كوردیو - هەولێر

ئەمرۆ 28 ساڵ بەسەر ساڵیادی كارەساتی بەناو ئەنفال تێدەپەرێت كە لەلایەن رژێمی عەلمانی بەعسەوە بەسەر میللەتی كورد دا هاتوو و سەدان هەزار هاوڵاتی كردە قوربانی ، بەڵام تا ئێستا سەدان تۆمەتباری ئەنفال لە هەرێمی كوردستان دادەنیشن و سزا نەدراون .

هەموو ساڵێك لەگەڵ یادی كارەساتی ئەنفال كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان داواكاری سەرەكی و یەكەمینەكانیان دەستگیركردنی جاش و موستەشارەكانە كە تاوانباری سەرەكین لە كارەساتەكەدا كەبەسەر نەتەوەی كورد دا هات ، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواكاریەكەیان نەدراوەتەوە .

ئەم ناوانەی خوارەوە ناوی 258 تۆمەتباری ئەنفالی دانیشتووی هەرێمی كوردستانە .


1. محمد كریم شوش زێباری
2. خورشید أسعد رسول
3. خدر عبدالله حسین
4. خالد شیخۆ مراد
5. خالد قاسم محمدأمین
6. حمود عمر صالح تاج الدین میرنی
7. حلمی سعید قادر محمد جاف
8. حسین خدر حمد
9. حسین حمە فتاح قادر
10. نامق رقیب سورچی
11. عاصف احمد زیباری
12. عبدالكریم محمد سلیم شوش زیباری
13. عبدالله كاك امیر(عەبە كەركوكی)
14. عبدالله حسن صالح بابان
15. عدنان عبدالله نجم الجاف
16. اسماعیل محمود رسول ئاغە پشدری
17. اسماعیل عزیز ئاغە زنگەنە
18. أحمد بیجۆ
19. أحمد جبار جباری
20. محمد جوهر گۆران
21. كمال محمد حیدر(كمال شمە)
22. كمال حمە مام سورانی
23. كامران أحمد(كامران سور)
24. محمد شێخ عبدالكریم برزنجی
25. عمر حاجی بادینان
26. علی لوت ماسی
27. عمر خدر حمد سورچی
28. فۆاد كریم بایز هموند
29. فارس محمد قادر عزیز سورچی
30. عادل توفیق رشید
31. عبدالله حسن صالح
32. جلال محمد عبدالرحمن هلالی
33. جلال شیخ نجم الدین كریم
34. جلال أسعد ره زا چەرمەگایی
35. گركیس حمید حیدر
36. جاسم محمد فارس محمد
37. ته یب محمد عوسمان (شێخ ته یب)
38. عمر محمود محمد مامویی
39. محمد صادق محمد شوانی
40. عمر محمد حیدر
41. عمر مردخان جلیلە
42. علی أورحمان أسعد
43. علی أحمد محمد هارونی
44. عونی حاجی مصگفی جبرائیل
45. علی عبوش عبدی غزالە
46. علی سلیمان حسین
47. علی أحمد حاجی شعبان
48. شیخ برهان
49. شیخ جلال صالەیی
50. شیخ سعاد تالنی
51. شیخ روناك
52. عمر حمە رستم
53. كامل شیخ هادی
54. عمر حاجی صالح
55. عبدالمجید حسین اسماعیل شیخكی
56. ملا حسن روغزایی
57. شیخ كریم شیخ شهاب
58. سید مجنون
59. شامل درویش
60. حمەی حاجی حسین
61. جبار موسی قرەهەنجیری(جیهاد)
62. جعفر عبدالكریم برزنجی
63. جمال حسین دوزیی
64. چیا سورچی
65. حجاج عبدالغفور خالد دوبەردانی
66. حسن محمود بگ امین هواری
67. حسیب محمد نجم جباری
68. مامند حمد مولود
69. محمد علی رسول
70. محمود حمە رسول اًغا
71. نوزاد انور بیتواتە
72. مام یحی(كویە)
73. أسعد سلیم حاجی ئاغا
74. أحمد كویخا رجب
75. أحمد صوفی اسماعیل صالح
76. حمە بوخجی
77. میرزا حسن
78. أنور حسو
79. محمد كاوانی
80. عمر حسن(عمر عرب)
81. سید قدرت
82. عمر صوفی
83. صلاح شینە
84. عمر اغا
85. هوشیار سلیم أحمد پاشا
86. هلگورد عبدالكریم الكسنزانی
87. نوری حسن مراد برزنجی
88. نجم الدین صالح محمد برزنجی
89. مشیر هادی حمد اغا
90. مشیر ابراهیم احمد
91. محی الدین عزیز محمد باباعلی
92. محمود حسین محمود علی
93. محمود احمد شریف غوارە
94. محمد حمزە زازلەیی
95. محمد نجیب صادق بها‌والدین
96. محمد عمر امین جمیل(باساكی)
97. تاهر علی عبدالرحمن
98. محمد سلیم قادر عپمان
99. ابراهیم بالول اغا
100. عقید حمید عپمان
101. محمد شیخ معروف بیرداود
102. مجید سلیمان احمد جاف
103. كریم خان محمود خلیفە
104. قاسم كریم أحمد محمود
105. قادر محمود خلیفە عبدالصمد
106. قادر محمد رشید عبدالقادر
107. فرهاد مامند حمد مولود
108. فاتح گاهر مصگفی عبدالقادر
109. وهاب رحمان حمدأمین
110. میرزا اسماعیل شرف رچا
111. خدر فتاح حسین گامیش
112. رسول مامند قیردولی
113. زید سورچی
114. سعید عدنان جباری
115. سعید محی الدین احمد زنكنه
116. سید ره زا سید ته ها(سید مانكا)
117. جبار دریز
118. حاج علی نبیاوە
