشینی ماتۆڕ سكێلیك بوون دوای ئەوەی سوكایەتیان بە كارمەندیكی هاتوچۆكردوە هەڵ هاتوون و ماتۆڕسكیلەكە جێدەهێڵن و هەڵدێن .
كارزان مەجید، وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە پەیجیتایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە"پاش ئەوەی بۆماوەی دووشەوە لەسەریەك سەرپێچی هاتوچۆ دەكات و هەڵدێت ئەمشەو لەلایەن پۆلیسێكی هاتوچۆی گەرمیانەوە لەكەلار ڕێگە لەماتوڕسكیلێك دەگیرێت و پاش ئاگاداركردنەوەی مەفرەزەكانی تری هاتوچۆ بەوەی كە سەرپێچیكار لەلایەن ئەو پۆلیسەی هاتوچۆوە ڕاگیراوە"
وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندوە" دواترلەلایەن سەرنشینانی ماتۆڕسكیلەكە كە سێ كەس بووون سوكایەتی بە كارمەندەكەی هاتوچۆ دەكەن و دواجار هەر سێكیان ماتۆڕسكیلەكە جێدەهێڵن و هەڵدێن ، لەئێستاشدا مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەو كەسانەن كە بەو كارە سەرپێچییە هەستاون"

 

ئێران لەژێر ناوی ڕاوێژكاردا 100 سەرباز ڕەوانەی عێراق وسوریا دەكات
بەرپرسێكی سەربازی لە سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندوە وڵاتەكەی 100 ڕاوێژكاری سەربازی رەوانەی عێراق و سوریا كردوە.
عەمید مورتەزا صفاری فەرماندەی كولێژی (ئیما حسین)ی سەربە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندوە" سوپای پاسداران 100 ڕاوێژكاری سەبارزی لەماوەی دوومانگی ڕابردودا رەوانەی سوریاو عێراق كردوە "
ئەو فەرماندەیەی ئێران ڕاشیگەیاندوە" ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی ئەو دووڵاتە لەڕوی سەربازیەوەو لەماوەی رابردوشدا ژمارەیەك لەو راوێژكارانە گەراونەتەوە ئێران دوای ئەوەی هەستاون بە ئەركەكەیان و ژمارەیەك لەو راوێژكارانەش كوژراون یان برینداربون"
بەپێی راپۆرتە نێو دەوڵەتیەكانیش بەشداریكردنی سەربازانی ئێرانی لەژێرناوی ڕاوێژكاری سەربازیدایەو لەماوەی رابردوشدا چەندین وێنەی سەربازانی ئێرانی و قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئەوڵاتە بڵاو بونەوە لە عێراق كە لەپاڵ حەشدی شەعبیدا دەجەنگێن.

 


سیسك فابریگاس یاریزانی هێلی ناوەراستی ئیسپانی و یانەی چێلسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد گەرانەوەی بۆریزی یانەی بەرشلۆنە ئەستەمە دوای ئەو وەرزە كارەسات بارەی بەرێ‌ كرد لەگەڵ یانەی بلوز و دووپاتی كردەوە هەموو هەوڵێك دەدات بۆئەوەی تواناكانی خۆی بۆ راهێنەری ئیتاڵی ئەنتۆنینۆ كۆنتی بسەلمێنێت .
فابریگاس لە ساڵی (2011)پەیوەندی كردەوە بەیانەی بەرشلۆنە توانی چەند نازناوێك لەگەڵ یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا بەدەست بهێنێت ، وەرزی رابردوو لە دەرگای چێلسی گەرایەوە خولی ئینگلیزی هەردوو نازناوی خولی پریمەرلیگ و جامی یانە پیشەگەرەكانی بەدەست هێنا .
لە چاو پێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا ، فابریگاس دەڵێت : هیچ ئەگەرێك نیە بۆئەوەی بگەرێمەوە بەرشلۆنە و قۆناغی ژیانی وەرزشیم لەگەڵ ئەو یانەیە بەكۆتا هات .
سیسك دانی بەوەنا یاریزانانی چێلسی لەگەڵ مۆرینۆ بێ‌ هیوا بوون ، بەڵام دەیانەوێت داهاتوەكی پرشنگداریان هەبێت لەگەڵ راهێنەری نوێ‌ ئەنتۆنیۆ كۆنتی .
فابریگاس بەردەوام دەبیـَت لە قسەكانی و دەڵێت : هاتنی كۆنتیی بۆئێمە شتێكی نایابە و راهێنەری پیشگەرە و دەتوانێت سەركردایەتی بلوز بكات ، ئەو دەزانێت چی دەكات و چەند نازناوێكی لەگەڵ یانەكان بەدەست هێناوە .
ن.ش 

كوردیو ـ سلێمانی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبونەوەو ئەندامیكی سەركردایەتی ئەو حیزبە ڕایدەگەیەنێت ڕیكەوتننەكەیان لەگەڵ گۆران قبوڵكردوە.
ڕەهبەر سەید ئیبراهیم ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتی‌ لەلێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە"ریكەوتنەكەی نی,ان خۆیان و بزوتنەوەی گۆرانیان بەشێوەیەكی مەبدەئی قبولكردوە و هیچ ناكۆكییەكی‌ لەسەر نییە"
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكیتی ڕاشیگەیاندوە" رێككەوتنەكەی‌ نێوان یەكێتی‌ و گۆڕان لە 33 بەند پێكهاتووە"
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكیتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول علی جێگیری یەكەمی سكرتێری گشتی كۆبویەوەو لە كۆبونەوەكەشدا بەرهەم ساڵح جێگیری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كەماوەیەكە بەشداری كۆبونەوەكانی حیزبەكەی ناكات بەشداربوو.

