The Latest

دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ به‌دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری سه‌روو 20 كاتژمێر كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درێت به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش شكستهێنانی پڕۆژه‌یه‌كه‌ راگه‌یاند. له‌ ئێستادا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمان رایده‌گه‌یه‌نێت لەئایندەكی نزیكدا دەست بەدانانی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كرێت بۆ ماڵان. 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو رایده‌گه‌یه‌نێت"وەك قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە كەرەستە و پێداویستیەكانی پرۆژەكە گەیشتە گەنجینەكانمان."

ئه‌ندازیار سالار حسام الدین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى به‌ هه‌ژماری فه‌یسبووكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌"گه‌نجیه‌كى زۆر باش بۆ كه‌ره‌سته‌و پێداویسته‌كانى پێوه‌رى زیره‌ك دابینكراوه‌، كه‌ تیایدا گۆكا ده‌كرێت و دواى گه‌یشتنى قۆناغه‌كانى دیكه‌ى كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانى له‌ئاینده‌كى نزیكدا ده‌ست به‌دانانى پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت.

پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى یه‌كێكه‌ له‌و پرۆژه‌ گه‌ورانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى كاره‌باى داده‌نێت،ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی  له‌باره‌ی پرژه‌یه‌كیتری وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاندبوو كه‌ فه‌شه‌لی هێناوه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با نه‌یتوانیوه‌ له‌ پڕۆژه‌ی دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری هیچ بڕه‌ كاره‌بایه‌كی زیاده‌ بۆ هاوڵاتیان زیاد بكات بكات.

 

ر.ق

قائیمقامیەتی سلێمانی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردنی لە رووداوی نەخوازراو بەهۆی بەفربارینەوە دەكات و قایمقامی شارەكەش داوا لە هاوڵاتیان دەكات، لەكاتی چوونیان بۆ ناوچە شاخاوییەكان، رێوشوێنەكانی سەلامەتی بگرنەبەرو پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆش ببن.
ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان رایگەیاند: بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە روداوەكان بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری قائیمقامیەت بەردەوام لەناو فەرمانگەكەمان ئامادەبونمان دەبێت و سەرجەم تیمەكان كە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی رێگەوبان و شارەوانی و بەرگری شارستانی و هاتوچۆ و تەندروستی پێكهاتوون بڵاوەیان پێكراوە بۆ بەرگرتن لەهەر روداوێكی نەخوازراو و بەهاناوەچونی ئەوكەسانەی توشی روداوی نەخوازراو دەبنەوە بەهۆی گۆڕانی كەش و هەوا.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،لە كاتی بەفربارین و بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش هاووڵاتیان رودەكەنە ناوچە شاخاوی و گەشتیاریەكان كە زۆر جار روبەڕوی گرفت دەبنەوە بۆیە ناچار بە تیمێكی زۆر و ماندبونێكی زیاتر كار بۆ رزگاركردنیان دەكرێت.

  قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی داواكارییەكی ئاڕاستەی هاووڵاتیانكردووە بەوەی، خۆیان لەناوچە مەترسییدارەكان بپارێزن تا ئەو كاتەی كەشوهەوا لە بار دەبێت.

دوای سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران به‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆكی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌له‌مانیش هیچ واده‌یه‌ك نییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ته‌مه‌نا ده‌كات كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كان ده‌دات و سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه‌، هه‌رسێ لایه‌ن ڕێكه‌وتن بكه‌ن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاریبكرێت و كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستپێبكات".

ڕێڤینگ هروری سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیارینه‌كراوه‌".

وه‌كو سه‌رۆكی‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت:"پێویسته‌ پێش دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌رسێ لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمه‌وه‌ ڕێكه‌وتن بكه‌ن".

زیاتر بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی وتی "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه‌، هه‌رسێ لایه‌ن ڕێكه‌وتن بكه‌ن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش دیاریبكرێت و كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌خولی پێنجه‌مدا ده‌ستپێبكات".

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نرخی كارپێكردنی سیم كارتە فرییەكانی بۆ 12 هەزار دینار لە مانگێكدا گرانكرد، لەكاتێكدا بەپێی رێككەوتنی نێوان كۆمپانیاكە و بەشداربووان دەبوایە 6 هەزار دینار بوایە و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌م ئۆفه‌ره‌ به‌رده‌وام بێت، و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كورستانیش دەڵێت”ئەو بابەتە پەیوەندی بە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقەوە هەیە”.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم  راگەیاند، بابەتی گرانبوونی نرخی كارت و بەكارهێنانی سیمكارتی فری پەیوەندی بە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقەوە هەیە، چونكە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەو شوێنە مۆڵەتی وەرگرتووە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی بڵاوبونەوەی هەواڵی گرانكردنی نرخی بەكارهێنانی سیمكارتە فرییەكان ناڕەزایەتی لێكەوتووەتەوە .

