جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ژمارەی چەكدارەكانی داعش بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبۆتەوە.
(ئەنتۆنی بلینكین) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپنتاگۆن رایگەیاند، ژمارەی چەكدارەكانی نێو ڕێكخراوی داعش بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لەكەمبوونەوە كردووە، ئەوەش بەبەراورد بەژمارەی ئەو چەكدارانە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەعێراق و سوریا.
لێدوانەكەی یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا لەدەمێكدایە كە تاكو ئێستا داعش پانتاییەكی زۆری لەنێو خاكی عێراق و سوریا لەژێر دەست ماوەو لەچەند رۆژی رابردووشدا پەلامارێكی داعشیان لەگوندی بەشیر شكاندو كوژراوو بریندارێكی زۆری لێكەوتەوەو دوو رۆژیش لەمەوبەر شارۆچكەی راعی لەنێو خاكی سوریا خستەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

 

ئـ . كـ 


 

 

 

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەران دوو لیستی جیاوازی لایە تاكو سبەینێ‌ دەنگ بۆ كابینەی حكومەتە تەكنۆكراتەكە بدات.
سەرچاوەیەك لەنووسینگەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران بڵاویكردۆتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەران دوو لیستی جیای لایە تاكو سبەینێ‌ بەئارەزووی خۆی دەنگ بۆ هەر كامەیان بدات و حكومەتە تەكنۆكراتەكە پەسەند بكات.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، لیستی یەكەم لێژنەی پسپۆرو تایبەتمەند پەسەندی كردووەو لیستی دووەمیش دوای تاوتوێ‌ كردنی ئەو مەسەلەیە لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان پەسەندكراوەو ئێستاش ئەنجوومەنی نوێنەران سەرپشكە كامە لیست پەسەند دەكات.
ئەمەو تاكو ئێستا كورد بەو لیستە رازی نییە كە دوێنێ‌ عەبادی پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرد، پیشی وایە نابێت دەستكاری وەزیرەكان و ژمارەی وەزارەتەكانی بكرێت.

 

ئـ . كـ


 


