بێگه‌رد تاله‌بانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و سه‌رۆكى فڕاكسيۆنى سه‌وز له‌ په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا له‌ باره‌ى كاركردنى يه‌كێتى و گوڕان دواى رێككه‌وتنامه‌ى نێوانيان ده‌ڵێت : يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئێمه‌ دانيشتن و دانوستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆ يه‌ك جه‌لسه‌ش بێت ده‌بێت دكتۆر يوسف بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو بيناى په‌رله‌مان، و ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر پێويستى به‌ ته‌واوكردنى نيسابى قانوونى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌يه‌‌ و تا ئيستاش بير له‌وه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ببردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر‌ ، له‌ ئاينده‌يه‌كى نيزيكدا سه‌ره‌دانى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كرێت.

مه‌به‌ستانه‌ چۆن ئه‌م دوخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ سياسيه‌ تيپه‌ڕێنن له‌ كاتێكدا پارتى ديموكراتى كوردستان سوره‌ له‌ سه‌ر گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و گۆڕانيش له‌ گه‌ڵ گۆڕانكاريدا نيه‌ له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌ماندا

ناوبراو وتى: ناكرێت بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان هه‌رچى داواى هه‌يه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا له‌ لايه‌ن هێزه‌كانى ديكه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و داواكارى هيچ هێزێكى ديكه‌ قه‌بوڵ نه‌كات ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ڕێك بكه‌وين ده‌بێت سازش بكه‌ين، ئه‌گه‌ر دكتۆر يوسف ته‌نها بۆ يه‌ك جه‌لسه‌ش بێت ده‌بێت بێته‌وه‌ په‌رله‌مان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان متمانه‌ى وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌گه‌ر براده‌رانى پارتى برياريان دابێت په‌رله‌مان نه‌بێت له‌ كوردستاندا ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ى خويان پاشه‌كشه‌ نه‌كه‌ن.

ئه‌گه‌ر يه‌كێتى و گوڕان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى وه‌ك خوتان باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نه‌گه‌يشتنه‌ رێككه‌وتن و خالي ناكوك و جياوازيان هه‌بوو، زور باسي دوو ئيداره‌ييش ده‌كرێت ليكدانه‌وه‌ى ئێوه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌

بێگه‌ر تاڵه‌بانى ‌ گوتى: له‌ لايه‌ن يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان يه‌كێك له‌ ماده‌ سه‌ره‌كيه‌كان كه‌ باسى لێوه‌ ده‌كرێت و زور تاكيدى لێكراوه‌ته‌وه‌ يه‌كه‌م يه‌ك پارچه‌يى خاكى كوردستانه‌ و دووه‌م مه‌سه‌له‌ى نه‌گه‌يشتنى سيماكانى دوو ئيداره‌ييه‌ واتا يه‌ك ئيداره‌ى پته‌ومان ده‌بێت و سێيه‌م شتيش كه‌ زور تاكيدمان له‌ سه‌ر كردووته‌وه‌ مه‌سه‌له‌ى ته‌حريمكردنى شه‌ڕى ناوخويه‌ له‌ نێوان هێزه‌ سياسيه‌ كورديه‌كاندا.

 

 

 

شەڕی شاری فەلوجە لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و گروپە چەكدارەكانی داعش بەردەوامە.
سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ شەڕ لەدەوروبەری شاری فەلوجە بەردەوام بووەو لەناوچەی حەدیسە هێزە ئەمنییەكان و چەكداری هۆزەكان كەوتوونەتە ناو بۆسەی گروپە چەكدارەكانی داعش و لەئاكامیشدا لایەنی كەم (16) چەكدار كوژراون.
لەسەرێكی ترەوە بەپێی تۆماری گرتە ڤیدیۆییەكان میلیشیا چەكدارەكانی شیعەو هێزە ئەمنییەكان بۆردومانی شاری فەلوجەیان كردووەو بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

 

ئـ . كـ

 

 

 

 

