static

static (19)

شەممە, 19 ئازار 2016 11:32

ئەمرۆ لە مێژوودا

نووسراوە لەلایەن:
1/5 ---- / ڕۆژی كرێكارانی جیهان. 1218 / لەدایك بوونی (رۆدۆلفی یەكەم) ئیمپراتۆری (رۆمانی). 1225 / لەدایك بوونی (جان دی جوانفێل) مێژوونووسی (فەرەنسی). 1539 / كۆچی دوایی (ئیلیزابێل) شاژنی (ئیسپانیا). 1544 / پاشاكانی (ئەوروپا) دانیان بەدەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی (عوسمانی) دانا، ئەوەش پاش جەنگێكی (20) ساڵەو گرتنی ووڵاتی (مەجەر) هات. 1672 / لەدایك بوونی (جۆزیف ئەدیسۆن) شاعیرو سیاسەتمەداری (ئینگلیزی). 1707 / راگەیاندنی یەكێتی نێوان (ئینگڵتەرا و ئوسكوتلەندا). 1758 / لەدایك بوونی (كامیهامیهای یەكەم) پاشای (هاوای). 1769 / هێزەكانی (ڕووسیا) گەمارۆی قەڵای (خۆتین) یان دا كە دەكەوێتە سەر ڕووباری (دنیسنز)، هەروەها دەكاتە دەروازەی سەرەكی بۆ نێو خاكی (پۆڵۆنیا) كە لە ژێر دەستی (عوسمانی) یەكان بوو. 1769 / لەدایك بوونی (ئارسەر وێلزلی) سەرۆك وەزیرانی (بەریتانیا). 1819 / لەدایك بوونی (پەترۆس بوستانی) ئەدیب و مێژوونووسی (لوبنان) ی. 1840 / دەرچوونی یەكەم پولی (پۆستە) لە (بەریتانیا) لەسەردەمی شاژنی (ئینگلیزی) (ڤیكتۆریا)، پولەكە ڕەنگی رەش بوو نرخەكەشی بریتی بوو لەتەنها یەك (بنس) ، هەروەها دووەم پولی پۆستە لە جیهان لە ووڵاتی (بەرازیل) دەرچوو. 1841 / كردنەوەی خانەی بڵاوكردنەوەی نەتەوەیی لە شاری (لەندەن). 1852 / لەدایك بوونی (سانتیاگۆ رامۆن ئای كاخال) پزیشكی كۆن و بەناوبانگی (ئیسپانی). 1873 / كۆچی دوایی (دێڤید لیفینگستۆن) دۆزەرەوەی (ئوسكوتلەندی). 1883 / كۆچی دوایی (پەترۆس بوستانی) ئەدیبی (لوبنانی). 1886 / ڕاپەڕینی كرێكارانی (شیكاگۆ)، بەمەش ئەو ڕۆژە بووە ڕۆژی جیهانی كرێكاران. 1895 / لەدایك بوونی نووسەر (شێخ ئەمین خەولی). 1896 / لەدایك بوونی (مارك وین كلارك) سەركردەی سەربازی (ئەمریكی). 1899 / دەرچوونی گۆڤاری (العائلە) لە (میسر) . 1900 / سوڵتان (عەبدولحەمیدی دووەم) ی سوڵتانی (عوسمانی) بڕیاری دروست كردنی هێڵی شەمەندەفەری دا لە خاكی (حیجاز) بۆ زیاتر خزمەت كردنی (حاجیان) ی ماڵی خوا، شایانی باسە ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی (9) ساڵ كاری تێدا كرا، بەڵام بە هۆی هاتنە پێشەوەی شۆڕشی عەرەبی پڕۆژكەش لەكار كەوت. 1900 / لەدایك بوونی سەرۆكی كۆماری (مەهاباد) پێشەوا (قازی موحەمەد) لە شاری (مەهاباد). 1904 / كۆچی دوایی (ئەنتۆنین دیڤۆرجاك) مۆسیقاری (چیك) ی. 1907 / (ساكیشی تۆیۆدا) زانای (ژاپۆن) ی توانی ئامێری رستن و چنین دابهێنێت. 1909 / لەدایك بوونی (یانیس ریتسۆس) شاعیری (یۆنان) ی. 1909 / دەرچوونی گۆڤاری (پرەسیس) ی تایبەت بەئافرەتان لە شاری (مەنسورە) ی (میسری) لەلایەن (فتنەت هانم). 1912 / لەدایك بوونی (مەحمود شكۆكۆ) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی. 1917 / (بەلفۆر) ی وەزیری دەرەوەی (بەریتانیا) دامەزراندنی دەوڵەتێكی (جوولەكە) نشینی لەخاكی (فەڵەستین) راگەیاند. 1919 / (بەریتانیا) بەشێوەیەكی فەرمی بەڵێنی (بەلفۆر) ی ڕاگەیاند كە ئاماژە بە دروست كردنی دەوڵەتێكی (جولەكە) نشین دەدات لە (فەڵەستین). 1920 / (شەریف پاشا) سكاڵایەك و دوو نەخشەی (كوردستان) ئاڕاستەی كۆنگرەی ئاشتی كرد لەشاری (پاریس). 1921 / ئازاد كردنی (عەبدولعەزیز پعالیبی) تێكۆشەری (تونس) ی لەلایەن دەسەڵاتدارێتی (فەرەنسی)، ناوبراو بۆ ماوەی (10) مانگ دەستگیركرا. 1925 / (بەریتانیا) هەرێمی (قوبرس) ی داگیركرد. 1935 / (ساڵح زەكی ساحێب قران) بووە پارێزگای (سلێمانی). 1937 / لەدایك بوونی هونەرمەندی (كورد) (یەڵماز گۆنای). 1941 / لەكاتی جەنگی جیهانی دووەم، هێزەكانی (ئەڵمانیا) پەلامارێكی تووندی شاری (تەبەرق) ی (لیبیا) یاندا. 