لەمیانی یارییەكانی گەڕی (34) خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (3 – 0) لە یانەی چێڵسی بردەوە".
سێ گۆڵەكەی یانەی مانچستەر سیتی یاریزان (سێرجیۆ ئەگوێرۆ) تۆماریكرد و یانەكەی كردە خاوەنی سێ خاڵی گرینگ ، هێندەی دیكە برینەكانی یانەی چێڵسی قوڵتركرد".
مان سیتی بە كۆكردنەوەی (60) خاڵ و بەهەبوونی یارییەكی دواخراو پلەی سێیەمی گرتووە و بە (12) خاڵ لەدوای یانەی لیستەر سیتی پێشەنگ دێت".
هەرچی یانەی چێڵسییە بە كۆكردنەوەی (44) خاڵ پلەی (10) ریزبەندی گرتووە و ئومێدی گەیشتن بە خولە ئەوروپییەكان لە وەرزی داهاتوو زۆر لاوازبووە".
رێكان عزیز
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەکرێت ئەمرێکا بڕێک لە پارەیەی بۆ شەڕی دژی داعش تەرخانکراوە بدرێت بە حکومەتی هەرێم لەبەر ئەوەی هیچ لایانێک وەک و ئەم هەرێمە بەرەنگاریان نەبۆتەوە.
قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ڕایگەیاند "خراپی دۆخی ئابووری بووەتە هەڕەشەیەک لەسەر هەرێمی کوردستان و بەرەکانی شەڕی داعش لە مەترسیدایە، پێویستە هاوپەیمانان لەسەرتاسەری جیهاندا لەو ڕاستیە تێبگەن و دەستبەجێ هاوکاری ڕاستەوخۆیان پێبگەیەنن ."
لەبەر ئەم هۆکارە، قوباد تاڵەبانی داوای کرد بەشێک لەو هاوکاریانەی ئەمریکا کە بۆ شەڕی دژی داعش تەرخانیکردووە بیداتە حکومەتی هەرێم.
هەروەها ناوبراو ئاشکرایکردووە کە "ئەمریکا و وڵاتانی نێودەوڵەتی پارەیان هەیە و هیچ لایەنێکیش وەکو ئێمە لەسەر زەوی شەڕی داعش ناکات کەواتە شتێکی دروستە لەدوای ڕەزامەندی کۆنگرێس سود لە هاوکاریەکانی شەڕی داعش ببینین ."
ڕێبین عەلی
لەمیانی یارییەكانی گەڕی (33) خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامێكی گەورە تۆماركرد و بە ئەنجامی (5 – 1) لە یانەی خیتافی بردەوە".
پێنج گۆڵەكەی ریال مەدرید یاریزانان (كەریم بنزیمە وئیسكۆ و گاریس بێل و خامێس رۆدریگێز و كریستیانۆ رۆناڵدۆ) تۆماریانكرد ، گۆڵەكەی خیتافی یاریزان (سارابیا) تۆماریكرد".
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی كاتی سەركەوت بۆ پلەی دووەم و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ بۆ یەك خاڵ كەمكردەوە لەچاوەروانی یارییەكەی ئەمرۆی یانە كەتەلۆنییەكەیە".
رێكان عزیز
كوردیوـ هەولێر
شەوی رابردوو لە گەڕكێكی شاری هەولێر پیاوێك دەكوژرێت و پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەو كەسە بە چەقۆ كوژراوەو شایەتحاڵەكانیش ئاماژە بۆئەوە دەكەن پیاوەكە لەلایەن ژنێكەوە كوژراوە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە"شەوی رابردوو كەسێك بەناوی (ه.ا.م) لەدایكبووی ساڵی و تەمەنی نزیكەی 32 ساڵ دەبێت و كوژراوەو تەرمەكەی لە گەڕەكی ئازادی نوێ لە نزیك وەزارەتی پێشمەرگە دۆزراوەتەوە و شوێنی چەند چەقۆیەكیش بە جەستەیەوە دیارە
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندوە" هۆكاری كوشتنەكەی دیار نیەو تائێستاش ئەو كەسەی كە ئەو كارەی ئەنجامداوەو دەستگیر نەكراوەو بۆئەو مەبەستەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان كردوەتەوە"
بەپێی زانیارییەكانیش لە ئێستادا تەرمی كوژراوەكە لە پزیشكی دادی هەولێرەو بەپێی لێدوانی ئەو كەسانەش كە لە نزیك ڕووداوەكە بوون ئەو كەسەی كارەكەی ئەنجامداوە ژن بووەو بەچەقۆ كەسەكەی كوشتوە.
