شارەزایەكی پزیشكی لە ئێران ڕایگەیاندووە، توانیویانە بە ڕێگەی ئەندسكۆپی دەرمانی شێرپەنجەی گەدە دروستبكەن.
لە زانكۆی زانستی پزیشكی تاران، (د. سەید ڕەزا فاتیمی) زانای بواری پزیشكی ڕایگەیاندووە، توانیانە بە سەركەوتوویی چارەسەری شێرپەنجەی گەدە لە ئێران بە شێوازێكی نوێ بدۆزنەوە.
ئەو باسیشی لەوەكردووە، كە هۆكاری زۆربەی تۆمۆرەكانی گەدە ئاندۆكارسینۆمی ناو گەدەیە، هەر ساڵ (870) هەزار كەس لە جیهان تووشی شێرپەنجەی گەدە دەبن كە بەداخەوە (650) هەزار كەسیان دەمرن.
لە جیهاندا لە ژاپۆن زیاترین سەركەوتن بۆ دەرمانی شێرپەنجە بە دەست هاتووە كە بە شێوازی (ESD) ناسراوە.
فاتیمی ئاماژەی بەوەشداوە، كە لەم شێوازە تۆمۆرەكە لەناو گەدە بە شێوازی ئەندسكۆپی دەبڕدرێت و هەڵدەگیردرێت و دواجار لە ڕێگەی دەمەوە فڕێ دەدرێت.
ئەو وتیشی، ئێمە لە ئێستادا ئەم پێشكەوتنەمان بە دەست هێناوە دەتوانین لە هەمان قۆناغی یەكەم شێرپەنجەی گەدە بەم ستایلە دەرمان بكەین.
ئەم زانا ئێرانییە لە كۆتاییدا وتی: ئێمە لە ساڵی (2014) ەوە چەندی دەرمانی شێرپەنجەی گەدە بەم شێوازەمان بە سەركەوتوویی ئەنجام داوەو هیوای زۆریشمان هەیە كە ئەم شێوازە لە سەرتانسەری ئێران بە زوویی ڕێكبخرێت و یارمەتی نەخۆشەكان بدات.
ئـ . كـ
مامۆستایانی سەربەرز
فەرمانبەرانی بەڕێز
دوای بەدواداچون و ڕاگۆڕینەوەمان لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی یاسایی سەبارەت بە فۆڕمی ئەستۆپاکی دەستەی دەستپاکی هەرێم سەرنجی خۆمان لەم چەند خاڵەدا دەخەینە ڕوو
1ـ وەرگرتنی بەڵێنامە لە مامۆستایان و فەرمانبەران بەو شێوەیە پێچەوانەی حیکمەت و حوکمەکانی مادەی { ۳ و ٥ } یاسای ژمارە { ٤ } ساڵی { ۱۹۹۹ } پەرلەمانی کورستانە { یاسای ناوبراو لە وەقائیعی ڕەسمی هەرێمی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە }
2 ـ دەستەی دەستپاکی لە بڕگەی سێیەمی مادەی { ۲۷ } ڕێنمایی ژمارە { ۱ } ساڵی{ ۲۰۱٦} ی تایبەت بەڕەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی هەرێم ئاماژەی بەوە داوە ، گەرهاتوو فەرمانبەر بەبڕی کەمتر لە {100000} سەد هەزار دینار دیاری { بەرتیل } وەربگرێت ئەوا پێویست ناکات ڕونکردنەوە بدات به سەرو خۆی .
ئەم بڕگەیە دەرگا بۆ گەندەڵی دەکاتەوە و پێچەوانەی ئاشکرای ئەحکامی مادەی { ۳۰۷ } یاسای سزادانی عێراقی و ئەحکامی مادەی { ٥/یانزەهەم } لەیاسای بەرزفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە { ۱٤ } ساڵی { ۱۹۹۱ } ، هەروەها پێچەوانەی مادەی { ۱۳ } لە پەیڕەوی ژمارە{ ۱ } ی ساڵی { ۲۰۱۱ } ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە .
