بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رەوشی كەشوهەواو پێشبینی پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێم بۆ ئەمرۆ پێنجشەممە 21ی نیسانی 2016،‌ بڵاو دەكاتەوە كە بەم شێوەیە:-

كوردیوـ هەولێر
وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ پینج شەممە پێنج وەزارەت و ژمارەیەك دەستە موچە وەردەگر،
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم بڵاویكردوەتەوە" ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت."
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەو وەزارەتانەی كەموچە وەردەگرن بریتین لە هەریەك لە وەزارەتەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و تەندروستی و دارایی و سامانە سروشتیەكان و پلاندانان.

هەروەها هەربەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەو دەستانەش كە موچە وەردەگرن بریتین لە "لە دیوانی چاودێری و دەستەی گشتی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەست پاكی و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دەستەی ژینگە و وەبەر هێنان و دەزگای مین "
أ.س

 

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، چاودێرانی ئابووریش چەند هۆكرێك بۆ بەرز بوونەوەی نرخەكان ئاماژە پێدەكەن.
ئاژانسی رۆیتەرز نووسیویەتی، بایكۆتكردنی كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی كوەیتی و داواكاری كڕین لەسەر نەوت و ئەگەری جارێكی تری كۆبوونەوەی ووڵاتانی نەوت فرۆش لەزەقترین هۆكارەكانی بەرز بوونەوەی نرخەكانن.
وەزیری ووزەی رووسیا رایگەیاند، ووڵاتەكەی میوانداری ووڵاتانی نەوتفرۆش ناكات، ئەوەش دوای ئەوەی كۆبوونەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی دەوحە بێ‌ ئەنجام كۆتایی پێهات.
بەپێی زانیارییەكان بەرز بوونەوەی نرخی نەوت درێژەی هەیە، بەشێوەیەك تەنها ئەمڕۆ نرخەكان بەڕێژەی (4%) بەرز بوونەوەیان تۆماركردووە، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆتە (45.80) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (42.63) دۆلار.

 

ئـ . كـ


 


دواىى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند یارى رابردوو به‌رشلۆنه‌ به‌ ئاستێكى زۆر خراپ ده‌ركه‌وت و جیاوازى خاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌ ركابه‌ره‌كانى بۆ یه‌ك خاڵ كه‌م كرده‌وه‌ ،ئه‌مشه‌و له‌ یاریگاى ریازۆر زۆر به‌توره‌یى خۆى له‌گه‌ل َهانده‌ران ئاشت كرده‌وه‌و به‌هه‌شت گۆلى خاوێن سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا به‌ده‌ست هێنا ، له‌میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (34)خولى لالیگا .
هه‌ر له‌سه‌رتاوه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ كۆنترۆلى یاریگاى كرد و ته‌نیا له‌ماوه‌ى (24)خوله‌ك لویس سوارێز توانى دوو گۆل تۆمار بكات و گێمى یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات .
له‌ گێمى دووه‌م كه‌رنه‌ڤالى گۆل تۆمار كردن ده‌ستى پێكرد ، له‌ خوله‌كى (47)ئیڤان راكیتیچ توانى گۆلى سێیه‌م تۆمار بكات ، دواتر لویس سوارێز گه‌رایه‌وه‌ دوو گۆلى یه‌ك له‌ دواى یه‌كى له‌ خوله‌كه‌كانى (53و64)تۆمار كرد و كۆى گۆله‌كانى كرده‌ (30)گۆل له‌وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى لالیگا ، ئینجا له‌ خوله‌كى (73)لیۆنێل میسى توانى گۆلى شه‌شه‌م تۆمار بكات و بارترا له‌ خوله‌كى (79)گۆلى حه‌وته‌مى تۆمار كرد ،دواتر  نیمار داسێلفا كۆتایى به‌كه‌رنه‌ڤال گۆلى تۆمار كردنى بلوگرانه‌ى هێنا و گۆلى هه‌شته‌مى تۆمار كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رشلۆنه‌ كۆى خاڵه‌كانى كرده‌ (79)خاڵ و له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا خاڵه‌كانى دیبه‌رتیڤۆ له‌ (38)خاڵ مایه‌وه‌و له‌ پله‌ى (14)ریزبه‌ندى دێـت.

ن.ش

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیەتی" زیاتر لە ٨٨ ھەزار کەس بە نایاسایی خانەنشینکراون بە پلەی سەربازی و ئیداری و دۆسییەکانیان ‌ فەرمانی دامەزراندن و ساڵی خزمەتی تێدا نیە تەنانەت ئەوانەی بە پلەی سەربازی خانەنشین کراون ئەم کەمکردنەوەو لێبڕینە نەیگرتنەوە".

ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌، کەسانێک وەزیر نەبوون بە وەزیر خانەنشین کران، پێشمەرگە نەبوون و جاش بوون بە پلەی لیواو و عەمیدو عەقید خانەنشین کران.

دەشڵێت، ئامادەیە ھاوکاری دەستەی دەستپاکی بکات لە دەستنیشانکردنی ناوی ئەو کەسانەی بە نایاسایی خانەنشین کراون، ھیواداریشە حیزب نەبێتە بەربەست لە بەردەم ئەو کارەدا.