دوای ئەوەی نرخەكانی نەوت گەیشتنە بەرزترنی ئاست لەوەتەی حەوت مانگی رابردوو، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی تر نرخەكان دابەزینەوە.
بەهۆی كەڵەكەبوونی نرخ لەبازاڕەكانی جیهان و زۆری خستنەبازاڕەوە، نرخەكانی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینیان تۆماركردەوە.
بەپێی رای چاودێرای ئابووری بەرز بوونەوەی نرخەكانی نەوت بۆ سەرووی (50) دۆلار دەبێتە مایەی بوژانەوەی بازاڕەكانی جیهان، بەتایبەتی كەرتی نەوت.
ئەمەو ئەمڕۆ ئێوارە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە (49.74) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش گەیشتۆتە (49.48) دۆلار.

 

ئـ . كـ

 

كورديۆ سپۆرت / ئاماده‌ كردنی نازم شیخانی 
وا بریاره‌ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو یاریگاى سان سیرۆ له‌شارى میلانۆ ببێته‌ شانۆیه‌ك بۆپێشكه‌ش كردنى یارى خۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، بریاره‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ى پایته‌ختى ئیسپانیا ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌یه‌ك بگه‌ن ،له‌راپۆرته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌خه‌ینه‌ روو :
1- له‌ یاریه‌ فه‌رمیه‌كان و دۆستانه‌كاندا هه‌ردوو یانه‌ (221)یاریان ئه‌نجام داوه‌ ، ریال مه‌درید (107)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا ، له‌ (54)یارى دۆراوه‌ له‌ (51)یارى یه‌كسان بوینه‌ .
2- له‌ یاریه‌ فه‌رمیه‌كان و له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان هه‌ردوو یانه‌ (177)یاریان ئه‌نجام داوه‌ ، ریال مه‌درید له‌ (93)یارى براوه‌ بووه‌ ، له‌ (46)یارى دۆراوه‌ له‌ (37)یارى یه‌كسان بوینه‌ .
3- له‌ یاریه‌ فه‌رمیه‌كان ریال مه‌درید (306)گۆلى تۆمار كردووه‌ ، واته‌ له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كان (354)گۆلى تۆمار كردووه‌ .
4- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (270)گۆلى تۆمار كردوه‌ ، له‌ یاریه‌ فه‌رمیه‌كان (234)گۆلى تۆمار كردووه‌ .
5- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ نۆیارى ئه‌م دوایه‌دا ته‌نیا یه‌ك یارى دۆراوه‌ له‌ چوار یارى براوه‌ بووه‌ و له‌ چوار یارى یه‌كسان بوه‌ .
6- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ سیمۆنى (20)دێربى ئه‌نجام داوه‌ .
7- كیلۆر نافاس له‌و كاته‌ى بۆته‌ گۆلچى ریال مه‌درید تا ئێستا شه‌ش گۆلى لىَ تۆمار كراوه‌ .
8- یه‌ك شكست بۆراهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان له‌سه‌ر ده‌ستى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه‌ .
9- رۆناڵدۆ (15)گۆلى له‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆمار كردووه‌ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان .
10- بێل هیچ گۆلێكى له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆمار نه‌كردووه‌ له‌ خولى لالیگا ، ته‌نیا له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا خاوه‌ن گۆلێكه‌.