أ.س
ڕێکخراوەکانى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئاشکرایدەکات، ئەم هەفتەیە موچەى دوو مانگى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوەکانى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئاشکرایکردووە، شاندێکى ڕێکخراوەکە سەردانى محمد هاودیانى وەزیری کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیان کردووە و گفتوگۆیان لەسەر ژیان و گوزەرانى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، موچەى خاوەن پێداویستى تایبەت دەستکارى ناکرێت و ئەم هەفتەیە موچەى دوو مانگیان پێ دەدرێت.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، عومەر جەبار ساڵح سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان جەختى کردۆتەوە لەوەى، لیژنەى پزیشکى پشکنین بۆ کورتەباڵا نەکات، چونکە کورتەباڵا دیارە و پشکنینی ناوێت.
ڕێبین عەلی
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، رایدەگەیەنێت: وەفدێك بە بەشداری سەرجەم حزبەكان دەنێرینە بەغداو لەبارەی هاوبەشی كورد لە حكومەتی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ بەپرسانی بەغدا دەكەین.
فازڵ میرانی، بە رۆژنامەنووسانی، راگەیاند: بەزووترین كات شاندێك دەچێتە بەغداو گفتوگۆ لەبارەی هاوبەشی كورد لە عێراقدا دەكات.
وتیشی: لە كۆتاییدا باسی ئەوەش دەكەین یان شەریك دەبین، یان ریفراندۆم دەكەینو باسی پێكەوەژیانێكی دیكە دەكەین لەگەڵ عێراق.
لەبارەی ئەندامانی وەفدەكەش، وتی: كۆبوونەوەیەكی دیكە دەكەینو وەفدەكە پێكدێنین.
سەبارەت بە بەشداری گۆڕان لەو وەفدە، میرانی، وتی: حەزدەكەین برادەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لەنێو وەفدەكە بنو ئەوانیش خەڵكی ئەو وڵاتەن.
لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، رایگەیاند: سەرجەم لایەنەكان كۆكین لەسەر ئەنجامدانی، لەسەر كاتەكەشی كۆبوونەوەیەكی دیكە دەكەینو رێكدەكەوین.
دوێنێ شەممە 16 ی نیسانی 2016، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیو پارتی لە پیرمام كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكەش، رایانگەیاند: سەرلەنوێ دانوستاندنێكی نوێ بەپێی پڕۆژەیەكی پەسەندكراوی هەموو لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ بەغدا دەكەنەوە.
ڕێبین عەلی
لەدوای ئەوەی بۆچەندین جار توێژینەوە لەبارەی هەنارەوە ئەنجامدرا، ئەمجارەیان توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئەوەی دەرخستووە كە خواردنەوەی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی ئاسانی هاتوچۆی خوێن لەنێو مولولەكانی خوێندا.
لەلایەن خۆیەوە یەكێك لەپزیشكانی تایبەتی بواری قەڵەوی مرۆڤ لەووڵاتی كوەیت ئاماژەی بەوەداوە، تاقیكردنەوەكەی زانكۆی (كالیفۆرنیا) ی ئەمریكا لەسەر شەربەتی هەنار، لەدوای ئەوەوە بووە كە زۆرێك لەهاوڵاتیانی ئەمریكی بەدەست نەخۆشییەكانی خوێنەوە ناڵاندوویانە.
