كوردیو – مەخمور

 

هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری قەزای مەخمور هێرش دەكەنە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكە دەشكێنێت.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخمور رایگەیاند، داعش بەهێزێكی زۆرەوە هێرشی كردۆتە سەر گوندی گراو، بەڵام هەرزوو پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و تێكیان شكاندوون.
بەپێی زانیارییەكان پێشمەرگە لەم هێرشەی داعش زیانی نەبووە، بەڵام ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و ناچاری پاشكەشە كراون

 

ئـ . كـ

 

 

 

كوردیو – گوێڕ

ئەمڕۆ بەرەبەیانی یەكشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر میحوەری هێزەكانی پێشمەرگە لەگوێڕ.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێڕ بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ بەیانی داعش هێرشی كردۆتە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە لەگوێڕ، بەتایبەتی لەگوندی ئەبو شیتە، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكەی شكاند.
زانیارییەكانی سەرچاوەكەی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكەن، كە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون بەرلەوەی بگەنە نزیك سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە.

 

ئـ . كـ

 

 

 

كوردیو – خازر

 

ئەمڕۆ بەرەبەیانی لەمیحوەری خازر پێشمەرگە بەئاڕاستەی سەنگەرو موڵگەكانی داعش جوڵەی كردووە.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری خازر بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ پێشمەرگە جوڵەی كردووە بەئاڕاستەی هەردوو گوندی (تەل ئەسوەدو زارە خاتوون) و ئێستاش گەیشتوونەتە بەرامبەر ئەو گوندانە، بەڵام لەحاڵی ئێستادا چەكدارەكانی داعش لەناو گوندەكان و بەچەكی قەناس تەقە دەكەن، بۆیە ئەوان چاوەڕوانی بۆردومانی سەختی فڕۆكەكان دەكەن و پاشان پلانی خۆیان دەبێت.
ئەمەو لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە پێشمەرگە دوای بۆردومانێكی چڕی تۆپخانەكان دەستی بەپێشڕەوی كردووە، بەڵام تاكو ئێستا ووردەكارییەكانی ئاشكرا نەكراوە.

 

ئـ . كـ

 

سەعید عەلی عەبۆ
غازی سەعید
تاریق رەمەزان
نەسرەدیین سندی
د.جەمال كۆصەر
د.محمد مستەفا
خەلیل ابراهیم
بەیان احمد

ابوبكر هەلەدنی
د. شێركۆ جەودەت
د.عومەر محمد
د.محمد ئەحمەد
د.یەحیا رێشاوی
د.موسەنا امین
سمیر سەلیم
عوسمان كاروانی
جلال تاهیر
حەسەن عەبدولا
د.هادی عەلی
د.صلاح الدین بابەكر
م.بارزان احمد
م.مەولود باوەموراد

ناسك تۆفیق
بەهار هادی

 

كەمێك پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری دەستپێكرد.


كە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی (35) ئەندام هەڵدەبژرێدرێن و بۆ دەستەی باڵای چاودێری (9) ئەندام.

 


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كانى سوید ئاشكرایان كردووه‌ زه‌لاتان ئیبراهیمۆفیچ بریارى داوه‌ دواى كۆتایى یاریه‌كانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا بریاره‌ مانگى داهاتوو سیاریه‌كانى له‌ولاتى فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ بچێت واز له‌ یاریه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بهێنێت.
ئیبرا ته‌مه‌نى (34)ساڵه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان به‌كۆتا هاتووه‌ ئێستا بیر له‌ وێستگه‌ى داهاتووى ده‌كاته‌وه‌ ،به‌راى زۆربه‌ى چاودێران له‌وه‌رزى داهاتوو له‌ ریزى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد یارى ده‌كات .
هه‌ردوو رۆژنامه‌ى سویدى داگنز نایتر و ئیكسبرسین ئاشكرایان كردووه‌ ئیبراهیمۆفیچ بریارى داوه‌ دواى كۆتایى هاتنى یاریه‌كانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپاى (2016)به‌یه‌كجارى واز له‌ یاریه‌ نێو ده‌وڵه‌ تیه‌كان ده‌هێنێت .
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ سوید له‌ گرووپى پێنچه‌م یارى ده‌كات شان به‌شانى هه‌ڵبژارده‌كانى به‌لجیكا و ئێرله‌ندا و ئیتاڵیا .

 ن.ش


هانده‌رانى ریال توره‌یى خۆیان له‌سه‌رۆكى یانه‌كه‌یان فلۆره‌نتینۆ پێرێز ده‌ربرى و داوا ده‌كه‌ن ده‌ست به‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ببێت و له‌ كۆتایى ئه‌مساڵ .
رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ بارو دۆخ هێمن بووه‌ تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ ، دواتر هه‌ندێك له‌ ئه‌ستێره‌كان ده‌ركه‌وتن له‌وانه‌ رائول گۆنزالیس .
راسته‌وخۆ رائول هاته‌ قسه‌ كردن و گوتى ده‌مه‌وێت ئه‌مرۆ ریال مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ببینم ، دواتر هانده‌ران به‌ده‌نگى به‌رزه‌وه‌ داوایان لىَ كرد خۆى بۆپۆستى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه‌ى بپاڵێوێت ، ئه‌م دوورشمه‌یان ده‌گوته‌وه‌ ، رائول تۆ سه‌رۆكى .

ن.ش

 

جیاكردنەوەی دەنگەكانی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەواو بوو.

لە خوولی دووەمدا هەریەك لە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین و ئەبوبەكر عەلی ركابەريان كرد.

كە تێیدا مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین (801) دەنگی بەدەستهێناو بووە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو.
هەروەها ئەبوبەكر كاروانی (268) دەنگەی بەدەستهێنا.

لە خوولی یەكەمدا، مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین توانی 687 دەنگ بەدەستبهێنێت و مامۆستا ئەبوبەكر عەلی 221 دەنگی بەدەستهێنا. هاوكات مامۆستا محەممەد رەئووف 194 دەنگی هێنا و بەهۆیەشەوە هەڵبژاردن دووبارە كرایەوە.