وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەرماڵەیەكی مەترسی بۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خەرج دەكات.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە رۆژی (2016/4/18) بە واژووی ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەكالەت دەركراوە .

دەرماڵەیەی مەترسی بۆ دەرچووانی بەشە تەكنیكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی و دەرچوانی ئامادەییە پیشەسازییەكان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خەرج دەكرێت.


ڕێبین عەلی

كوردیو -
بەهۆی قەیرانی داراییەوە حكومەت بڕیاری داوە بە كەمكردنەوەی نرخی بەشێكی بەرچاو لە پێداویستیە سەرەكیەكان، بەڵام تا ئێستا بەپێچەوانەی چاوەڕوانیەكان كەمكردنەوەی نرخ بتڵی گازی نەگرتۆتەوە.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند: هەرچەندە هاووڵاتیان چاوەڕوان بوون حكومەت لەدوای‌ پاشكەوتكردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەران گۆڕانكاری‌ لەنرخەكاندا بكات‌و نرخی بوتڵێك غاز لە 7 هەزارو (500) دینارەوە بۆ 6 هەزار دینار كەمبكاتەوە، بەڵام ئەو بابەتە تائێستا نەخراوەتە بەرنامەی‌ كاری‌ لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.

بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی راشیگەیاند : "ئەوەی‌ تا ئێستا باس نەكرابێت، دابەزاندنی‌ نرخی‌ بوتڵی‌ غازی‌ ماڵانە".
هونەر نامق 

وەكوو دەزانین خزمەتگوزاری WiFi دوا نوێكاریە بۆ گواستنەوەی داتا و كاركردن بە ئینتەرنێت بەڵام لە ئێستادا خزمەتگوزاری LiFi دۆزراوەتەوە كە 100 جار بە هێزترە لە WiFi.

لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئیماڕات بە گشتی و دوبەی بە تایبەتی لە هەوڵدانە ئەم تەكنەلۆژیایە وەكوو تاقیكاری بۆ یەكەم جار لە دوبەی بڵاو بێتەوە و دوبەی ببێت بە یەكەم شار كە ئەم خزمەتگوزاریەی تێدا بێت.

دەسەڵاتدارانی دوبەی سورن لەسەر ئەوەی خزمەتگوزاریەكە لە كۆتاییەكانی 2016 لە شەقامەكانی شارەكە بڵاوبكەنەوە و ببێتە جێگرەوەی بە وایفای لە دوبەی.

لافای تەكنیكێكی نوێیە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت داتاكان بگوازرێتەوه و كار بە ئینتەرنێت بكرێت و خێراییەكەشی 100 جار بەهێزترە لە وایفای.

 

بڕیارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (34) خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا رووبەرووی یەكترببنەوە ، بۆ یارییەكەش رێگە بە یاریزانێكدراوە بەشداری بكات".

رافینیا ئەلكانتارا ماوەیەكی زۆرە لەیاریگاكان دووركەوتۆتەوە ، دوای كۆتایی هاتنی مەشقەكانی دوێنێ ، دەستەی پزیشكی یانەی بەرشلۆنە رێگەیان بە یاریزانەكەدا بەشداری بكات".

رافینیا لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە و ئێستا بۆ یاریكردن ئامادەیە ، پێشبینیش دەكرێت لەیاری ئەمرۆ بەرامبەر یانەی دیپۆرتیفۆ بەشداری بكات ، بەتایبەت لە گێمی دووەم ئەگەر راهێنەر پێویستی پێی بوو".

رێكان عزیز

كوردیو -
داعش ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كڕیوه‌و بۆ كۆكردنەوەی زانیاری له‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی سوپای عیراق به‌كاری دەهێنێت.‌
له‌زاری فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: تیرۆرستانی داعش له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ندین جار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌واڵگریان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی سوپای عیراق به‌كارهێناوه‌ .

كەناڵی ناوبراو ئەوەشی بڵاوكردۆتەوەكە داعش ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كڕیوه‌و وه‌ك پیلانێكی نوێ لەدژی ‌ سوپای عیراق و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تری عیراق به‌كاریان ده‌هێنێت .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ته‌نها له‌م مانگه‌دا دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌واڵگری داعش خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ .
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی ئەلعەرەبیەدا هاتووه‌، ئه‌و پیلانه‌ نوێیه‌ی داعش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ روبه‌ڕووی شكستی گه‌وره‌و له‌ده‌ستدانی خاك و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی بووه‌ته‌وه‌ .
هونەر نامق

 

لەشاری بەغدا خۆپێشاندان بەردەوامەو ئەمڕۆ بەهۆی گەمارۆی دوو وەزارەت فەرمانبەران دەوامیان نەكرد.

