مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند ، یەكگرتووەكان هەرگیز دەستیان بۆ دزی و خراپەكاری نەبردووە ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئێمە بە پڕۆگرام و تێڕوانینی خۆمان كاردەكەین و چاولێكەر نین .


لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ كادیر و رێكخستنەكانی سنوری مەڵبەندی سێی یەكگرتوو له ‌دهۆك مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبوان باسی لە هێز و هەستانەوەی یەكگرتوو كرد و ڕایگەیاند:" پەیامی یەكگرتوو خەباتە بۆ خزمەتكردن بە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان ، گەرچی توشی هەوراز و نشێو هاتووین ، بەڵام هیچ كاتێك یەكگرتووەكان دەستیان بۆ دزی و خیانەت و خراپەكاری نەبردووە " .


مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی :" یەكگرتوو لەسەرەتاوە تاكو ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئێمە پێی سەربەرزین و شانازی پێوە دەكەین " ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" پێشمەرگە هێزی نیشتمانی و هێزی بەرگریكردنی میلەتە و نابێ كەس لە شەئنی كەم بكاتەوە ئێمە لەڕێی فراكسۆنەكانمان لە هەرێم و بەغدا داكۆكیمان لە مافەكانیان كردووە و بەدواداچوونیش بۆ كێشەی موچەكانیان‌ دەكەین " .


لەبارەی ئۆپۆزسیۆنەوەش ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند :" ئێمە ئۆپۆزسیۆنێكی دژ بە گەندەڵی وفەسادین و شەڕمان لەگەڵ كەس نیە ، ئێمە بە مەنهەجیەتی خۆمان كاردەكەین نەك بە چاولێكەری قسەی ئەم و ئەو ، یەكگرتوو ناسراوە بە هێزێكی كۆمەڵایەتی و ئەخڵاقی و ئیصلاحی" .


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دووپاتیكردەوە " ئێمەی یەكگرتوو لە قۆناغی نوێ و دوای 25 ساڵ ئەبێ مراجعەی خۆمان بكەینەوە بۆ ئەوەی یەكگرتوو بە ئاراستەیەكی باشتر لە ساحەكە خزمەت بكات ، سوپاس بۆ خوا یەكگرتوو گرفتی نیە و خوێنی كەسی لە گەردەن نیە و تاكە هێزە كە خراپەیەكی لەگەڵ خەڵك نەكردووە ، بەڵكو خراپەی بەرانبەر كراوە " .


أ.س


ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەەیەنێت هەریەكە لە عێراق و لوبنبان دەتوانن بێنە نێو كۆبونەوە سێ قۆَلیەكانی نێوان توركیا و ڕوسیا و ئێران لە ئاستانە بۆ تاوتوێكردنی چارەسەری ئاشتانەی كێشەی سوریا.


ڕۆژنامەی سەباح ی توركی بڵاویكردەوە " لە میانەی گەڕانەوەیدا بۆ ئەنكەرە لە شاری سوتچی ڕوسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە هەریە كە لە عێراق و لوبنان دەكرێت بێتە كۆبونەوەكانی ئاستانە وەك ڕێگاچارەیەكی زیادەتر بۆ كۆبونەوەكانی جنێف كە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكاندایە".


ئەردوگان وتیشی" هەر یەكە لە عێراق و لوبنان سنورەكانیان بە سوریاوە گرێ دراوە و لەزۆر پرسدا بە سوریاوە گرێدراون.


ماوەی چەند ڕۆژێكە لە شاری سوتچی گەڕێكی تری دانوستانەكانی كۆبونەوەی لوتكە لە نێوان ڕوسیا و توركیا و ئێران بەڕێوە دەچێت و پرسی چارەسەركردنی كێشەی سوریا، تەوەری سەەركی كۆبونەوەكان بووە.

دوای راگه‌یه‌نراوی سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان به‌مه‌به‌ستی ئامادەبوون و تەواوكردنی بڕگەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنی"دەسپێكی"ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان له‌رۆژی دووشه‌مه‌ پێناچێت بتوانرێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌له‌مان هه‌ڵبژێردرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا رێكه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی واژوونه‌كراوه‌ و یه‌كێتیش مه‌رجی به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان واژووكردنی رێكه‌تنی سیاسیه‌ له‌گه‌ڵ پارتی.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لەسلێمانی دەربارەی بەشداریکردن لەکۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریداوه‌ ، ئەگەر تا سبەی پارتی رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتیی واژۆنەکرد ئەوا نەچنە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە. به‌مه‌ش به‌پێێ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان ناتوانرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت چو‌نكه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی یه‌كێتیه.‌

 5ی ئه‌م مانگه‌ یەکێتیی و پارتی رێککەوتنێکی سیاسی کردوە لەبارەی سێ بابەتەوەیە و دەبێت پارتی لەسەر هەرسێ بابەتەکە رێککەوتن بکات و رێککەوتنەکەش واژۆبکرێت، ئنجا دەچنە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ  ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لەسلێمانی کۆبویه‌وە و وتەبێژێکی نوێی بۆ حیزبەکە ی  دیاریکرد و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌.

