سوپای توركیا، بارەگاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە دەورووبەری شارۆچكەی عەزاز سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا بۆردومان كرد.

بەپێی زانیاریەكان لە سەرچاوە ئەمنیەكانەوە ، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ و بەیانی ئەمڕۆ لە سووریاوە مووشەك ئاراستەی ناوچە جیاوازەكانی كلیس كرا، یەكەی تۆپهاوێژی هێڵی سنووری كلیسی سوپای توركیا، ئامانجەكانی داعشی لە شارۆچكەی عەزاز سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا بۆردومان كرد.

تۆپەكانی دوورهاوێژ، كە لە توانایاندایە 40 كیلۆمەتر ببڕن، لە سنووری توركیا - سووریا جێگیركراون و، بەشێوەیەكی چڕ ئامانجەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا دەكەنه ئامانج.

سەرچاوە ئەمنیەكان باس لەوە دەكەن كە تۆپەكانی توركیا بارەگاكانی داعشیان لە دەورووبەری گوندەكانی سووران، ئەحتەملات، دابق و ئەكتەرین كردۆتە ئامانج.

هاوكات سەرچاوە ئەمنیەكان باس لەوە دەكەن كە تیرۆریستانی داعش بە بەردەوامی شوێنی هاوەنەكانیان دەگوازنەوە، ئەوەش وەك هەوڵێك دژ بە گرتنە ئامانجیان لەچوارچێوەی یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی جەنگدا. هەروەها سەرچاوەكان ئەوەشیان خستۆتەڕوو كە سوپای توركیا تەواوی ئەو ئامانجە نوێیانەیان لەناوبردووە كە دیاریان كردوون.


ڕێبین عەلی

سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سكاڵای لەسەر پێشكەشكاری كەناڵی 'ZDF'ی ئەڵمانی یان بویمەرمان تۆمار كرد بەهۆی ئەوەی بە خوێندنەوەی شیعرێك لە كەناڵەكە سووكایەتی بە ناوبراو كردووە.

بە گوێرەی روونكردنەوەیەكی داواكاری گشتیی شاری ماینز باشووری رۆژئاوای ئەلمانیا، كە لەسەر داوای ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنووسانی توركیا روونكردنەوەكەی دا، سەركۆماری توركیا بەپێی مادەی ١٨٥ی یاسای سزادانی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی سووكایەتی كردن سكاڵای لەسەر یان بۆیمەرمان تۆمار كردووە .

پێشووتر توركیا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای ئاگاداركردبۆوە لە بابەتەكە و بە پشت بەستن بە ماددەكانی ١٠٣ و ١٨٥ لە یاسای سزادانی ئەڵمانیا، داوای لێپێچینەوەی كردبوو لەگەڵ پێشكەشكاری كەناڵی 'ZDF'ی ئەڵمانی یان بویمەرمان.

لە بەرامبەردا گوتەبێژی حكوومەتی ئەڵمانیا، ستێفان سایبێرت گوتی: " لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی توركیا دەدەینەوە و دواتر داوكاری گشتیی شاری ماینز دەستی بە لێكۆلینەوە كرد لەسەر بابەتەكە".


ڕێبین عەلی

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەش و هەوای ئەمڕۆ چوارشەمەی ڕاگەیاند كە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران بە شێوەیەكی پچڕپچڕ لە هەندێ كات بارانێكی مامناوەند دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە.


ڕێبین عەلی


ماریۆ گۆتزه‌ یاریزانى هێلى ناوه‌راستى ئه‌ڵمانى داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بایره‌ن میونخ یه‌كلا كرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى ناوى په‌یوه‌ست كرا به‌جێهێشتنى یاریگاى ئه‌لیانز ئه‌رینا له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ .
پێگه‌ى كالشیۆ مێركاتۆ ئاشكراى كردووه‌ یاریزانی نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى به‌باشى ده‌زانێت په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر بگه‌رێته‌وه‌ ژێر سه‌ر په‌رشتى  راهێنه‌رى پێشووى یۆرگن كلۆب.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كارل هاینز رۆمه‌نیگه‌ سه‌رۆكى یانه‌ى بایره‌ن میونخ له‌ لێدوانێكیدا ره‌تى كرده‌وه‌ گۆتزه‌ ریزى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى باڤاریا جێبهێلێت .