جێگەی باس كردنە ئەو توێژینەوەیەی كەلەسەر هەنار ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستووە كە هەنار مادەكانی (ڤیتۆل و تانین و ئەنساسیاین) ی تێدایە كەهاریكارو یارمەتی دەری فراوانكردنی خوێن بەرەكانە، ئەمە سەرەڕای كردنە دەرەوەی ئەو مادانەی كەزیان بە خوێن دەگەیەنن.
ئـ . كـ
لەدوای بەشداریکردنی شاندی بازرگانی سلێمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران بازرگانانی سلێمانی بەبڕی 12 ملێۆن دۆلار گرێبەست ئەنجام دەدەن.
ئومێد تۆفیق خاوەنی کارگەی تەبەدۆر و بەرهەمی سەرەتای دەبەی ئاو ڕایگەیاند" لەم پێشانگایەدا ئێمە توانیمان کاربکەین لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئێران کە لەو پێشانگایەدا بەرهەمەکانیان نمایشکردبوو وە گرێبەستی سەرەتایمان لەگەڵیاندا ئەنجامداوە کە بە 2 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت کە بەم زوانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"
یەکێکی تر لەو بازرگانانە بەناوی تەها تۆفیق خاوەنی کۆمپانیای کمیت و وەبەرهێنان لە قیر و ئەساسی ڕۆن ڕایگەیاند" ئێمە پێویستمان بە هەشت مادەبوو توانیمان لەم پێشانگایە دەستمان بکەوێت کە بەکاری دەهێنین لە کارەکانماندا وە ڕێکەوتنی سەرەتایمان ئەنجامداوە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ هێنانی ئەو مادانە بۆ کوردستان"
لای خۆشیەوە ئازاد شمقار نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەپێشانگاکەدا ڕایگەیاند" ئەنجامدانی ئەم ڕێکەوتنانە دەستکەوتێکی باشە بۆ بازرگانان کەتوانیویانە لەم پێشانگایەدا سود لەکۆمپانیا ئێرانیەکان وەربگرن بۆ ئەوەی هەموو پێداویستیەکانیان دەستبکەوێت"
لە دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران لەتاران ٩٠٠ کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداریان کردووە کە 541 کۆمپانیاش بیانیە.
بەهۆی بڕیاری داخستنی بەشی (social work) (كاری كۆمەڵایەتی) كە بەشێكە سەر بە كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدینەو لەلایەن راگرایەتی زانكۆوە بڕیاری داخستنی لەسەر دراوە، بڕیارە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرێوەبچێت .
ئەمرۆ یەك شەممە كاتژمێر 9:30 لەبەردەم كۆلێژی ئەدەبیات بۆ بەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین خۆپیشاندانێك لەلایەن مامۆستایان و ستاف و قوتابیانی قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم ئەنجام دەدرێت.
پێشتر كوردیو بڵاوی كردەوە: بەبڕیارێكی راگرایەتی كۆلێژی ئەدەبیاتی سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر بڕیارە یەكێك لەبەشە هەرە دیارەكانی ئەو كۆلێژە دابخرێت و بەو هۆیەوەش رۆژی یەك شەممە قوتابیان و مامۆستایانی بەشەكە دژی بڕیارەكە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن .
بەپێی زانیاریەكانی كوردیو لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆكان بڕیار دراوە بەوەی بەشی (social work) كاری كۆمەڵایەتی دابخرێت و داواكردنەكەش لەسەر پێشنیاری راگرایەتی كۆلێژی ئەدەبیات بووە .
سەرچاوەیەكیش لەبەشی كاری كۆمەڵایەتی بۆ كوردیو ووتی: بەشی كاری كۆمەڵایەتی یەكێكە لە بەشە هەرە زیندوو دیارەكانی كۆلێژەكەو لەلایەن پسپۆرانی وڵاتی سویدەوە داڕێژراوەو رێكخراوەو چاوی زۆری لەسەر بەهۆی ئەوەی خوێندن لەبەشەكە بە زمانی ئینگلیزیەو داهاتوویەكی گەشبیندار بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشەكە هەیەو پشت بە حكومەت و وەزارەتەكان نابەستن بۆ دامەزراندن بەڵكو زیاتر لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كاردەكەن .