11- فاران و كیكۆ كاسیا درێژترین یاریزانى ریال مه‌دریدن بالاَیان (1,91)م.
12- درێژترین یاریزانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید مۆیا بالاَكه‌ى (1,89)مه‌تره‌ .
13- كورترین یاریزانى دێربى یاریزانان فیتۆ ، كارفخاڵ ، فاسكوێز بالاَكه‌یان (1,73)مه‌تره‌ .
14- قورسترین یاریزان ئۆبلاكه‌ كێشه‌كه‌ى (87)میلۆ گرامه‌ .
15- سوكترین یاریزان كۆفاسیچ كێشه‌كه‌ى (63)كیلۆ گرامه‌ .
16- (17)ره‌گه‌ز نامه‌ى جیاواز له‌ دێربى یارى ده‌كات ، بریتن له‌ ئیسپانیا ، ئۆرگوایى ، به‌رازیل ، پرتوگال ، كۆڵۆمبیا ، فه‌ره‌نسا ، سلۆفینیا ، جه‌به‌ل ئه‌سوه‌د ، ئه‌رجه‌نتین ، به‌لجیكا ، غانا ، كۆسته‌ریكا ، ئه‌ڵمانیا ، وێڵز ، كرواتیا ، روسیا .
17- ره‌گه‌زنامه‌ى به‌رازیلى زۆرترین یاریزانى ئاماده‌یه‌ له‌ یارى دێربى ، دواى ئیسپانیا به‌چوار یاریزان به‌شداره‌ بریتین له‌ فلیپى لویس ، مارسیلۆ ، كاسمیرۆ ، دانێلۆ .
18- پیپى و تیاگۆ و رۆناڵدۆ له‌ پرتوگال ، له‌ فه‌ره‌سنا بنزیما و گریزمان و فاران .
19- چه‌ند یاریزانێك له‌ خولى پرتوگال یاریان كردووه‌ بریتین له‌ تیاگۆ ، پیپى ، دانێلۆ ، خامیس رۆدریگز ، رۆناڵدۆ .
20- یه‌كه‌م گۆلى فه‌رمى بۆیاریزان خامیس رۆدریگز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دژى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو له‌ جامى سوپه‌ر له‌وه‌رزى رابردوو له‌ یاریگاى برنابیۆ .
21- له‌ ریزى ریال مه‌درید ده‌ یاریزانى ئیسپانى هه‌یه‌ و له‌ ریزى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌شت یاریزان .
22- خوان فران تاكه‌ یاریزانه‌ بۆهه‌ردوو یانه‌ یارى كردووه‌ .
23- (24)یاریزان به‌درێژایى مێژوو بۆهه‌ردوو یانه‌ یارى كردوه‌ .
24- دى ستیفانۆ و سانتیاگۆ برنابیۆ گۆلكارى مێژووى دێربین به‌تۆمار كردنى (17)گۆل .
25- مانوێلڕ سانشێز زۆرترین یارى دێربى ئه‌نجام داوه‌ (42)یاریه‌ .
26- ریال مه‌درید به‌درێژایى مێژوو خاوه‌ن (81)نازناوه‌ (18)نازناوى كیشوه‌ریه‌ و ده‌نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپایه‌ .
27- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌درێژایى مێژوو خاوه‌ن (31)نازناوه‌ شه‌ش نازناوى كیشوه‌ریه‌ هیچ نازناوێكى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپاى نیه‌ .
28- ریال مه‌درید به‌درێژایى مێژوو له‌ (57)یاریدا پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌ سىَ جار له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بووه‌ .
29- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (29)جار پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌ دوو جار له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بووه‌ .
30- ئیسپانیا یه‌كه‌م ولاَته‌ زۆرترین نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ى بردۆته‌وه‌ (15)نازناوه‌ ، نازناوى رۆژى شه‌مه‌ ده‌بێته‌ شانزه‌ نازناو .
31- ئه‌م یاریه‌ (26)یارى كۆتایه‌ بۆیانه‌كانى ئیسپانیا .
32- ئیسپانیا تاكه‌ ولاَته‌ زۆرترین نازناوى بردۆته‌وه‌ (32)نازناوى ئه‌وروپیه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ (33)نازناو .