ئامادە كردنی / كوردیو سپۆرت /نازم شێخانی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی سەرتایی دەركەوتنی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بوو ، بەڵام لەگەڵ ریال مەدرید توانی ببێتە گرنگترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆگەیشتنیان بەچوار گۆشەی زێرێن بۆشەشەم وەرز لەسەر یەك .
لەم راپۆرتەدا چەند ژمارەیەك دەخینە روو دەیسەلمێنێت كورەكەی مادێرا گەورەی ئەوروپایە و باشترین یاریزانی كیشوەری پیرە لە مێژودا .
1- رۆناڵدۆ لەم وەرزە لە كۆی (10)یاری توانیوەتی (16)گۆل تۆمار بكات لەخولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا .
2- واتە لەهەر یاریەك رۆناڵدۆ توانیوەتی (1.6)گۆل تۆمار بكات .
3- رۆناڵدۆ بەرێژەی (69%)گۆلەكانی ریال مەدریدی تۆمار كردووە لە چامپیۆس لیگ .
4-  یەكەم یاریزانە لە مێژودا بتوانێت لەیەك وەرز (17)گۆل تۆمار بكات ، لەوەرزی ئەمساڵ نزیكە لە شكاندنی ئەم ژمارەیە و تا ئێستا هیچ یاریزانێك ئەم ژمارە گۆلەی تۆمار نەكردووە لە مێژودا ، بەڵكو لەرابردوو (15)گۆل تۆمار كراوە .
5-  زیاتر لە هەموو یاریزانێك لە یاریە یەك لە دوای یەكەكان گۆلی تۆمار كردووە لەشەش یاری لەسەر یەك شان بەشانی مەروان شەماخ و بۆراك یەڵماز .
6- یەكەم یاریزانە بتوانێت لە ساڵێكدا لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا زیاتر لە (15)گۆل تۆمار بكات .
7-  یەكەم یاریزانە لە قۆناغی كۆمەڵەكان توانیوەتی (11)گۆل تۆمار بكات .
8-  رۆناڵدۆ گۆلكاری مێژوویی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا یە بەتۆمار كردنی (93)گۆل .
9-  لەوەرزی (2012-2013)توانی زۆرترین گۆل تۆمار بكات و دوروست بكات كە (65)گۆل بووە .
10-  رۆناڵدۆ پێنچ وەرزە لەسەر یەك لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا زیاتر لە (10)گۆل تۆمار بكات تا ئێستا هیچ یاریزانێك لە مێژودا ئەم ژمارەی تۆمار نەكردووە .
11-  كریستیانۆدووەم یاریزانە (77)گۆلی تۆمار كردووە لە دوای میسی كەزیاتر لە (73)گۆلی تۆمار كردوە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا .
12-  كریستیانۆ لەگەڵ یاریزانی ئیتاڵی دیل پێرۆ ژمارەی گۆلەكانی یەكسان كرد بەلێدانە راستەوخۆكان لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا (11)گۆلە .
13- لەوەتەی بەشداری خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا دەكات لەوەرزی (2003-2004)توانیوەتی (11)گۆل بەلێدانی راستەوخۆ تۆمار بكات .
14-  رۆناڵدۆ تا ئێستا (77)گۆلی لە (63)یاری خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بەدرێسی ریال مەدرید تۆمار كردووە .
15-  كریستیانۆ بەشداری كردووە لە (19)گۆلی ئەم وەرزە چامپیۆس لیگ (16)گۆلی تۆمار كردووە چوار گۆلی تری بۆیاریزانانی تر درووست كردووە .
16- بەدرێژایی ژیانی وەرزشی لە كۆی (790)یاریدا رۆناڵدۆ توانیوەتی (539)گۆل تۆمار بكات بەدرێسی هەڵبژاردە و یانەكانی تۆمار كردووە .
17-  لەسەر ئاستی یانەكان لە (666)یاریدا توانیوەتی (483)گۆل تۆمار بكات .
18-  لەگەڵ ریال مەدرید لە (336)یاریدا توانی (360)گۆل تۆمار بكات .
19- لەم وەرزە رۆناڵدۆ لە (42)یاری توانیوەتی (46)گۆل تۆمار بكات .
20-  لە (96)گۆل لە (94)یاری خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بەدرێسی ریال مەدرید بەشداری كردوە، (77)گۆلی تۆمار كردووە و (19)گۆلی درووست كردووە .
21-  لە (62)یاری جیاواز گۆلی تۆمار كردووە لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا .
22- (27)گۆلی لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا درووست كردووە .
23-  رۆناڵدۆ راستەوخۆ توانیوەتی سەركەوێت بەسەر ركابەرەكەی كەیاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسیە بەتۆمار كردنی دەگۆل بەجیاوازی (22)گۆل پێش رائول گۆنزالیس دێت .
24-  بەدرێژایی ژیانی وەرزشی رۆناڵدۆ (41)هاتریكی تۆمار كردوە .
25-  رۆناڵدۆ ژمارەی میسی یەكسان كرد بەتۆمار كردنی (5)لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا .
26-  رۆناڵدۆ لەم وەرزە سێ هاتریكی تۆمار كردوە .
27- رۆناڵدۆ لە یاریگای سەنتیاگۆ برنابیۆ (10)گۆلی تۆمار كردوە بەرامبەر یانە ئەڵمانیەكان .
28-  لە ساڵی (2012)رۆناڵدۆ توانی (55)گۆل تۆمار بكات ، لەبەرامبەردا میسی (31)گۆلی تۆمار كرد .
29-  یەكەم یاریزانە زۆرترین گۆلی لە یانە ئەڵمانیەكان تۆمار كردووە بەتۆمار كردنی (17)گۆل لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا .

 ن.ش 

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ ژمارەیەك پەرلەمانتار لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران مانگرتنیان راگەیاند، ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی مانگرتنەكەیان بڵاوكرایەوە.
ئەمەو لەو مانگرتنە بەپێی زانیارییەكان (114) پەرلەمانتار بەشدارن داوا دەكەن هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە بگۆردرێن و داواش دەكەن حكومەت دووربێت لەپرسی مەزهەبگەرایی.

 

ئـ . كـ


 

قایمقامی قەزای كەلار  ڕایدەگەیەنێت: لە دوای تێپەڕبوونی 28 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالی گەلی كورددا وەك ڕێزێك لە 182هەزار  ئەنافال كراو  داوا لە قەسابەكان دەكەین سبەی هیچ ئاژەڵێك سەر نەبڕن.

شەهاب ئەحمەد محی الدین قائیمقامی قەزای كەلار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: وەك ڕێزێك لە 182هەزار هاولاتی ئەنفالكراوی گەلی كورد داوا لە سەرجەم كوشتارگەكانی سنوری قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەكەینەوە كە سبەینێ پێج شەممە هێچ ئاژەڵێك سەر نەبڕن و كوشتارگاكانتان دابخەن.


