داوای زانیاری ده‌كرێت.. سێ خێزانی كوردی هه‌رێمی كوردستان بێسه‌رشوێنن

سێ خێزانى كوردى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ 15 ئه‌ندام پێكهاتوون له‌نێوان توركیا و یۆنان بێسه‌رشوێنن، نوێنه‌رى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانیش له‌ توركیا داواده‌كات هه‌ركه‌سێك زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كوردانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاگاداریان بكاته‌وه‌.

رۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌رى پەنابەرانى عێراق و هه‌رێم لە تورکیا راگه‌یاند "کۆمەڵێک پەنابەر لەتورکیاوە بەڕێکەوتوون بەرەو یۆنان، بەڵام کاتێک ئۆتۆمبێلى قاچاخچییەکان هاتوون نەفەرەکان هەڵبگرن، په‌نابه‌ران بە پەلە سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتوون و هەرچی گەنج بوون خیزانیان پێنەبووە خۆیان دەربازکردووە، بەڵام به‌داخه‌وه‌ سێ خێزانی کورد نەیانتوانیوە سەربکەون، به‌هۆیه‌وه‌ له‌و دارستان و شوێنه‌ سه‌ختانه‌ به‌جێماون و تائێستا بێسه‌روشوێنن."

نوێنه‌رى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران بۆ دوارۆژ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەم پەنابەرانە لە ناوچه‌ى (نۆکتە) بوون کە شوێنێکە لەناو خاکی یۆنان و له‌سه‌ر سنووری تورکیا - یۆنانە، له‌و شوێنانه‌ هەرکەس بگیرێت دیپۆرتی تورکیا ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و سێ خێزانه‌ دیپۆرت نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران داوا له‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كات له‌ بوونى هه‌ر زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كوردانه‌وه‌، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم گشتاندنی بۆكردووە ، داوا لە ڕاگرتنی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران دەكات و ئاشكرای دەكات، هیچ نووسراوێك لەسەر ئەو بابەتە بەرزنەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بەنوسراوی ژمارە (33) كەئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كراوە ، تیادا هاتوە ، جەخت لەسەر گشتاندنمان بە ژمارە (1235 ) دەكەینەوە لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەران، وە لەبەرئەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتمان بەشێوەیەكی بەردەوام داوای گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب دەكەن، بۆیە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی گشت داواكارییەكی تایبەت بەم دوو بابەتە و بەهیچ شێوەیەك نووسراومان بۆ بەرزنەكرێتەوە بۆ وەزارەت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بە تەواوی پاپەند نەبوون، بۆیە پێویستە بەهیچ شێوەیەك نووسراو بەرزنەكرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.

 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاڕادەیەك كێشەی كەمی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەر كراوەو هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەی وەرگرتن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بكەن.

عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند"لە رابردوو بەهۆی كڕینی كارگەی چاپكردنی دەفتەری پاسپۆرتی ئەڵمانی لەلایەن حكومەتی بەغداوە بۆ چاپكردنی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی كارپێكردنی بەشێوەی تێست نەدەتوانرا بەپێی پێویست ژمارەی پاسپۆرت رەوانەی پارێزگاكان بكرێت و بەوەش گرفت لە پێدانی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان دروستببوو."

وتیشی: "لەئێستادا چاپكردنی پاسپۆرت تارادەیەك زیادیكردووە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە ئەگەر چی چاپكردنەكە لە ئاستی پێویست نییە بەڵام تاڕادەیەك دەتوانین كارەكانی هاووڵاتیان تەواو بكەین و پاسپۆرت بدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی پاسپۆرت یاخود پاسپۆرتەكانیان نوێ بكەنەوە هیواردارین لە داهاتوودا ژمارەكە بۆ دووهێندە زیادبكرێت".

سەبارەت بە گرفتی ناوە هاوشێوەكان كە هەندێكجار بۆ ژمارەیەك لە هاووڵاتیان دروست دەبوو بەهۆی لێكچوونی ناوەكانیان لەگەڵ كەسێكی داواكراو لەدادگاكانی لە پارێزگاكانی دیكەی عیراق، عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا"ئەو ناوانەی هاوشێوەی ناوە عەرەبیەكانن بۆ نمونە (محەمەد، ئەحمەد عەبدوڵڵا، عەلی) زۆر دووبارەن لە عیراق، لەكاتێكیشدا بەهۆكاری جیاواز جیاواز دادوەرەكان داوای ناوی تۆمەتبارێك دەكەن ناوەكە بۆ سەرجەم پارێزگاكان دەچێت، ئەگەر كەسێك بەنیازی دەركردنی پاسپۆرت بێت و ناوەكەی هاوشێوەی ناوی داواكراوێك بێت ئەوكات ئێمە كارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەو رەگەزنامەی ئەوكەسە رەوانە دەكەین تاوەكو پێداچوونەوە بۆ ئەو ناوە بكرێت ئەگەر گومانەكان دوربێت لەوكەسە ئاسایی كارەكەی بۆ بەڕٍێدەكەین، بەڵام ئەگەر هاتوو گومانەكان نزیك بوون ئەوكات دەبێت ئەو ناوە خۆی بەداواچوون بكات لەو شوێنەی داواكراوە تاوەكو ناوەكەی بسڕێتەوەو كارەكانی بۆ راییبكرێت".

