ئەلیساندرۆ دیڵپیرۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی ستایشی زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی كرد و پێی وایە توانیویەتی ئەقڵیەتی تیپەكە بگۆرێت".

دیلپیرۆ لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری (فۆر فۆر تو) ووتی : " زێدان بەڵێنی بەخۆیداوە ببێتە راهێنەرێكی چاوەرواننەكراو ، كارێكی قورسە باوەربكەی كە لەم ماوە كورتە زێدان چی كردووە".

دیڵپیرۆ ووتیشی : " ئەو توانی ئەقڵیەتی ریال مەدرید بگۆرێت ، چ لەسەر ئاستی یاریزانەكان یاخود هاندەران ، من هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و هیوام وایە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت".

لەبارەی ئەو ئاستە خراپەی ئێستا یانەی بەرشلۆنە پێشكەشی دەكات ، دیڵپیرۆ ووتی : " لەراستیدا من تووشی شۆك بووم ، چونكە بارودۆخەكە ئاسایی نییە".

رێكان عزیز
 

 

 

لەسەروبەندی ئاڵۆزییە سیاسییەكانی ئێستای عێراق، سەرۆك كۆمار پڕۆژەیەكی لەحەوت خاڵدا خستەڕوو، بەڵام كوتلەی ئەحرارو پەرلەمانتارە مانگرتووەكان پڕۆژەكەیان رەتكردۆتەوە.
(د. فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق شەوی رابردوو پڕۆژەیەكی خستەڕوو لەحەوت خاڵ و تیشكی خستۆتە سەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوورخستنەوەی سەرۆكی پەلەرمان.
سەرۆك كۆماری عێراق نەخشە ڕێگەی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی راگەیاند، كە بەپێی نەخشە رێگاكە داوای دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان دەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی لابردنی سەرۆكی پەرلەمان.
خاڵەكانی نەخشە ڕێگەی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار داواكراوە ئەمانەی خوارەوەن :

یەكەم : بەپشتبەستن بە ماددەی (58) و بڕگەی یەكەم لە دەستوورو ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆك كۆمار داوای دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان دەكات بۆ تاووتوێكردنی پرسی لابردنی سەرۆكی پەرلەمان.
دووەم : دانیشتنێكی گشتی بە ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنەكان و بە پشتبەستن بە بنەماكانی برگەی یەكەم لە ماددەی (11) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پەرلەمانتارێك سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات.
سێیەم : بە پشتبەستن بە ماددەی (60) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە رێزی ئەندامانی پەرلەمان دادەنیشن.
چوارەم : رێگە بە (سەلیم جبوری) دەدرێت وتارێك پێشكەش بكات، بۆ خستنەڕووی بۆچوونی خۆیی و باسكردن لە رووداوەكان و چۆنیەتی تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا.
پێنجەم : پرسی لابردنی دەستەی سەرۆكایەتی و ئەوانەی دەیانەوێت دەستەكە دەستلەكاربكێشنەوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێ داواكارییەك بە واژۆو بەپێی یاسا پێشكەش بكات و دەخرێتە دەنگدانەوە.
شەشەم : ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران پێداگیری دەكات لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی دەستەی سەرۆكایەتی، دەستەیەكی نوێی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت.
حەوتەم : ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران نەیانتوانی رێككەون لەسەر لابردنی سەرۆكی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی ئێستا بەو شێوەیەی ئێستا هەیە بەردەوام دەبێت لەكارەكانی، ئەمەش بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆ.
دوابەدوای راگەیاندنی نەخشە ڕێگەی سەرۆكایەتی، كوتلەی ئەحرارو لێژنەی دانوستاندنكاری پەرلەمانتارە مانگرتووەكان، نەخشە ڕێگەكەیان رەتكردەوە.

 

ئـ . كـ

 

 كوردیو - گەرمیان

دیواری میهرەبانی رێكخراوی دۆستان لە دەنگی یەكگرتوو رادیۆی گەرمیان لە سێ‌ مانگی رابردودا زیاتر لە 5000 هەرا پارچە جلوبەرگی بەخشیوە بە هەژاران. جێگای ئاماژە پێدانە ڕۆژانە پردەكرێت لە جل و بەرگو بەوشێوەیە بەتاڵ دەبێتەوە و جێگای دڵخۆشی ئەو كەسانەیە كە دەبەخشن و ئەوانەشی كە وەری دەگرن.