3 ـ داواکردن لە مامۆستایان و فەرمانبەران کە پابەندبن بە حوکم و بنەماڕەوشتیەکانی ڕەفتاری پیشەیی فەرمانبەریەتی کەرتی گشتی کە لە ڕێنمایی ژمارە { ۱ } ی ساڵی { ۲۰۱٦ } ی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە ، ئەمیش بە پاڵپشت بە مادە { ۳٦ } ی ڕێنماییەکە ، لە کاتێکدا خودی ڕێنماییەکە زیادەیە و تەنها کۆپی هەریەک لە پەیڕەوی ڕێسا و ڕەفتاری پیشەیی فەرمانبەرێتی هەرێم و مادەکانی { ٤ و ٥ } ی ئاسای بەرزەفتکرنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە { ۱٤ } ساڵی { ۱۹۹۱ } ی هەمووار کراوە .
4 ـ دەستەی دەستپاکی چۆن داوای واژوو لەسەر فۆڕمێک دەکات ، لە کاتێکدا ڕێنمایی و پاشکۆی فۆڕمە ناگەیەنێت بەمامۆستایان و فەرمانبەران وە مامۆستایان و فەرمانبەران نازانن ڕێنمایی ژمارە { ۱ } ساڵی { ۲۰۱٦ } چی تیانوسراوە کە داوایان لێ دەکرێت پابەند بن پێوەی .
5 ـ داوا لە ئەنجومەنی دادوەری وەکو بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم دەکەین بەزووترین کات سەرنجی خۆیان لەسەر ئەم فۆڕمە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بخەنەڕوو .
لە کۆتاییدا
داوا لەدەستەی دەستپاکی دەکەین لە جیاتی پەنابردن بۆ ئەم کارە زیادە و لاوەکیانە کار لەسەر ئەو سەدان دۆسیەی گەندەڵیانە بکەن کە هەرێمیان تووشی قەیرانی دارایی و نەهامەتی کردووە
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
سلێمانی ، هەولێر ، کەرکوک هەڵەبجە ، ڕاپەڕین و گەرمیان ، کۆیە ، چەمچەماڵ ، سیدسادق ، تەکییە ،شارەزوور
19/2/2019
ئـ . كـ
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌كاتی داخستنی ده‌رگای ئاڵوگۆری دراو ، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رز بونه‌وه‌یه‌كی كه‌می تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌یانی (100) دۆلار به (119) هه‌زار و (900) دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا ،نرخی دراوه بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌م شێوه‌یه بوو :
(100) پاوه‌ن (153) هه‌زارو (500) دینار
(100) یۆرۆ (135) هه‌زارو (500) دینار
(100) دۆلار (120) هه‌زار دینار
(100) لیره‌ی توركی (22) هه‌زارو (750) دینار
(100) هه‌زار تمه‌نی ئێرانی (9) هه‌زار و (750) دینار
سه‌باره‌ت به‌قه‌رزی بازرگانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌رده‌كات ، ئه‌م بریاره له سهبنێ چوارشه‌مه‌وه كاری پێده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به نووسراوی ژماره (1326) كه له رێكه‌وتی (17/2/2019) ده‌رچوه و و واژۆی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له سه‌ره ، وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیوو كه‌وتووه ، بریاری داوه له سه‌به‌ینێ چوار شه‌مه ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنه‌وی قه‌رزی بازرگانی ، ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌رێندرێته‌وه .
به‌پێی بریاره‌كه بێت ، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م قه‌رزه‌ی كردوه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یگه‌رێنێته‌وه، ئه‌وا رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌ر له‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی روو له هه‌رێمی كوردستان بكات ، حكومه‌ت زیاتر له 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به بازرگانان داوه، بڕیاریاندابوو ئه‌م قه‌رزانه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكرێت، به‌ڵام تائێستا قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت نهگهڕێندراتهوه.