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم، وادەی گەشتی دواین كاروانی حاجیانی ئەمساڵ بۆ ووڵاتی سعودیە ئاشكرادەكات و وتەبێژی وەزارەتەكەش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕیزبەندی كاروانەكانی ڕۆشتنی حاجیان بۆ سعودیە كاروانی هاتنەوەكانیش بەهەمان شێوەدەبێت.
نەبەز ئیسماعیل وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: تائێستا كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ وڵاتی سعودیە بەردەوامە و (26/7) كۆتا كاروانی حاجیانی عیراق دەگەنە ئەو وڵاتە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەپێی ڕیزبەندی كاروانەكانی ڕۆشتنی حاجیان بۆ سعودیە، كاروانی هاتنەوەكانیش بەهەمان شێوە دەبێت، واتە یەكەم كاروانی ڕۆشتنی حاجیان، یەكەم كاروانیش دەبن لەگەڕانەوەدا، ئەمەش بۆئەوەیە حاجیان زۆر لەو وڵاتە نەمێننەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو نزیكەی هەزار پشك زیاتر بۆ فەریزەی حەج لەهەرێم زیادكراوە، بەكۆی گشتی حەجی ئاسایی و بازرگانی لەئەمساڵدا (6هەزارو880)حاجی فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن.
دوای ئەوی ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بریاریدا سبەینێ شاندێك سەردانی بەغدا دەكات بەمەبەستی گفتوگۆ لكردن لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا .
ماڵپەرێكی نزیك لە یەكێتی ئاشكرای كردووە،وا بریارە سبەینێ 16/ 7/ 2019، وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی وەزیران  بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی  و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە ، شاندەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپپرسە باڵاكانی حكومەتی عیراق كۆدەبێتەوە و  ئامانجیشی گفتوگۆكردنە لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەرە بۆ ئەو كێشانە.
 

باوكی یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتی 2011 بەهۆی دروست بونی ئازار لە قاچیدا ، دكتۆر قاچێكی دەبرێتەوە .


حاجی عەلی، باوكی شەهید رێژوان، پێش مانگی رەمەزان، سەردانی وڵاتی سعودیەی كردوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە، لەوێ لەكاتی ئەنجامدانی عومرەكەی قاچی كەوتۆتە ژێر پێی كەسێكی ترەوە و ئازاری بۆ دروست بووە و دواتر كە گەراوەتەوە چەند جارێك سەردانی دكتۆری كردووە بۆ چارەسەر.


بەهۆی ئەوەی حاجی عەلی نەخۆشی شەكرەی هەبووە و ئازاری قاچیشی بەردەوم زیادی كردووە، دكتۆر لە نەخۆشخانە قاچی راستی بڕیوەتەوە.


حاجی عەلی، باوكی یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات و رۆژانی دواییە، كە رێژوانی كوڕی لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان شەهید كرا.

 


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە سبەینێ موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت.


بەپێی زانیارییەكان كە كوردیو دەستی كەوتون وابریارە سبەینێ سێ شەممە موچەی مانگی چواری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دابەش بكرێت.

دووكه‌س سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن!!
وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان و عه‌ره‌ب له‌شاری كه‌ركوك دوو كه‌س سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.

عاسی عه‌لی  جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك راگه‌یاند"تائێستا یه‌كێتی و پارتی وه‌فدی هاوبه‌شیان به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌ب پێكنه‌هێناوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی(خالید شوانی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و وه‌زیری هه‌رێم بێت و (د.محه‌مه‌د خورشید)یش سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه‌ی پارتی بكات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێنی بۆ سایتی سلێمانی زیاتر وتی "یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت هه‌ردوو پێكهاته‌ی توركمان و عه‌ره‌ب قایل بكه‌ن به‌وه‌ی به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ن و پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، له‌ به‌رامبه‌ر به‌شێك له‌پۆسته‌كانیان پێ بدرێت".


دوای ئەوەی ئەمرۆ دووشەممە یەكەمین كۆبوونەوەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەینجومەنی وەزیران بەرێووەچوولەكۆبونەوەكەدا بریاردرا كە سبەینێ سێشەممە شاندێكی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی سەردانی بەغداد بكات.

لە كۆبونەوەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێكیشی دەركرد، وەك ئاشكراكردنی موڵك و ماڵی وەزیرەكان بۆ دەستەی دەستپاكی و نەهێشتنی دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

دەقی بڕیارەكان...