1945 / (كۆمەڵەی زانستی و هاریكاری كوردان) لە (كوردستان) ی باكوور لەلایەن (نووری دەرسیمی) و (ڕەوشەن بەدرخان) ەوە دامەزرا. 1945 / خۆكوشتنی (جۆزیف گۆبڵز) ئەندازیاری پروپاگەندەكانی (نازی) یەكان لە (ئەڵمانیا)، دوو ڕۆژ لە دوای خۆكوشتنی (هێتلەر). 1946 / دامەزراندنی پارتی (بەرە) لە (لیبیا) بەسەرۆكایەتی (سالم مونتەسیف)، ئەم پارتە لەو كەسانە پێكهاتبوون كە هاریكاری هێزەكانی (ئیتاڵیا) یان دەكرد. 1947 / لەدایك بوونی (خەلیل ئیسماعیل) ئەكتەری سینەمایی (كوەیت) ی. 1948 / ڕاگەیاندنی كۆماری (كۆریای باكوور)، (كیم ئێل سۆنگ) بووە سەرۆك، ئەو كاتە ژمارەی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە نزیكەی (22) ملیۆن كەس بوو. 1950 / لەدایك بوونی (جۆرج قەرداحی) راگەیاندنكاری (لوبنان) ی. 1951 / خۆماڵی كردنی پاڵێوگاكانی نەوتی (ئێران). 1952 / بڕیاردرا (شەقڵاوە) بكرێتە (قەزا). 1959 / بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكاران (عەبدولكەریم قاسم) لە هۆڵی (شەعب) ووتارێكی خوێندەوەو هەرەشەی لە حیزبی شیوعی (عێراق) ی كرد. 1959 / بڵاو بوونەوەی ڕۆژنامەی (ئازادی) لە شاری (كەركوك). 1959 / (جەواهێر لال نەهرۆ) ی سەرۆكی(هیندستان)گەورەترین پردی لە جیهاندا كردەوە. 1960 / كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی سیخووری (ئەمریكی) لە جۆری (2U) لە خاكەكانی (سۆڤیەت) ئەمەش سەرەتای دروست بوونی تەنگژەكانی نێوان هەردوولابوو. 1963 / (ئیریانی ڕۆژئاوا) ناوی گۆڕا بۆ (گینیا). 1969 / لەدایك بوونی (فاتیمە حوسنی) ئەكتەری سینەمایی (ئیمارات) ی. 1975 / بڵاوبوونەوەی یەكەمین ژمارەی گۆڤاری (ئەستێرە) لە شاری (بەغدا) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری (كورد) . 1975 / كردنەوەی فرۆكەخانەی دەریایی (ناگاساكی) دەریایی لەووڵاتی (ژپۆن)، ئەوەش یەكەم فرۆكەخانەی دەریایی بوو كەكرایەوە. 1978 / كۆچی دوایی (ئارام خاچاتۆریان) مۆسیقاری (ئەرمینی). 1983 / شەری براكوژی لە نێوان (یەكێتی و پاسۆك) لە چیای (قەندیل). 1987 / كیمیاباران كردنی چەند گوندێكی شاری (دهۆك) لەلایەن ڕژێمی (بەعس). 1990 / كۆچی دوایی ئەدیب و ڕۆژنامە نووسی بەناوبانگی (كورد) ی (ئەرمەن) (حاجی جوندی)، لە شاری (یەریڤان). 1992 / یەكگرتنی (ئاڵای شۆڕش) و (پارتی زەحمەت كێشانی كوردستان). 1994 / هەڵگیرسانی شەڕی ناوەخۆ لە هەرێمی (كوردستان) لەلایەن (یەكێتی) و (پارتی) لە شاری (قەڵادزێ‌). 1994 / گیان لە دەست دانی شوفێری (فۆرمەلا یەكی) (بەرازیلی) (ئیرتۆن سینا) لە میانەی پێشبڕكێیەك لە شاری (سان مارینۆ). 2004 / هەریەكە لەووڵاتەكانی (لیتوانیا و قوبروس و سلۆڤینیا و سلۆڤاكیا و ئیستۆنیا و چیك و لاتیڤیا و پۆڵەندا و ماڵتا) بوونە ئەندامی (یەكێتی ئەوروپا). 2004 / ڕۆژنامەی (دەیلی میرۆر) ئاشكرای كرد كە هێزەكانی (بەریتانیا) وەكو هێزەكانی (ئەمریكا) كاری ناڕەوایان دژ بە گیراوە (عێراق) یەكان ئەنجام داوە. 2004 / (سابیر موراد نیازۆڤ) ی سەرۆكی (توركمانستان) بڕیاری ڕاگرتنی دروست كردنی مزگەوتی لە ووڵاتدا بە بیانووی ئەوەی مزگەوت لە ووڵاتدا زۆرە. 2005 / حكومەتی (سوریا) لە دوای پچرانی پەیوەندییەكانی بۆ ماوەی نزیكەی (35) ساڵ دووبارە پەیوەندییە دیبلۆماتییەكانی لەگەڵ حكومەتی (عێراق) ی دەست پێكردەوە. 2008 / كۆچی دوایی (فیلیپ فۆن بۆسلاگەر) سەركردەی سەربازی (ئەڵمانی). 2014 / دادگای دەستووری (تایلاند) بڕیاری دوورخستنەوەی (یەنگلاك شیناواترا) ی سەرۆك وەزیرانی دەركرد بەتۆمەتی بەكارهێنانی دەسەڵات بەخراپی. 2014 / هاوڵاتیانی (ئوسكوتلەندا) دەنگیاندا لەپێناو مانەوە لەچوارچێوەی ووڵاتی (بەریتانیا).
شەممە, 23 نیسان 2016 13:17

