بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەش و هەوای ئەمڕۆ چوارشەمەی ڕاگەیاند كە ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ نمە بارانێكی كەم لە هەندێ ناوچە لە كاتەكانی بەیانی پاشان ئاسمان هە بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە.

 

ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش رایگەیاند، لەشەڕی ئەم دواییەی داعش لەسنووری قەزای مەخمور دوو كیلۆمەتر پێشڕەوی كراوە.
(ستیڤن وارن) ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەڕێوەچوو رایگەیاند، بۆردومانی هاوپەیمانان ریزی پێشەوەی داعشی هەڵتەكاندووەو زیانێكی زۆری دارایی بەو رێكخراوە گەیاندووەو ئێستا داعش بازگەكانی كەم كردۆتەوەو مووچەی چەكدارەكانیشی پێنادرێت.
وارن راشیگەیاند، هەفتەی رابردوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانی بەرپرسی دارایی داعش بكوژێت، كە بە (حاجی ئیمام) ناسراو بوو.
لەبارەی پرۆسە سەربازییەكانیشەوە ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش ووتی، پرۆسە سەربازییەكانی فەلوجەو قەزای مەخمورو ناحیەی هیت لەیەك كاتدا بەڕێوەدەچن و داعش نیوەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لە عێراقدا لەدەستداوەو لە میحوەری مەخموورەوە بە قووڵایی دوو كیلۆمەتر هێڵی پێشەوەی داعش بەزێنراوەو بەم نزیكانەش هیت و گەیارە بە تەواوی رزگار دەكرێن.
لەبارەی تێچووی پڕۆسە سەربازییەكانیش، (ستیڤن وارن) رایگەیاند، تێچووی پرۆسە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رۆژانە لە عێراق و سوریا یازدە ملیۆن دۆلارەو ئەمریكا رۆژانە ئەو بڕە پارەیە بۆ خەرجی سەرجەم پرۆسە سەربازییەكان خەرج دەكات.
روونیشیكردەوە، ئەو هێزە مارێنزەی رەوانەی عێراق كراوە بە شێوەی كاتی دەمێننەوەو لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا تایبەت بە ناردنی سێ هەزارو پێنج سەد سەرباز كە بڕیاربوو رەوانەی عێراق بكرێن، نێردراوون.
 

 

ئـ . كـ

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە پێناو فشار خستنە سەر داعش، واشنتۆن و ئەنقەرە تاوتوێی چەند پلانێك دەكەن بۆ فراوانكردنی هاوكارییەكانی نێوانیان.
(جۆن كێری) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ (مەولود چاوش ئۆغڵۆ) ی وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوویەوەو دواتر بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، هەموویان بەرژەوەندییەكی هاوبەشیان لە تێكشكاندنی گروپە چەكدارەكانی داعش و بەرەی نوسرەدا هەیە، ئەوەش بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە پێوستە.
جێگەی ئاماژەیە توركیا كە هاوپەیمانێكی ناتۆیە، بەشێكیشە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش، بەڵام بە هۆی هەماهەنگی نێوان واشنتۆن و پەیەدە، توركیا نیگەرانە.
 

 

ئـ . كـ

 

 

 

كوردیو – دووزخورماتوو

لەنزیك قەزای دووزخورماتوو یەكێك لەسەركردەی گروپە چەكدارەكانی داعش دەستگیر دەكرێت كە پێشتر تۆمەتباركرابوو بە كوشتنی دوو برای خۆی.
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك رایگەیاند، هێزەكانیان لەگوندی یەنگیجەی سەربە قەزای دووزخورماتوو سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانی داعشیان دەستگیركردووە.
ناوبراو ووتیشی، ئەو سەركردەیەی داعش پێشتر تۆمەتباربوو بە كوشتنی دوو برای خۆی و تێوەگلاویشە لەتەقاندنەوەی پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمب رٍێژكراو لەقەزای دووز دانانی بۆمبی چێندراو بۆ ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و بەشداریشی كردووە لەشەڕ كردن لەدژی هێزەكانی پێشمەرگە لەهەردوو ناوچەی دووزو كەركوك.
عەمید سەرحەد باسیشی لەوەكردووە، ئەو سەركردەیەی داعش لەڕێگەی زانیاری ووردەوە دەستگیركراوەو پێشتریش ئەو داعشە ئەندامێكی باڵی ئەنسارو سوونە بووە.

