لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەپرسیارەكانی كیمیای ١٢ی ئامادەییدا تایبەت بە خوێندن بە شێوەزاری بادینی و زمانی ئینگلیزی ٥ هەڵە هەبووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی حوزەیران، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی ڕاستی پرسیارەكانی وانەی كیمیای پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئاشكرا كرد و بەپێی ئەو راگەیەندراوە لە پرسیارەكانی ئەو وانەیەدا كە تایبەتە بە خوێندن بە شێوەزاری بادینی و زمانی ئینگلیزی ٥ هەڵە هەبووە.


جێی ئاماژەیە رۆژی ١٢ی حوزەیران تاقیكردنەوەی كیمیای پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.


 

 


سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ خاوه‌نى یانه‌ى پاریس سان جێرمان ناسر خلێفى باس له‌و هه‌والاَنه‌ ده‌كات ، یانه‌كه‌ى پایته‌ختى فه‌ره‌نسیا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌رازیلى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ نیمار داسێلفا ئیمزا بكات .
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ به‌بىَ ئه‌وه‌ى ناوى بهێندرێت به‌رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى راگه‌یاندووه‌ یانه‌ى پاریس سان جێرمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفت و گۆ له‌ گه‌ڵ نیمار ناكات له‌ ماوه‌ى داهاتوو .
ئه‌م لێدوانه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م گومانانه‌ى ره‌ت كرده‌وه‌ باسیان له‌ رۆیشتنى نیمار ده‌كرد له‌ یاریگاى كامپ نوو .
به‌رشلۆنه‌ ده‌یه‌وێت بۆپێنچ ساڵى تر پارێزگارى له‌ نیمار بكات و گرێبه‌سته‌كه‌ى تاوه‌كو ساڵى (2022)درێژ بكاته‌وه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ ناوه‌راستى مانگى یۆلیۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاشكرا بكرێت .

ن.ش

ئەمڕۆ دوو شەممە ، بۆجارێكی تر نرخەكانی دۆلار دابەزین و لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٧٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار دینارە.

١٠٠ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ بە ٣٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٤ هەزار دینارە.


ڕێبین عەلی


دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ ٢٠ حوزەیران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خۆڵبارینی زیاتر ڕوودەدات و پلەکانی گەرماش لەچاو ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کەشناسی عێراق ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیران بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵە پەستۆی گەرمی وەزری بەردەوامەوە، سبەینێ سێ شەممە لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوە و زیادبوونی دیاردەی خۆڵباران لە چەند ناوچەیەک و پلەی گەرما لەشاری بەغدا ٤٥ پلەی سەدی دەبێت.

دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کەشوهەوا لە ڕۆژانی چوار شەممە بە دواوە جگە لە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما ، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، بە تایبەت لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتوی ڕاگەیاند كە تێیدا ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ بوونی تۆزوخۆڵ.

هەروەها گەرمترین و نزمترین پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند كە نزمترینی 26پلەی سەدیە لە شارەكانی سلێمانی و دهۆك، و بەرزرتین پلەی گەرماش لە كەركوكە كە 42پلەی سەدیە.


ڕێبین عەلی


یه‌كێتى تۆپى پىَ ى ئه‌وروپا گۆله‌كه‌ى یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆى له‌ یانه‌ى رۆمای تۆمار كرد له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌جوانترین گۆلى وه‌رزى (2015-2016)ده‌ست نیشان كرد .
رۆژنامه‌ى ئاس ئاشكراى كردووه‌ ئه‌گه‌رچى یاریزانى پرتوگالى به‌ده‌ست خراپى چانسه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت له‌ پاڵه‌وانه‌تى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا ، به‌لاَم له‌وه‌رزى رابردوو هۆكار بووه‌ بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى نازناوى چامپیۆس لیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید .
رۆناڵدۆ دواى وه‌رگرتنى تۆپێك له‌ یاریزانى به‌رازیلى مارسیلۆ ، توانى گۆلى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى له‌ یاریگاى ئۆڵمبیكۆ تۆمار بكات به‌شێوازێكى جوان .
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ رۆناڵدۆ توانى نازناوى گۆلكارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت به‌تۆمار كردنى (16)گۆل و ژماره‌ى خۆى یه‌كسان كرده‌وه‌ له‌وه‌رزى (2013-2014)تۆمارى كردبوو .

ن.ش

کۆمپانیا گوگڵا ئەمریکی ب رێكا خزمەتگوزاریا تایبەت ب هه‌یڤا پیرۆزا رەمەزانێ کارئاسانیەکا زۆر بۆ كه‌سێن کارهێنەرێن وێ و رۆژیگرێن ڤێ هه‌یڤێ كریه‌ .

گوگڵى ل ده‌ستپێكا مه‌ها رەمەزانێ خزمەتگوزاریا بناڤێ (دلیل رمضان) رێ نیشانده‌رێ ره‌مه‌زانێ، کو چەند تایبەتمەندیەکێن گرنگ ب خوه‌ڤه‌ دگرت و ب درێژاییا مه‌ها پیروز ژى دێ یا به‌رده‌وامبت .

