رێڤەبەرێ کۆمپانیان ل پارێزگەھا دھۆکێ راگەھاند، پشتی نەمانا قەیرانا دارایی و نەمانا پاشکەفتی، تۆمارکرنا کۆمپانیان بەر ب زێدەبوونێ یە و د ئەڤ سالە دا ٢٣ کۆمپانیێن خۆمالی و دو کۆمپانیێن بیانی ل دھۆکێ ھاتینە تۆمارکرن و دبێژیت: ژ سالا ٢٠١٢ و ھەتا نھا داخوازا ھەلوەشاندنا ١٦٣ کۆمپانیێن دھۆکێ ھاتیە کرن و ھێشتا بڕیار ل سەر نەھاتیە دان.

شێروان حیتۆ، رێڤەبەرێ کۆمپانیان ل پارێزگەھا دھۆکێ بۆ ئەڤرۆ نیوز دیار کر، مەزنترین ئاریشا تۆمارکرنا کۆمپانیان، گرتنا ناڤێ بازرگانی یێ کۆمپانیێ یە و ئەڤ یەکە ژی ئاریشەیە بۆ پارێزەرێن کۆمپانیان و گۆت: “ل پارێزگەھا دھۆکێ ھەتا نھا سێ ھزار و ٥٩٣ کۆمپانی ب فەرمی ھاتینە تۆمارکرن و سالانە ئەڤ ھەموو کۆمپانیە مۆلەتێن خوە نوو دکەن و ھەنە ژ نوو دھێنە دامەزراندن و ھندەک ژی ھەنە کۆمپانیێن خوە بۆ ھندەک باژێرێن دی ڤەدگوھێزن”.

حیتۆی ئاماژە ب ھندێ ژی دا کو ژ سالا ٢٠١٢ و ھەتا نھا فایلێن ١٦٣ کۆمپانیان ھاتینە بەرھەڤکرن و رەوانەکرن بۆ ھەولێرێ بۆ ھندێ بھێنە ڤاڤارتن و ھەلوەشاندن و مۆلەتا وانا کاری بھێتە ژ کار ئێخستن، بەلێ ھەتا نھا ب شێوەکێ فەرمی بڕیار ل سەر نەھاتیە دان.

رێڤەبەرێ کۆمپانیان ل پارێزگەھا دھۆکێ ئاماژە ب ھندێ ژی دا، نھا دەمێ کۆمپانیەکێ دڤێت بھێتە ھەلوەشاندن، ئەم ژێ دخوازین دووماھی بودجە بۆ مە بینیت و ل رۆژنامێ بەلاڤ بکەت کا چو قەرێن خەلکی ل سەر ھەنە یان نە، بەری نھا دەمێ کۆمپانیەک دھاتە ھەلوەشاندن نێزیکی ١٠ ھزار دۆلاران ل ھەلوەشاندنێ دھاتنە مەزاختن، بەلێ نھا ب تنێ نێزیکی دو ھزار و ٥٠٠ دۆلار لێ دھێنە مەزاختن، لێ کۆمپانی ھەنە زۆر تایبەتمەندی ھەنە و حوکمەتێ گەلەک قەر ل سەر ھەنە و ھەلوەشاندنا وێ زێدەتر مەزاختی لێ دچیت.

 

 

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پێش جەژن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و پێویستە پێش جەژن حكومەتی هەرێم مووچە دابەشبكات.

(شێروان میرزا) ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر حكومەتی عێراق تائێستا پارەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردبێت، ئەوا گومان نیە كە پێش جەژن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئەو بۆ ماڵپەری پوك میدیا وتیشی: حكومەتی عێراق مووچەی مانگی ئازاری لە (11) ی مانگ نارد بۆ هەرێم، هەروەها مووچەی مانگی نیسانی لە رۆژی (17) مانگ نارد بۆ هەرێم، بەڵام بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بڕیاریداوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار بۆ هەرێم بنێرێت، هەروەها حكومەتی هەرێمیش پێویستە پێش جەژن مووچە دابەشبكات.