بەرێوەبەرایەتى بەنداوى دوکان بەشێوەى ئەزمونى بەشێک لە ئاوى بەنداوەکەى بەردایەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەقیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەنزیک زێی بچووک نەمێننەوە و لەنزیک ڕووبارەکە کارى کشتوكاڵى نەکەن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19-2-2019 چه‌ند ده‌رگایه‌كی به‌نداو و ده‌ریاچه‌ی دوكان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كرانه‌وه، ئامانجیش لێی رێگرتنه له سه‌رڕێژكردنی ئاوی ده‌ریاچه‌كه، چونكه به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه ئاوی ده‌ریاچه‌ی دووكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق ھۆشداریی دایە ھاوڵاتییانی سنورەکەی بۆ ئەوەی لەنزیک ئاوی زێی بچووک نەمێننەوە، هەر کەلوپەلێکیان کە نزیکە لە ئاوی زێیەکەوە دووری بخەنەوە و بەرهەمی تازەی کشتوکاڵی لە نزیک ئاوی ڕووبارەکەدا نەچێنن، بۆ ئەوەی لەکاتى بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکەدا زیانیان پێ نەگات.
ن.ش
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ناتونێت بگه‌رێته‌وه هه‌ولێر چونكه ده‌ترسێ چاره‌نوسی وه‌ك روژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچی بێت.
سروه عبدالواحد ئه‌ندام په‌رله‌مانی خولی پێشووی عێراق به "بغداد الیوم" راگه‌یاندووه" چاره‌نوسی وه‌ك رۆژنامه‌نوسی سعودی "جه‌مال خاشقچی" ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكاته‌وه بچێته پارێزگای هه‌ولێر."
ئه‌و ئه‌ندام په‌له‌مانه راشیگه‌یاند " پۆلیسی هه‌ولێر له به‌رواری 14/3/2018 یاداشتی ده‌ستگیركردنیان له‌دژی ده‌ركردووه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و ره‌خنانه‌ی كه له به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ی گرتووه."
زیاتر وتی " ئه‌م بریاره ئاماژه‌یه بۆ ئیفلاسی سیاسی به‌رپرسانی ناوچه‌كه دوای شكستهێنانی راپرسی "
له راگه‌یاندراوێكدا وته‌بێژی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه كهناسنامهیان سه‌ر به‌هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی (ناوده‌شت و وارماوایه ) له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌زوترین كات سه‌ردانی ئه‌و فه‌رمانگانه بكه‌ن .
نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه ، كه‌وێنه‌یه‌كی بۆكوردیو ناردوه ، رایگه‌یاندوه،بۆ هاووڵاتیانی (ناودەشت و وارماوا) له سنوری پاڕێزگای سلێمانی داوا ده‌كه‌ین كه ناسنامه‌ی باری شارستانیان سه‌ربه هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی(ناوده‌شت و وارماوا)ن له سنوری پاڕێزگای سلێمانی پێویستیان به(وێنه‌ی تۆمار(صورةقيد)یان مامەڵەی تۆماری لەدایکبوونیان ھەیە یان ناسنامه‌یان وون کردووه یان مامەڵەی ھاوسەرگیری یان جیابوونەوەیان)هه‌یه سه‌ردانی ئه‌م فه‌رمانگایانه بكه‌ن به‌زووترین كات.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانگایانه ده‌بن به فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی وه سه‌رجه‌م تۆماری ئەو فەرمانگانە ڕەوانەی بەغدا دەکرێ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی فه‌رمانگه‌ی کارتی نشتیمانی لە مانگی ( ٣ )دا.
ن.ش
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئەرکەکەی رادەستی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، جەلال ئادان کرد.
بینالی یڵدرم كه دوێنێ ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كێشایه‌وه، به شێوه‌یه‌كی كاتی پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی جه‌لال ئادان كرد.
