فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا لەلایەن سوپای لیبیاوە لە تەرابلوس خرایە خوارەوە.

ئەمڕۆ سوپای لیبیا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیان لە ناوچەی (عەین زارع) ی سەر بە تەرابلوس خستۆتە خوارەوە.

هاوكات ئەمڕۆش سەرچاوە سەربازییەكانی لیبیا ڕایانگەیاندووە، لە تەرابلوس هەشت سەربازی سوپای نیشتمانی لیبیا لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای توركیادا كوژراون.

 

 

 

یەكێك لە چەكدارەكانی داعش، كە ماوەیەك لەمەوبەر لە شوێنێكی شاراوەی باغۆز لە ئۆپەراسیۆنێكی یەپەگە – قەسەدەدا دەستگیركرا ناوی (دانیال د.) یە، كە بە مەترسیدارترین تیرۆریستی سویسرا ناسراوە.

(دانیال د.) خەڵكی سویسرایەو پۆلیسی ئینتەرپۆل لە هەموو جیهاندا بە دوایدا دەگەڕێت، لەناو چەكدارەكانی داعشدا بە (عەبدولڵا فۆنسۆ ئەل سویسری) ناسراوە، لە مانگی نیسانی (2014) چۆتە سوریاو بەشداری ناو ڕێزی چەكدارەكانی داعش بووە، (دانیال د.) خەڵكی جنێڤی سویسرایەو پێش ئەوەی بێتە ناو چەكدارەكانی داعش لە سویسراش تیرۆریستێكی بەناوبانگ بووە.

ئەو تیرۆریستە بە ناسنامەیەكی دیكەوە چۆتە توركیاو لەوێ دەستگیر كرابوو، دواتر ئازاد كراو چووە سوریاو چەكدارەكانی داعش، ئەندامەكانی دیكەی ئەو تیمە كە دانیالیشیان لەناودا بوو بریتیبوون لە (كەڤن ز، نیكۆلاس پ.) كە لە كانوونی دووەم، دوای هێرشی تیرۆریستییەكەی ئەسكەندەناڤیا لە هەرێمی فاس لە وڵاتی مەغریب دەستگیركرابوو.

لەمێژبوو ئاسایشی سویسرا بەدوای دانیالەوە بوون و نەیان دەدۆزییەوە، تاوەكو هێزەكانی یەپەگە – قەسەدە لە ناوەڕاستی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ناوچەیەكی نزیك باغۆز لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستیان بەسەر پێگەیەكی داعشدا گرت و دانیال – یشیان لەوێ دەستگیر كرد.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (قەسەدە) لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كۆتایهێنان بە تیرۆر لە هەڵمەتی گەردەلولی جزیرەدا باغۆزی سوریا، كە لەژێر داگیركاری چەكدارەكانی داعشدا بوو، ڕزگاریان كردبوو و كۆتایی بە داعش هێنرا، چەكدارەكانی داعش پاشەكشەیان كردبوو بۆ ناوچەیەك بەناوی بادیەی شامی سەر سنووری عێراق، كە پێی دەوترێت بیابانی سوریا، بۆ كۆتایهێنانی پاشماوەی تیرۆریستەكان لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئەو هەرێمانە زیاتر بوون.

دوێنێ ڕاگەیاندنەكانی سویسرا ڕایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەو ناوچەیە (بادیەی شام) یەكێك لەو چەتانە، كە دەستگیر كراوە چەتەیەكە بەناوی (دانیال د.) پەیامێنرانی ناوداری سویسری كورد پەلداو تیتۆس پلانتەر هەواڵێكیان ئامادە كردووەو لە هەواڵەكەدا بە بەرفراوانی باس لەوە دەكرێت، كە چۆن (دانیال د. سویسری) و چەتەكانی دیكە كاری ڕێكخستنی خۆیان ئەنجامداوەو لە توركیاوە پەڕیونەتەوە بۆ سوریا.

ئێستا سەرنجەكان لەسەر ئەوەن، كە ئاخۆ بەرپرسانی سویسرا داوای (دانیال د.) و ئەندامەكانی دیكەی چەتەكان دەكەنەوە یان نا، كە لە گرتووخانەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن. (دانیال د.) و دوو ئەندامی دیكەی چەكدارەكان ئێستا لە دەست هێزەكانی یەپەگە – قەسەدە دان.

تا ئیستا زیاتر لە (3) هەزار ئەندامی چەكدارەكانی داعش لە ئۆپەراسیۆنەكانی یەپەگە – قەسەدە لە باكوری سوریا دەستگیركراون، نزیكەی هەزار كەسیان خەڵكی وڵاتانی ڕۆژئاوایین و بە گشتیش هەموویان خەڵكی (46) وڵاتن، بەڵام تا ئێستا تەنها فەڕەنسا، ئەندەنوسیا، ڕووسیا، فاس (مەغریب) و سودان داوای هاوڵاتییەكانی خۆیان لە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا كردۆتەوە، كە ڕادەستیان بكەن.