لەبارەی چارەنوسی قوتابیەكانیشەوە دوو ئەگەر هەیە یان قوتابیانی قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم دەخرێنە سەر بەشی كۆمەڵناسی ، یانیش ئەمساڵ تەواو دەكرێت و چیتر قوتابیان وەرناگیرێن و قوتابیانی قۆناغی یەكەمیش چارەنوسیان دیار نیە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت پێشنیاریتریش بخرێتە پێشەوە .
جێی باسە كۆلێژی ئەدەبیات سەر بە زانكۆی سەڵاحەدینەو لە هەشت بەش پێكدێت كەبریتین لە ( بەشی كۆمەڵناسی ،بەشی جوگرافیا، بەشی مێژوو، بەشی شوێنەوار، بەشێ راگەیاندن، بەشی فەلسەفە، بەشی كاری كۆمەڵایەتی، بەشی دەروونزانی ).
لەكۆلێژی ئەدەبیاتدا ساڵی خوێندنی 2014-2015 ژمارەی قوتابیان (2913) قوتابی بوون.
ڕێبین عەلی
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما، ئاماژەی بەوە كرد كە بەدرێژایی سەرۆكایەتی خراپترین هەڵە كە كردبێتی پلان دانەنان بووە بۆ قۆناغی دوای رووخاندنی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیا.
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فۆكسی ئەمریكی، سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما لە ساڵی 2008ەوە تا ئێستا بۆ یەكەمجار باسی لە كاری پێشینەیی وهاندانەكانی سیاسەتی دەرەوەی قۆناغی سەرۆكایەتیەكەی كرد، هاوكات دەستێوەردانەكەی ساڵی 2011ی لیبیای بە خراپترین كاری سەردەمی سەرۆكایەتیی ناوبرد و گوتی: "ئەگەر لە لیبیادا لە پاش (رووخانی قەزافی) پلانی ئەمڕۆ دابنرایە شكستخواردوو نەدەبوو".
ئۆباما، باسی لەوەش كرد كە پاش دەستوەردانەكەی لیبیا دەیانتوانی كاری زیاتر بكەن، بەمەش ئۆباما دانی نا بەوەی كە ئامادەكاریان نەكردوە بۆ دوای قەزافی.
مانگی رابردوو، لە گۆڤاری ئەتڵانتیك چاوپێكەوتنێكی تایبەتی ئۆباما بڵاوكرایەوە كە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە لیبیا خستبووە روو و تیایدا چەند سەركردەیەكی یەكێتی ئەورووپای بە "سەرقاڵ كردن" تۆمەتبار كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو وڵاتانەش دەستیان هەبووە لە سەرهەڵدانی گرژییەكانی لیبیادا.
دوای لێدوانەكانی ئۆباما سەبارەت بە سەرهەڵدانی گرژیی لە لیبیادا كە پاش ئۆپەراسیۆنەكەی سەر ئەو وڵاتە سەری هەڵدا، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی نێد پرایس، روونكردنەوەی بۆ لێدوانەكانی ئۆباما دا كە تیایدا سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دێڤید كامیرۆن و سەركۆماری ئەو كاتەی فەڕەنسا نیكۆلا ساركۆزی كردبووە ئامانج، ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەردوو وڵاتەكە هاوپەیمانی بەهێزی ئەمریكان.
لە كاتێكدا ناسەقامگیری لیبیا دوای رووخانی قەزافی هێشتا درێژەی هەیە، رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەسەڵاتی خۆی بەسەر چەند ناوچەیەكی دیاری كراوی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
ئۆباما لە چاوپێكەوتنەكەیدا باسی لەوەش كردووە كە گەورەترین دەستكەوت و سەركەوتنی لە سەردەمی سەرۆكایەتییەكەیدا، رزگاركردنی ئابووری وڵات بووە لە قەیرانە گەورەكەی ساڵی 2008دا.
سەرۆكی ئەمریكا ئۆباما، ئەوەشی خستۆتەروو خۆشترین رۆژی سەرۆكایەتییەكەی ئەو رۆژەبوو كە یاسای چاودێری تەندروستی تیایدا پەسەند كراوە كە بە "Obamacare" ناسراوە.