119. علی سلمە چوارتایی
120. اسعد جانكیز هركی
121. محمد جوهر اسماعیل صالح
122. جوهر محی جانكیز هركی
123. ارشد احمد الزیباری
124. محمد سعید محمود شمیرانی
125. محمد حمەامین حسین زراری
126. محمد تاهر رشید حمەامین
127. محسن محمد یاسین
128. محمد كانبی بانو اغا
129. حسین محمد عپمان
130. حمەخان دارە رشید
131. یونس رمچان غوارە
132. كیسری محمد سعید محمد فتاح
133. محمد حسن علی میرزا
134. تحسین شاویس سعید
135. ابراهیم علی ملو الزوری
136. محمود حمەامین حمە صالح
137. رشید حمە امین عزیز
138. رەزا ته ها محی الدین
139. رفعت محمد علی
140. زیرك گاهر سعید
141. سعاد فیچ الله محمد
142. عاصی حمە دیزە
143. دلسوز خدر مینە بلباس
144. فازل مصته فی حسن برواری
145. فاروق رشید علی محمد نورولی
146. كریم عبدالله محمد
147. فتاح كریم فتاح
148. عباس حاجی اغا رسول
149. صالح احمد حسین
150. جبار شیخ هادی
151. خیرالله دوزی
152. خالد محمود أحمد علی غوارە
153. شیخ محمود سید گول
154. سعید قادر محمد الجاف
155. سعید احمد شیشە
156. سالار نصرالله قادر
157. خچیر رشید بحری
158. سعید غیدان (حمە سعید)
159. زاهر اغا كویە
160. عدنان دیسكو
161. مجید غیدان
162. گارق كاكەیی
163. صباح سورچی
164. عبدالكریم سعدی سلیمان سعدی
165. عبدالله فیصل عبدالله ماوانی
166. عبدالكریم حسین خالد
167. عبدالقادر مصته فا محمد
168. عبدالرحمن عاصی عزالدین
169. حمدامین حمە شاسوار
170. حمزە عباس مامند ئاكو
171. قالەی عەزە نالبند
172. مدحت توفیق داودی
173. ملا عوزیر
174. محسن كرچی رحی
175. صباح نازم رقیب السورچی
176. محمد كلحی ریكان
177. محمد قادر اغا سورجی
178. فرهاد مامند حمد
179. شیرزاد علی بەلەكە
180. تارق شفیع كافروش
181. تارق عزیز ره زا اغا
182. شیخ صلاح نقشبندی
183. أنور محمد رچا محمود الجاف
184. برهان شوانی
185. بكر علی حاج مشیر
186. بكر كریم غفور
187. جاسم محمد زیباری
188. محی الدین حمە رحیم
189. نامق عبدالكریم
190. حمە رشید عبدالرحمان عبدالرحیم
191. شمال رفعت كلی
192. مامند قشقە
193. عمر حمە علی چەرمەگا
194. مصته فا سلیمان وزە
195. حمە كریم حمە فرج
196. عمید فتاح بك جاف
197. یحیی جاف
198. گاهر عپمان روستم
199. بابكر وسو محمد
200. جمال خچر خالد
201. جمال فقی حسین
202. خلیل عبالله ابراهیم
203. توفیق سلیمان یاسین برواری
204. أحمد جمیل امین
205. حسین حمە سور اغا
206. ئاوات احمد حسن رش
207. توفیق حمە فرج حمە روسم نورولی
208. بهرام محمد عبدالرحمن محمد
209. باییز عزیز رشید باوەجانی
210. ابوبكر فقی صالحی
211. ابراهیم احمد ابراهیم منتك
212. أنور میرزا ابراهیم گلی
213. أنور رشید خچیر میران
214. علا‌و محمد أمین عیسی
215. عرب صالح عمر قادر
216. عدنان عبدالله احمد جبارە
217. قاسم رشید دزەیی
218. غیاپ توفیق سلیمان یاسین
219. عصمت دینو بیری
220. عمر حسن رسول كردی
221. عمر بشار صالح
222. شریف حمە شریف(شەفەی خاتون)
223. شریف حمد كرداوی
224. شیخ احمد برزنجی
225. شهاب احمد وایرمن
226. صدیق علی محمد أمین هارونی
227. صباح اسماعیل خچر
228. صالح احمد اسماعیل الرفعی
229. صادق زید وایرمن
230. شكر جندی عنتر مزوری
231. رشید صالح رشید أتروشی
232. زاهر تاهر توفیق
233. سمكو عبدی حسن زدكی
234. تارق سعید ابراهیم مزوری
235. حسین جیهانكیر جادر مزوری
236. جعفر أنور سلیمان
237. جمیل كریم مجید اغا كوری
238. محمد عیسی بیرویس عیسی الجاف
239. ابراهیم نصرالدین عزیز البرزنجی
240. جمال نصالدین عزیز
241. جلال محمود صالح دوستی
242. صابر احمد رقیب
243. عباس باییز بالو اغا
244. عباس حاجی أخاسر سیان
245. عپمان عبدالرحمن فتح الله
246. عمر احمد علی
247. عمر بابكر سلیم
248. فخری اسماعیل عبدالقادر
249. قادر شفیق نعمان
250. رحیم كریم قادر
251. قاسم فاوس تاهر مسته فا اغا
252. له تیف احمد محمد الزیباری
253. سلیم مهند رسول
254. محمد تاهر یونس محمد(رینكاوی)
255. سوارە فتاح فرج الجاف
256. شریف محمود معروف
257. شیخ مجید باییز حسن
258. صلاح الدین خدر رسول