33- ریال مه‌درید زۆرترین جار گه‌یشتۆته‌ یارى كۆتایى (14)جار .
34- ریال مه‌درید و میلان زۆرترین یارى كۆتایان ئه‌نجام داوه‌ له‌ خوله‌كانى ئه‌وروپى (18)جاره‌ .
35- ئه‌تله‌تیكۆ چواره‌م یانه‌ى ئیسپانیه‌ زیاتر له‌ (100)یارى ئه‌وروپى ئه‌نجام داوه‌ ، دواى ریال مه‌درید (396)یارى ، به‌رشلۆنه‌ (278)یارى ، فاله‌نسیا (114)یارى .
36- سیمۆنى سه‌ركردایه‌تى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى كردووه‌ له‌ سىَ یارى كۆتایى له‌ دوا پێنچ وه‌رزى رابردوو ، جارێك له‌ جامى یۆرۆلیگ و دوو جار خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
37- ریال مه‌درید به‌درێژایى مێژوو (527)یارى ئه‌وروپى و جیهانى ئه‌نجام داوه‌ (396)یارى ئه‌وروپى بووه‌ .
38- ریال مه‌درید (303)یارى ئه‌وروپى براوه‌ بووه‌ له‌ ئه‌وروپى و جیهانی له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا (236)یارى براوه‌ بووه‌ .
39- ریال مه‌درید له‌ ئووروپى (1108)گۆلى تۆماركردووه‌ (872)گۆلى له‌ چامپیۆس لیگ بووه‌ .
40- ریال مه‌درید (543)گۆلى لىَ تۆمار كراوه‌ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان (423)گۆل له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بووه‌.
41- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌درێژایى مێژو له‌سرجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان (291)یارى ئه‌نجام داوه‌ (100)یارى له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بووه‌ .
42- ئه‌تله‌تیكۆ له‌ (51)یارى براوه‌ بووه‌ له‌ (25)یارى یه‌كسان بووه‌ له‌ (24)یارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا دۆراوه‌ ، (163)گۆلى تۆمار كردووه‌ (91)گۆلى لىَ تۆمار كراوه‌ .
43- ریال مه‌درید به‌ئاماده‌ بوونى زێدان (26)یارى له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان ئه‌نجام داوه‌ ، له‌ (21)یارى ئه‌كسان بوه‌ ، له‌ سىَ یارى یه‌كسان بووه‌ و له‌ دوو یارى دۆراوه‌ .
44- ریال له‌گه‌ڵ زێدان (70)گۆلى تۆمار كردووه‌و (18)گۆلى لىَ تۆمار كراوه‌ .
45- ئه‌تله‌تیكۆ له‌گه‌ڵ دیگۆ سیمۆنى (259)یارى ئه‌نجام داوه‌ له‌ (164)یارى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ (51)یارى یه‌كسان بوه‌ له‌ (44)یارى دۆراوه‌ .
46- گریزمان زۆرترین به‌شدار بووى هه‌بووه‌ له‌م وه‌رزه‌ (53)یارى .
47- گریزمان زۆرترین گۆلى تۆمار كردوه‌ له‌ ریزى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (32)گۆله‌ .
48- كۆكى باشترین درووستكه‌رى یاریه‌ له‌م وه‌رزه‌ به‌درووست كردنى (16)گۆل .
49- رۆناڵدۆ زۆرترین به‌شدار بووى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید (47)یارى .
50- رۆناڵدۆ گۆلكارى یانه‌كه‌یه‌تى به‌تۆمار كردنى (51)گۆل .
51- ریال مه‌درید ته‌نیا دوو كارتى سوورى وه‌رگرتووه‌ له‌م وه‌رزه‌ .
52- رامۆس زۆرترین كارتى زه‌ردى وه‌رگرتوه‌ نۆ كارته‌ .
53- فلیپى لویس زۆرترین كارتى زه‌ردى وه‌رگرتوه‌ له‌ ریزى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید( 14)كارته‌ ، سىَ كارتى سوورى وه‌رگرتوه‌ .