ئاژانسی عێراق نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ خۆپێشاندەران گەمارۆی دوو وەزارەتیانداوە، فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەش نەچوونە سەر كارەكانیان.
ئەو دوو وەزارەتەی ئەمڕۆ لەبەر گەمارۆی خۆپێشاندەران دەوامیان نەكرد، هەریەكە لەوەزارەتەكانی دارایی و داد بوون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەت فەرمانی دەركردووە خۆپێشاندان لەبەردەم وەزارەتەكان نەهێڵێت.

 

ئـ . كـ


 


وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا لەمەودوا موچەى خانەنشینان دوو مانگ جارێک دابەشبکرێت.

بە پێى زانیاریەکانى كوردیو، لە کۆبوونەوەى دوێنێى 19 نیسانى وەزارەتى دارایى کە بەسەرپەرشتى بڕیکارى وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دارایى و بەڕێوبەرى بانکەکان سازیکردبوو، بڕیاردرا لەمەودوا موچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى هەر دوو مانگ جارێک دابەشبکرێت.

هەر بە پێى زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەى دوێنێدا بڕیاردرا دواى کۆتاییهاتن بەدابەشکردنى موچەى وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەر لەوادەى دابەشکردنى موچەى سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێمى کوردستان، لە کۆتایى مانگى نیساندا موچەیەک بەسەر خانەنشیناندا دابەشبکرێت لە برى موچە مانگى شوبات و ئازار.


ڕێبین عەلی

 

بڕیارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (34) خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سان مامێس) لە هەرێمی باسك ئەنجامدەدرێت ، رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەمشێوەیە پێشبینی پێكهاتەی هەردوو یانەی كردووە :

رێكان عزیز
 


بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی دانیمارك ڕەزامەندی نواند لەسەر ناردنی 400 سەرباز و هەشت فرۆِكەی جەنگی بۆ بەشداری كردنی لە شەڕی داعش لە عێراق و سوریا.


رۆِژی سێ شەممە بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانتاران و بە ڕەزامەندی 90 پەرلەمانتار و ناڕازی بوونی 19 پەرلەمانتار، پەرلەمانی دانیماركی بڕایاریدا بە ڕەوانەكردنی 400 سەرباز و هەشت فرۆِكەی جەنگی ، ئەمەش پاش داوایەكی سەرۆك وەزیران كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كردبوو.
لە میانەی وتارێكیشیدا لارس لوكی راسموسن سەرۆك وەزیرانی دانیمارك ڕایگەیاند " ڕێكخراوی داعش بەهۆی دڕندەییەوە پێویستە هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەری بوەستنەوە".


وڵاتی دانیمارك لە پایزی ساڵی 2015 ەوە وەك ئەندامێكی چالاك بەشداری لە هاوپەیمانی دژی داعش كردووە و جگە لە ناردنی حەوت فڕۆكەی جۆری ئێف 16، 120 سەربازیشی لە بنكەی عەین ئەسەدی سەربازی جێگیركردووە و وەك ڕاهێنەر كار دەكەن.

 

a.m

 

 

رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی رەوتەكەی بەیاننامەیەك دەردەكات و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندەران دووپات دەكاتەوەو داواش دەكات پارێزگاری لەموڵك و دارایی دەوڵەت بكەن.
دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزە، سەدان هەزار كەس لەشارە جیاجیاكانەوە ڕوویانكردۆتەوە شاری بەغداو لەخۆپێشانداندان و داوای چاكسازی دەكەن.
لەئێستادا كێشە كەوتۆتە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارەیەك پەرلەمانتاری مانگرتوو داوا دەكەن سەرۆكایەتی پەرلەمان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، ئەوەش بۆتە مایەی هەڵپەساردنی كۆبوونەوەكان.
دوێنێ‌ ئێوارە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران داوای كردووە، هێزە ئەمنییەكان رێگری بكەن لەخۆپێشاندان لەشوێنە گشتییەكان و بەردەم وەزارەتەكان، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ (موقتەدا سەدر) ی سەرۆكی رەوتی سەدر بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوەو پشتیوانی خۆی بۆ پەرلەمانتارانی مانگرتوو، خۆپێشاندەران دووپات دەكاتەوەو داواش دەكات خۆپێشاندەران پارێزگاری بكەن لەموڵك و دارایی حكومەت.

 

ئـ . كـ