 

م. كانی


كوردیو - هەولێر

رێكخراوی تیرۆرستی داعش كەمپێكی ئاوارەكان كۆنترۆڵ دەكات كە لەنزیك شاری كلیسە لەباكوری كوردستان ئاگریش لەچەند خێوەتێك دەكەنەوە .

ئەمرۆ پێنجشەممە 2016/4/14 لە نزیك شاری كلیس لەباكوری كوردستان داعش توانیویەتی هێرش بكات و كەمپێكی ئاوارەكان بەناوی كەمپی باب سەلام كۆنترۆڵ كردووە كە دەكەوێتە سنوری خاكی سوریاوە .

كەمپەكە لەنزیك شارە كوردیەكەیە، بەڵام لە سنوری خاكی سوریایە لەدەوروبەری ئەم كەمپەش دەیان كەمپیتر هەیە .

دوای هێرشەكەی داعشیش ئاوارەكانی نێو كەمپەكە بەرەو توركیا بەرێكەوتونەو سوپای توركیاش ئامادەكاریەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەگەری درێژەدانی هێرشەكانی داعش .

م. كانی


نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردوەتەوە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانتارە مانگرتوەكان نایاساییەو ڕێژەیە یاسایی تەواو نەكردوە.
نوسینگەی سەلیم جبوری ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردوەتەوە : كۆبونەوەكەی ئەمڕِۆی پەرلەمانتارە مانگرتوەكان نایاساییەو ڕێژەیە یاسایی تەواو نەكردوە.
نوسینگەی سەلیم جبوری راشیگەیاندوە : بەپێی دەستور دەبێت كۆبونەوەی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی  سەرۆكی پەرلەمان بێت و كۆبونەوەكەش ڕێژەی یاسایی تەواو بكات"
كاتژمێر 3ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ 174 پەرلەمانتار كە مانیان گرتووە  بۆماوەی 5 خولەك كۆبونەوەو  عەدنان جەنابی كە بەتەمەنترین پەرلەمانتارە وەك سەرۆكی كاتی پەرلەمان هەڵبژاردو دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەیان بەوەدا رۆژی شەممەی داهاتوش هەردوو جێگرەكەشی هەڵدەبژێرن.