دناڤ ڤێ خزمەتگوزاریێ دا چەند بەشه‌كێن گرنگ هەنه‌ ، ژوانا ل دویف جهێ ئاكنجیبوناته‌ ده‌مێن بانگێ سپێده‌ و ئێڤاران دیار دكت ، هەروەسا بەشێ دراما و زنجیر و بەرنامە و فیلم کارتۆنێن ب هه‌یڤا ره‌مه‌زانا پیرزڤه‌ گرێدایى تێدایه‌ كو كه‌سێ گوگلى ب كاربینت دێ شێت ب وێ رێكێ ئه‌وان تشتێن دهێنه‌ پێشكێشكرن ببینت .

هەروەسا چەند بەشه‌كێن دى ژى ب خوه‌ڤه‌ دگرت ژوانا بەشێ دروستکردنا خوارن و ڤه‌خوارن و شریناهیا بۆ فتارێ ، دیسان بەرنامێن پێتڤى بۆ ناف مۆبایلێ یێن گرێدایى وتایبه‌ت ب هه‌یڤا ره‌مه‌زانا پیروزڤه‌ .

 

حسن یاسین - زاخۆ

ژێده‌ر /  العالم اليوم .

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەكەوتی موچەی پاسەوانانی بەرپرساندا بكات و ئەو كارەش بە چەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێت.

لیوا باخەوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانییەكانی سەر بەبەرگری فریاكەوتن لەسلێمانی لەلێدوانێكدا بە snn رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی داراییەوە داوای لیستی ناوەكانمان لێكراوە، ئێمەش ناوەكانمان بەرزكردۆتەوە، بۆئەوەی پێداچونەوەی پێدابكەن و رێژەی پاشەكەوتەكەیان كەمبكەنەوە.

وتیشی:"بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەئێمەدراوە، كەمكردنەوەكە لەقۆناغی یەكەمدا تەنھا بۆ ئەو كەسانەیە كە بەفعلی پاسەوانی بەرپرس و بارەگا حزبیەكانن لەو ناوچانەی نزیكن لەبەرەكانی جەنگەوەو دژ بەتیرۆریستانی داعش شەڕ دەكەن، چاوەڕوانیدەكرێت بۆ قۆناغەكانی داھاتوو پاشەكەوتەكە بۆ ھەموو پاسەوانەكان كەمبكرێتەوە".

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشكرد، لەھەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆئەوەی قۆناغی دووەمی پۆلیسەكانیش دەستكاری موچەكانیان بكرێت و سەرجەمیان بەڕێژەیەكی كەم پاشەكەوت بیانگرێتەوە.

لەماوەی ڕابردودا حكومەتی ھەرێم ڕێژەی پاشەكەوتی موچەی ئەفسەرو كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی دادوەری بۆ ڕێژەی لە٣٠% -٣٥% كەمكردەوە، لەئێستاشدا بڕیاردراوە پێداچونەوە بەخشتەی پاشەكەوتی پۆلیسی پاسەوانیەكاندا بكرێتەوە، رێژەی پاشەكەوتەكەیان لە٧٠% بۆ لە٣٠% كەمبكرێتەوە.


لەگەڵ ئەوەی سەردانەكەی ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بۆ بەغدا نیگەرانی هەندێك لایەنی لێكەوتەو و پاساویشی چارەسەركدنی كێشەكانی سلێمانی بوو، جیاواز لەوەی باس دەكرێت لە كۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا ناوەڕۆكی ڕێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان تەوەری سەرەكی بووە.


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ، ئەمڕۆ دوو شەممە پێشوازی كردووە لە ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە " مالیكی گوێبیستی شاندی میوان بووە بۆ ڕونكردنەوەی تێروتەسەلی بەندەكانی ڕێكەوتنی نێوان یەكێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان ".


نوری مالیكی وێڕای پیرۆزبایی كردن لە هەردوولایەن بۆ ڕێكەوتنەكەیان داواشی كردووە هەوڵەكان چڕ بكەنەوە بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد و هاوكاری كردنی زیاتری حكومەتی ناوەند لە پێناو سەركەوتن بەسەر بەربەستەكاندا.
جێگای ئاماژە بۆكردنە سەردانەكەی ئاسۆ فەرەیدون بۆ بەغدا نیگەرانی بەرپرسانی پارتی لێكەوتەوە و بە پێشێلی یاسا ناوزەندیان كرد.

 

am

 

جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به ‌كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رووی 50 دۆلار ئه‌مه‌ریكی.

له‌ ئاڵوگۆره‌كانی ئه‌مرۆی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبویه‌وه ‌و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌ 50 دۆلاره‌ و 22 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراو هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت خاوی ئه‌مه‌ریكیش گه‌یشته‌وه‌ 48 دۆلارو 88 سه‌نت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینێكی كه‌می به‌های دۆلارو كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له ‌یه‌كێتی ئه‌وروپا

 

ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەلامی ڕاستی پرسیارەکانی وانەی کیمیای پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دوو پرسیاری تاقیکردنەوەی کیمیا لە گروپە جیاوازەکان دوو وەڵامی ڕاستیان هەیە.

یەکشەممەی ڕابردوو ١٢ی حوزەیران تاقیکردنەوەی کیمیای پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.