 

ئـ . كـ 

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق تەنها رۆژێكی لەبەردەمدایە تاكو پێكهاتەی حكومەتە نوێكەی رابگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی دوێنێ‌ لەپەیامێكیدا داوا لەئەنجوومەنی نوێنەران دەكات هەڵوێستی خۆی روون بكاتەوە دەربارەی پێكهاتەی ئەو حكومەتە.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕووبەڕووی فشارێكی چڕی ئەنجوومەنی نوێنەران و شەقام بۆتەوە، تەنها یەك رۆژیشی لەبەردەمدا ماوە تاكو پێكهاتەی حكومەتەكەی رابگەیەنێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پێشبینی و ئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن كە تاكو ئێستا پێكهاتەی حكومەتە بەناو تەكنۆكراتەكەی پێ‌ یەكلایی نەكرابێتەوە.
عەبادی لەپەیامەكەیدا داوا لەئەنجوومەنی نوێنەران دەكات هەڵوێستی خۆی لەهەمبەر پێكهاتە نوێكەی حكومەتەكەی دەرببڕێت، كە وەزیرەكان لەلایەن كوتلە سیاسییەكانەوە دەستنیشان دەكرێن یان كەسانی بێ‌ لایەنن و لەدەرەوەی لایەنە سیاسییەكان دەستنیشان دەكرێن، پێشی وابوو ناكرێت ئەو پێكهاتەی حكومەتێك ڕابگەیەنێت و دواتر رەت بكرێتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، ئەوان لەڕێگەی لێژنەیەكی تایبەتییەوە چاودێری دروست بوونی ئەو حكومەتە نوێیە دەكەن و پشت بەو پێوەرانە دەبەستن كە لەهەر كاندیدێك هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكان، داواش لەلایەنە سیاسییەكان دەكەن ڕەچاوی پێوەرەكان بكەن بۆ دەستنیشان كردنی هەر وەزیرێك بۆ پۆستەكان.
 

 

ئـ . كـ

 


یانه‌ى ناپۆلى ئیتاڵى هه‌وڵ ده‌دات پارێزگارى له‌ تواناكانى یاریزانى ئیسپانى خۆزیه‌ كاییخۆن بكات بۆماوه‌یه‌كى درێژ .
خاییخۆن له‌ هاوینى (2013)له‌ ریزى یانه‌ى ریال مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى ناپۆلى و توانیوه‌تى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات.
كاییخۆن نزیكه‌ له‌ ئه‌نجامدانى (43)یارى له‌كۆى (150)یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى باشورى ئیتالیا له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان و توانیوه‌تى هه‌ردوو نازناوى جامى ئیتاڵیا و جامى سوپه‌رى ئیتاڵى به‌ده‌ست بهێنێت .
رۆژنامه‌ى لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشكراى كردووه‌ ناپۆلى هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ستى یاریزانى ته‌مه‌ن (29)ساڵ  به‌لایه‌نى كه‌م بۆسالێكى زیاتر نوێبكاته‌وه‌، كه‌  له‌ یۆنیۆى (2018) بۆنده‌كه‌ى به‌كۆتا دێت .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ ئۆریلیۆ دى لاوریچ له‌كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى كاییخۆن گفت و گۆ ده‌كات بۆنوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى یاریزانى پێشووى ریال مه‌درید .
ن. ش

دوای ئاڵۆزبوونی زیاتری رەوشی شاری بەغداو بەتایبەتی دوای لێدوان و وەڵامدانەوەی نێوان عەبادی و سەدرییەكان، ئەمشەو هێزێكی زۆر لەشارەكە بڵاوبوونەتەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە میدیاییەكان، ئەمشەو دوای لێدوان و وەڵامدانەوەكانی نێوان (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران و (موقتەدا سەدر) ی سەرۆكی رەوتی سەدر، لایەنە پەیوەندیدارەكان هێزێكی زۆری وەڵامدانەوەی خێرایان بڵاوكردۆتەوەو جۆرەها چەكیشیان پێیە.
ئەمەو بڵاوبوونەوەی ئەو هێزە بۆ هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان كراوی لایەنگرانی سەدرە لەشاری بەغداو لەچەند شوێنێكیش بڵاوبوونەتەوە.
هاوكات بەپێی زانیارییەكان، نزیكە ئەو مۆڵەتە كۆتایی پێبێت كە سەدرییەكان بە حكومەتەكەی عەبادیان داوە بۆ گۆڕانكاری كردن لەكابینەی حكومەتەكەی.
هەروەها تاكو ئێستا ئاماژەكان روون نییە كە داخۆ بڵاوبوونەوەی ئەو هێزانە بەئامانج گرتنی خۆپێشاندەرانە یان شتێكی تر.
 