أ.س

 

كوردیوـ سلێمانی

ئەندامێكی سەركرایەتی یەكیتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنیت ئەمڕۆ یادی مێژویەكی پر ئازاری گەلەكەمانە وڕزگاربوانی شاڵاوی ڕەشی ئەنفالیش ئێستاش بەئازارەوە دەناڵێن و شەرمەزارییە لەیادی ئەنفالدا، سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لە سەفەری وڵاتانن و دوورن لە خەمەكانیان و بێ ئاگان.
بڵێسە جەبار فەرمان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە"ڕوو ڕەشی بەردەم ڕزگاربوانی شاڵاوی ئە نفالین وئەمڕۆ یادی مێژویەكی پر ئازاری گەلەكەمانە و ڕزگاربوانی شاڵاوی ڕەشی ئەنفال ئێستاش بەئازارەوە دەنەڵێن ووەكو خۆشیان دەڵین ڕۆژانە بەبینینی موستەشارە دەست سورەكان بە خوێنی خۆشەویستانیان كە بە ئازادی ژیان بەسەر دەبەن،دوبارە ئەنفال دەكرێنەوە."
لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا هاتووە"لە جیهاندا ئە و كەسانەی كە تەزحیەیان داوە و بونەتە هۆی ڕزگاركردنی گەلەكەیان، یان بەهۆی ئەو نەهامەتیانەی كەبە سەریاندا هاتووە، كەیسی نەتەوەكەیان بە جیهان ناسێندراوە، حكومەتەكانیان لە هەوڵی فەراهەم كردنی ئەوپەری خۆشگوزەرانین بۆیان، نەك تە نها وەك پاداشتێك بۆیان، بەڵكو بۆ ئەوەی لە خەم و مەینەتیەكانیان كەم كەنەوە."
راشیگەیاندوە"لە وڵاتی قایرانستانی ئێمە هەموو شتێك عەكس بۆتەوە ساڵ بە ساڵ توشی نەهامەتی زیاتریان ئە كەین وگوێمان كەڕە بەرانبەر داخوازییەكانیان كە داخوازی ڕەوان. داخوازی سەرەكییان دادگایی كردنی مستەشارەكانە. خۆ ئەم داوایەپارەی تێ ناچێت، ئەی بۆ ئەنجام نادرێت. بۆ وا دڵ ڕەقین بەرانبەر ئەو مرۆڤانەی زیاترین نەهامەتییان چێشتووە و ئەچێژن وچاومان كوێرەه بەرانبەر بە حاڵ و گوزەرانیان و نابینین چەند نائومێد و بێ دەرامەتن"
لە كۆتایی نوسینەكەشیدا ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەشداوە"ئەم حكومەتە چ حكومەتێكە، كە لە ڕەواترین و سەرەتاییترین ماف كە موچەیە بێ بەشیان دەكات و ئە وپەری لائوبالی و بێ خەمە.سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لە سەفەری وڵاتانن و دوورن لە خەمەكانیان و بێ ئاگ.بەڕاستی شەرمەزارییە ونازانم چۆن یادی ئەم بەسەرهاتە كارەساتاوییە بكەینەوە و چۆن بتوانین بچینەبەردەم شەهیدەكانمان و كەسوكارە سەربەرزەكانیان بێ ئەوەی هەست بە ڕوورەشی بكەین"

أ.س

 


كوردیو ـ باڵەكایەتی

دوای ئەوەی لەیەكی نیسانی ئەمساڵدا گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بەخۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەكەوێتە ناو ڕوبارێكەوە لە ناوچەی باڵەكایەتی سەربە قەزای سۆران ئەمڕۆ تەرمی گەنجەكە دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەك لە ناوچەی باڵەكایەتی بە كوردیوی ڕاگەیاند"دوای دووهەفتە لە كەوتنە خوارەوەی  گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بەخۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە بۆ ناو ڕوباری خەلان لەناوچەی باڵەكایەتی  ئەمڕۆ لەلایەن كەسێكەوە  تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوەو تا ئێستاش ئۆتۆمبێلەكەی  دیار نیە"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا" تەرمەكە لەدووری 60كلیۆمەتر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە كە گەنجەكە بە خۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە لێی كەوتبونە خوارەوە  شوێنەواری ئۆتۆمبێلەكەش نیە"
جێگەی ئاماژەسە ساڵانە بەهۆی خراپی و نەبونی دووسایدی ڕێگا و بانەكانی قەزای سۆرانەوە چەندین ڕووداوی نەخوازراو  لەوناوچەیەدا روودەدەن.