ن.ش

 


لویس ئه‌نریكى راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ بۆبه‌رامبه‌ر یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا پێنچ یاریزانى دوور خسته‌وه‌ .
رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه‌ ئه‌نریكى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ماتیۆ و ئه‌لێكس فیدال و تۆماس فیرمایلین و ئه‌لكانتارا و ساندرۆ رامیرێزى به‌هۆى پێكانه‌وه‌ دوور خسته‌وه‌ .
ئه‌نریكى بانگێشتى (19)یاریزانى كردووه‌ بریتین له‌:
تیر شتیگن ، برافۆ ، ماسیب ، ئه‌لفێش ، دۆگلاس ، ئه‌لبا ، ئه‌دریانۆ ،پیكى ، ماسكیرانۆ ، بۆكسوێس ،بارترا ، راكیتیچ ، ئه‌نێستا ، رۆبه‌رتۆ ، تۆران ، میسى ، نیمار ، سوارێز ، مونیر حه‌دادى .

ن.ش


به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌لجیكى و یانه‌ى چێلسى ئیدن هازارد به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رتایى له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشته‌ رێكه‌وتن بۆئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو ئه‌ستێره‌كه‌ى بلوز په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى مێره‌نگى .
باشترین یاریزانى وه‌رزى رابردووى خولى ئینگلیزى له‌ چه‌ند بۆنه‌دا ئاشكراى كردبوو ئاره‌زوو ده‌كات یانه‌كه‌ى بگۆرێت ،چونكه‌ چێلسى له‌گه‌ڵ شێوازى یارى كردنى ناگونجێت .
هازارد له‌م وه‌رزه‌ به‌ئاستى راسته‌ قینه‌ى خۆى ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خراپترین وه‌رزه‌كانى ، یاریانانى وه‌ك كۆلۆ تۆرىَ و گارى كاهیل توانیویانه‌ گۆلى زیاتر له‌یاریزانى به‌لجیكى تۆمار بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌كانى ئیسپانیا ئاشكرایان كردوه‌ه‌ هازارد به‌برى (31)ملیۆن جونه‌ى ئیسته‌رلینى په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید ،ئه‌م نرخه‌ش زۆر له‌و نرخه‌ كه‌متره‌ مۆرینۆ له‌ مانگى مایۆى (2015)داواى ده‌كرد ، راهێنه‌رى پرتوگالى داواى (90)ملیۆنى ده‌كرد .
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ له‌و كاته‌ى یانه‌ى چێلسى له‌ساڵى (2014)له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ماڵئاوایى كرد ، ناوى هازارد په‌یوه‌سته‌ به‌جێهێشتنى یاریگاى ستامفۆرد بریچ .

