حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی تری وەكو پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی دەوڵەت راگەیاند.
بەبۆنەی رۆژی چوارشەممەی سووری ئێزیدیەكان، حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە كە دەكاتە (20ی نیسان) پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاكانی دەوڵەت.
جێگەی باسكردنە لەساڵی (2013) ەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە ساڵانە لەرۆژی چوارشەممەی سووردا كە یادێكی ئێزیدییەكانە بكرێتە پشووی فەرمی.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند کە ئەوان پابەند دەبن بەو پشووەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە و ڕۆژی چوارشەممە پشووی فەرمییە و پێنجشەممەش دەوامی ئاسایی دەکرێت.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند "ڕۆژی چوارشەممە حکومەتی هەرێم کردویەتی بە پشوو ئێمەش پابەند دەبین پێوەی".


ڕێبین عه‌لی


دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌فته‌ى (33)خولى كالشیۆى ئیتاڵیا به‌كۆتا هات و یانه‌ى یۆفانتۆس هه‌نگاوێكى تر له‌نازناوه‌كه‌ نزیك بویه‌وه‌ ، ئه‌یسى میلان توانى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى نوىَ به‌ده‌ست بهێنێت ، پێكهاته‌ى نمونه‌یى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بلاَو كراه‌یه‌وه‌.
پێگه‌ى گۆلى وه‌رزشى پێكهاته‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى ئیتاڵى بلاَو كردۆته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :
گۆلچى /جانلویجى دۆنارۆما / میلان
به‌رگری/جیسۆن مۆرییۆ ئینته‌رمیلان ،گۆنزالۆ رۆدریگز ڤیرۆنتینا ،بارزالى یۆفانتۆس ،ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز ئه‌تله‌نتا
ناوه‌راست / بۆگبا یۆفانتۆس ،ئۆنازى لازیۆ ،ئه‌نتۆنیۆ دى جاودیۆ كاربى یۆزب ئیلیچ ڤیرۆنتینا
هێرشبه‌ر / ماركۆ بۆرییلۆ ئه‌تله‌نتا ،ئیكاردى ئینته‌رمیلان
یاریزانانى یه‌ده‌گ / سیلفسترى سه‌مبه‌دۆریا ، لیتیزیا كاربى ، كۆچكا میلان ، مارسیلۆ یروزۆفیچ ئینته‌ر، كاندرێفا لازیۆ ، كودرادۆ یۆفانتۆس ، بالۆتێلى میلان ، دالیساندرۆ ئه‌تله‌نتا ، باكا میلان

ن.ش
 


راهێنه‌رى ئیسپانى و یانه‌ى بایره‌ن میونخ به‌رله‌وه‌ى روبه‌رووى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ببێته‌وه‌ كارێكى چاوه‌روان نه‌كراوى ئاماده‌ كردووه‌ له‌ هێلى به‌رگرى .
رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى ئاشكراى كردووه‌ جیروم بواتینگ به‌رگریكارى ئه‌ڵمانى به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆمه‌شقه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى یانه‌ى بایره‌ن میونخ له‌ پێناو ئاماده‌ بوونى بۆیارى قۆناغى پێش كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا.
گواردیۆلا ئه‌مرۆ له‌ لێدوانێكیدا ده‌ڵێت : ئه‌مرۆ یاخود سبه‌ی بواتینگ ده‌گه‌رێته‌وه‌ مه‌شقه‌كانى و بروام وایه‌ به‌شدارى ده‌كات له‌ یارى چوار گۆشه‌ى زێرین به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
گواردیۆلا زیاتر ده‌ڵێت : به‌دوورى ده‌زانم به‌شدارى بكات له‌ یاریه‌كان ، به‌لاَم ئه‌و ته‌نیا پێویستى به‌گه‌رانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ توانایى جه‌سته‌یى هه‌یه‌ .
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ له‌ (22)مانگى یه‌نایه‌رى رابردووله‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هامبۆرگ له‌ خولى ئه‌ڵمانیا ،  بواتینگ تووشى پێكان هات له‌ ماسولكه‌كانى قاچى چه‌پى . 

ن.ش

كوردیو - هەولێر

جارێكیتر نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ نرخێكی گەورەی تۆماركرد بەڵام ئەمرۆ دووجار نرخەكە نزمتربۆوە .