 

ئـ . كـ

 

 

 

كوردیو – زاخو – حسن یاسین

گازندێن وەلاتیا یەرەڤ زێدەبینێ چووین ژ كێمیا كارەبا موەلیدا و یا نیشتیمانی ، لژنەیا سوتەمەنی و پێشەسازی ل جڤاتا پارێزگەها دهوكێ بریاردا كارەبا موەلیدا ب هێتە زێدەكرن دیسان خشتێ كارەبا مولەیدا بۆ هەیڤا نیسانێ ژی  هاتە دیاركرن و بهایێ ئەمپێرێ كارەبێ ژی ل ئادارێ بتنێ 7500 دینارن دەستنیشانكرن .
ماموستا عبدالصمد تێلی سەرۆكێ لیژنا سۆتەمەنی و پیشەسازی ل جڤاتا پارێزگەھا دھۆكێ ژ فراكسیونا یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ كوردیو گوت :  لیژنا موەلیدان ل دھۆكێ ل دۆر رەوشا دانا كارەبا موەلیدان و بھایێ ھەیڤا ئادارێ كۆم بی و بریار ھاتە دان : كارەبا موەلیدا وەكی بەری نوكە بۆ وەلاتیان بدن، ھەروەسا بھایێ ئەمپێری بۆ ھەیڤا ئادارێ ژی ھاتە دیاركرن.
عبدالصمد تێلی سەرۆكێ لیژنا سۆتەمەنی و پیشەسازی ل جڤاتا پارێزگەھا دھۆكێ بۆ مالپەرێ كوردیو ئەوژی ئاشكەراكر :  كو ژ بەر داخوازی و گازندێن خەلكێ ، ھەروەسا ژ بەر گەلەك ئاڤاهی و ماركێت و جھێن بازرگانی نێزیكی ئێكن و دناڤ ئێكدانن ، لیژنا موەلیدان ل دھۆكێ د كۆمبوونا خوە دا بریا دا كو كارەبا موەلیدا وەكی بەرێ بۆ وەلاتیان بھێتە دان، ئانكو ژ دەمژمێر 7 سپێدێ ھەتا 2 شەڤ .ھەروەسا د كۆمبوونێ دا بھایێ ئەمپێرێ كارەبێ بۆ ھەیڤا ئادارێ (7500) حەفت ھزار و پێنج سەد دینار ھاتنە دیاركرن و تا هەیڤا نیسانێ ب دووماهی ب هێت و ب بەرهەڤیا كونترولا كارەبا نیشتیمانی بهایێ ئەمپێرا وێ هەیڤێ ژی دێ دیاركین .

 

ئـ . كـ

 

 

بڕیاروایە ئەم هەفتەیە هەریەكە لەسەرۆكی ئەمریكاو توركیا كۆبوونەوەیەكی نافەرمی ئەنجام بدەن، بەبێ‌ ئەوەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكرا بكرێت.
(جۆش ئێرنیست) ووتەبێژی فەرمی كۆشكی سپی بۆ رۆژنامەنووسان لەنێو فڕۆكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند، وا بڕیارە ئەم هەفتەیە هەریەكە لە (باراك ئۆباما) ی سەرۆكی ووڵاتەكەیی و (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆكی توركیا سازبكرێت، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت.
ئێرنست ووتیشی، لەكۆبوونەوەی لوتكەی ئاسایشی ناوكی كە بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت و تێیدا زیاتر لە (50) سەرۆك بەشداری دەكەن و لەوێدا بەفەرمی چەندین دیدارو كۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت.

 

ئـ . كـ


 

كوردیو – تایبەت

بڕیارە هەفتەی ئاییندە مووچەی شەهیدان و ئەنفال كراوەكان دابەش بكرێت، تاكو ئێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو كۆتایی پێنەهاتووە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ كوردیو رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی ئاییندە مووچەی مانگی دووی شەهیدان و ئەنفال كراوەكان دابەش دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیستی مووچەكەیان ئامادەیە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، مووچەی ئەم وەزارەتە بەدوو قۆناغی بەدوای یەك دابەش دەكرێت و كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست پێدەكات و سەرەتای هەفتەی داهاتووش كۆتایی پێدێت.

 

ئـ . كـ