ن.ش


سبه‌ینىَ چوار شه‌مه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگاى فیسێنتى كالدیرۆن ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، له‌ یارى چوندا رۆخى بلانكۆس به‌ئه‌نجامى (2×1)توشى شكست هاتبوو .
1- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌نێو یاریگاى خۆى له‌ (50)یاریدا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌كۆى (109)یاریدا .
به‌رشلۆنه‌ و رۆخى بلانكۆس یارى ژماره‌ (110)ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ یاریگاى فیسێنتى كالدیرۆن له‌ كێربكى َفه‌رمیه‌كان و ئه‌تله‌تیكۆ تا ئێستا (50)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رشلۆنه‌ (36)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ (23)یارى یه‌كسان بوینه‌ ، دواهه‌مین سه‌ركه‌وتن بۆیانه‌كه‌ى مه‌ردید له‌ نۆ نیسانى (2014)بوو به‌گۆلێكى خاوێن له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
2- به‌رشلۆنه‌ له‌دوا سىَ یاریدا له‌نێو یاریگاى فیسێنتى كالدیرۆن سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ به‌ده‌ست هێناوه‌.
یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا له‌ قۆناغى هه‌شتى جامى شاى ئیسپانیا به‌ئه‌نجامى (3×2)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا له‌وه‌رزى رابردوو ، له‌خولى لالیگاى وه‌رزى رابردوو به‌گۆلێكى خاوێن سه‌ركه‌وت ، له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ و له‌ خولى لالیگا به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا .
3- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (11)جار رزگارى بووه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى چوون تووشى شكست هاتبێت .
4-  سه‌ركه‌وتنى به‌رشلۆنه‌ له‌ یارى چوون گره‌نتی ده‌دات به‌و یانه‌ بگات به‌قۆناغى داهاتوو له‌ مێژودا تا ئێستا له‌ (38) یارى چوندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بێت گه‌یشتۆته‌ قۆناغى داهاتوو له‌ كۆى (40)یاریدا ، واته‌ ته‌نیا دووجار نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ قۆناغى داهاتوو له‌وه‌رزى (1983-1984)له‌یارى چوون سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد ، به‌لاَم له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ دۆرا ، له‌ جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا له‌ ساڵى (1982)به‌رامبه‌ر ئه‌ستۆن فێلا دۆرا .
5-  ئه‌گه‌ر بێت و یاریه‌كه‌ بچێته‌ خاڵآ یه‌كلا كه‌ره‌وى سزا ، ئه‌تله‌تیكۆ له‌كۆى پێنچ یارى ته‌نیا له‌ دوو یارى سه‌ركه‌وتووه‌ بۆقۆناغى داهاتوو ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رشلۆنه‌ له‌ پێنچ یارى سه‌ركه‌وتوه‌ بۆقۆناغى داهاتوو له‌ كۆى شه‌ش یاریدا .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ بۆكردنه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر به‌رشلۆنه‌دا ،ئه‌وا یاریه‌كه‌ ده‌چێته‌ كاتى زیاد كراو .

 ن.ش


یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى كرد له‌ رێگه‌ى تۆرى كۆمه‌لاَیه‌تى فه‌یس بووك .
رۆژنامه‌ى ماركا ئاشكراى كردووه‌ دواى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى به‌رشلۆنه‌ ، میسى هانده‌رانى بلوگرانه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر رێگاى راست .
میسى له‌ نامه‌یه‌كدا له‌لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لاَیه‌تى فه‌یس بووك نوسیویه‌تى : تا ئێستا یانه‌كه‌مان به‌جدى كار ده‌كات متمانه‌ى ته‌واومان هه‌یه‌ و بۆئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ به‌رشلۆنه‌ سبه‌ینىَ له‌ یاریگاى  فیسێنتى كالدیرۆن ده‌بێته‌ میوانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ، له‌ یارى چوندا ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بوو .ن.ش

 


دوایشكست هێنانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەراندا، ژمارەیەكی بەرچاو لە پەرلەمانتاران مانگرتنیان ڕاگەیاند و داوای هەڵوەشاندنەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە دەكەن.


پەرلەمانتار عادل نوری لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بۆ كوردیو ڕایگەیاند ئەو وەك تاكە پەرلەمانتاری كورد بەشدارە كە تاوەكو ئێستا 114 پەرلەمانتار واژوۆیان كردووە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی نیشتیمانی دوور لە مەزهەب گەرایی و تایەفی بە ناوی بەرەی ئازادی عێراق و لە ئەنجومەنی نوێنەران مانمان گرتووە.


وتیشی بەرەكەیان سنورە حیزبی و تایەفیەكان دەبڕیت و دەبێت سەرجەم گەندەڵكاران كۆتاییان پێ بهێنرێت.


وتیشی: بەشداری كردنی ئەو وەك پەرلەمانتارێكی كورد بەڵگەیەكە بۆ ئەوەی كوردیش پشتیوانی حكومەتی تەكنۆكراتە و نەهێشتنی گەندەڵیە.
 

 

a.m


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
بەرێوبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت شەپۆلێكی باران بارین تا ئیوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و دەشلێت رێژەی باران بارین 860 ملم تێپەڕاندوە.
دارا حەسەن بەریوبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند" بەهۆی ئەو شەپۆلەی لە دەریایی ناوەڕاستەوە ڕوی لە هەرێم كردوە شەپۆلێكی باران بارین تا ئیوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت   ".


دارا حەسەن وتیشی" رێژەی باران بارین تائیستا 860 ملیمی تێپەڕاندوە  ".


بەریوبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین زیادی كردوە .