هەروەها سەبارەت بە ناخۆشترین رۆژی لە سەردەمی سەرۆكایەتیدا ئۆباما رایگەیاندووە "ناخۆشترین رۆژ، ئەو رۆژەبوو كە پاش كۆمەڵكوژیەكەی قوتابخانەی ساندی هۆكی سەرەتایی، سەردانی ناوچەكەی كردووە".
ڕێبین عەلی
ئەو ژن و پیاوانەی لە جەنگی ناوخۆی سووریادا بەهۆی پێكدادانەكان و هێرشە ئاسمانییەكانەوە هاوسەرەكانیان لەدەستداوە، بەمەبەستی درووستكردنی ژیانێكی نوێ لە توركیا پەنایان بۆ ئەو وڵاتە بردووە، رۆڵی دایك و هاوكات رۆڵی باوكیش بۆ منداڵەكانیان دەبینن.
ژمارەیەك لە ''بێوەژنانی جەنگ'' كە لە شارۆچكەی رەیهانڵی سەربە پاریزگای هاتای گیرساونەتەوە و لەپێناو منداڵە بێكەس و هەتیوەكانیاندا هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدەن، گوزەرانیان لە رێگەی ئەنجامدانی كاری رۆژانەوە دابین دەكەن.
یەكێك لەو ژنانە ناوی ئایشێ جاسمە و تەمەنی ٣٩ ساڵە، ئەو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی بەرمیلی لە سووریا، هاوسەرەكەی لەدەستداوە، لە لێدوانێكدا بۆ ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە كرد كە لەدوای لەدەستدانی هاوسەرەكەیەوە، خوشكەكەشی لەدەستداوە و چوار ساڵ و نیو بەر لەئێستا پەنایان هێناوەتە بەر توركیا و لە شارۆچكەی رەیهانڵی گیرساونەتەوە.
ئایشێ وتی: ''هاوسەرەكەم لەسەرەتای شەڕی ناوخۆدا لەدەستدا. ژمارەیەكی زۆری دیكە لە كەسوكارمان لە رووداوە هاوشێوەكاندا گیانیان سپارد. ئێستا منداڵەكەی خۆم و ئەوەی خوشكەكەشم بەخێو دەكەم''.
هاوكات موهەنەد ئەحمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ كە یەكێكە لەو كەسانەی هاوسەرەكەی چوار ساڵ لەمەوبەر لە رووداوێكی هاوشێوەی ئەوەی هاوسەرەكەی ئایشێدا گیانی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوە كرد كە هێشتا بە دۆخەكە رانەهاتووە.
موهەنەد باسی لەوە كرد كە پێنج منداڵی هەیە و لەدوای مردنی دایكییانەوە بووەتە دایك و باوكیش بۆیان و گوتی: ''لەسەرەتای شەڕی ناوخۆی سووریادا بووینە ئامانجی بۆمبەكانی بەرمیلی، من و منداڵەكانم رزگارمان بوو، بەڵام هاوسەرەكەم بە سەختی بریندار بوو. لەبەر ئەوەی كە چارەسەری پێویستی پزیشكیی بۆ نەكرا، گیانی لەدەستدا''.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەش و هەوای ئەمڕۆ یەكشەمەی ڕاگەیاند كە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا.
كوردیو – هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە (17 ی نیسان) بڕیارە مووچەی مانگی سێی هێزی ئامادەی هەولێر دابەش بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، ئەمڕۆ یەكشەممە (17 ی نیسان) مووچەی هێزی ئامادەی هەولێر بۆ مانگی دابەش دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەسەرجەم ئەندامانی ئەو هێزە كراوە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
ئەمەو هەر ئەمڕۆ بڕیارە مووچەی مانگی سێی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت.
هاوكات تاكو ئێستاش حكومەت خشتەی وەزارەتەكانی تری بۆ دابەشكردنی مووچە ئاشكرا نەكردووە.
ئـ . كـ