 

ئەمرۆ یەكشەممە لەكۆنفرانسێكی‌ رۆژنامەوانیدا دوو مامۆستا لەزانكۆی‌ ئەمەریكی‌ لە سلێمانی‌ ڕایانگەیاند كە داوای‌ یاساییان دژی‌ سەرۆكی‌ زانكۆكە تۆماركردووە لەبەر ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی بێ ئەزموونە و پێی وایە كە دەتوانێت لە سەرووی هەموو یاسایەك و، بە پێچەوانەی رێنمایی و داوای دەستە گرنگەكانی زانكۆكە كار بكات.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە د. ئالان مومتاز نوری‌ و د. جواناپان ئۆتۆ پۆل ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە ئەوان هەریەكەیان سێ‌ ساڵ ماندوونەناسانە كاریان لەم زانكۆیەدا كردووە، لە پێناوی چارەسەركردنی كێشەكاندا، لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆ، رێوشوێنی ناوخۆیی نەماوە نەیگرینە بەر بەڵام، بە نایاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەستەی مامۆستایانی زانكۆكەدا دەكرد، بۆیە ناچار بووین رۆژی پێنج شەممەی رابوردوو داوای یاسایی لە دژی سەرۆكی زانكۆ بە شەخسی خۆی و لە بریكارەكەی تۆمار بكەین.



لەڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بۆ كێشەكان كراوە كە لە سەروو هەموویانەوە نەبوونی بەشداریی كارای مامۆستا و خوێندكارانە لە جومگە سەرەكییەكانی بڕیارداندا، بەشێوەیەك كە هەیكەلی ئیداریی ئەو زانكۆیەی كە دەبێت پێشەنگ و نموونەی زانكۆی هاوچەرخ بێت لە راستیدا لەو بوارەدا لە دوای زۆربەی هەرە زۆری زانكۆكانی كوردستان و عێراق دێت ئەمەش بۆ خۆی نیشانەی بێ سەرپەرشتیارییان و كەمتەرخەمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئاستی جێبەجێكردنی ئەركی چاودێری كردن و پابەند كردنی زانكۆكە بە یاسا و رێنماییەكانەوەیە.

 

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا: لەرێگەی‌ ئەم هەڵوێستەیانەوە دەیانەوێت ببنە پێشەنگ بۆ گشت ئەوانەی كە كەمتەرخەمیی وەزارەت و، كولتووری باو بەرامبەر پێشێلكاریی كەرتی تایبەت، بێدەنگی كردوون لە ئاستی پێشێلكاریی مافە پیشەییەكانیان، دەمانەوێت ئەوان بزانن كە لە كێشەكانیاندا و لە خەباتی مەدەنی و پیشەییاندا تەنها نین.

 

شارەزایەكی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی رۆژی هەینی رابردوو بە فرۆكەی (F35)سەربازەگەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین بۆردومان كردوە .

باباك تەغافی لە تویتێكدا لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كردوە ، فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی ئیسرائیل لە جۆری (F35)سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین بۆردومان كردوە و شەش پاسداری ئێرانی و ئەندامانی حزب اللە لوبنانی كوژراون .

تەغافی ئەوەشی ئاشكرا كردوە لە بۆردومانەكەدا چەند بنەكەیەكی موشەكی بالسیتی لە جۆری (فەتح -110) وێران كردوە .

لەلایەن خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هێزە چەكدارەكان لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆدیاری كردنی راستی روداوەكە .

جێگەی ئاماژەیە سەربازگەكەی حەشدی شەعبی لەناوچەی ئامرلی بووە كە هێزی (16) حەشدی لێبوە بەیانی رۆژی هەینی لەلایەن فرۆكەی بێ فرۆكەوان بۆردومان كراوە ودواتر فرۆكەكان چارەنوسیان دیار نەماوە . 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت دواكه‌وتنه‌كه‌ به‌ هۆكاری ئیدارییه‌.

به‌راود به‌ مانگه‌كانی ڕابردوو، ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی دواكه‌وتووه‌، له‌نێوان نه‌ناردنی موچه‌ له‌به‌غداوه‌ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ده‌نگۆی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ینێت" هیچ بڕیارێكی سیاسی بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ئارادانیه‌."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بۆ شارپرێسی ڕونكرده‌وه‌"له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، تا ئه‌و له‌و پۆسته‌دا بێت كێشه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستنابێت."

به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ڕێكاره‌ ئیدارییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌، كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ واژۆی وه‌زیری دارایی عێراق.