له میانی رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌یدا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند كه به هۆی كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ دوێنێ ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كێشاوه‌ته‌وه كه له ١٢ی ته‌مووزی ٢٠١٨ه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه.
دواتر پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا، جه‌لال ئادان كرد كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی مه‌هه‌په‌یه و تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ په‌رله‌مانی توركیا جه‌لال ئادان كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەداهاتودا پێویستە شۆفێری ئۆتۆمبێلی (كرێ – بارهەڵگر) واتا هەڵگری تابلۆی سورو زەرد بۆ نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیان پشتگیری سەندیكای كرێكاران‌و گواستنەوە بهێنن.
ڕائیدی هاتووچۆ (كاروان محەمەد صدیق) وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: لە سەر داوای سەندیكای كرێكاران‌و گواستنەوەو مەكتەبی تەنفیزی لە ڕۆژی (3/1/2019)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەت، كاتێك ئەو كەسانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر یاخود كرێن واتا ئۆتۆمبێلەكانیان هەڵگری تابلۆی (سورو زەرد)ن لە كاتی نوێكردنەوەی ساڵانەكانیاندا داواكارییان كردوە كە ئەو كەسانە بنێردرێن بۆ سەندیكای كرێكاران‌و گواستنەوە بەمەبەستی هێنانی پشتگیری‌و پاش هێنانی ئەو پشتگیرییە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆدا كار‌و باری یاساییان بۆ دەكرێت‌و ساڵانەكانیان بۆ نوێدەكرێتەوە.
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی جەختی لەوەكردەوە، كە وەزارەتی ناوخۆ لە بەرواری (19/1/2019)دا بەنوسراوێك سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی ئاگاركردەوە كە هەروەك چۆن پێشتر خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو كرێ بۆ نوێكردنەوەی ساڵانەكانیان پشتگری باجی دەرامەتیان هێناوە پێویستە بەهەمان شێوە پشتگیری سەندیكای كرێكاران‌و گواستنەوە بهێنن، وتیشی بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆكان كراوە، كار بەو بڕیارە دەكرێت‌و پێویستە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پشتگیری سەندیكای كرێكاران‌و گواستنەوە بهێنن بۆ نوێكردنەوەی ساڵانەكانیان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆدیاری كردنی لیژنه‌ی یاسایی كۆبویه‌وه ، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتو ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نێوان دو بژارده‌دایه .
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتو له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند : سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى یاسای ئه‌مڕۆ دوجار به‌بێ به‌شدارى فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ دیاریكردنى میكانیزمى چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاساى په‌رله‌مان كۆبونه‌ته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان تاوتوێى ئه‌وه‌یان كردوه، كه هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى فراكسیۆنه‌كان و له‌سه‌ر رێژه‌ى ده‌نگ بێت، یان به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامیان له لیژنه‌ى یاسایى هه‌بێت، به‌ڵام لیژنه‌كه ده‌بێت له نێوان (5 بۆ 11) ئه‌ندامى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش رێگره له‌به‌رده‌م به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان.
ن.ش
ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش شێوازی خۆی گۆریوه و له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان عێراق و سوریا هلتو چۆ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سەرچاوەیەكی ھەواڵگریی عێراقی"تا ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی رێبه‌ری داعش زیندووە و لە سووریایە. نەخشەی جوڵانەوەكانیشی لەلای ھەوڵگری عێراقی و ئەمریكاییەكان ئاشكرایە، بەڵام بەردەوام لە جوڵەدایە و شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ".
ئەم زانیارییانه لە كاتێكدایە هێرشی سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش له سووریا چڕبووه‌ته‌وه‌و چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان به ده‌سته‌وه ماوه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا چه‌ند هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر خودی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ھێشتا هیچ زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی رانه‌گه‌یێنراوه.
ر.ق