لەشاری بەغدا خۆپێشاندان بەردەوامەو ئەمڕۆ بەهۆی گەمارۆی دوو وەزارەت فەرمانبەران دەوامیان نەكرد.

ئاژانسی عێراق نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ خۆپێشاندەران گەمارۆی دوو وەزارەتیانداوە، فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەش نەچوونە سەر كارەكانیان.
ئەو دوو وەزارەتەی ئەمڕۆ لەبەر گەمارۆی خۆپێشاندەران دەوامیان نەكرد، هەریەكە لەوەزارەتەكانی دارایی و داد بوون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەت فەرمانی دەركردووە خۆپێشاندان لەبەردەم وەزارەتەكان نەهێڵێت.

 

ئـ . كـ


 


وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا لەمەودوا موچەى خانەنشینان دوو مانگ جارێک دابەشبکرێت.

بە پێى زانیاریەکانى كوردیو، لە کۆبوونەوەى دوێنێى 19 نیسانى وەزارەتى دارایى کە بەسەرپەرشتى بڕیکارى وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دارایى و بەڕێوبەرى بانکەکان سازیکردبوو، بڕیاردرا لەمەودوا موچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى هەر دوو مانگ جارێک دابەشبکرێت.

هەر بە پێى زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەى دوێنێدا بڕیاردرا دواى کۆتاییهاتن بەدابەشکردنى موچەى وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەر لەوادەى دابەشکردنى موچەى سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێمى کوردستان، لە کۆتایى مانگى نیساندا موچەیەک بەسەر خانەنشیناندا دابەشبکرێت لە برى موچە مانگى شوبات و ئازار.


ڕێبین عەلی

 

بڕیارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (34) خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سان مامێس) لە هەرێمی باسك ئەنجامدەدرێت ، رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەمشێوەیە پێشبینی پێكهاتەی هەردوو یانەی كردووە :

رێكان عزیز
 


بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی دانیمارك ڕەزامەندی نواند لەسەر ناردنی 400 سەرباز و هەشت فرۆِكەی جەنگی بۆ بەشداری كردنی لە شەڕی داعش لە عێراق و سوریا.


رۆِژی سێ شەممە بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانتاران و بە ڕەزامەندی 90 پەرلەمانتار و ناڕازی بوونی 19 پەرلەمانتار، پەرلەمانی دانیماركی بڕایاریدا بە ڕەوانەكردنی 400 سەرباز و هەشت فرۆِكەی جەنگی ، ئەمەش پاش داوایەكی سەرۆك وەزیران كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كردبوو.
لە میانەی وتارێكیشیدا لارس لوكی راسموسن سەرۆك وەزیرانی دانیمارك ڕایگەیاند " ڕێكخراوی داعش بەهۆی دڕندەییەوە پێویستە هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرامبەری بوەستنەوە".


وڵاتی دانیمارك لە پایزی ساڵی 2015 ەوە وەك ئەندامێكی چالاك بەشداری لە هاوپەیمانی دژی داعش كردووە و جگە لە ناردنی حەوت فڕۆكەی جۆری ئێف 16، 120 سەربازیشی لە بنكەی عەین ئەسەدی سەربازی جێگیركردووە و وەك ڕاهێنەر كار دەكەن.

 

a.m

 

 

رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی رەوتەكەی بەیاننامەیەك دەردەكات و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندەران دووپات دەكاتەوەو داواش دەكات پارێزگاری لەموڵك و دارایی دەوڵەت بكەن.
دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزە، سەدان هەزار كەس لەشارە جیاجیاكانەوە ڕوویانكردۆتەوە شاری بەغداو لەخۆپێشانداندان و داوای چاكسازی دەكەن.
لەئێستادا كێشە كەوتۆتە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارەیەك پەرلەمانتاری مانگرتوو داوا دەكەن سەرۆكایەتی پەرلەمان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، ئەوەش بۆتە مایەی هەڵپەساردنی كۆبوونەوەكان.
دوێنێ‌ ئێوارە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران داوای كردووە، هێزە ئەمنییەكان رێگری بكەن لەخۆپێشاندان لەشوێنە گشتییەكان و بەردەم وەزارەتەكان، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ (موقتەدا سەدر) ی سەرۆكی رەوتی سەدر بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوەو پشتیوانی خۆی بۆ پەرلەمانتارانی مانگرتوو، خۆپێشاندەران دووپات دەكاتەوەو داواش دەكات خۆپێشاندەران پارێزگاری بكەن لەموڵك و دارایی حكومەت.

 

ئـ . كـ


 

 

بڕیارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (34) خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ریازۆر) لەشاری لاكەرۆنیا ئەنجامدەدرێت ، رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەمشێوەیە پێشبینی پێكهاتەكەی كردووە :

رێكان عزیز
 

كوردیو -
زانكۆی‌ گەشەپێدانی‌ مرۆیی سێیەمین كۆنفرانسی زانستی خۆی‌ دەبەستێت و سەرۆكی‌ زانكۆكەش رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنین كە قەیرانی‌ دارایی و شەڕی‌ داعش رێگری‌ لە ئێمە ناكات.

