كوردیو - سلێمانی
لەسەر بەرز بونەوەی نرخی بەنزین سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان و ئەندامی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەرز بونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینی خاوی جیهانیەوەیە و هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ڕێگری كردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان و ئەندامی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیو ڕاگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی بەنزین پەیوەستە بە بەرز بوونەوەی نرخی بەنزینی خاوی جیهانی، پێشتر كە نرخی بەنزین دیاری كرابوو نرخی بەنزینی خاو 45دۆلار بوو بەڵام ئێستا لەسەروی 45دۆلارەوەیە بۆیە نرخەكەی بەرزبوەتەوە.

هەروەها وتیشی: لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندیمان بە گەڵ پارێزگار و قائیمقامەكان كردووە كە نرخی بەنزین وەك خۆی لێ بكرێتەوە یاخود لەوە بەرزتر نەبێت.

جێگای ئاماژەپێدانە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە بەنزیخانە ئەهلیەكان تا ڕادەیەك جێگیر بوو لە 420 دینارەوە بەرەو سەر دەفرۆشرا، بەڵاَم ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەشێك لە بەنزینخانەكاندا بەرز بوویەوە و هاوڵاتیانیش نیگەرانن لەو گۆڕانكارییە.

شەممەی رابردوو هەوادارو لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و تاكو ئێستاش پەرلەمان ئیفلیج بووە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەئەنجامی پەلاماردان بۆسەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و تاڵانكردنی زۆرێك لە كەلوپلەكانی ناوی نزیكەی (70) ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.
ئەنجوومەنی نوێنەران باسیشی لەوەكردووە، بەهۆی زۆری زیانەكان و تاڵانكردنی كەلوپەلەكانی ناوی پێدەچێت تاكو ماوەیەكی تر كۆبوونەوەكان دەست پێنەكەنەوە.

رونكردنەوەیەك لە بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە
رونكردنەوەیەك بۆ رۆژنامەی وشە :

لە رۆژنامەی وشه ژمارە (130) رۆژی 2016/4/27 لێدوانیكی منی داناوە سەبارەت بە پالیوراوانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو .من تأكیدم لە سیاسەتی نەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردووە كە ماوەی كاری بەریز مامۆستا محمد فرج ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سالانیكی پر له قەیران و زەحمەت و گرژی و ململانێ ی توندی سیاسی بووەو مامۆستا محمد فرج سەركەوتووانه و حەكیمانه ئەم قۆناغانەی تیپەراندووه ، بەلام باسم لە بەریز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین نەكردووەو تەنها تأكیدم لە مافی خۆپاڵاوتنی ئەو كەسانه كردووه كە مافی لائیحەییان هەیە . بەلام رۆژنامەكە خۆی ئەم قسانەی زیادكردووە، كه ئەمەش لەگەڵ مصداقیەتی كاری رۆزنامەگەری ناگونجێ و دژه بە بنەماكانی كاری رۆژنامەوانی ، و له لایەكی ترەوه ئەمه زۆر كۆنه و ئیستا بۆ مەرامیكی تر بەكاری هیناوه .

سۆران احمد بەربرسی مەلبەندی دووی هەولیری یەككرتوو
2016/5/3

كوردیو -
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (2-5-2016) بەرێز مامۆستا محەمەد فەرەج ، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە بەرێز شێخ عرفان عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان و وەفدی یاوەری.
لەكۆبونەوەكەدا  باسی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانیان كرد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند، هەرچی زووە دەبێت بارودۆخی هەرێم باش بكرێت.
دوای كۆبونەوەكەش ئەمینداری گشتی یەكگرتووی گشتی ئیسلامی كوردستان و رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا .
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا  مامۆستا محەمەد فەرەج  ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند :لەكۆبوونەوەكەدا تاوتۆێی ڕەوشی هەرێمانكرد و باسی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەمانكرد.
هەروەها ستایشی لایەنەكوردیەكانی كرد لەبەغدا كەیەك دەنگ بوون و لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە ووتی ئەگەر بارودۆخەكە گونجاو بێت ئێمە حازرین بۆ بەستنی كۆنگرە .
ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامیش لای خۆیەوە لەبارەی حكومەتی ناوەندەوە  ووتی "بەم رەفتارەی كە كردیان سەلماندیان كە بەغدا فەشەلی هێناوە.
هەروەها وتیشی " هەر ئەمڕۆ سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەین و لە داهاتوشدا سەردانی پارتی دەكەین.
ئەو سەردانەی بزوتنەوەی  ئیسلامی لەكاتێكدایە كە پێشتر سەردانی گۆڕان و یەكێتی كرد و بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ڕەوشی عێراقیان تاوتوێكرد.