 

سەلام بێستانسوری

 

 

خوای گەورە لەقورئاندا باسی زۆر جۆرە میوەو میوەجات و خواردنی كردووە، حیكمەت و هۆكاری باسكردنیان زۆرە، بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستە باس بكرێت چەندێتی و چۆنیەتی باسكردنیانە.
یەكێك لەو میوەجاتانەی كەخوای گەورە لەقورئاندا باسی كردووە (ترێ‌) یە، (ترێ‌) لەیانزە سورەتی قورئان و یانزە جاریش باسی لێوەكراوە، وەك سورەتەكانی (موئمینون و ئەنعام و نەحل و یاسین و عەبەس و رەعدو نەبەئـ و كەهف و ئیسرائـ) ، بەڵام دووجار لەسورەتەكانی (ئیسرائـ و عەبەس) باسكراوە.
لەسەرجەم سورەتەكانی قورئانی پیرۆز، خوای گەورە مرۆڤ بەئاگادێنێتەوە كە (ترێ‌) یەكێكە لەبەخششەكانی خۆی و ئەوانەی ئیماندارو برواداری راستەقیەنەن لەبەهەشتەكەی ئەودا ئامادەكراوە.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان (ترێ‌) میوەجاتێكی كۆنەو لەسەردەمی زوەوە مرۆڤ ئاشنایەتی و خواردویەتی و لەنەخشەكانی ناو پەرستگە كۆنەكانی میسریش وێنەی كێشراوە.
(ترێ‌) زۆر رەنگی هەیە و ڕەنگە دەیان جۆریش هەبێت، لەبەری دارەكەشدا جاری وا هەیە نزیكەی (300) بەری پێوەدێت و لەخۆرئاوا (ترێ‌) بۆ پیشەسازی دروستكردنی (مەی) بەكاردەهێندرێت.
(ترێ‌) میوەیەكی دەوڵەمەندە بەشەكر، هەربۆیە چاڵاكی جەستە بەرزدەكاتەوەو یارمەتی جوڵەی ئەندامانی دەدات و هەروەها ئاوێتەی ئاسنی تێدایە كەبۆ پێكهاتەی خرۆكە سورەكان پێویستە، هەروەها سودی هەیە بۆ كۆكەو رەوانیش ئاسان دەكات.   

 

ئـ . كـ


 

ئەمڕۆ خۆپێشاندەران لەشاری بەغدا ڕێڕەوی خۆپێشاندانەكانیان گۆڕی و ڕووەو ناوچەی سەوز بەڕێككەوتن.

لەئێوارەی ڕۆژی شەممەوە هاوڵاتیانی شاری بەغداو شارەكانی تر ڕوویان كردە گۆڕەپانی تەحریر تاكو دەستبە مانگرتن و خۆپێشاندان بكەنەوە.
خۆپێشاندەران بەشی زۆریان لەلایەنگری سەدرییەكانن، ئەوان داوا دەكەن چاكسازی بكرێت و گەندەڵی بنەبڕبكرێت، ئەمەش لەدەمێكدایە كە ئێستا هەوڵەكان بۆ لابردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەئارادایەو بارەگای سەرەكی ژمارەیەك وەزارەتیش گەمارۆدراون.
ئاژانسی دەنگ و باسی فەرەنسا بڵاویكردۆتەوە، لەبڵندگۆی مزگەوتەكانەوە داوا لەهاوڵاتیان دەكرێت ڕووبكەنە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.
هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری بەغدا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەنێوان لایەنە سیاسییەكان و ئەمینداری شارەكە سازكراوەو تێیدا باس لەهەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراوو پشێوی كراوەو لەناوچە جیاجیاكانیش هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێكراوە.


پێگه‌ى فه‌رمى یه‌كێتى یانه‌ پیشگه‌ره‌كانى ئیسپانیا پێكهاته‌ى نمونه‌یى هه‌فته‌ى (33)خولى لالیگایى بلاَو كرده‌وه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو به‌رشلۆنه‌ به‌ئه‌نجامى (2×1)له‌سه‌ر ده‌ستى فاله‌نسیا تووشى شكست هات .
ئه‌گه‌رچى به‌ئه‌نجامى پێنچ گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر خیتافى به‌ده‌ست هێنا ، به‌لاَم دوو یاریزانى له‌نێو پێكهاته‌كه‌ ده‌بیندرێت و تاكه‌ یاریزانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ناوى هاتووه‌ دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌سه‌ر غه‌رناته‌ به‌ده‌ستى هێنا به‌ئه‌نجامى (3×1)،له‌ هه‌مان كاتدا ناوى رۆناڵدۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ گۆلى پێنچه‌مى یانه‌كه‌ى تۆمار كرد ، به‌لاَم ناوى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى ده‌بیندرێت توانى تاكه‌ گۆلى یانه‌كه‌ى تۆمار بكات له‌ یانه‌ى فاله‌نسیا .
پێكهاته‌ى نمونه‌یه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :
گۆلچى /ئیرایزۆز ئه‌تله‌تیك بلباو
به‌رگرى / بیگاس لاس پالماس ، ئیسكۆدیرۆ ئیشبیلیه‌ ، جۆنى كاسترۆ سه‌لتافیگۆ
ناوه‌راست / خامیس رۆدریگز ریال مه‌درید ، كۆكى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ،سارابیا خیتافى ، بانیگا ئیشبیلیه‌ ، جۆنى سپۆرتینگ خیخۆن
هێرشبه‌ر / میسى به‌رشلۆنه‌ ، بنزیما ریال مه‌درید

ن.ش

 

عه‌بادی‌ داوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ده‌نگدان له‌سه‌ر گۆرانكارییه‌ وزارییه‌كان ده‌كات .

