ئەمرۆ یارییەكانی گەری (24)ـی خولی یانە نایابەكانی كوردستان كۆتایی پێهات ، ئەمەش ئەنجامی تەواوی یارییەكانە:

لا يتوفر وصف للصورة.

 

ماڵپەرێكی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆكردن كردووە لەگەڵ یاریزانێكی ئەڵمانی كە لە یانەی مانچستەر سیتی یاری دەكات".

ماڵپەری (le10sport)ـی فەرەنسی ئاشكرای كردووە : "یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆند لەگەڵ یاریزانی ئەڵمانی گۆندوگان واژۆ بكات كە لەریزی یانەی مان سیتی یاری دەكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری تۆنی كروسی ئەڵمانی بێت بۆ ئەمەش دەیەوێت گۆندوگان بكاتە جێگرەوە بەتایبەت لەدوای بێ هیوابوونی لە گواستنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسی".

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە رازی بووە ئەستێرەیەكی خۆی بداتە هەر یانەیەك كە بیەوێت بۆندی لەگەڵ واژۆ بكات بەڵام بۆ ئەمەیان مەرجی خۆی هەیە".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت : " یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتینهۆ بخاتە بازاری گواستنەوەی یاریزانان و دەستبەرداری بێت بەڵام بۆ ئەمەیان ئامادە نییە بە كەمتر لە (100) ملیۆن یۆرۆ بیفر‌وشێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " هەریەكە لە یانەكانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد و چێڵسی دەیانەوێت بۆند لەگەڵ كۆتینهۆ واژۆ بكەن ، بەڵام پێناچێت بەو مەرجەی بەرشلۆنە رازی بن و (100) ملیۆن یۆرۆ بدەنە یانە كەتەلۆنییەكە".

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس لە هاوینی داهاتوو دوو یاریزانی ریال مەدرید دەباتە ریزەكانی".

رۆژنامەی كوریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت هەردوو یاریزان رافائێل ڤاران و ئیسكۆ بگوازێتەوە شاری تۆرینۆ".

سەرچاوەكە دەڵێت : " رۆناڵدۆ داوای لە كارگێری تیپەكەی كردووە یانەی ریال مەدرید رازی بكەن بۆ ئەوەی ئیسكۆی یاریزانی ناوەراست و ڤارانی بەرگریكار بگوازنەوە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم".

 

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌كاتی داخستنی ده‌رگای بازاری گواستنه‌وه‌ی ئاڵوگۆری دراو ، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌جێگیری مایه‌وه‌‌، نرخی دراوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

(100) پاوه‌ن (154) هه‌زار و (250) دینار

(100) یۆرۆ (134) هه‌زار و (500)دینار

(100) دۆلار (120)هه‌زار و (250) دینار

(100)لیره‌ی توركی (21) هه‌زار و (500) دینار

(100) هه‌زار تمه‌نی ئێرانی (9) هه‌زار

 

چێڵسی سەركەوت بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا كاتێك لەسەر یاریگای ستامفۆرد برێدج لە دواین یاری جەولەی 35ی خولەكە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا كاتێك بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ بێڕنلی بەرامبەر بوون".

جیف هیندریك لەخولەكی هەشت گۆڵی یەكەمی بۆ بێرنلی تۆمار كرد،وەڵامی چێڵسی خێرا بوو لەخولەكی 12 لەلایەن نیگۆلۆ كانتی گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، یانەی بلوز بە خێرایی كاری بۆ ئەوە كرد گۆڵی پێشكەوتنیشی لەدوای تەنها دوو خولەكی تر لەلایەن گۆنزالۆ هیگواین تۆمار كرد، یانەی بێرنلیش لەخولەكی 24 لەلایەن ئاشلی بارنس گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، ئەنجامی یارییەكەش تا كۆتایی بەم شێوەیە مایەوەو یانەی چێڵسی بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی سەركەوت و بێرنلیش بە 40 خاڵ پلەی 15می ریزبەندی گرتوە".

 

بزوتنەوەی گۆڕان سێ داواكاری ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و بەرپرسێكی بزوتنەوەكەش ئاشكرای دەكات تا ئێستا پارتی وەڵامی نەداینەتەوە .
چالاك موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: بەنسبەت ئێمەو پارتیەوە، تۆپەكە لەگۆڕەپانی پارتیە، ناشزانین بەنسبەت پارتی و یەكێتیەوە تۆپەكە لەگۆڕەپانی كامیاندایە بۆ واژۆكردنی ڕێكەوتنەكەی نێوانیان.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەدوای گۆڕانكارییەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم، سێ ستونمان ئاراستەی پارتی كردوەو تائێستا وەڵامی نەداوینەتەوە، یەكەم ستون، یەكگرتنی هێزی پێشمەرگە، دوەم، جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەچاكسازیە ئابوری و ئیدارەیەیە كە پێشكەشمانكردوە بخرێتە یەكەم كاری پەرلەمان، سێیەمیش لەبەرامبەر كەمكردنەوەی جێگرەكەی سەرۆكی هەرێم لەپشكی ئێمە، داوای ژمارەیەك پلەو پۆستی دیكەمان كردوە.
چالاكی موهەندیس ئەوەشی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، هیوادارین  لەسەرەتای مانگی 5ی ئەمساڵ لایەنەكان بگەنە ڕێكەوتن و حكومەتی نوێ پێكبهێندرێت.
میدیای‌ پارتی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، چوار موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شناكرێت، به‌ڵكو 20 ڕۆژ جارێك موچه‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت و مانگانه‌ش 10 ڕۆژ پێشده‌خرێت.
 