ئەمرۆ نرخی دۆلار نزمبونەوەیەكی باشی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێك لە سەرلەبەیانیەوە تا ئێوارە 100 دۆلار بڕی 500 دیناری عێراقی نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینی .

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 129 هەزارو 500 دینار، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژو لەگەڵ داخستنی بازار نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 129 هەزار دیناربوو .

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 و 650 دیناری عێراقی بوو .

م. كانی
 

 

كوردیو - هەولێر

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا بڕی 415 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە رەوانە دەكات .

ئاشتن كۆرتەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كرد ئەمریكیەكان پشتیوانی لە هێزەكانی عێراق دەكەن و هاوكاری سوپای ئەو وڵاتە دەبن بۆ رزگاركردنەوەی شاری موسڵ .

لەبارەی هاوكاریەكانی ئەمریكا بۆ رزگاركردنەوەی موسڵ ئەوە خراوەتەروو: ئەمریكا زیاتر لە 200 سەربازرو راوێژكاری هونەری بۆ شەڕی موسڵ ڕەوانە دەكات و ژمارەی راوێژكارەكانی ئەمریكاش لە عێراق بۆ 4087 كەس زیاد دەكرێت .

هەروەها ئەمریكا موشەكی دوورهاوێژ لە نزیك شاری موسڵ جێگیر دەكات و كۆپتەری جۆری ئەپاتچی ڕەوانە دەكات بۆ شەڕەكە .

لەبارەی هاوكاریەكانیش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كرد: 415 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەنێرێت .

م. كانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
  رێكخراو و سەندیكاكانی ناوەندی تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندی دارەكان ئاگادار دەكەنەوە  گەر لەماوەی 10 رۆژدا داواكانیان جێ بەجێ نەكرێت ، رێكاری تر دەگرنە بەرو و وەك دەلێن بەپێچەوانەوە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەرەنجامی هەموو پێشهاتێكی نەخوازراو دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی كەمتەرخەم لەم هەرێمەدا.


  بیلال محەمەد ئەندامی دەستەی باڵای تەندروستكارانی یەكگرتوو بە كوردیوی ڕاگەیاند:" سەرجەم رێكخراو و سەندیكاكانی ناوەندی تەندروستی لە رێگەی راگەیەندراوێكەوە وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندی دارەكان ئاگادار دەكەنەوە لەوەی گرەو لەسەر پشوو درێژیان نەكەن بۆ داواكاری خواستەكانیان، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی 10 رۆژیان وەك دوا مۆڵەت بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان داوەتە ئەو لایەنانە بۆ جێبەجیچكردنی داواكانیان ، بەپێچەوانەوە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەرەنجامی هەموو پێشهاتێكی نەخوازراو دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی كەمتەرخەم لەم هەرێمەدا".


وتیشی:" چەندین مانگرتن و بایكۆت و ناڕەزایەتی هەبوو ، وەزیر بەلێنی پێداین لە مانگی سێ پێداچونەوە بە موچەی كارمەندانی تەندروستی بكرێت بەڵام وانەبوو".

 

 

سەلام بێستانسوری

 

كوردیو - هەولێر

هەرچەندە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەوەی رۆژی چوارشەممە پشووی فەرمی بێت لەهەرێمی كوردستان بەڵام هەریەكە لە زانكۆی سلێمانی و زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریان دا بەوەی لەو رۆژەدا دەوامی ئاسایی خۆیان هەبێت .

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە ئەمرۆ دووشەممە 2016/4/18 كۆبۆوەو بڕیاری ئەوەی دا رۆژی چوارشەممە كە بڕیارە پشووی فەرمی بێت، لە زانكۆكەی ئەوان دەوام ئاسایی بێت و دەوام رانەگیرێت .

ئەنجومەنەكە هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە پێشترو لەكاتی مانگرتنەكان زانكۆكە كاتێك و ماوەیەكی زۆر دەوامیان نەكردو ئەمەش وەك قەرەبووكردنەوەی ئەو رۆژانەیە .

پێشتریش زانكۆی سلێمانیش رایگەیاند كە رۆژی چوارشەممە ناكەن بە پشووی فەرمی و دەوام ئاساییە .

م. كانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

جارێكیتر مەسعود بارزانی لەسەر قەیرانی دارایی قسەدەكاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لەسەر ئەم بابەتە هیچ قسەیەكی بڵاونەكراوەتەوە، هۆكارەكانی تێچوونەكانی شەڕ و دابەزینی نرخی نەوت و حەواندنەوەی ئاوارەكانیشی بۆهۆكاری قەیرانی دارایی گەڕاندۆتەوە.

