كوردیوـ
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەهۆی كێشەو گرفتەكانی ناو پەرلەمانەوە كارەكانی پەرلەمانی تاكاتێكی نادیار هەڵپەسارد. كەناڵی دیجلە بڵاویكردوەتەوە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەهۆی كێشەو ململانێكانی پەرلەمانتارانی مانگرتو ئەوانی ترەوە كارەكانی پەرلەمانی تاكاتێكی نادیار هەڵپەسارد . سەلیم جبوری ڕایگەیاندوە" بەداخەوە هەندێ كەس دەیانەوێت ویستی خۆیان بەسەر پەرلەماندا بەزەبری هێز فەرز بكەن دوور لە هەموو ڕێكارە یاساییەكان و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەش كە دەستور پێی داوین وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كارەكانی پەرلەمان تا كاتیكی نادیار هەڵدەپسێرین" أ.س   .

كوردیوـ هەولێر
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩-٤-٢٠١٦ بەڕێز ( مەولود موراد محی الدین) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (بە وەكالەت) لە نووسینگەی تایبەتی لە دیوانی وەزارەت ، پێشوازی لە فڕۆكەوان (میقداد محەمەد تەها) ناسراو بە ( میقداد فڕۆكەوان ) كرد .
لە سەرەتای دیدارەكەدا بەڕێز میقداد فڕۆكەوان سوپاسی بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەكالەتی كرد بۆ رەخساندنی هەلی ئەو دیدارە و پاشان باسی لە پڕۆژەكەی كرد و وتی : من وەكو گەنجێكی كورد دەمێك بوو خولیام بوو لە بواری فڕۆكەوانی بتوانم داهێنانێك بكەم و خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم ، بە خۆشحاڵیەوە دوای بەدەستهێنانی بەكالۆریۆس لە بواری فڕۆكەوانی مەدەنی ، توانیومە چوار بڕوانامەی تری نێودەوڵەتی لە روسیا و فەرەنساو توركیا لە بواری كاپتنی و میكانیك بەدەستبێنم ، پڕۆژەی ئێستام دروستكردنی فڕۆكەیە و توانیومە بە سەركەوتوویی كاری تێدابكەم و بە فرۆكەی دەستكردی خۆم چەندین سەعات بفڕم.
دواین پڕۆژەم كە لە قۆناغی كۆتاییدایە ، دروستكردنی فرۆكەیەكی هیلیكۆپتەرە كە دەمەوێت بیخەمە خزمەتی هەرێمی كوردستان لە بواری گەشتیاری و كشتوكاڵەوە ، خوازیاربوو لە روی بەدەستهێنانی مۆڵەتی فڕین لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پشتیوانی بكات .
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز ( مەولود موراد محی الدین) دەستخۆشی لەو لاوە داهێنەرە كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست و بە سامانێكی گەورەی ئەو نیشتمانە ناوی برد.
هەروەها بەڕێزیان بە وردی رێوشوێنی یاسایی بە دەستهێنانی مۆڵەتی فڕینی روونكردەوە و بەڵێنیدا ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە هەبێت تەواوی هاوكاری و كارئاسانی بۆ دەكەن.
لەكۆتایدا هیوای خواست تەواوی گەنجان بەو شێوەیە كاربكەن و هەموو هەوڵ و تواناكانیان بخەنەگەڕ بۆ داهێنان و خزمەتكردن بە وڵاتەكەمان .

أ.س

 

كوردیو -
فراكسیۆنە كوردییەكانی هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان جێهێشت
ئەمڕۆ ١٩ی نیسانی ٢٠١٦، فراكسیۆنە كوردییەكان و فراكسیۆنی یەكێتی هێزە عێراقیەكان و چەند فراكسیۆنێكی تر لە بەغدا ڕایانگەیاند، تا شەرعیەت نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان ناچنەوە هۆڵی كۆبوونەوە. لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاشیانگەیاند، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان كشاونەتەوە ئەنجامی نادەن. ئاماژەیان بەوەش كرد، پەرلەمانتارە مانگرتووەكان بەردەوامن لە مانگرتن و گوێڕایەڵی هیچ دەستپێشخەرییەك ناكەن، هەر ئەمەش وایكرد كە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دوابخرێت بۆ رۆژی پێنج شەممە.
هونەر نامق 