جێگای ئاماژە پێدانە سبەی پێنج شەممە  28هەمین ساڵیادی ئەنفالی گەلی كوردی كوردستانی باشورە كە  تاوەكو ئێستاش بەشێك لە  ڕووفاتی ئەنفالكراوان نەدۆزراوەتەوە.


سەلام بێستانسوری


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت كە شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا كۆدەبنەوە.


مارك تونەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ەئمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە "  بە بانگهێشتی فەرمی شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی واشتن دەكەن و سەردانەكەش تاوەكو 15ی ئەم مانگە دەخایەنێت".


وتیشی" بڕیارە لە گفتوگۆكاندا باس لە قەیرانی دارایی هەرێم بكرێت و پشتیوانیەكانی ئەمریكاش بۆ جەنگی دژی داعش تەوەرەیەكی تری كۆبونەوەكان دەبێت".


هەفتەی ڕابردووش لە میانەی سەردانیدا بۆ بەغدا و پاش كۆبونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم، جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ڕۆژی ڕابردووش لە میانەی پەیوەندیكردنی جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ مەسعود بارزانی، داوای پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق كرا.

 

 

a.m

جارێكیتر نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبۆوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت چەندین هەفتەیە لەبەرزبونەوەدایەو دابەزینی زۆر كەم بەخۆیەوە دەبینێت .

ئەمرۆ چوارشەممە 2016/4/13 نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 129 هەزار.

نرخی دراوەكانیتریش بریتیە لە:
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 146 هەزار دینار .
100 تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 37 هەزار دینار .
100 پاوەن بەرامبەر بە 181 هەزار دینار .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 44 هەزار دینار .


ڕێبین عەلی

 

بڕیارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەنفیكا و بایرن میونخ رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (دالوز) لە ووڵاتی پورتوگال ئەنجامدەدرێت ، لەیاری چوون یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی (1 – 0) بردنەوەی تۆماركردووە ، بۆیە لەم یارییە بە هەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون دەگاتە قۆناغی داهاتوو".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەمشێوەیە پێشبینی پێكهاتەی هەردوو یانەی كردووە:

رێكان عزیز

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی تەكنۆكرات لە بەغداد ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دەلێت لەمافی خۆمان زیاد داوا ناكەین و لە خواردنیشی بێدەنگ نابین، لەبارەی سەردانی شاندی حزبەكانیش بۆ بەغداد دەلێت هسَشتا نازانرێت كەی و كێ‌ دەبێت.


  مستەفا عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:" ئێستا باسێكی وا هەیە كە جارێكی تر پارتی و یەكێتی و گۆڕان پۆستەكانی حكومەتی تەكنۆكراتی بەغدا بۆ خۆیان دابەش بكەن، بەڵام ئێمە وەك یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەمافی خۆمان زیاد داوا ناكەین و لە خواردنیشی بێدەنگ نابین و بێگومان هەڵویستمان دەبێت".


ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان وتیشی:" ئێمە پابەندی ئەو رێكەوتنەین كەلە 23 ی مانگی ڕابردوو كراو لە نێوان حزبە سیاسیەكان و فراكسیۆنە كوردیەكان و لەكۆبونەوەی چوار حزبەكەش لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختمان لەسەر كردۆتەوە گە بزانین حزبەكانی دیكە لەو رێكەوتنە لا بدەن ئێمەش قسەی خۆمان دەكەین".


مستەفا عبدوڵا دەلێت:" گرنگە لەم قۆناغەدا كورد یەك دەنگ و یەك هەڵویست بێت بەرامبەر بەغداد".


لەبارەی سەردانی شاندی حزبە سیاسیەكان بۆ بەغداد ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو وتی:" تائیستا ڕون نیە شاندەكە كێ‌ دەبێت و كەی دەچێتە بەغداد".


بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێكی تر كۆببێتەوە بۆ دەنگدان بەكابینەی حكومەتی تەكنۆكرات .

 