دوای ئه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق ڕایگه‌یاند، خه‌رجكردنی موچه‌ی چوار مانگی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگه‌كانی (1، 2، 3و 4)ی ئه‌مساڵ كه‌ بڕی موچه‌ی هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره‌و له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرن، میدیاكانی پارتی له‌زاری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

لیوا بابه‌كر فه‌قێ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكردوه‌، "چوار موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شناكرێت، به‌ڵكو چوار موچه‌ دیاریكراوه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ش مانگانه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت".

وتوشیه‌تی‌:"پێده‌چێت له‌م مانگه‌كاندا 10 ڕۆژ پێشبخرێت، واته‌ له‌جیاتی 30 ڕۆژ، هه‌ر 20 ڕۆژ جارێك موچه‌یه‌ك بدرێت تا ده‌گاته‌ قۆناغی خۆی".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌میدیای‌ پارتی‌ وتوه‌، "ڕۆژی‌ پێنجی‌ مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرا، واته‌ 10 ڕۆژه‌كه‌ ده‌ڕۆشت ئینجا موچه‌ دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا 10 ڕۆژ ده‌مێنێت و موچه‌ دابه‌شده‌كرێت".

لە مانگەكانی رابردووش راگەیاندنی دەسەڵات باسیان لەوە كرد كە دوو مووچە یان سێ مووچە بە یەكەوە دابەش دەكرێت، كەچی دابەشكردنی مووچە لە مانگەكانی پێشوتر درەنگ كەوت.

 

ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوو به‌گوێره‌ی یاسایی بودجه‌ حكومه‌تی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی یاسایی بودجه‌ نه‌بوه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت مانگانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازار كردنی عێراقی سۆمۆ بكات ، ئەندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  لە هاوپەیمانی نەسڕ، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئاشكرای دەكات، هەریەكە لە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەنە دادگا و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ، هەرێمی كوردستان هیچ شایستەیەكی لە هەناردەی نەوت ڕادەستی بەغدا نەكردووە.

هودی سەجاد، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی  عیراق لە هاوپەیمانی نەسڕ ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی شایستەی دارایی سێ‌ مانگی تا 31ی ئازار و قەرەبووەكەشی ڕادەستی هەرێم كردووە، بەبێ‌ ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی بەرمیلێك یان قەترەیەك نەوت بداتە حكومەت و وەزارەتی نەوتی عیراق، بۆیە ئەوە یان لاوازی لیژنەی داراییە یان لاوازی حكومەتی فیدڕاڵییە و لەوبارەیەوە داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەین هۆكاری ئەوەمان بۆ ڕوونبكاتەوە.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، عیراقیەكان بلە ماف و ئەركدا یەكسانن و بەو هۆیەشەوە بەنیازم داوایەكی دادوەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و فوئاد حسێن، وەزیری دارایی بەرزبكەمەوە، چونكە پێویستە بزانین چۆن ئەو پارەیە هەمووی بۆ هەرێمی كوردستان خەرج كراوە بەبێ‌ ئەوەی داهاتمان لە نەوتی هەرێم دەستبكەوێت، سەرۆك وەزیران لەگەڵ هەرێم ڕێككەوتووە و ئەگەر ئەو ڕێككەوتنە هەیە پێویستە بۆ هەمووان ئاشكرابكرێت و بۆچی شاردراوەتەوە و بۆچی سەروەت و سامانی هاووڵاتیانی باشوور وەربگیرێت، كەواتە دەبێت هەرێمیش ئەوەی پێویستە لەسەری بیدات.

سه‌جاد ئه‌وه‌شی بۆسۆمه‌ریه‌ نیوز ئاشكرا كردوه‌، لیژنەی دارایی پەڕلەمان دەبێت بەرپرسیارێتی تەواو لەوبارەیەوە هەڵبگرێت، كە چۆن ڕێگەی داوە بە خەرج كردنی ئەو پارەیە بەبێ‌ ئاگاداری ئەوان لەكاتێكدا ئەوان لایەنی پەیوەندیدارن بە چاودێری جێبەجێ‌ كردنی بودجە و دەبێت مادەیەك هەبێت، كە ڕێگە نەدات بە خەرج كردنی یەك دینار بۆ هەرێم تاوەكو نەوت لەبەرامبەریدا نەدات.

دوای له‌سه‌ر كار لادانی "نه‌وفه‌ل عاگوب" پارێزگاری نه‌ینه‌وا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پارێزگاری نوێ، له‌ ئێستادا ژماره‌ی پاڵێوراوانی ئه‌و پۆسته‌ تا ئه‌م به‌یانییه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ 29 پاڵێوراو و به‌ پێی زیانیاریه‌كانیش كوتله‌ی كوردی و عه‌ره‌به‌كان گه‌یشتون به‌رێكه‌وتن له‌ سه‌ردانانی ناوێكی دیاری كراو بۆ پارێزگاری نه‌یونه‌وا.

سه‌رچاوه‌یك به‌ "بغداد الیوم" راگه‌یاندووه‌ " له‌نێو گشت پاڵێوراوه‌كان ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌حمد جبوری بكرێت به‌ پارێزگار دوای ئه‌وه‌ی گشت كوتله‌كان پاڵپشتیان بۆ ده‌بریوه‌ و له‌نێویشیان پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پێكهاتنێكی كوردی عه‌ره‌بی."

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌ " تاكه‌ گرفتی به‌رده‌م جبووری ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جاوازیه‌كانی له‌گه‌ل كورد و دوای نێوه‌نگێریه‌كان گیشتونه‌ته‌ چاره‌سه‌رو پێده‌چێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پارێزگاری نوێ دیاری بكات."

پەڕەى 1 لەکۆى 5080 پەڕەدا