 

لیژنەی بینینی مانگ رایدەگەیەنێت،  تەنیا ئەوان دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی هەیە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رۆژانی ناوەندی گەردونناسی جیهانی کە ناوەندێکى متمانەپێکراوی جیهانییە ڕایگەیاند، لە هەموو ئەو وڵاتانەى کە ڕۆژی دووشەممەیان، 6ی ئایاری 2019، کردووە بە ڕەمەزان، یەکەم ڕۆژی جەژن دەکەوێتە چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019.

له‌ راگه‌یاندراوێكیاندا لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، رایانگه‌یاندووه‌ "تەنیا لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەسەڵاتی دیارکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکە پشت بە هیچ کەس و دامەزراوەیەکی تری وڵاتان و دەزگاکانی فەلەکی نابەستێ و هیچ کەس و لایەنێکیش ناتوانی لە ئێستاوە پێشبینی بۆ جەژن بکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێوارەی رۆژی دوو شەممە، 3/6/2019، بەمەبەستی دیارکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کۆدەبنەوە و دوا بڕیار لەسەر دیارکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.

 

یەكێتیی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوا لە سعوودیە و ئیمارات و میسر دەكات دەسبەجێ ئەو دەستگیركراوانە ئازاد بكەن كە لەسەر بیروبۆچوونیان دەستگیركراون و داواش لە سعودیە دەكات ئەو سێ زانایە ئازاد بكەن كە دەنگۆی لەسێدارەدانیان هەیە.

 

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسوڵمان ڕایگەیاند: بەشێك لە دەزگا ڕاگەیاندنەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە كە سێ زاناو بانگخوازی گەورەی میانڕەو لەسێدارە دەدرێت، ترس و خەممان لەو بارەیەوە زیادی كردوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستاش سعوودیە ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەی نە ڕەتكردۆتەوە و نە پشتڕاستیشكردونەتەوە، لە سێدارەدان یان كوشتنی زانایان بە تایبەت ئەو سێ زانایانەی كە لە ڕاپۆرتی دەزگا میدیاییەكاندا باسیان لێوە دەكرێت، تاوانێكی مەزنە كە دەكەوێتە بەر تووڕەیی و غەزەبی خودای گەورە.


پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی پەیامەكێش ئاڕاستەی سعوودیە و میسر و ئیمارات دەكات و داوای لێكردوون هەموو ئەوانەی لەسەر بیروبۆچوونیان دەستگیركراون ئازاد بكرێن و داواشی لە وڵاتانی جیهان كرد هەوڵبدەن بۆ ئەوەی بڕیاری لە سێدارەدان بەسەر ستەملێكراوان جێبەجێنەكرێت.


هەروەها ئەو زانایە داواشی لە كۆمەڵگەی سعوودیە كرد بەهەموو پێكهاتەكانییەوە بە زانا و بیرمەند و میدیاكانییەوە كە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێبەكەن و نەهێڵن ئەو زانایانە لە سعوودیە لە سێدارەبدرێن.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا، بەشێك لە میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردەوە كە سعوودیە ئامادەكاریی كردوە لە دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەریەكە لە "سەلمان عۆدە و عەوەز ئەلقەرەنی و عەلی ئەلعومەری" كە سێ بانگخوازی دیارن لە سێدارەیان بدات.

 

 

س ب


سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكی ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا سەدان سەرباز و فڕۆكەی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات .


دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: 1500 سەرباز كە زۆربەیان ڕۆڵی بەرگریكار دەبینن زیاد دەكرێت بۆ ئەو هێزەی لە سەرەتای ئەم مانگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر كراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكی ئێران كە بیەوێت ئەنجامی بدات.


هەروەها سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا پێم وا نییە ئێران شەڕی بوێت بە تایبەتی بیەوێت بكەوێتە شەڕەوە لەگەڵ ئێمەدا.