أ.س

 

 
 
 
كوردیو - تایبەت
 
دوای ئەوەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەبەردەم مۆنیۆمبێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ ناڕەزاییان دەربڕی، هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردە سەر رۆژنامەنوسان و رۆژنامەنوسێكی سپێدەیان برینداركرد .
 
پەیامنێری كوردیو رایگەیاند: بەپێی زانیاریەكانی كوردیو لەكاتی روماڵكردنی ‌دەنگی كەس و كاری ئەنفالكراوان لە بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەمال هێرش دەكرێتە سەر رۆژنامەنوس (گۆران لوقمان) و بریندار دەكرێت .
 
بەپێی چەند وێنەیەكیش ساتەوەختی هێرشی هێزەكانی ئاسایش بۆ سەر رۆژنامەنوسەكە دەردەكەوێت كە لێی دەدرێت و بریندار دەكرێت .
 
 
 
 
م. كانی
 

 

كوردیو -
بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی 5 كەس سزا دەدات.
لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندوە: لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەماندا بۆ روبەڕوبونەوەی بەكارهێنان و بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەرەوە 5 كەسمان دەستگیر كردوە.
ئاسایشی ئاماژەی بەوەشكردوە:  ‌ئەو كەسانە ماددەی هۆشبەریان بەكارهێناوەو هەریەكێكیان بەبڕی 450 هەزار دینارو ماوەی ( 8 مانگ بۆ یەك ساڵ) زیندانی سزادراون.

هـ ن

حكومەتی ژاپۆن لە هاوینی ئەمساڵدا تەكنیكێكی نوێ تاقی دەكاتەوە تاوەكوو بتوانرێت لە مەو دوا لە رێگای پەنجە مۆر (فینگەر پرینت)ەوە بتوانرێت كەل و پەل و شت و مەك بكڕدرێت لە شوێنی هەژماری بانكی و پارەی كاش.
 
بیرۆكەی تاقیكردنەوەی ئەم تەكنیكە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بونی دزی، وە زیاتر ئەوانەی توشی دزێ دەبنەوە گەشتیارانن بۆیە حكومەتی ژاپۆن هەوڵ دەدات زیاتر سەرمایە و سامانی گەشتیارەكانی بپارێزێت لە دزی و بردن.
 
حكومەتی ژاپۆن راشیدەگەیەنێت ئەم تەكنیكە نوێیە بە تەواوی سەردەكەوێت و بڵاوی دەكەنەوە پێش بەرێوەچونی ئۆلۆمپیاتی 2020 كە بڕیار وایە لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەرێوە بچێت.

كوردیو -

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم باری كەشوهەوای بۆ سبەینێ هەینی 15ی نیسانی 2016 راگەیاند و پێشبینیی بۆ بەهۆی بەردەوامیی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سورەوە، لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت:

 

هـ ن

كوردیو – دەربەندیخان – ئەدیبە ئەحمەد
  قەزای دەربەندیخان ڕوبەڕوی چەند گرفتێك دەبێتەوە و وەزیری كشتوكاڵیش ڕایدەگەیەنێت كاریان كردووە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان.


عەبدولستار مەجید وەزیری كستوكاڵ بۆ كوردیو ووتی: كارمان كردووە بۆ ئەو زەویانەی دەربەندیخان كە هی هاوڵاتیانە و شارەوانی بەكاری دەهێنێت و جوتیاران دەتوانن بەكاری بهێننەوە.


هەروەها م.غەریب پێنجوێنی جێگری‌ لیژنەی‌ كشتوكاڵی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان بە كوردیو ڕاگەیاند: لە سنوری سلێمانی كەموكوڕی و ڕێكنەخستنی پرۆژە و دواكەوتنی پرۆژە كشتوكاڵیەكان جێگای نیگەرانیە و هەوڵ دەدەن كار بۆ كەمكردنەوەی گرفتەكان بكەین وە لە گەڵ بەڕێوبەری كشتوكاڵی دەربەندیخانیش چارەسەری پێویست بۆ گرفتەكانی دەكەین.


جێگای ئاماژە پێدانە بەهۆی گرفتە كشتوكاڵیەكان لە دەربەندیخان وەزیری كشتوكاڵ و جێگری‌ لیژنەی‌ كشتوكاڵی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان سەردانی د ەربەندیخانیان كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوون لێیان.