ڕۆژی دووشەممە 18ـی 4ـی 2016 لە سەلاحدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێناتۆر و پەرلەمانتارەكانی فەڕەنسا و پارلەمانی ئەوروپا كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكیش لەو كۆبونەوەیە شاندەكە رایانگەیاندووە هاتوونەتە كوردستان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی ئەمنی و ئابووری و سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق بن .

لای خۆشیەوە مەسعود بارزانی لەو كۆبونەوەیە ئاماژەی داوە بەوەی "تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانییە بۆ هەموو لایەك و هەروەها باسی لە قەیرانی دارایی كردووەو هۆكارەكانی ئەوەی خستەڕوو كە تێچوونەكانی شەڕ و دابەزینی نرخی نەوت و حەواندنەوەی ئاوارەكان وای كردووە كە كوردستان لەبەردەم قەیرانێكی گەورەدا بێت و ئەوەیش لە حاڵێكدایە كە حكوومەتی عێراقی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك پێویست لە مەسەلەی ئاوارەكان یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان نەداوە .

لەبارەی ئازادكردنەوەی شاری موسڵیش مەسعود بارزانی دووپاتیكردۆتەوە: پێویستە بەر لە ئازادكردنی موسڵ ڕێككەوتنی سیاسی لەسەر بەڕێوەبردنی موسڵ لە قۆناغی دوای ئازادكردن لەنێوان لایەن و پێكهاتەكاندا هەبێت ئەویش لەپێناو دانی گەرەنتی بە پێكهاتەكان بە تایبەت مەسیحی و ئێزیدییەكان كە ژیانێكی ئاسوودەیان هەبێت و چیتر كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە .

م. كانی

 

كوردیو - هەولێر

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی وەزیری پەروەردەو وەزیری خوێندنی باڵا دەكەن و داوایان لێ دەكەن هەرچی زووە نیو مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووی مامۆستایان دابەش بكرێت .

ئەمرۆ دووشەممە 2016/4/18 یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵایان كردوەو بەپێی زانیاریەكانی كوردیوش داوای دابەشكردنی نیو مووچەكەی مانگی 9ی ساڵی رابردوویان كردوە بەسەر مامۆستایانی زانكۆو قوتابخانەكان .

لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوەكراوەتەوە كە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و دواكەوتنی مووچە كاریگەری لەسەر نەبێت ، لای خۆشیەوە وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵاش بەڵێنیان داوە كە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بابەتەكە بخەنەروو بۆ ئەوەی چارەسەرێك بدۆزرێتەوەو بڕیارێكی لەسەر بدرێت  .

جێی باسە ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها نیو مووچەی بۆ مانگی 9 بەسەر مامۆستایان خەرج كرد و تا ئێستا دیارنیە كەی ئەو نیو مووچەیە دابەش دەكرێت .

لە ئێستاشدا حكومەت مووچەی مانگەكانی 1 و 2 و 3ی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكانی دابەش نەكردوەو مووچەی مانگی 2ی خانەنیشینان و كەس و كاری شەهیدانیشی دابەش نەكردووە، لەكاتێكدا تەنها مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو چەند دەزگایەكی بۆ مانگی سێ دابەش كردووە .

پێشتریش لەگەڵ گۆڕینی شێوازی دابەش كردنی مووچە كە شێوازی نیومووچەو پاشەكەوتكردن بوو بەرپرسانی هەرێم رایانگەیاند: مانگانە مووچەكان دابەش دەكرێت و دواناكەوێت .

م. كانی

كوردیو - هەولێر

چەندین هەفتەیە هەواڵ و لێدوانی جیا جیا لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاودەكرێتەوەو ئەمرۆو سبەیان پێ دەكرێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی پارەوە پارەكەیان بەسەر دابەش ناكرێت .

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو لە ئێستادا لیستی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی گەنجینەكان كراوە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكان مووچەكانیان دابەش ناكرێت .

ئەمەش لەكاتێكدایە خانەنشینان مووچەی مانگی دوویان پێنەدراوە ، بەڵام مووچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگەو چەند دەزگایەك دابەش كراوە .

جگە لەمانەش تا ئێستا خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان مووچەی مانگی یەك و دووی ساڵی 2016ەیان پێ نەدراوە .

م. كانی