میدیاكانی یه‌كێتی ئاشكرایان كردووه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی  سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد،  ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ بریاریدا به‌دانانی لەتیف شێخ عومەر، وەک وتەبێژی نوێی یەکێتیی.

 ن.ش 

 

 

 بەهۆی زوو تێكچونی پێكهاتەكەی، لەبارەی ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو هۆشداری دەدرێت و سەرۆكی لیژنه هاوبەشەكان داوا لەهاوڵاتیان دەكات ئاوی خواردنەوەی بەرتیشكی خۆر نەكڕن.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند؛ بەهۆی تیشكی خۆرەوە كارلێك كردن لەنێوان دەبەی پلاستیك و ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە تێی دەكەن، پێكهاتەكە زوو دەگۆڕێت شیاوی خواردنەوەی نامێنێت بۆیە لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداری سەرجەم كارگەكانی كردۆتەوە لەكاتی گواستنەوەیدا بەتەواوی داپۆشراوبن و دەبە و ئاوەكەی ناوی دوربن لە تیشكی خۆر.

 

وتی؛ بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان، لیژنە هاوبەشەكان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەكات بە سەردانەپۆشراوی لەكارگەكان یاخود لە كۆگاكانی عەمباركردنەوە‌ ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو ماركێتەكان، دەست بەسەردا ئوتۆمبیلەكەدا دەگرێت.

 

وتیشی؛ پێشتریش دوكان و ماركێتەكان ئاگادار كراونەتەوە لەكاتی عەمباركردندا نابێت خواردن و خواردنەوەكان لەبەر تیشكی خۆر دابنرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكەن.

 

ئەوەی رونكردەوە؛ هەركارگە، بارهەڵگر، ماركێت و شوێنێك پابەند نەبێت و ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو لەبەرتیشكی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی رێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگریێتە بەر.


سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكات؛ لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا هەر ماركێتێك ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێن و ماركێتانە ئاوی
خواردنەوە بكڕن كە ئاوەكەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.

أ.س

 

دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی كۆوبیه‌وه‌و  بڕیاری  دوورخستنەوەی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبه‌كه‌ی و پارێزگاری پێشووی كه‌ركوكی دا .

میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی ئاشكرایان كردوه‌، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە حیزبەکە.

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ دوای روداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (2017) نه‌جمه‌دین كه‌ریم شاری كه‌ركوكی جێهێشت و هاته‌ شاری هه‌ولێر .

 ن.ش 

 

 


ئەمرۆ شەممە شاندێكی پاریزگای هەلەبجە بۆچەند مەبەستێك سەردانی پارێزگای كرماشانی ئێرانیان كردو بانگهێشتنامەیەكیش ئاراستەی پارێزگاری ئەو شارەی كوردستانی رۆژهەڵات دەكەن.


ئەمرۆ شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە بەسەرۆكایەتی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی پارێزگای كرماشانیان كردو مەبەست لە سەردانەكەش گفتوگۆكردنە لەگەل َبەرپرسانی ئێراندا لەبارەی گەشەپێدانی دەروازە سنوریەكانی هەردو پارێزگاكە بەتاتیبەتی دەروازەكانی شوشمێ و سازان.


پارێزگاری هەلەبجە ئاماژەی بەوەشداوە "لەلایەن خۆیانەوە بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی پاریزگاری كرمانشان دەكەن بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە مەراسیمی 16/3ی رۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا."


أ.س

 

بەپێی نوسراوێكی بەڕیوبەری گومرگی باكوری كەركوك، داواكراوە لەمەودوا كار بە سیستمی یەكگرتووی گومرگی بكرێت لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە و بەو بڕیارەش سەرجەم گومرگرە ناوخۆییەكانی كەركوك و موسڵ لابران.


بە گوێرەی نوسراوێك كە ئاڕاستەی بازگەی هەولێر كەركوك كراوە و ئیمزای جەمال حەسەن ئەحمەد بەڕیوبەری گومرگی باكوری كەركوك ی لەسەرە تیایدا هاتووە" بە پێی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیران، كار بە سیستمی یەكگرتووی گومرگی دەكرێت لە دەروازە سنوریەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.


هەروەك ئاماژە بەوەكراوە" بەوهۆیەوە بڕیار دراوە بە لابردنی سەرجەم خاڵە گومرگیە نێوخۆییەكانی نێوان پارێزگاكانی موسڵ و كەركوك لە گەڵ هەرێمی كوردستان دراوە كە لە بەرواری 16ی 2 دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوە".