سەلام بێستانسوری
 

لە رێگەی  چەند باندێك دۆلاری ئەمریكی و دراوی ساختەی عێراقی لە بەغداوە  دەگوازرێنەوە بۆ كوردستان . بەرپرسێكی ئاسایشیش وردەكاری هێنانی دراوی  ساختە بۆ كوردستان ئاشكرا دەكا.
لیوا هەڵۆ نەجات بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك  تایبەت بە (باس)ی ڕاگەیاند باندێكیان  دەستگیركردوە كە لە بەغداوە دراوی ساختەیان دەهێنا، گوتی: ئەو باندە دراوی ساختەی  100 دۆلاری ئەمریكی و 25 هەزار دیناریان لە  بەغدا دەهێنا بۆ دوزخورماتوو لەوێش دەیانهێنا بۆ كەركوك و لە كەركوكیش دەیان گواستەوە بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەو بەرپرسەی ئاسایش ئەوەی  خستەڕوو ئەو باندەی دەستگیركراون 3 كەسن و دراون بە بەشی  تاوانەكان لە پۆلیس و كەیسەكانیان لە دادگایە.
هەڵۆ نەجات ڕوونی كردەوە لە پشت ئەو كەسانە بۆیان دەركەوتووە تۆڕێكی گەورەی ساختەكاری  دراو هەیە گوتیشی: ئەو تۆڕە گەورە لە بەغدا هەیە و  مەبەستیان وەرگرتنی سودی داراییە لە رێگەی ساختەكردنی دراو، ئەوانە كۆمەڵە خەڵكێكن 100 دۆلاری ساختە تێكەڵی پارەی تر دەكەن و دەیخەنە نێو مامەڵەوە و فێر لە خەڵك دەكەن.
ئەو جەخت دەكاتەوە ئەو دراوە 100 دۆلاریە ساختەیەی  لەو 3 كەسە گیراوە زیاتر لە 3 هەزار دۆلارە، وێرای  پارەیەكی زۆری  ساختەی 25 هەزار دیناریش، گوتیشی:لە دانپێدانانەكانیاندا ئەوەیان بۆ ئاشكراكردوین كە چەندین  جاری تر بەم كارە هەڵساون و  لە هەفتەیەكدا چەند جارێك 3 بۆ 4 هەزار دۆلاری تەزویریان  لە بازاڕ ساخ كردۆتەوە ئەمەش پارەیەكی زۆرە و دەبێتە هۆی تێكدانی ئارامی ئابوری هەرێمی كوردستان.
ئەوەی تێبی كراوە ساختەكاران بە پێچەوانەی پێشووتر كە زۆرتر 10 هەزاری و 5 هەزاریان تەزویر دەكرد، بەڵام ئێستا زیاتر دراوی قەبارە گەورەتر ساختە دەكەن.
هەڵۆ نەجات ڕاشی گەیاند بۆ ئەوەی خەرجی زۆریان لە ساختەكاریەكە نەڕوات زیاتر پارەی 25 هەزار دیناری عێراقیان  ساختەكردوە نەك 5 هەزاریی و 10 هەزار دیناری،گوتیشی: ئێمە تەنها كەسەكان و ئەو پارە ساختانەی پێیان بووە پێی گەیشتووین نەمانتوانیوە ئامێری  تەزویرەكە دەستبەسەر بكەین چونكە ئەو كارە لە بەغدا دەكرێت.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری هەولێر لە ساڵی ڕابردوودا چەندین  كەس بە تۆمەتی ساختیكردنی دراو  دەستگیركراون.
بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك دووپاتی كردەوە هەموو هەوڵێك دەدەن پارەی ساختە نەپەڕێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام ئەو كارە ئەستەمە بەتەوای كۆنترۆِل بكرێت" جۆرێك ئەستەمە رێبگیریت لەو بابەتە چونكە پارە لە گیرفانی خەڵكە و ناتوانێت گیرفانی هەموو خەڵك بپشكێندرێ، گرنگە خەڵك كاتێك دراوی  ساختە بە دەستی خەڵكەوە دەبینن زوو دەزگاكانی ئەمنی لێ ئاگادار بكەنەوە بۆئەوەی بگەینە سەرچاوەی سەرەكی دابەشكاری پارەكە.
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، سزای ساختەكردنی دراو بریتییە لە بەندكردن بۆ ماوەیەك كە لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت ‌و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.
ئەو  ئاماژە بەوە دەكات تاوەكو ئێستا بۆیان  دەرنەكەوتووە لە پشتەوەی ئەو كارە مەبەستی سیاسی هەیە یاخودنان بەڵام باندێكی گەورە لە پشتەوەی ئەو كارە بن، گوتیشی: لێكۆڵینەوەی ئێمە لەو بابەت بەردەوامە بۆ ئەوەی زیان بە ئابوری  خەڵكی كوردستان نەگات.
سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان ئەوە ئاشكرا دەكا پارەی  ساختە لە بازاڕەكان هەیە و دەبێت هاوڵاتیان لە مامەڵەكردن وریابن.
بەپێی سەرچاوەكە پارەی ساختە لە بازاڕەكانی كوردستان بە جۆرێك نیە مەترسیەكی گەورە بێت بۆسەر  ئابوری ، بەڵام دووپاتی دەكاتەوە كارەكە مایەی نیگەرانیە.