لەبەریتانیا گیاندارێكی خشۆكی سەردەمی دایناسۆرەكان دۆزرایەوە، وەك پسپۆرانی ئەو بوارە ئاماژەی پێدەدەن، ئێستا ئەو جۆرە گیاندارە لەناوچووەو نەماوە.
پسپۆرێكی ئەو بوارە ئاماژەی بەوەكردووە، ناوی ئەو خشۆكە ناوی (دیزۆسۆر) ەو لەسەردەمی خشكۆكەكان ژیاوەو بەپێی مەزەندەی ئەوان (165) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، واتە لەسەردەمی برۆنزی.
ئێستا پەیكەری دۆزراوەی ئەو خشۆكەیە لەنێو زانكۆی ئۆكسفۆردە، پسپۆان دەڵێن : شێوەی ئەو گیاندارە زۆر سەیرەو ئێستا هیچ جۆرە گیاندارێكی ئەم سەردەمە وەكو ئەو گیاندارە نین.

 

ئـ . كـ

 

 

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوەو تاوتوێی چەند پرسێكی ئێستای ووڵات بكات.
دەبوو كۆبوونەوەكە دوێنێ‌ سازبكرابوایە، بەڵام دوای ئەوەی بەشێكی تر لەپەرلەمانتارەكان بڕیاریاندا بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكان، بۆیە كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ئەو مانگرتوانەی كە بڕیارە ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران بكەن، لەپەرلەمانتارەكانی دەوڵەتی یاسان و ژمارەیان (40) پەرلەمانتارە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، كە پێدەچێت پەرلەمانتارەكان گەرەنتی ئەوەیان وەرگرتبێت، كە جارێكی پشێوییەكانی ناوچەی سەوزو هەڵكوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران دووبارە نەبنەوە.

 

ئـ . كـ

 

 

ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنە بە لێدوانێك هێرش دەكاتە سەر یانەی ریال مەدریدی ركابەریان".

ئینێستا لە لێدوانێكیدا ووتی : " ئێمە بەهیچ شێوەیەك لایەنێك نابین لە بردنەوە و دۆراندنی یانەی ریال مەدرید ، بەڵكو ئێمە تەنها گرینگی بە ئەنجامەكانی خۆمان دەدەین".

ئەو دەڵێت : " ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین كاتێك بردنەوە تۆماردەكەین ، بەهەمان شێوە زۆر خەمبار دەبین بە دۆراندنەكانمان".

ئەندرێس لەبارەی ریال مەدرید دەڵێت : " راستە ریال مەدرید یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا ، بەڵام پێم وایە ئەوان بە لەدەستدانی نازناوی خولی ئیسپانیا زۆر خەمبار بوون ، بۆیە جێی خۆیەتی كە هاندەرانمان شانازی بە تیپەكەمان بكەن كە توانیمان ئەو دەستكەوتە بەدەستبهێنین".


 

رێكان عزیز

 

 

1. ئاوی لیمۆ لەش دەپارێزێت لەتووش بوون بەسەرماو نەخۆشی ئەنفلۆنزا ئەویش بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) بۆ خواردنەوەو غەرغەرە كردن. 

2. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت تێنوویەتی دەشكێنێت.
3. بۆری میز خاوێن دەكاتەوەو چارەسەری نەخۆشی و كەم و كورتیەكانی گورچیلە دەكات، هەروەها بەردو ڕەملی ناو گورچیلە فرێ دەداتە دەرەوەو بەكتریای ناو بۆری میز لەناو دەبات.
4. چارەسەری ئێش و ئازاری دەمارەكان و ڕۆماتیزم دەكات.
5. بەخواردنەوەی ئاوی لیمۆ چارەسەری هەستیاری پێست (حەساسیە) دەكات.
6. دژی خوێن بەربوونی (نەزیف) رەحمە.
7. سووڕی خوێنی دەمارەكان بەهێز دەكات بەهۆی بوونی ماددەی (Rutin) و ڤیتامین (C).
8. چارەسەری نەخۆشی زەردتك دەكات.
9. دەرمانی تەنگەنەفەسی و هەستیاری (حەساسیە) یە.
10. ڕێگرە لەتووش بوون بەنەخۆشی مەلاریا .
11. تەندروستی لەش دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەكات.
12. چارەسەری سك چوون و هەوكردن (ئیلتیهابات) دەكات.

 

 

 

كەرەوز یەكێكە لەو سەوزانەی‌ كالۆری‌ كەمەو چەندین سودی‌ هەیە لەسیستەمی‌ خۆراكی تەندروستدا رۆڵی‌ گرنگی‌ هەیە.
كەرەوز یەكێكە لەو میوانەی‌ دژە ئۆكسیدەو‌ دەبێتە هۆی‌ بەهێزكردنی‌ كۆئەندامی‌ بەرگری ‌‌و دووركەوتنەوە لەهەوكردن ‌و نیشانەكانی‌ پیربوون.
ڤیتامین ‌و كانزاكان، دەوڵەمەندە بەڤیتامین (A,C,K,B12) و ترشی‌ فۆلیك ‌و كانزای‌ پۆتاسیۆم.
بڕێكی‌ بەرچاو ریشاڵی‌ خۆراكی‌ تێدایەو هانی‌ بەهێزكردنی‌ كۆئەندامی‌ بەرگری‌ دەدات.
پارێزگاریكردن لەشێرپەنجە، بەهۆی‌ بونی‌ مادەكانی‌ فلافۆنویدو تیولین دەتوانن جەستە لەشێرپەنجە بپارێزن، هەروەها فشاری‌ خوێنیش‌ كەمدەكاتەوە.