أ.س


راهێنەری ئیسپانی فیسێنتی دیل بۆسكی دانی بەوەنا هەبوونی یانەكانی وڵاتەكەی لە یاریەكانی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا و خولی ئەوروپی ناسراو بەیۆرۆ لیگ سەرجەم پلانەكانی وێران دەكات لەیەكەی مەشقی هەلبژاردەی ماتادۆر بەر لە دەست پێكردنی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا .
دیل بۆسكی لە لێدوانێكیدا كە پێگەی فتبۆڵی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : كۆتایەكانی ئەوروپی یانەكان كێشەیەكی گەورە درووست دەكات لە كەمپی مەشقی هەڵبژاردەكە .
دیل بۆسكی زیارت دەڵێت : نزیكەی (17)یاریزانی ئیسپانی لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا و یۆرۆ لیگ یاری دەكات .
لە كۆتایدا دەڵێت : دەست نیشان كردنی لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆئێمە ئاسان نیە ، بەڵام هەوڵ دەدەین بەهەموو هێزێكمان بۆئەم پاڵەوانەتیە لە داهاتودا ئامادە بین .
جێگەی ئامارەیە هەرسێ‌ یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا یاری دەكەن ، وە یانەی ئیشبیلیە لە یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ یاری دەكات .

 ن.ش 

كوردیو -

لە گوندی ئەبو شیتە چوار داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد .

ئەمرۆ لە میحوەری كویر و لە گوندی ئەبو شیتە چوار داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد

ئەو چەكدارانەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە كردووە دوانیان برانەو دانیشتوی (حمام علی) ین.

 

 

 

 

 

 

هونەر بانەگولانی


سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا رایدەگەیەنێت فرۆكە جەنگەیەكانیان ئەمڕۆ شەممە 98 بنكەو بارەگای پارتی كرێكارانی كوردستان لە دەرەوە وناوەی توركیا بۆردومان كردوە .
لەبەیانامەیەكی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا بڵاویكردوەتەوە " ئەمڕۆ شەممە فرۆكە جەنگیەكانیان لە ناو خۆی توركیاو هەرێمی كوردستان 98 بنكە وبارەگای پارتی كرێكارانی كوردستانیان بۆردومان كردوە بەوهۆیەشەوە ئەو بنەكەو بارەگایانە خاپوركراون"
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" هێرشەكانیان بۆسەربنكەو بارەگاكانی پەكەكە بەردەوام دەبێت لە باشوری توركیا و لە هەرێمی كوردستان"
جێگەی ئاماژەیە دوای ئەوەی ئاگربەستی نیوان توركیاو پارتی كریكاران هەڵوەشایەوە ماوەی دووساڵە شەڕو پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان دەستی پێكردوەتەوە و ڕۆژانەش چەندین كەس لە هەردوولا دەبنە قوربانی.

أ.س

كورديو -

بەپیی نوسراوی ژمارە 1795 ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی كوردستان كە لە ریكەوتی 25-4-2016 گشتاندنی پێكراوە حكومەتی هەرێم هەریەكە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی و لقەكانی بانكی ناوەندی عێراق لە كوردستان ئاگادار دەكاتەوە پێویستە ئاسانكاری بانكی مەرجدار بكرێت .

دەقی بریارەكە :

 

 

 

هونەر بانەگولانی 

 

 

 

مامۆستا (محمه‌د فه‌ره‌ج) ئه‌میندارێ گشتى یێ یه‌كگرتوویا ئیسلامى یا كوردستانێ د ویستگه‌ها سه‌ره‌دانا خۆ دا ژ بۆ ده‌ڤه‌را بادینان یه‌كه‌م خالا وى باژێرێ دهۆكێ یه‌ و بریاره‌ ژى ل ڤى باژێرى چه‌ندین كۆمبوونا دگه‌ل ئۆرگان و رێكخستنێن یه‌كگرتوو ئه‌نجام بده‌ت.

 

 

 

 

 

 

كوردیو -

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند "دەستیان كردووە بەئەنجامدانی پرۆسەیەك دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا راگەیەنراوێكی بلاو كردۆتەوەو رایگەیاندووە پرۆسەكە بۆ وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی داعشە.

كۆلۆنێل ستیڤ وارن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەبارەیەوە رایگەیاند "پرۆسەكە دوو بەشە یەكەمیان ناوی لێنراوە پرۆسەی خاڵی بەتاڵ، بەشی دووەمیش بەناوی شەپۆلەكانی درێژكردنەوەوەیە".

ناوبراو وتیشی: "پرۆسەی یەكەمیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی پارە و داهاتەكانی داعشە، دووەمیشیان بۆ لەناوبردنی یەدەگی نەوتیی ئەو رێكخراوەیە.

ئاشكراشیكرد، كە داعش لەئێستادا ناتوانێت سوود لە هیچ پارە و داهاتێكی خۆی وەربگرێت، تەنیا دەتوانێت لەڕێگەی باجەوە خەرجییەكانی خۆی چارەسەر بكات، كە لە خەڵكی دەسەنێت.


 

هونەر بانەگولانی