كوردیوـ بەغداد
هەرچەندە لەسەردوای سەرۆك كۆماری عێراق بریاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە  فراكسیۆنەكوردیەكان و مواتن و بەدرو هاوپەیمانی هێزە سوننەكان و توركمان و مەسیحیەكان فەزیلە چونە ناو هۆڵی پەرلەمان بەڵام پەرلەمانتارە مانگرتوەكان  ڕێگەیان بە كۆبونەوەكە نەدا.
سەرۆكی هەریەك لە فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی و فەیلە و مواتن و فراكسیۆنەكانی تر لە كۆنفرانسێكی هەوڵیدا ڕایانگەیاند" ئەوان لەسەر دەستپێشخەری سەرۆك كۆمار چونە هۆڵی پەرلەمان بەڵام پەرلەمانتارە مانگرتوەكان ویستیان فێڵمان لێ بكەن و بەمەبەستی دەنگدان بە عەدنان جەنابی بۆ سەرۆكی پەرلەمان ، ئێمەش ئەوەمان پێ قبوڵ نەكراو كۆبونەوەكەمان جێ هێشت"
سەرۆكی ئەو فراكسیۆنانە ، ڕاشیانگەیاند"لێرەوە دەركەوت كۆمەڵێك دەیانەویـَت بەزۆر خۆیان بسپێنین و  ئەمەش لێدان لە هاوبەشی نیشتمانی و ئەتكردنی دەستورو ئەو كۆمەڵە دەیانەویـَت تەنها خۆیان بڕیاربدەن"
ئاماژەشیان بەوەدا" بەوەدا ئەوان ناگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان تاوەكو ئەو بابەتە بەتەواوەتی یەكلایی نەكرێتەوە"

أ.س

كوردیو -
سەرۆك وەزیرانی عێراق پارە بۆ جوتیاران سەرف دەكرێت
سەرۆك وەزیرانی عێراق بری 300 ملیار دینار بۆ جوتیاران سەرف دەكات
حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بری 300 ملیار دینار بۆ جووتیاران خەرج بكات.
تاوەكو ئێستا ئەو بڕە پاریە ئاشكراوە نەكراوە كە دەدرێت بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە بڕی فرۆشتنی دانەوێڵەكانیان بە حكومەتی مەركەزی.

هونەر نامق 

كوردیو -
پەروەردەی‌ سلێمانی‌ وادەی‌ خوێندنی‌ ئەمساڵ درێژ ناكاتەوە
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند: دەوامی‌ خوێندنگاكان لە سلێمانی‌، تا 10ی‌ ئایار بەردەوام دەبێت و تاقیكردنەوەكان لە 14ی‌ ئایاردا، دەست پێ‌ دەكەن.
بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ بە چەند دەزگایەكی راگەیاندنی ڕاگەیاندوە: وادەی‌ خوێندن و تاقیكردنەوەكان، وەك ساڵانی‌ پێشوو دەبێت‌و وادەكەیان درێژ ناكرێتەوە.
وتویەتیشی‌: پۆلەكانی‌ 1 و 2 و 3 بنەڕەتی تا 23ی‌ ئایار بەردەوام دەبێت، دواتر تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن و پۆلە ناكۆتاییەكانیش لە 14ی‌ مانگەوە دەست بە تاقیكردنەكانیان دەكەن.
بەرێوەبەری‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌، دەڵێشڵیت "تاقیكردنەوەی‌ قۆناغی‌ 12 ی‌ ئامادەیی‌ لە 2ی‌ 6 دەستپێدەكات ‌و تاقیكردنەوەی‌ نیشتمانیی‌ پۆلی‌ 9 لە 8ی‌ 6 دەستپێدەكات".

هونەر نامق 

هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  كۆببێتەوە بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان پەرلەمانتارە مانگرتوەكان و كوتلەكانی دەرەوەی مانگرتوەكان كۆبونەوەكە ئەنجام نەدرا و دواخرابۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو.