 

 

 

به‌بریارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق  خاڵه‌ گومرگیه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان  لابران .

 ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق بریاری داوه‌ ئه‌مرۆ دوا واده‌یه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كانی‌ نێوان (هه‌ولێر ـ كه‌ركوك)و (سلێمانی ـ كه‌ركوك)، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش  له‌بازگه‌ی‌ (سلێمانی‌ ـ كه‌ركوك) ته‌واوی‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كان لابراون.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ رۆژى ٢٢ى ئەیلوولی ٢٠١٨،به‌رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا   دوو خاڵى گومرگیى لەسەر ڕێگاى کەرکوک - هەولێر و کەرکوک - سلێمانی  دانرا، بۆ وەرگرتنى گومرگ لەو بارهەڵگرانەى لە هەرێمەوە کاڵا دەگوازنەوە بۆ ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق کە رێژەکەى لە نێوان لە سەدا پێنج بۆ لە سەدا ١٠ دابوو، بەوهۆیەشەوە نرخى زۆربەى کاڵاکان لە بازاڕەکانى کەرکوک ڕووى لە بەرزبوونەوە کردبوو .

ن.ش 

ن.ش 

شەممە, 16 شوبات 2019 14:29

پێشمەرگەیەكی دێرین بۆی گێڕامەوە

نووسراوە لەلایەن:

پێشمەرگەیەكی كۆنی حزبی سۆسیالیست بۆی گێرامەوە كە لە ساڵانی هەشتاكان - ئەوكات سۆسیالیست حزبێكی چەكداری كوردستانی بەهێز بووە – دەچنە سەردانی سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەندێك گفتوگۆ دەكەن لەسەر وەزعی شۆڕش و پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییە كوردستانییەكان و ناوچەی قەلەمڕەویان و ئەو پێشمەرگەیە ئەوكات كادیریش بووە دەڵێت كە حزبەكەیان خاوەنی هێز و چەكدار و پاڵپشتیكارە و ئەوانیش دەبێت لە فڵان كار و فڵان دابەشكاری پشكیان هەبێت و ئەگەر نا ....
ئەم سەركردەیەی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت :
یەكەم من تەوازوعوم نواندووە كە لەگەڵ ئێوە دانیشتووم ئێوە كادیر و من سەركردەم با مەكتەب سیاسییەكانتان بێن بۆ ئەم كارە .
دووەم لە نێوان ئێمە و پارتی دیموكرات سۆران و بادینان دابەشكراوە ئەوان لە بادینان قەلەمڕەون و ئابوونەو و باج وەردەگرن و ئێمەش لە سۆران, بۆمان هەیە لەناوچەكانی یەكتر تەنها كاری رێكخستن و جارجارەش چالاكی چەكداری لە دژی رژێم بكەین, لەوە زیاتر رێگەپێدراو نییە ئێوە ش لە هەردوو ناوچەكەدا بۆتان هەیە رێكخستن بكەن و جارجارەش چالاكی چەكداری .
ئەوە پێشمەرگە و كادیرەی حزبی سۆسیالیست و سەركردەكەی یەكێتی نیشتمانی هێشا زیندوون و دەخوازم لەشساغ و تەمەن درێژبن.
ئەم گێرانەوە مێژووییەم بۆ ئەوەبوو كە خوینەری ئەم چەند دێرە بزانێت دابەشكاری و دوو دەڤەری لە هەرێمدا مێژووەكەی هی نەوەدەكانی سەدەی بیست نییە, بەڵكو رەگی مێژووی قوڵترە , بۆیە ئەوانەی ئێستا لە جەوهەردا بە كزۆڵی دەیانەوێت بەشداری كابینەی حكومەتی پارتی و یەكێتی بكەن و لە شاشەكان خۆیان كردووە بە سوپەرمانی چارەسەرییەكانی دوو دەڤەری دەبێ بزانن ئەوان لە بەشداریان لە كابینەیەك كە لەرووی پێكهێنەرە حزبییەكەی كۆپی كابینەكانی رابردووە , جەگە لە جوانكاری و بێدەنگبوویان هیچیتریان لێچاوەڕوان ناكرێ , ئەوان ناتوان ئێستا بۆیاخی دوو ئیدارەی كاڵبكەنەوە ئەگەر نەگەڕێنەوە بۆ ئەو مێژووە, ئەوان ناتوانن پچڕاوەكان بەیەكتر بگەیەننەوە بەبێ لكاندەوەی بەرژەوەندییە ئابوورییەكان و تێكەڵكردنەوەی كۆمپانیاكان , ئەوان دەتوانن كۆمپانیاكان تێكەڵ بكەنەوە؟ . ئەوان دەتوانن سنوورە ئابوورییەكان دەستكاری بكەنەوە ؟

پەڕەى 1 لەکۆى 4824 پەڕەدا