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی‌ چاكسازیه‌ فراوانه‌كانی‌ حكومه‌ت و گۆرانكارییه‌ وزارییه‌كان كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 18ی‌ نیسانی‌ 2016 بڵاویكرده‌وه‌ ،حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ عێراق و به‌رپرسان ده‌كات .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌بادی‌ داوای‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردوه‌ به‌ رۆڵی‌ ته‌شریعی‌ و چاودێری‌ خۆی‌ هه‌ستێت و له‌زوترین كاتداو له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا ده‌نگ له‌سه‌ر گۆرانكارییه‌ وزارییه‌كان بدات و له‌قۆناغه‌كانی‌ داهاتووش ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان بدات .

راشیگه‌یاندوه‌  كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاكسازی‌ و ئه‌و رێگه‌یه‌ی‌ گرتویه‌تیه‌ به‌ر.

عه‌بادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ جه‌نگی‌ دژی‌ داعش و ته‌حه‌دا ئه‌منی‌ و ئابورییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ هه‌وڵه‌كانمان یه‌كخه‌ین بۆ تێپه‌راندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ .


ڕێبین عه‌لی


گۆلچى ئیسپانى و یانه‌ى پۆرتۆى پرتوگالى ئیكه‌ر كاسیاس له‌ چاو پێكه‌وتنێكیدا باس له‌ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ى ریال مه‌درید ده‌كات له‌ خولى لالیگاو له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
پێگه‌ى دیفنسا سه‌نتراڵ لێدوانێكى كاسیاسى بلاَو كردۆته‌وه‌دلخۆشى خۆى راگه‌یاندوه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى فاله‌نسیا تووشى شكست هات و یانه‌كه‌ى پێشووى گه‌رایه‌وه‌ نێو كێبركێیه‌كان .
كاسیاس ده‌ڵێت : دڵخۆشم كه‌ ریال مه‌درید گه‌رایه‌وه‌ نێو ركابه‌ریه‌كانى خولى لالیگا ، بروام وایه‌ تیپى سپى پۆشه‌كان پاڵێوراوى یه‌كه‌مه‌ بۆبردنه‌وه‌ى نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
كاسیاس زیاتر ده‌ڵێت : بروام وایه‌ زێدان ده‌توانێت شتى زۆرتر پێشكه‌ش به‌ریال بكات و هانده‌ران دڵخۆش بكات به‌بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان .
كاسیاس له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت : ده‌رچوونى به‌رشلۆنه‌ له‌ چامپیۆس لیگ وا ده‌كات ریال مه‌درید نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌لاَم هێشتا یانه‌ى به‌هێزى وه‌ك مانچسته‌ر ستى و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ماوه‌ .

ن.ش

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ده‌ریده‌خات داعش له‌ قه‌یرانی ئابووریدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مووچه‌ی چه‌كداره‌كانی بۆ نیوه‌ كه‌م كردۆته‌وه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كراوه‌دا داعش كه‌ ئاراسته‌ی چه‌كداره‌كانی كردووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌هۆی خراپی باری ئابووریه‌وه‌ مووچه‌ بۆ نیو هێنده‌ی ئاسایی ده‌ده‌به‌زێنێت.

داعش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان و به‌رپرسه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌ بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌ك پێشتر دوو مووچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ دوو مانگ جارێك دابه‌شده‌كرێت.

له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا داعش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دوو هاوپه‌یمانێتی جیاوازه‌وه‌ له‌ عێراق‌و سوریا بۆدرومان ده‌كرێت و هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له‌ ژێرخانی ئابووری ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ناوبراوه‌، ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو مووچه‌ی چه‌كداره‌كانی دابه‌شبكات.


 


ڕێبین عه‌لی

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دوای بەرزبونەوە گەورەكەی دوبارە نرخەكان ڕویان لە خوارەوە كردەوە و لە ئێستادا زیاتر لە 1 دۆلار نرخی نەوت لە ئاستی چەند رۆژی ڕابردودا دابەزی.

بەپێی زانیارییەكانی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خام بۆتە (40.98) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بۆتە (42.74) دۆلار.


ڕێبین عه‌لی