هونەر بانەگوڵانی 

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 14:02

گرفتەكانی بەردەم حكومەتی تەكنۆكرات لە عیراقدا

نووسراوە لەلایەن:

حكومەتی تەكنۆكرات بەم واتایەی كە لە شەقامی عیراقیدا باوە و لێی تێ گەشتوون واتە حكومەتی دەرەوەی ئیرادەی كوتلە سیاسیەكان و نەمانی دەسەڵاتی حیزبە سیاسیەكان بە سەر وەزارەتەكاندا وەك ڕێگایەك بۆ بەرەنگار بونەوەی ئەو گەندەڵیەی كەوەك تان و پۆ دەزگاكانی دەوڵەتی عیراقی تەنیوە ، ئەم هەوڵ دانە واتە حكومەتی( تەكنوكرات ) هەر خوێندنەوەیەكی بۆ بكرێت لە لایەن كوتلە سیاسیەكانەوە بە ئەرێنی یان نەرێنی ، ئەتوانین لەم بارودۆخە سیاسیەی لە عیراقدا گوزەر ئەكات ئاماژە بە چەند كۆسپێكی دیار بكەین لە بەردەم ئەو وەزیرەی  بەم ڕێگایە ئەبێتەوەزیر لە كۆسپەدیارەكان:-
وەزیرێك كە بەرەو وەزارەتەكەی ئەكەوێتە ڕێگا و پشتی بە پشتی حیزبێكی سیاسی یان كوتلەیەكەوە نەبێت ، حاڵەتێكی سروشتیە توشی گرفتی ئەمنی ببێت  تا ئەوپەڕی كە ژیانیەتی ، چونكە ئەم وەزیرە كە هاتوە بە حیساب ئەبێت پێچەوانەی مافیا و ئەو لایەنانە كار بكات كەوەك كۆمپانیا ئەڕواننە وەزارەت و تا پێیان كرابێت نەیان هێشتوە لە دەرەوەی خۆیان كەسێكی تر یان لایەنێكی تر سود مەند بوبێت لە خێرو بێری ئەم وەزارەتە ، هەموشمان ئەو ڕاستیە ئەزانین كە بارو دۆخی ئاسایشی عیراق  بۆ ئەنجام دانی ئەم جۆرە كارانە زۆر گونجاوو لە بارە و بە ئاسانی ئەتوانرێت پەی ببرێت بە كەسێك كاتێ بكەوێتە نێو بازنەی سوری لایەنێكەوە .
لە دوای ساڵی 2003وە لە ناو هەیكەلی وەزارەتەكاندا لە وەزیرەوە تا وەكیلەكان و تا بەڕێوە بەرە گشتیەكان هەمووی بە سیستەمی پشك پشكێنە دانراوە و ئەمە وای كردوە چەندەها  كەسی بێ توانا بەس لە بەر ئەوەی لە سەر حیزبێكی دیاری كراوە ئەم پۆستانەیان پێ دراوە و وەزارەتیان پێ تەنیوە ، بۆیە زۆر سروشتیە ئەم بازنانەی ناو وەزارەت كۆسپی سەرەكی بن لە بەردەم كەوتنی وەزیر یان كار لەبەر نەڕۆشتنی و وائەكەن وەزیر وەك كورد ئەڵێت ( بنێن بە تاقەوە ) و پێی لە زەوی ببڕن ،ئەمە لە كاتێكا ئەگەر وەك خۆیان فێری گەندەڵی نەكەن  كە ئەم حاڵەتەش یەكێكە لە كۆسپەكانی بەردەم وەزیر .
بوونی ئەو ڕۆتینە ئیداریەی كە كارگێڕی لەدام و دەزگاكانی دەوڵەتدا توشی ئفلیجی كردوە و ناتوانێ هەنگاوەكانی بە ئاسانی بنێت .
نەبوونی توانای دارایی لە وەزارەتەكاندا ، چونكە هەموو ئەزانین دەوڵەت ئێستا بە قەیرانێكی دارایی مەترسی داردا  تێ ئەپەڕێت و لە وەزارەتەكاندا بوجەی پرۆژەو بەرهەم هێنان وەستاوە و ئەوەی هەیە بە دەست پێگرتنێكی زۆرەوە تەنها شتی ڕۆژانەو مانگانەی كارمەندەكانە و هیچی تر ، بۆیە وەزیر لە كویادا خۆی بسەلمێنێ كە وەزیرێكی سەركەوتوە كاتێ بوجەی وەزارەت هەمووی وەستا بێت .
نەبوونی كاتی تەواو لە بەردەم ئەم وەزیرانەدا ، چونكە ئەوەی ماوە نزیكەی دوو ساڵە و ئەچینەوە خولێكی تری هەڵبژاردن ، بۆیە بەم دوو ساڵە وانازانم وەزیر بتوانێ زۆر شت پیشكەش بكات بە تایبەتی لەم بارو دۆخەدا
بۆیە سەرۆكی وەزیران كاتێ هەوڵی  ئەم جۆرە لە گۆرانكاری ئەدات پێویستە پیداویستی سەركەوتنی وەزیرەكان لە وەزارەتەكاندا بدات  پشتیان بگرێت تا بتوانن كارەكانیان بە باشی ئەنجام بدەن ، چونكە ئەگەر لە حكوەمەتی پشك پشكێنە سەركەوتو نەبوین لەم حكومەتەش (ئەگەر لە دایك بوو) سەر كەتو نەبین ئیتر تەنها رێگایەك لە بەردەممان هەلبژاردنی پیش وەختەو، دروست كردنی حكومەتی زۆرینە ئەمێنێتەوە كە تاقی بكەینەوە .
هیوام سەركەوتنی هەموو ئەوانەیە ئەیانەوێ خێر بەم ووڵات و نیشتمانە بگەیەنن