ڕێبین عه‌لی

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند هۆکاری دواکەوتنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پەیوەستە بە پێداچوونەوە بە ناوەکانیانەوە و بڕیاردەری لیژنەکەش دەڵێت "بیستومانە دابەشکردنی موچەکانیان دوومانگ جارێک دەبێت"

دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە NRT ڕاگەیاند "هۆکاری دواکەوتنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پەیوەستە بەوەی چەندین کەس بە نایاسایی ناویان لە خانەنشینی پێشمەرگەدایە و تەنها ناون و پێداچوونەوە بەو ناوانەدا دەکرێت".

ناوبراو وتیشی هەتا پێداچوونەوە بەو ناوانەدا نەکرێت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشناکرێت و هێمای بۆ ئەوەشکرد "پێداچوونەوەکەش ڕەنگە کاتی زۆر بووێت، بەهۆی ئەوەی ئیشوکارەکانی حکومەت زۆر بە خاوی بەڕێوە دەچێت".

هاوکات بەهار عەبدولڕەحمان ڕاگەیاند "دواکەوتنی دابەشکردنی موچە پەیوەستە بە ناڕێکی لە خشتەی پاشکەوتی موچەدا کە ئێستا پێیان ڕاستناکرێتەوە".

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی موچەکانیان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد تا ئێستا هیچ وادەیەک دیار نییە و وتی "تەنها بیستومانە کە دابەشکردنی موچەکانیان دوومانگ جارێک دەبێت".


ڕێبین عه‌لی

ئەندامێكی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لەئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەموچەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان  رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە لە ٥٠%ی موچەكانیان پاشەكەوت بكرێت و بەدوو مانگ جارێك دابەشبكرێت".

غازی سەعید، ئەندامی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی راگەیاند:بڕیاردراوە موچەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان بەڕێژەی ٥٠% پاشەكەوت بكرێت".

وتیشی:"ھاوكات بڕیاردراوە موچەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان دوو مانگ جارێك دابەشبكرێت".

جێی باسە ماوەی نزیكەی 50 رۆژە خانەنشینان موچەیان وەرنەگرتووە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە كە چەندین كەس بەشێوە نایاسایی خانەنشین كراون و حكومەت بەنیازە لیستی ناوەكان لەو جۆرە كەسانە پاك بكاتەوە.


ڕێبین عه‌لی

كوردیو -
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند پێنجشەممە موچەی ١٣وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە سبەی پێنج شەممە بەرواری ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی لای خوارەوە دابەش دەكرێت
1- وەزارەتی تەندروستی
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری
3- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
4- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
5- وەزارەتی پلان دانان
6- دەزگای مین
7- دیوانی چاودێری دارایی
8- دەستەی مافی مرۆڤ
9- دەستەی ژینگە
10- دەستەی دەسپاكی
11- دەستەی وەبەرهێنان
12- دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
13- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان


ڕێبین عه‌لی

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، پارە بۆ خوێندکارانى تواناسازى خەرج دەکەن.

یوسف گۆران وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە میانى وتەیەکدا لە دیبەیتى نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى تورکیادا ڕایگەیاند، هەرچەندە قەیرانى دارایی بەردەوامە، بەڵام ئەوان وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا توانیویانە بڕێک پارە بۆ خوێندکارانى تواناسازى دابین بکەن و بەمنزیکانە بۆیان دەنێرن.

پێشتر و لە لێدوانێکیدا، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندبوو، وەزارەتى دارایی و ئابوریی ڕەزامەندى دەربڕیوە بۆ خەرجکردنى 1 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بۆ ئەو خوێندکارانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بەڵام ئەو پارەیە بەشى تەنها 33 خوێندکار دەکات.


ڕێبین عه‌لی

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان داواى ڕاگرتنى سیستمى پاشەکەوت دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، موچە بە دۆلار دابەش بکرێت، موچەخۆران قازانج دەکەن.

ساڵح فەقێ ئەندامى لیژنەى دارایی و ئابوریی لە پەرلەمانى کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕى سلێمانى ڕایگەیاندووە، نرخى نەوت بەرز بۆتەوە بە جۆرێک، هەر بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە 40 دۆلار دەفرۆشرێت، بەوەش حکومەت دەتوانێت موچەى فەرمانبەران دابین بکات و چیتر کار بە سیستمى پاشەکەوت نەکرێت.

ناوبراو ئاماژەى داوە بەوەى، ئەگەر حکومەت موچە بە دۆلار دابەش بکات، ئەوا موچەخۆران لە هەر 100 دۆلاردا 10 هەزار دینار قازانج دەکەن، چونکە بانکى کوردستان لە گۆڕینەوەى هەر 100 دۆلارى داهاتى نەوت، زیاتر لە 10 هەزار دینار سودمەند دەبێت، ئەو بانکە ئەهلییە هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١١٧ هەزار دینار ئاڵوگۆڕ پێدەکات و لەبازاڕیشدا ١٠٠دۆلار بەرامبەر بەزیاتر لە ١٢٨هەزار دینارە، بۆیە ئەگەر موچەی فەرمانبەران بکرێتە دۆلار بڕی ئەو ١٠ هەزار دینارە لەهەر ١٠٠دۆلارێک بۆ فەرمانبەران دەگەڕێتەوەو لەبەرژەوەندیانە.


ڕێبین عه‌لی