ماڵپەڕی سكای نیوزبڵاو یكردوەتەوە" بەهۆی ناكۆكی پەرلەمانتارە مانگرتوەكان و ئەوانی ترەوە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئەنجام نەدراو و كۆبونەوەكە بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دواخرا"
ئەمە لەكاتێكدایە فراكسیۆنە كوردیەوكان و هاوپەیمانی هیزە سوننەكان و كوتلەی مواتن و بەدرو توركمان و مەسیحیەكان و فەزیلە بڕیاریان دا تاوەكو كێشەكان لەئاستی لایەنەكاندا چارەسەر نەكرێن ناگەڕێنەوە هۆڵی پەرلەمان.
جێگەی ئاماژەیە  بەهۆی ناكۆكی و قوڵبونەوەی كێشەكانەوە ژمارەیەك پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمان ماوەی حەوت ڕۆژ دەستیان بەمانگرتن گرتوەو  بۆ ئاسایی بونەووەی دۆخەكەش سەرۆك كۆماری عێراق دەست پێشخەریەكی راگەیاندو دوای لە هەردوولایەنی ناكۆك كرد كە ئەمڕۆ كۆببنەوە و دوای چونە ژورەی پەرلەمنتارەكانیتر پەرلەمانتارە مانگرتوەكان  وەك فێڵیكو تەنها بۆتەواو بونی نیسابی یاسایی  سەرۆكیێكیویچیان بۆ پەرلەمان هەڵبژاردو ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

أ.س
 

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
  رێكخراو و سەندیكاكانی ناوەندی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندی دارەكان ئاگادار دەكەنەوە  گەر لەماوەی 10 رۆژدا داواكانیان جێ‌ بەجێ‌ نەكرێت ، رێكاری تر دەگرنە بەرو و وەك دەلێن بەپێچەوانەوە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەرەنجامی هەموو پێشهاتێكی نەخوازراو دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی كەمتەرخەم لەم هەرێمەدا.
  بیلال محەمەد ئەندامی دەستەی باڵای تەندروستكارانی یەكگرتوو بە كوردیوی ڕاگەیاند" سەرجەم رێكخراو و سەندیكاكانی ناوەندی تەندروستی لە رێگەی راگەیەندراوێكەوە وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندی دارەكان ئاگادار دەكەنەوە لەوەی گرەو لەسەر پشوو درێژیان نەكەن بۆ داواكاری خواستەكانیان، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی 10 رۆژیان وەك دوا مۆڵەت بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان داوەتە ئەو لایەنانە بۆ جێبەجیچكردنی داواكانیان ، بەپێچەوانەوە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەرەنجامی هەموو پێشهاتێكی نەخوازراو دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی كەمتەرخەم لەم هەرێمەدا.
وتیشی"چەندین مانگرتن و بایكۆت و ناڕەزایەتی هەبوو ، وەزیر بەلێنی پێداین لە مانگی سێ‌ پێداچونەوە بە موچەی كارمەندانی تەندروستی بكرێت بەڵام وانەبوو".

أ.س

كوردیو -
وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرادەكرێت
بەگوێرەی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی وەزارەتی تەندروستی كردوەو پێدەچێت پێنج شەممە مووچەی ئەو وەزارەتە دابەشبكرێت.
ئەمرۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشكرایكرد : دابەشكردنی موچەی مانگی ئادار بەردەوامە و چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم ھەفتەیەش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبكرێت.
بەگوێرەی زانیاریانەیەكان ئەمڕۆ ١٩ی نیسان لەكۆبونەوەیەكدا، وەزیری دارایی بەوەكالەت داوای لەوەزارەتی تەندروستی كردوە لیستی موچەكانیان ئامادەبكەن، بۆئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە موچەیان پێبدەن.

هونەر نامق 

كوردیو- بەغدا
لە ئێستادا  سەرجەم سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكان و هاوپەیمانی هێزە سوننەكان و  كوتلەی مواتن و چەند كوتلەیەكی تر ئامادە كاری دەكەن بۆ ئەو كۆبونەوەیەی كەلەسەردوای سەرۆك كۆماری عێراق پیشنیار كرابوو.
سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنە كوردیەكان  لە لیدوانێكیدا بە كوردیوی ڕاگەیاند " ئەوان لە ئێستادا  ئامادە كاری دەكەن بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و لە گەڵ هاوپەیمانی هێزە سونەكانیشدا دانیشتون  كۆبونەوەكەش دەكرێت و نیسایی یاساییش تەواو دەبێت كوتلەی مواتن و چەند كوتلەیەكیتر بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن"
سەرچاوەكە وتیشی"  ئەو كۆبونەوەیە لەسەر دوای  دكتۆر فواد معصوم سەرۆك كۆماری عێراق  ئەنجامدەدرێت كە دوای كردبوو كە پەرلەمان كۆببێتەوە كێشەكان چارەسەر بكرێن و دواشی لە پەرلەمانتارە مانگرتوەكان كردبوو مانگرتنەكەیان بشكێنن بەڵام ئەوان تا ئێستاش ئامادەییان دەرنەبڕیوە بۆ شكاندنی مانگرتنەكە"

أ.س