كوردیو – خازر

 

دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی داعش لەمیحوەری خازر دەست پێكرد، لەحاڵی ئێستادا گوندێكیان كۆنترۆڵ كردووە.
سەرچاوەیەك لەمیحوەری خازری پێشمەرگە بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ بەرەبەیانی دوای بۆردومانێكی چڕی پێشمەرگە بۆ سەر موڵگەكانی داعش، پێشمەرگە دەستی بە پێشڕەوی كردو گوندی موفتی لەژێر چنگی داعش دەرهێنا.
هاوكات سەرچاوەكەی پێشمەگە ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەبەرامبەر هەردوو گوندی وەردەك و زارە خاتوونن و لەچاوەڕوانی كاتژمێری سفردان تاكو پێشڕەوی بكەن.

 

ئـ . كـ

 

 

 

 

خلیل ابراهیم محمد (سیدا خلیل) 820
سعید علی عبو 818
د.جمال كۆچەر 717
د.محمد مصطفى/ دهۆك 655
بیان احمد حسن 615
نصرالدین سعید سندی - زاخۆ 615
غازی سعید سلیمان 518
بشیر فتاح عبدالقادر-نینوی 490
لیلی نوری حسین - ئامێدی 488
طارق رمچان كاكل - بەردەرەش 437
هاڤین خلیل نجم -موصل 305

محمد هاودیانی 519

فرهاد ملا صالح 446
سۆران احمد (مامۆستا سۆران) 440
كەژاڵ هادی فقی 250

حاجی كاروان -كنعان نجم الدین احمد 263

ابوبكر هەڵەدنی 846

د.شێركۆ جودەت مصگفی عبدالله 841

د.مپنی امین نادر 783
 عوسمان علی كاروانی 781
 ناسك تۆفیق عبدالكریم 738
هادی علی عبدالكریم 728
صلاح الدین بابكر محمد 694
د.عمر محمد محمد كریم 682
د.محمد احمد محمود 669
سمیر سلیم امین 622
 موستەفا عبدلله وسو 605
 حسن عبدالله مصگفی -شێخ حسن 578
د.یحیی عمر رێشاوی 547
 جلال طاهر عبدالله 511
مولود باوە موراد محێدین 490
خرامان محمد عبدالكریم 439
بەهار هادی احمد كەركوكی 324
بەهار عبدالرحمن محمد 311

نیگا سعید فرج هەڵەبجەیی 243

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە فەرماندەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان، ئەمڕۆ ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى و هێزى ئاماده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.


ڕێبین عه‌لی

 

 

یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەشێوەیەكی فەرمی و بۆ جاری (11) لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".

لەخوارەوە ساتی ئاهەنگگێرانی ریال مەدرید ببینە:

 

رێكان عزیز

بۆ مانگی ڕەمەزان جگە لەپشكی بڕیاردراو، بڕێكی دیكەش ئارد بەھاوڵاتیان دەدرێت.
نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری ھونەری ئاشەكانی ھەرێم لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند، "بۆ ھەر ھاوڵاتیەك بڕی نۆ كیلۆ ئارد وەك پشكی بڕیار لێدراو دەدرێتە ھاوڵاتیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ھەر خێزانێك بڕی پێنج كیلۆ ئاردی سفریان پێدەدرێت بۆ مانگی ڕەمەزان".

جەختیشیكردەوە، ئەو ئاردە سفرەی دەدرێت ھاوڵاتیان بەرھەمی ناوخۆییەو لەھەرێمی كوردستان دابیندەكرێت، باسی لەوەشكرد:"پێشتر بۆ مانگی ڕەمەزان سەرجەم پێداویستیە خۆراكیەكان دابیندەكرا، بەڵام لەئێستادا تەنھا بڕی ئەو پێنج كیلۆ ئاردە سفرە دەدرێتە ھاوڵاتیان".