وتەبێژی وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندن بۆ (خه‌ڵك) رونیكردەوە، كە ئەو بابەتە پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە نییە”نازانین ئەو ئۆفەرە چۆن راگەیەندراوە و ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە چۆنە، هاوڵاتیانیش دەتوانن بچن سكاڵا تۆمار بكەن و داوای مافی خۆیان بكەن”.

ساڵی رابردوو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ سیمكارتێكی دابەشكرد بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەراندا، كە مانگانە بە 6 هەزار دینار دەتوانن بەكاری بهێنن و ماوەكەی بۆ سێ‌ ساڵە.

 

ر.ق

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەكانیان توانیویانە سێ كەس لە ناوشاری سلێمانی دەستگیربكەن كە هەڵیان كوتاوەتە سەر خەڵك و پارەكانیان لێبردوون و چەندین دزیی جۆراوجۆریشیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئاسایشی سلێمانی ە ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٧ی كانونی دووەمی ٢٠١٩) بڵاویكردووەتەوە "سێ كەس بە ناوەكانی (س.م.ص)، (ا.م.پ) و (ا.ع.ح) بۆ ئیشكردن هاتوونەتە سلێمانی و لێرە یەكیان ناسیوە، دواتر هەستاون بە دزینی كەلوپەلی دوكانەكانی ناو بازاڕ و چەندین دزیشیان ئەنجامداوە و سێ كەسەكە ٤٠ تەنەكە رۆن، ٢٨ تەنەكە شیلەی دروستكردنی شیرینی، مولیدەی كارەبایی ماڵانیان دزیوە"


لەڕاگەیەنراوەكەی ئاسایشدا ئەوەش هاتووە" ئەوسێ كەسە هەڵیان كوتاوەتە سەر خەڵك و بە دار لێیان داون و چەند پارەیان پێبووبێت بە زۆر لێیان وەرگرتوون و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی سێ كەسەكە دەستگیركراون و لە ئێستادا راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە"


ا.س

ئاسایش سێ كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات،  سێ کەسیان ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌كاری  دزییان ئەنجامداوە و هەڵیان کوتاوەتە سەر خەڵک و پارەکانیان لێبردوون.

 راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووه‌ ،هێزه‌كانیان تونیوه‌تی سێ کەس بە ناوەکانی (س.م.ص)، (ا.م.پ) و (ا.ع.ح) بۆ ئیشکردن هاتوونەتە سلێمانی و لێرە یەکیان ناسیوە، دواتر هەستاون بە دزینی کەلوپەلی دوکانەکانی ناو بازاڕ و چەندین دزیشیان ئەنجامداوە"

ئاسایش ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، سێ کەسەکە ٤٠ تەنەکە رۆن، ٢٨ تەنەکە شیلەی دروستکردنی شیرینی، مولیدەی کارەبایی ماڵانیان دزیوە. هاوکات هەڵیان کوتاوەتە سەر خەڵک و بە دار لێیان داون و چەند پارەیان پێبووبێت بە زۆر لێیان وەرگرتوون، بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی سێ کەسەکە دەستگیرکراون و لە ئێستادا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 ن.ش

 10 سودى  پرته‌قاڵی بچوك (الكمكوات) بزانه‌

جۆرێكه له پرتەقاڵی يابانی لە پرتەقال بچوکترە لە ئێستا له بازاره‌كانی كوردستان زۆربووە چه‌ند لێكوڵینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه‌كه‌ ئه‌م سوده‌ گرنگانه‌ی هه‌یه‌:

لێدانی دڵ ڕێک دەکات

بەردى زراو ئەشكێنێت 
بۆ زەخت زۆر باشه

ڕێژەى كۆلیسترۆڵی خوێن دائەبەزێنێت

التهابى ميزڵدان ناهێڵێت

 قەبزى ناهێڵێت

دەمارە خوێنەکانی دڵ خاوێن دەکاتەوە له چەورى

ئەتپارێزێت لە شێرپەنجە

هێز ئه دا به لاشه 
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین C لەخۆدەگرێت

پێویسته‌ جوان بشۆردرێتەوە و دەبێت بە توێکڵەوە بخورێت چونکە بەمشێوەیە سوودی زیاترە ،واباشە ڕۆژی 5 دانە بخورێت.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی

 له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ی ڕابردووى  هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك پارتى دڵنیایى داوه‌ته‌ یه‌كێتیى كه‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پارێزگارى كه‌ركوك له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ دیاریبكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان په‌یوه‌سته‌ به‌ كات و گفتووگۆى زیاتر، بۆیه‌ ده‌بێت یه‌كێتیى له‌وه‌دا هاوكاربێت له‌گه‌ڵ پارتى بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی ئاشكرایان كردوه‌،  هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ سیاسییه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو له‌ نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت، یه‌كێك له‌ماده‌ و بڕگه‌كانى تایبه‌ت بێت به‌ پرسى كه‌ركوك و دانانى پارێزگار، هه‌ردوولاش به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون.