ئەمرۆ‌ چوارشەممە سێیەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی‌ مرۆیی بەچاودێری‌ د. یوسف گۆران وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌، بەهاوبەشی‌ لەگەڵ زانكۆی‌ پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی‌ و دەستەی‌ كوردستانی‌ بۆ دیراساتی‌ ستراتیژی‌ و توێژینەوەی‌ زانستی‌، بەڕێوەدەچێت.
پرۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد، سەرۆكی‌ زانكۆی‌ گەشەپێدانی‌ مرۆیی بە خەندانی‌ راگەیاند: "لە كۆنفرانسەكەدا 46 توێژینەوەی‌ زانستی‌ پێشكەش دەكرێت، ئێمە بە ئەنجامدانی‌ ئەم كۆنفرانسە دەمانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنین كە قەیرانی‌ دارایی و شەڕی‌ داعش رێگری‌ لە ئێمە ناكات بۆ ئەوەی‌ رەوڕەوەی‌ زانست بەرەو پێش بەرین".

ئەوەشی خستە روو: "زۆربەی بەرپرسە حكومی‌ و سیاسییەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان بانگهێشت كراون، وەك سەرۆكایەتی‌ هەرێم و سەرۆكایەتی‌ حكومەت و سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان و بەرپرسانی‌ حزبە سیاسییەكان".

زانكۆی ناوبراو لەڕۆژی 16ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008 دامەزراوە و مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق وەرگرتووە بەبڕیاری ژمارە (3/19211) و لە بەرواری 27 كانونی یەكەمی 2008دا كراوەتەوە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بە بڕیاڕی ژمارە (5/9667) لە بەرواری(20\5\2013) دانی بە بڕوانامەكانیدا ناوە.

هونەر نامق


مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت كوردی ئێزدی نموونەیەكی دیاری بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەكەمانن و سەرەڕای هەموو هەوڵەكان بۆ قڕكردن و تواندنەوەیان، كوردی ئێزدی زۆر ئازایانە بەرگرییان لە ناسنامەی كوردایەتییان كرد.


بەبۆنەی چەژنی سەری ساڵی یەزیدی مەسعود بارزانی لە بەیاننامەیەكدا نوسیویەتی" پابەندبوونی ئەو ئازیزانە بە ناسنامەی كوردایەتی و ئاینییان چەكێكی بەهێز بوو كە تەنانەت دڵڕەقی و دڕندەیی و هەموو كارە نامرۆڤانەكانی تیرۆریستانی داعش لەكاتی داگیركردنی دەڤەری شنگال، نەیانتوانی ئیرادەی ئەو بەشە ئازیزەی گەلەكەمان تێكبشكێت".
هەروەك هاتووە" لە هەڵمەتی ئازادكردنەوەی شنگالیش لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانەوە، كاتێك سەدان ڕۆڵەی كوردستان لە خانەقینەوە تا زاخۆ بە چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتییەوە بۆ ئازادكردنەوەی دەڤەری شنگال خوێنی گەشیان ڕژایە سەر خاكی ئەو دڤەرە و شەهید بوون، خوێنێ ئەو شەهیدانە پەیامی ڕوون بوو و جارێكی تر كوردانی ئێزدی لەژێر ئاڵای كوردستاندا بە دۆست و دوژمنیان ڕاگەیاند كە ئەوان بەشێكی دانەبڕاوی گەلی كوردستانن".


مەسعود بارزانی لەسەر چارەنوسی شەنگال و پرسی داهاتووی ئەو شارە دەنوسێت" دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین كەسانێك چارەنووسی ئەوان دیاری بكەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینكردنی داهاتوویەكی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە".

 

a.m

 

لەمیانی یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی جامی یانەكانی فەرەنسا ، یانەی پاریس سان جێرمان بردنەوەیەكی گرینگی تۆماركرد و بە ئەنجامی (1 – 0) لە یانەی لۆریانی بردەوە".

گۆڵی یارییەكە یاریزان (زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ) تۆماریكرد و یانەكەی بەرەو سەركەوتن برد".

ئەمەو یانەی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی فەرمی سەركەوت بۆ یاری كۆتایی و چاوەروانی براوەی یاری نێوان (سوشو و مارسیلیا) دەكات".

رێكان عزیز

 

ئەمرۆ چوارشەممە یارییەكانی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی  خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ دەست پێدەكات.

دوای تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و سەركەوتنی هەر یەكە لە یانەكانی سیروانی نوێ و گازی باكوور و كۆیە و پێشمەرگەی سلێمانی بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین ، بەپێی ئەو تیروپشكەی كە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەنجامدرا ، ئەمرۆ دوو یاری ئەنجام دەدرێن.

یانەی سیروانی نوێ لە یاریگەی خۆی رووبەرووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە و یانەی گازی باكووریش میوانداری یانەی كۆیە دەكات و هەردوو یارییەكەیش كاتژمێر 3:30 بەكاتی هەولێر دێنە ئەنجامدان.

ئەمەو یارییەكانی خولەكە بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ بەڕێوە دەچێت و خاوەنی زۆرترین خاڵ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە ، هاوكات خاوەنی پلەكانی یەكەم و دووەم سەردەكەون بۆ خولی نایابی وەرزی داهاتووی كوردستان.

رێكان عزیز