 

 

 

س ب

له‌ ئێستادا پچرانی كاره‌با زیادی كردووه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و  بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێریش  ڕای دەگەیەنێت کاتەکانی پێدان و بچڕانی کارەبای نیشتمانی بە خشتەیە و کاتەکانیش دەگۆڕدرێن.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر  ڕاگەیاند: ”لەم مانگەدا جیاوازی لە پێدانی کارەبای نیشتمانی ھەبووە، پێش 14/5/2019 بەھۆی کەشوھەواوە تەنیا یەک کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبڕا، بەڵام لە دوای 14ی مانگەوە، پێدانی کارەبای نیشتمانی بە تێکڕا 20 کاتژمێر بووە".

ھاوکات لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکەکان لە کاتی پارشێودا، بە تایبەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25/5/2019 لە چەند گەڕەکێکی ھەولێر کارەبای نیشتمانی کوژایەوە و مۆلیدەی گەڕەکەکان کارەبایان بۆ ھاووڵاتییان دابین کرد، حوسێن حەمەد بۆ باسنیوز دەڵێت: ”کاتی پچڕان و پێدانی کارەبا کراوە بە خشتە، کاتی بچڕانەکانیش یەک کات نییە و دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئێمەش کاتژمێر 3ی بەرەبەیان کارەبای نیشتمانی پچڕا تا 4 و 30 خولەکی بەرەبەیان کارەبامان نەبوو“.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوو له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئەو گوێزەى لە بازاڕەکانى کوردستاندا هەیە و بە گوێزى ئۆکرانى بەناوبانگە،گوێزێکى ناتەندروستە و لە ناوچەی (چرنۆبێڵ)ى ئۆکرانیا بەرهەم دەهێنرێت، ئەو ناوچەیەش لە ساڵى ١٩٨٦دا وێستگەیەکى ئەتۆمى هەبووەو تیایدا تەقیوەتەوەو، ئێستا بەرهەمى ئەو ناوچەیە لەبەر مەترسى شێرپەنجە بەکارناهێنرێت. به‌ڵام بالێوزخانه‌ی عێراق له‌ كۆرانیه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
لە بەدواداچوونێکی سپێدە ئێف ئێم پەیوەندى کرد بە باڵیۆزخانەى عێراق لە ووڵاتى ئۆکرانیا، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بەرێز
سەرکەوت عارف بەرپرسى دۆسیەى ئابورى لە باڵیۆزخانەى عێراق لە ووڵاتى ئۆکرانیا به‌ سپێدە ئێف ئێم رایگەیاند "راستە ناوچەی (چرنۆبێڵ) لە ئۆکرانیا توشى ئەو حاڵەتە بووە ، بەڵام دڵنیایی بە خەڵکى کوردستان دەدەین کە ئەم گوێزە بەرهەمى ئەو ناوچەیە نییە."
لەبارەى ئەوەى کە گوێزەکە نرخى لە بازاڕدا هەرزانەو چۆن بەو هەرزانییە دەگاتە عێراق و کوردستان، بەرپرسى دۆسیەى ئابورى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئۆکرانیا ووتى " ووڵاتى ئۆکرانیا بەرهەمى گوێزى زۆرەو هەرزانیشە، بۆیە بۆ زۆر ووڵاتى دونیاى رەوانە دەکات و بە هەرزانى دەگاتە ئەو ووڵاتانە، تەنانەت هەر ئەم بەرهەمەیە بۆ ووڵاتانى کەنداویش دەنێردرێت."
دڵنیاییشى بە هاوڵاتیانى کوردستان دا، کە ئەو بەرهەمانە لە ووڵاتى ئۆکرانیا پێش ناردنیان پشکنینى تەندروستیان بۆ دەکرێت و ، لە هاتنە ناوەوەى کوردستانیش چەند جارێک پشکنینى بۆ دەکرێت، ئەگەر لەبار و تەندروست نەبێت ناهێڵیرێت بێتە ناوەوە..