یەكەم: سەرجەم وەزیرەكان و خاوهن پۆستە باڵاكان دەبێت پابەندبن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەكانیان لە دەستپێكی دەوامی رۆژانی یەكشەممەوە تا كۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە.

دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەبێت پابەندبن بە كاتی دیاریكراوی دەوامی فەرمی و هیچ كەسێك بۆی نیە لەكاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی كاركردنی خۆی بەجێبهێڵیت یان كارێكی دیكەی دەرەوەی ئەركەكەی جێبەجێ بكات.

سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەندبن بە پاراستنی نهێنی كاروباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی كە بە نهێنی پۆلێن دەكرێن، لە دەرەوەی رێكارە یاساییەكان ئاشكرا بكرێن.

چوارەم: هەموو وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بەپێی یاسا ورێنماییەكانی دەستەی دەستپاكیی كوردستان، سەرجەم ماڵ و موڵكی خۆیان ئاشكرا بكەن.

پێنجەم: دەبێت رووتین لەداموودەزگانی حكومەتدا نەمێنێت وسەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بەشێوەیەكی خێرا و ورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بكرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سكاڵا و پرسیاری هاووڵاتیان بەشێوەیەكی خێرا و گونجاو، ئەركی دامودەزگاكانی حكومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشكرا بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان هەبێت و هۆكاری هەردواكەوتنێك یا رەزامەندی نەدانێك روون و ئاشكرا بێت وپێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاكانی حكومەتدا.

شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاكانی حكومەتدا هەستی پێدەكرێت، بۆیە بنبڕ كردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەكێك لەكارە لەپێشینەكانی وەزیر و بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی هەرێم و ئەم بابەتە بە هیچ شیوەیەك چاوپۆشی لێ ناكرێت و سەرپێچیكاران بە تووندی سزا دەدرێن.

دوای ئەوەی ئەمرۆ دووشەمە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەكەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا، چەند بریارێكی دەركردة بەبێ ئەوەی باسی موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بكات، یەكێك لە بریارەكانی ئەوەیە نابێت فەرمانبەر ئەو زانیاریانەی بەنهێنی پۆڵێن دەكرێت لەدەرەوەی رێكارە یاسایەكان ئاشكرا بكرێت .

لە راگەیاندراوێكدا كە ئەنجومەنی وەیزران بڵاوی كردۆتەوە یتادا هاتووە، ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەیەكەم كۆبونەوەدا رایگەیاند : سبەینی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیاز پاكی سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغد ا له چوارچێوه ی‌ ده ستوور.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا سە رۆكی وه زیران چەند بڕیارێكی لەبارەی دەوامی وەزیرەكان و خاوه ن وه زیفه بالاكان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی رووتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لەناو داموودەزگاكانی حكومەت خسته روو،دواتر بە كۆی د ه نگ په سه ند كران .

دەقی بڕیارەكانی‌ یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران:

یەكەم: سەرجەم وەزیرەكان و خاوه ن پۆستە باڵاكان دەبێت پابەند بن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەكانیان لە دەستپێكی دەوامی رۆژانی یەكشەممەوە تا كۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە.

دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەبێت پابەند بن بە كاتی دیاریكراوی دەوامی فەرمی و هیچ كەسێك بۆی نیە لە كاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی كاركردنی خۆی بەجێ بهێڵیت یان كارێكی دیكەی دەرەوەی ئەركەكەی جێبەجێ بكات.

سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەند بن بە پاراستنی نهێنی كارووباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی كە بە نهێنی پۆلێن دەكرێن، لە دەرەوەی رێكارە یاساییەكان ئاشكرا بكرێن.

چوارەم: هەموو وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بە پێی یاسا ورێنماییەكانی دەستەی دەستپاكیی كوردستان، سەرجەم ماڵ و موڵكی خۆیان ئاشكرا بكەن.

پێنجەم: دەبێت رووتین لەداموودەزگانی حكومەتدا نەمێنێت وسەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەكی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بكرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سكاڵاو و پرسیاری هاووڵاتیان بە شێوەیەكی خێرا و گونجاو، ئەركی داموودەزگاكانی حكومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشكرا بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان هەبێت و هۆكاری هەردواكەوتنێك یا رەزامەندی نەدانێك روون و ئاشكرا بێت وپێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاكانی حكومەتدا.

شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاكانی حكومەتدا هەستی پێدەكرێت، بۆیە بنبڕ كردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەكێك لەكارە لەپێشینەكانی وەزیر و بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی هەرێم و ئەم بابەتە بە هیچ شیوەیەك چاوپۆشی لێ ناكرێت و سەرپێچیكاران بە تووندی سزا دەدرێن.

پەڕەى 1 لەکۆى 5051 پەڕەدا