 

ئـ . كـ

 

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
دوای گەڕانەوەی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی و گۆران بۆ بەغدادو بەشداریان لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەلێت هەنگاوێكی بەپەلەبوەو ئەوان ئاگاداری نەبون و دەشلێت كورد لەبەغداد شكستی هێناو كارتی فشاری بەدەست نەما .

 


د.موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەغداد لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند:" عەبادی هیچ بەڵینێكی بە كورد نەداوە لە كۆبونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پارتی یەكێتی و گۆڕان ، ئێمە تێ ناگەین ئەوان بۆ هیندە پەلەی گەڕانەوەیان بوو بۆ بەغداد بێ دەستكەوتێك".

 


موسەنا ئەمین وتیشی:" ئێمە پێشتر چەند مەرجێكمان ڕاگەیاندبوو بۆ گەڕانەوە بەتایبەت لە بواری بودجەو پێشمەرگە پشكی كورد لە حكومەتی تەكنۆكرا ، بەڵام ئێستا هیچ جێ بەجێ نەكراوە گەڕانەوە لە پێناو چی و بۆ چی".

 


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" بێگومان ئێمە نیگەرانین لەوەی كە پارتی و یەكێتی و گۆڕان بێ ئێمە گەڕانەوەو چاوەڕێی ئێمەیان نەكردو ئێمە داوای كۆبونەوەیەكی فراوانمان كردبوو لەگەڵ عەبادی بەڵام ئەوان بەقسەیان نەكردین، بۆیە ئێستا كورد لەبەغداد شكستی هێناو كارتی فشاری بەدەست نەما ".

 


سەبارەت بە گەڕانەوەی فراكسیۆنەكەی ئەوان بۆ بەغداد موسەنا ئەمین وتی:" ئێستا كورد نیسابی یاسایی دانیشتنەكانی پەرلەمانی تەواو كرد ، بۆیە گەر دانیشتنەكان بە ئاسایی بڕۆن ئێمەش دەچینەوە بەغداد".

 

 


سەلام بێستانسوری

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
ژمارەیەك پۆلیسی پاسەوانی دادوەرەكانی سلێمانی جارێكی دیگە خۆپیشاندانێكیان ئەنجام داو رێگای سەرەكی سلێمانی تاسلوجەیان بۆ ماوەیەك داخست.


بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە جارێكی دیكە ژمارەیەك لە پۆلیسی پاسەوانی لەبەردەم دادگای سلێمانی خۆپیشاندانێكیان ئەنجام داو دوای پێداچونەوە بە خشتەی موچەكانیان دەكەن.


خۆپیشاندانی ئەو پۆلیسانە دوای ئەوە دێت كە هەفتەی ڕابردوو بەلێنیان پێ‌ درابوو گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكرێت بەڵام تائێستا وەك خۆیی ماوەتەوە.


بەو تەی ژمارەیەك لەو خۆپیشاندەرانە لە خشتەی پاشەكەوتی موچەدا جیاوازی كراوە لە نێوان پۆلیسی پاسەوانی و پۆلیسەكانی دیكە لە وەزارەتی ناوخۆدا كە هەمان ئەرك و كاریان هەیە.

 


سەلام بێستانسوری

 

 

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی درێسە نوێیەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتوو بڵاوكردەوە كە جیاواز لە وەرزەكانی ڕابردوو".

لەدرێسە نوێیەكەی بەرشلۆنە ناوی هیچ كۆمپانیا و سپۆنسەرێك نابینرێت، هاندەرانی ئەو یانەیەش بە یەكێك لە جوانتیرن درێسەكانی مێژووی بلۆگرانا وەسفی دەكەن.

هاوكات بارسا لە پەیجی تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبوك نوسیویەتی، دروستكردنی ئەم درێسە لەسەر شێوازی درێسی وەرزی 1992-1993 بووە كە تیایدا بۆ جاری یەكەم لە مێژووی خۆیاندا نازناوی چامپیۆنز لیگیان بەدەستهێنا".

رێكان عزیز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەیەكی كەم دابەزینیان بەخۆوە بینی.

ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 50 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بۆ 49 دۆلار و 61 سەنت دابەزی.


ڕێبین عەلی

 

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی سەردانی ئەدهەم بارزانی دەکات و گۆڕانیش بایکۆتی دەکات.

وا بڕیارە بەم نزیکانە وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە مەبەستی پێشوازیکردن لە ئەدهەم بارزانی بەرپرسی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی، سەردانی ئەو حیزبە بکات.

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو یەکێتی نیشتمانی چەند رۆژێکە لە هەوڵدایە لەگەڵ گۆڕان تا لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوولا لە چوار ئەندام پێکبێت سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بکەن بە مەبەستی بەخێرهاتنی ئەدهەم بارزانی، بەلآم گۆڕان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەوان ناچن بۆ پێشوازی ئەو بەرپرسە نوێیەی پارتی.


ڕێبین عەلی