الكسا

نووسراوە لەلایەن:
سێ شەممە, 29 ئازار 2016 13:21

پەخشی ڕاستەوخۆی سپێدە تی ڤی

نووسراوە لەلایەن:
چوار شەممە, 06 نیسان 2016 13:13

رێكڵام

نووسراوە لەلایەن:

بۆ رێكلام كردن پەیوەندی بكەن بە ژمارەی مۆبایلی (07504632732)..

یانیش پەیوەندی بكە بە فەیسبوكی 

https://www.facebook.com/KurdiuHawal/

 

هەینی, 04 ئازار 2016 23:29

بەشەكان

نووسراوە لەلایەن:

         

شەممە, 26 ئازار 2016 15:51

كەش و هەوا

نووسراوە لەلایەن:

 

 

هەولێر

 

 

سلێمانی

 

 

 

كەركوك

 

 

دهۆك

 
شەممە, 26 ئازار 2016 13:31

jgfjf

نووسراوە لەلایەن:
چوار شەممە, 16 ئازار 2016 23:02

ميدياكان

نووسراوە لەلایەن:

                 

                 

                 

 

هەینی, 26 شوبات 2016 18:17

ئێمە

نووسراوە لەلایەن:

كوردیو، رۆژنامەیەكی رۆژانەی ئۆنلاینی كوردیە ، بەردەوام بەرهەمەكانی بە زمانی (كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و توركی) به تێكست، فۆتۆ، دەنگ و ڤیدیۆ بڵاودەكاتەوە.

كوردیو بۆ گەیاندنی رووی راستی رووداو و پێشهاته سیاسیەكان 24 كاتژمێر له رۆژێكدا و 7 رۆژ لەهەفتەیەكدا و 30 رۆژ لە مانگێكدا لە خزمەتی خوێنەر و بێنەرانیدایە، هەروەها لە كوردیو ئاشنای هەواڵی ئابووری، كۆمەڵایەتی، هونەری، وەرزشی، تەكنۆلۆژی دەبیت ، بواریش هەیە بۆ بەشداریكردن لە سەرنج بۆ ناوەرۆكی هەواڵەكان ئەمەش لە رێگەی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك.

كوردیو لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان و چەند شارێكی عێراق پەیامنێری هەیە ، هەروەها لە شارەكانی (سلێمانی و دهۆك) نووسینگەی هەیە.

كوردیو دروشمی راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندنە و ئەمەش لە روانگەی پابەندبوونە به بنەما سەرەكییەكانی ئەخلاقی رۆژنامەوانیە.

كوردیو لە لە بەرواری 14/9/1999 لەشاری هەولێر هاتۆتە دامەزراندن.

بۆپەیوەندیكردن

65 02 361 0750

پەڕەى 1 لەکۆى 2 پەڕەدا