بەبۆنەى دەست بەکاربوونیەوە وەک سەرۆکى نوێى ووڵات، بەڕێز (بەکر ئەحمەد جاف) باڵیۆزى عێراق لە ووڵاتى ئۆکرانیا سەرەتا بەشدارى ڕێورەسمى دەستبەکاربوونى (زيلينسكي) سەرۆکى نوێى ئەو ووڵاتەى کرد لە شارى (کییف)ى پایتەخت..
پاشان لە دیدارێکى دوو قۆڵیدا باڵیۆزى عێراق سڵاوى سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراقى بە سەرۆکى نوێى ئۆکرانیا گەیاند ..
هةروةها پەیامى عێراقییەکانیشى بە سەرۆکى نوێى ووڵات ڕاگەیاند کە بریتییە لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان دوو وڵات و هەوڵى زیاتر بۆ گەشەدان و بەرەوپێشبردنى ووڵات و خزمةتى هاولآتيان..
لاى خۆشییەوە سەرۆکى ئۆکرانیا سوپاسى بەکر ئەحمەد باڵیۆزى عێراقى کرد لە ووڵاتەکەى و، هيواى خواست هةماهەنگى نێوان هەردوو ووڵات گەشەى زیاتر بەخوە ببینێت لە سەرجەم بوارەکاندا، هەروەک ئەوەشى راگەیاند کە ئەوەى بۆ خزمەتى گەلانى عێراق پێى بکرێت لە داهاتوودا هەوڵى بۆ دەدات..
شايانى ئاماژەیە کە بەرێز بەکر ئەحمەد جاف باڵیۆزى عێراقە لە ووڵاتى ئۆکرانیا لەسەر پشکى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و، پشتریش بەڕێزیان باڵیۆز بووە لە ووڵاتى جۆرجیا..

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌یسعودیە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عیراقییانەی بۆ بەجێهێنانی عومرە چوونەتە ئەو وڵاتەئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت عێراق له‌ پله‌ی نۆیه‌م دێت كه‌ زۆرترین هاوڵاتیانی سه‌ردانی سعودیان كردوه‌ بۆئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌ .

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عیراقیانەی بۆ بەجێهێنانی عومرە چوونەتە ئەو وڵاتەوە گەیشتۆتە (269) هەزار و (554)  عیراقی بە هەموو نەتەوەكانیەوە.، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی هاووڵاتیانی عیراقی لە بەجێهێنانی عومرە، عیراق پلەی نۆیەمی گرتووە لەدوای وڵاتەكانی مالیزیا و یەمەن و جەزائیر و توركیا، كۆی ژمارەی عومرەكارانی عیراقی، كە ڤیزەیان پێدراوە تا (18) ی ڕەمەزان گەیشتۆتە (259)  هەزار و (463) كەس و كۆی ژمارەی هەموو عومرەكارانی هاتوو بۆ سعودیە گەیشتۆتە (943 ) هەزار و (964) عومرەكار.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، كە لە ئێستادا (317)  هەزار و (245)  عومرەكار لە شاری مەدینەن و هاوكات ڕۆیشتنەوەی (697) هەزار و (39 ) عومرەكار تۆماركراوە دوای ئەوەی عومرەیان ئەنجام داوە.


ڕاوێژكاری فەرماندەیی سەربازی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئێران چەكێكی نهێنی هەیە كە دەتوانین پێی فڕۆكە هەڵگەرەكەی ئەمریكا نوقمی ژێر دەریا بكات.



بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز، مورتەزا قوربانی ڕاوێژكاری فەرماندەیی سەربازی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێران چەكێكی هەیە كە تاوەكو ئێستا تایبەتمەندی ئەو چەكە نهێنییەو لە توانایدا هەیە موشەك هەڵگرەكەی ئەمریكا تێكبشكێنێت و نوقمی ژێر دەریای بكات.



جێگەی ئاماژە بۆكردنە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاوی ناوەو بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەدولا ئەگەری دروستبونی شەڕ لەنێوانیادا ڕووی لە زیادبون كردووە.

 

 

سب

پەڕەى 1 لەکۆى 5202 پەڕەدا