ن.ش


یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ره‌و شارى میلانۆى ئیتاڵى به‌رىَ كه‌وت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو له‌ یاریگاى سان سیرۆ .
رۆژنامه‌ى سپۆرت ئاشكراى كردووه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ به‌ره‌و شارى میلانۆ به‌رىَ كه‌وت كۆتایى به‌ئاماده‌ كاریه‌كان هێنا بۆیارى رۆژى شه‌مه‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید .
هه‌ندێك له‌ هانده‌ران له‌گه‌ڵ شاندى یانه‌كه‌یان گه‌یشتونه‌ته‌ فرۆكه‌خانه‌و چه‌ند پۆسته‌رێكیان نوسیبوو له‌سه‌رتان پێویسته‌ له‌ بروا بوون به‌خۆتانه‌وه‌ مه‌وه‌ستن .
له‌م گه‌شته‌دا بریاره‌ دوو كاتژمێر بخایه‌نێت دیگۆ سیمۆنى بانگێشتى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى رۆخى بلانكۆسى كردووه‌ .

 ن.ش


دیگۆ سیمۆنى راهێنه‌رى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دانى به‌وه‌نا نایه‌وێت تۆڵه‌ له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید بكاته‌وه‌ ، رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو كاتێك هه‌ردوو یانه‌ له‌ یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
سیمۆنى له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ باس له‌ خاڵى به‌هێزى ریال مه‌درید ده‌كات و پێیوایه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پاڵ سىَ باشترین تیپه‌كانى جیهان له‌ دواى بایره‌ن میونخ و به‌رشلۆنه‌ ، له‌ راستیبدا ده‌یه‌وێت تۆله‌ى (2014)بكاته‌وه‌ .
سه‌ره‌تا سیمۆنى به‌م لێدوانى ده‌ستى به‌قسه‌كانى كرد و گوتى : ئێمه‌ نامانه‌وێت تۆڵه‌ى یارى لشبۆنه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ، له‌ تۆپى پىَ هیچ ووشه‌یه‌ك نیه‌ به‌ناوى تۆڵه‌ یاخود له‌ ژیانى كه‌سایه‌تى ، ووشه‌ى تۆڵه‌ ووشه‌یه‌كى نه‌رێنیه‌ دواى شكست ئه‌م ووشه‌یه‌ به‌كار دێت .

سه‌باره‌ت به‌هێزى ریال مه‌درید ، سیمۆنى ده‌ڵێت : توانیمان دوو یانه‌ له‌ به‌هێزترین سىَ یانه‌كه‌ى جیهان به‌رشلۆنه‌ و بایره‌ن میونخ تووشى شكست بكه‌ین ، ئێستا روبه‌رووى سێیه‌م یانه‌ ده‌بینه‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ریال مه‌دریده‌ له‌ یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا.
دیگۆ زیاتر ده‌ڵێت : ریال مه‌درید جیاوازه‌ له‌ هه‌ردوو یانه‌ى بایره‌ن یمونخ و به‌رشلۆنه‌ ، خاوه‌ن تیپێكى به‌هێزه‌ به‌تایبه‌ت هێلى به‌رگرى كاتێك پیى و رامۆس یارى ده‌كه‌ن و كاسمیرۆ هاوسه‌نه‌گى یانه‌كه‌ى راگرتووه‌ .
له‌ كۆتایدا سیمۆنى ده‌ڵێت : ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆئه‌م یاریه‌ له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .

 ن.ش


ئه‌گه‌رچى دواى هاتنى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان بۆریزى یانه‌ى ریال مه‌درید ، ئه‌و یانه‌یه‌ توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و بگاته‌ یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، به‌لاَم داهاتووى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نادیاره‌ .
رۆژنامه‌ى ئاس له‌ رۆژنامه‌ى میدیا سینى ئیتاڵى گواستۆته‌وه‌ فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكى ریال مه‌درید په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌ راهێنه‌رى یانه‌ى ئیشبیلیه‌ى پاڵه‌وانى یۆرۆلیگ ئۆناى ئێمرى ، پرسیارى لىَ كردووه‌ ئایا ده‌توانیت وه‌رزى داهاتوو مه‌شقى مێره‌نگى وه‌ربگریت ؟
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى روون كردۆته‌وه‌ پێرێز وه‌لاَمێكى خێراى ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌و تاوه‌كو رۆژى سىَ شه‌مه‌ى داهاتوو ئیمرى داهاتووى له‌گه‌ڵ ئیشبلیه‌ دیارى نه‌كات وه‌لاَم ناداته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاشكرایان كردووه‌ دۆراندنى ریال مه‌درید له‌ رۆژى شه‌مه‌ و له‌ یاریگاى سان سیرۆ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید مانایى خێر رۆیشتنى زێدانه‌ له‌سه‌ر كورسى یه‌ده‌گى مێره‌نگى ئه‌گه‌رچى په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێك تاوه‌كو ساڵى (2018).