دوای ئەوەی دەنگۆی پێدانی جەژنانەی بەموچەخۆرانی هەرێم و عێراق بڵاو كرایەوە ، لە ئێستادا رونكردنەوە دەدرێت .
بەگوێرەی زانیاریەكان، تائێستا لەهەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێك نەدراوە كە جەژنانە بەسەر فەرمانبەراندا بۆ جەژنی قوربان دابەشبكات و بۆ دابەشكردنی جەژنانە پێویستی بەبڕیاری تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەو ڕاستەوخۆ لەسەر لیستی موچە كە ئامادەیە دابەشدەكرێت، بەڵام لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی جەژنانە لەبەردەستدا نیی.
ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان ڕایگەیاند: بۆ جەژنی ڕەمەزان بڕیاربوو جەژنانە وەربگرین، بەڵام ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوەو سودمەند نەبوین لەوەرگرتنی، تائێستاش هیچ بڕیارێك بۆ دابەشكردنی جەژنانە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەسەر فەرمانبەراندا نەدراوە.
لەلایەكی تر لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەتۆری هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاند: تائێستا بڕیاری دابەشكردنی جەژنانەو هیچ نوسراوێكمان لەوبارەیەوە لەبەغداوە بەدەستنەگەیشتوە، ئەگەر لەبەغداوە بڕیار بدرێت، دەبێت ئێمەش لەوەرگرتنی سودمەندبین.

 

مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ گردبونەوەیەكیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر ئەنجامدا، تیایدا داوایان كرد مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێندرێن و ساڵانی وانەبێژیان بۆ بەخزمەت هەژمار بكرێت.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی وانەبێژ لە راگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان كرد و وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە داوایانكرد" ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، وەك سەرەتایی ترین مافی خۆیان بەدەم داواكاریەكانیان بچن، چونكە بەوپەڕی دۆخی خراپی ژیانیان بە دڵسۆزی و بەبێ دابڕان بەردەوامن لە ئەركەی پەروەردەیان "

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی وانەبێژ داوا دەكات مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست دابمەزرێندرێن و ساڵانی وانەبێژیان بۆ بە خزمەت هەژمار بكرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردوە" 11 هەزار مامۆستای وانەبێژ و شەش هەزار مامۆستای گرێبەست بەردەوامن لە كاری خۆیان، كە بەهۆی ئەوانەوە توانرا لە قەیرانی دارایی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن بەردەوام بێت و پەكی نەكەوێت.

 


راشیانگەیاندوە" ئەو مامۆستایانە بەهۆی ئەوەی میلاكی هەمیشەیی نین ماف و ئیمتیازاتی مامۆستایان نایانگرێتەوە، لە كاتێكدا وەزارەتی پەروەردە پێویستی بەو ژمارە مامۆستایە هەیە، بۆیە داوا دەكەن ئەو مامۆستایانە بە شێوەی هەمیشەیی دابمەزرێندرێن."

لە درێژەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، لە شوێنی فەلاح مستەفا، لە پۆستی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەستبەكاربوو.

فەلاح مستەفا، لە تویتێكدا نووسیویەتی: "دوای 13 ساڵ لە خزمەتكردن لە فەرمانگەكە، ئەمڕۆ پۆستەكەم رادەستی سەفین دزەیی كرد".
سەفین دزەیی لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەریمی كوردستاندا وتەبێژی حكومەت بوو.

دوای سوێند خواردنی سەرۆك وەزیران و ئەندامانی كابینەی نۆیەم، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لەناو كابینەی نویی حكومەت بەردەوامەو ئەمرۆش پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف لە پۆستەكەیدا دەست بەكاربوو.

بەهۆی نووسینێکی ناو گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم  هاووڵاتیانی سزا داوه‌، داواش ده‌كات گۆرانكاری له‌ گرێبه‌سی فرۆشتی ئۆتۆمبێل بكرێت.

لە راگەیەندراوێکیدا هاتووچۆی هەرێـم داوا له‌ پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات "لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نووسراوە (تەنها بۆماوەی ٦٠ رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت) بنووسن ئەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".

هه‌روه‌ها لە راگەیندراوەکە هاتووە: "ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوكارمەندانەی رۆژی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە كە كرێی سەرسندوقەكانیان وەرنەگرتوە داویان لێ دەكات كە بەزوترین كات سەردانیان بكەن بۆوەرگرتنی هاوكاریەكانیان.

لەئاگادارینامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی / فەرمانگەی سلێمانی رایگەیاندوە" ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەین كە كارمەندی سەر سندوق بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رۆژی 30/9/2018 لە سنوری پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا پاداشتییان وەرنەگرتوە، لە رۆژی دووشەممە 22/7 وە سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكانیان. "

ئاماژەی بەوەشداوە" پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەكێك لەم بەڵگەنامەو كۆپیەكەی لە لابێت وەك : (پاسپۆرت ، كارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عێراقی ، مۆڵەتی شۆفێری ). و هیچ كەسێكیش ناتوانێت لەجێگای كەسێكی ترئەم كرێیە وەربگرێت."

پەڕەى 1 لەکۆى 5072 پەڕەدا