ڕێبین عه‌لی

 

 

 

 

یاریدەدەری فەرماندەیی دهۆك لە میحوەری زوممار ڕایدەگەیێنێت، گروپە داعش چەكی كیمیاییان لەدژی هێزەكانی پێشمەرگە بەكارهێناوەو لەئەنجامیشدا ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بەركەوتوونە.
عەمید (عومەر بۆسەلی) یاریدەدەری فەرماندەیی دهۆك لە میحوەری زوممار رایگەیاند، چەكدارەكانی داعش بۆ جاری پێنجەم لە میحوەرەكەی بە چەكی كیمیایی لە هێزەكانی پێشمەرگەو خەڵكی مەدەنی دەدەن.
بۆسەلی بۆ ماڵپەری پارتی باسیشی لەوەكردووە، لە گوندی كارێز كە دەكەوێتە بەرامبەر سەربازگەی كەسكێ بە گوللـەتۆپی كلۆردار دەستیان بە تۆپباران كردەو لەئەنجامیشدا نزیكەی (50) هاوڵاتی مەدەنی كە خەڵكی گوندەكەن كاریگەری بۆنی گولە تۆپەكە لەسەریان بووەو دواتر رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون و چارەسەركراون.

 

ئـ . كـ

 

حكومەتی عێراق بەشێك لە پارەی گەنمی جوتیارانی سنوری پارێزگای دهۆكی رەوانە كردووە و بەم نزیكانەش پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.
لەو بارەوە نازم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند: "چەكێكی پارەی گەنمی ساڵی 2015ی جوتیارانی پارێزگای دهۆك بە بڕی 32 ملیار دینار گەیشتووەتە كۆمپانیای بارزگانی گەنم و جۆی دهۆك و لەڕۆژانی داهاتوو بەپێی ڕیزبەندی بەسەر جوتیاران دابەش دەكرێت".

وتیشی: "حكوومەتی عێراق بە بڕی زیاتر لە 200 ملیار قەرزاری جوتیارانی پارێزگای دهۆكە، هێشتا بڕی 42 ملیار دیناری ساڵی 2014 جوتیارانی دهۆك لە وەزارەتی بارزگانی عێراق ماوە و تاوەكو ئێستا نەیانناردووە و بڕی 179 ملیاریش هی ساڵی 2015ی جوتیارانی ناوچەكەیە و تاكو ئێستا هیچ گەرەنتییەك نییە كە بەغدا بڕە پارەی ئەو دووساڵە و ساڵی 2016ش بەتەواوی بدات".


ڕێبین عه‌لی

 

 

 

 

ئەمڕۆ یەكشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش لەچەند میحوەرێكەوە پەلاماری شارەدێی هیتیان داوە، بەڵام ئەنجامەكەی دیارنییە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بۆ ئاژانسی سكای نیوز ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ بەرەبەیانی گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی عێراقیانداوە لەشارەدێی هیت، بەڵام تاكو ئێستا ئەنجامی ئەو هێرشە دیارنییە.
شارەدێی هیت دەكەوێتە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبارو ماوەیەك لەمەوبەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكان خستبوویانە ژێر چنگی خۆیان.

 

ئـ . كـ

 

 

 

 

كوردیو – مەخمور

 

هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری قەزای مەخمور هێرش دەكەنە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكە دەشكێنێت.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخمور رایگەیاند، داعش بەهێزێكی زۆرەوە هێرشی كردۆتە سەر گوندی گراو، بەڵام هەرزوو پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و تێكیان شكاندوون.
بەپێی زانیارییەكان پێشمەرگە لەم هێرشەی داعش زیانی نەبووە، بەڵام ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و ناچاری پاشكەشە كراون

 

ئـ . كـ

 

 

 

كوردیو – گوێڕ

ئەمڕۆ بەرەبەیانی یەكشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر میحوەری هێزەكانی پێشمەرگە لەگوێڕ.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێڕ بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ بەیانی داعش هێرشی كردۆتە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە لەگوێڕ، بەتایبەتی لەگوندی ئەبو شیتە، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكەی شكاند.
زانیارییەكانی سەرچاوەكەی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكەن، كە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون بەرلەوەی بگەنە نزیك سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە.

 

ئـ . كـ