ئه‌و شه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  پارتی و یه‌كێتی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هیچ كاتێكى دیاریكراو دانانێن بۆ دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵكو بڕگه‌و ماده‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كێشه‌كانى كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكرێت،  یه‌كێتى ڕازیبووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك له‌سه‌ره‌تادا ڕاسته‌وخۆ پارێزگار داده‌نرێت، به‌و مه‌رجه‌ى له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه‌كانى كه‌ركوك، ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كارابكرێته‌وه‌، پاشان ده‌ستبكرێت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك و پاشان دانانى پارێزگارى نوێ.

 ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامى لیژنه‌ى دانوستانكارى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: شاندێکی باڵا هه‌یه‌ بەدواداچوون بۆ پرسى کەرکوک و بەغدا ده‌كات، ئه‌م پرسه‌ش ده‌خرێته‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌ى نێوانى پارتى و یه‌كێتیى، پێویسته‌ پرسەکانی کەرکوك و عێراق و هەرێم بەیەکەوە چارەسەر بکرێن، پارتی بۆچوونی وایە کە ئەم پرسانە لەیەك جیابکرێنەوە، یه‌كێتیش پێیوایە ئەم پرسانە ناکرێت لە یەك جیابکرێتەوە.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی بۆ دوا رۆژ ئاشكرا كردوه‌، پرسی پێكهێنانى حكومه‌ت و پرسى كه‌ركوك دوو پرسی جیاوازن، چونكه‌ پرسی کەرکوک پرسێکی گرنگه‌و به‌شێك له‌چاره‌سه‌ره‌كانیش به‌ كاراكردنه‌وه‌ى ئەنجومەنی پارێزگاو دواتر قۆناغى ئاساییكردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى پارێزگاری كه‌ركوك ده‌بێت.

ن.ش 


بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم دواوادەی بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی ئاشكرادەكات و لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا كۆتایی بە كارەكانی فەرمانگەی باری شارستانی دێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنوسیدا كەیفی عومەر بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم رایگەیاند"لەساڵی رابردودا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ١٥٢ هەزار و ٦٨٢پاسپۆرت و سلێمانی ١٢٥ هەزار و ٧٩٢پاسپۆرت و، دهۆكیش ١٢٣ هەزار پاسپۆرتیان بە هاوڵاتیان بەخشیوە."


راشیگەیاند" بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی بەغدا لە١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ كۆتایی بە كارەكانی فەرمانگەی باری شارستانی دێت و ئیتر بوونی نامێنێت، دوا وادەش بۆ بوونی رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (٢٠٢٣)ە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكات، سەردانی فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ دەركردنی كارتی نیشتیمانی.


أ.س

سه‌باره‌ت به‌ و ه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان له‌فه‌رمانبه‌ران وه‌زاره‌تی دارایی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات ،حكومه‌ت هیچ بڕیارێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

 سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌  وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌میدایه‌كی نزیك له‌ یه‌كێتی راگه‌یاندوه‌، تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌كانی خانوبه‌ره‌و هاوسه‌رگیریی و قه‌رزه‌كانی‌ دیكه‌ له‌فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر پێشتریش ڕاگه‌یه‌نرابێت وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشینانه‌ له‌مساڵدا بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ئێستادا هیچ ڕێنمایی و بڕیارێك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌كانی كه‌ پێشتر موچه‌خۆران و هه‌روه‌ها قه‌رزیش كه‌ به‌شێكی‌ هاوڵاتیان لێی‌ سودمه‌ندبون وه‌كو قه‌رزی‌ بازرگانی‌، ده‌بێت پێشوه‌خته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم بڕیار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشینانه‌ ده‌ربكات كه‌ پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ڕاگیرابوو، هه‌ركات حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشینانه‌ی ده‌ركرد له‌فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وا وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ دارایی ڕێنماییه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌.

 ن.ش 

پەڕەى 1 لەکۆى 4710 پەڕەدا