 ن.ش

 


ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى ئینگلیزى ئاشكرایان كردووه‌ راهێنه‌رى پرتوگالى جۆزى َمۆرینۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ئیمزا كرد .
رۆژنامه‌ى ئێكسبرێسى ئینگلیزى راپۆرتێكى تۆرى سكاى سپۆرتى بلاَو كردۆته‌وه‌ ، ئاشكراى كردووه‌ راهێنه‌رى پرتوگالى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌سته‌كه‌ى ئیمزا كردووه‌ و له‌وه‌رزى داهاتوو له‌ رێگاى شه‌یتانه‌ سوره‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ خولى ئینگلیزى ، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ناوه‌راستى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌هۆى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى له‌ ریزى چێلسى دوور خرایه‌وه‌ .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ موچه‌ى سالاَنه‌ى مۆرینۆ ده‌گاته‌ (15 ملیۆن پاوه‌ند .
مۆرینۆى ته‌مه‌ن(53)ساڵ شوێنى راهێنه‌رى هۆڵه‌ندى لویس فانگال ده‌گرێته‌وه‌ ، دوائه‌وه‌ى رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو ئاشكراى كرد كارى له‌ یاریگاى ئۆلترافۆرد به‌كۆتا هاتوه‌ .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر پێگه‌ى خۆى بر و ماوه‌ى گرێبه‌ستى مۆرینۆى ئاشكرا نه‌كردووه‌ .

 ن.ش

 

كوردیو - هەولێر

رۆژی شەممەو یەك شەممەی داهاتوو كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەرێوە دەچێت و لە ڤیدیۆیەكیشدا هەرچوار كاندیدەكەی پۆستی ئەمینداری گشتی راو بۆچونی خۆیان لەسەر كۆنگره‌ی حه‌وته‌م خستۆتەروو .

 

م. كانی

 
كوردیو - هەولێر
 
دوای بڵاوبونەوەی چەند دەنگۆیەك لەسەر خۆ كاندیدیكردنی مامۆستا محەمەد رەئوف، ناوبراو داوا لە سەرجەم ئەندامانی كۆنگرەو لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات: گوێ لە شائیعەو درۆی ناحەزان مەگرن و دڵ و ویژدانە پاك و جوانەكەتان ٌبكەنە بڕیاردەر .
 
لە رونكردنەوەیەكدا مامۆستا محەمەد رەئوف، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كاندید بۆ ئەمینداریەت لە كۆنگرەی حەوتەم رایگەیاندووە: بۆ هەموو ئەندامانی سەربەرزی یەكگرتوو بە گشتی و ئەندامانی كۆنگرە بە تایبەتی : چوار ساڵ له مەوبەرو لەهەمان پرۆسەى پر سەروەرى يەكگرتوودا كۆمەڵێك درۆو شائیعە بڵاوكرایەوە، بەڵام براتان لە سەنگەری خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی ئەمیندارو دواتریش بۆ سەركردایەتی و پاشانیش بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی بێ دوو دڵی درێژەم بە خزمەتە و خەباتی بێ ووچان دا .
 
مامۆستا محەمەد رەئوف دەشڵێت: داوا لە بەرێزتان دەكەم گوێ لە شائیعەو درۆی ناحەزان مەگرن و دڵ و ویژدانە پاك و جوانەكەتان ٌبكەنە بڕیاردەرو ئەمرۆ ژیان و سبەی مردن و ئەمرۆ دونیاو سبەی قیامەت ، نەكەن بە بەری رەنج و ماندوبونتان بە باوەركردن بە شائیعەو بڵاوەپێكردنی بسوتێنن .
 
لە كۆتاییشدا دەڵێت: بە ئومێدی سەركەوتنی كۆنگرە ، ئێوە سەربەرزو راوەستاو و مەحكەم بن، ئێمە دڵخۆش و پڕ ئومێدین .
 
م. كانی