دوای ئه‌وه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ وتارێكدا به‌ توندی هێرشی كردبووه‌ سه‌ر سەرۆكی پارتی ، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی باره‌گای بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی سه‌نگاوی ده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەو پەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە. چونكە مێژوو و كردەوەكانی ئەو كەسە دیار و ئاشكرایە و، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە. لەگەڵئەوەیشدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و گوتەبێژەكەی زۆر جوانتر بوو بێ دەنگ بانە نەك ئەوەی بەیاننامەیەكی شەرمنانە و بێ ناوەڕۆك لە بەرانبەر وتەكانی تاڵانچییەك بڵاو بكەنەوە كە بە نەفەسی تێكدانی ڕەوشی كوردستان و شێواندنی ئاسوودەیی كۆمەڵایەتیی خەڵك قسەی كردووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی، 18ـی 6ـی 2019

 

 

(د. موحەمەد مورسی) سەرۆك كۆماری شەرعی میسر دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ‌ بەهۆكارێكی تەمومژاوی لەنێو كونجی زیندان و دادگایی كردن كۆچی دوایی كرد، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ لەژێر ڕێو شوێنێكی ئاسایشی تووند ئەسپەردەی خاك كرا.

بەچەند پاساوێك ڕێگەنەدرا جگە لەخانەوادەكەو پارێزەرەكەی هیچ كەسێكی تر ئامادەی مەراسیمی ناشتنەكەی بێت و حكومەتیش باری تەنگەتاوی لەسەرتاسەری وڵات راگەیاندو ئەوقافیش دەرگای مزگەوتەكانی داخست، نەوەكو نوێژی مردووی بەشێوەی غائیب لەسەر بكرێت.

پارێزەری مورسی دەڵێت، ڕێگەدرا بە كچ و كوڕەكانی و دوو كەس لەنزیكەكانی و پارێزەرانی ئامادەی مەراسیمی شووشتن و ئەسپەردەكردنی (د. موحەمەد مورسی) ببن.

ئەو دەڵێت، مورسی لەنێو گرتووخانەكەی شوراوەو لەنێو مزگەوتی گرتووخانەكەش نوێژی لەسەركراوە، جگە لەو چەند كەسە ڕێگە بە كەسی تر نەدراوە ئامادەی ئەو مەراسیمە بێت.

باسی ئەوەشكراوە، كە كوڕی گەورەی (موحەمەد مورسی) پێش نوێژی بۆ ئامادەبووان كردووە لەسەر تەرمی باوكی و تەرمی باوكیشی بینیوە.

داواكاری میسری دەڵێت، مورسی دوای ئەوەی لەدادگا بێهۆش كەوتووە براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام دەركەوتووە تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە، بۆیە كۆچی دوایی كردووە، بەڵام پێشتر كوڕەكەی هۆشداری دابوو كە راگرتنی پێدانی چارەسەرییەكان بە باوكی كە بەدەست چەندین نەخۆشییەوە دەیناڵاند، بۆیە لەكۆتاییدا بەشێوەیەكی تەمومژاوی ناوبراو لەكونجی زیندان كۆچی دوایی كرد.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 18-6-2019 شاندێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیان لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەرییەوە پێشوازیان لێكرا.


لەكۆبونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كردو دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: ئەم سەردانە سەردانێكی ئاساییەو ئێمەو كۆمەڵ ئەم جۆرە سەردان و دیدارانەمان لە ڕابردوودا هەبوەو لەداهاتوشدا بەردەوامی دەبێت.


هەروەها مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بەوەشدا كە گفتوگۆمان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو هەرێمی كوردستان كرد و جەختمان لەسەر بتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان كردەوە.


مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕونكردەوە كە گفتوگۆمان دەربارەی پەیوەندییە لە مێژینەیەكانی هەردوولاو بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكەو ئەگەری ئەو گۆڕانكارییانەی كە چاوەڕوان دەكرێت ڕووبدەن، كردووە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتوو ئامادەی دیدارەكە بوون.

 

 
دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو بویەوە بەرپرسێكی یەكێتی هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەكەسێكی بچوك ناوی دەبات ، لەم بارەیەوە وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رونكردەوەیەك دەدات و ئاشكرای دەكات قسەكانی ئەم بەرپرسە گوزارشت لە هەڵوێست و سیاسەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ناكات.
ئەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكە یە
بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست‌ و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.
ئێمە سەرەرای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە. ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێكەوە هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین ‌و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوولاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە، تا بتوانین پێكەوە بە یەكگرتووی رووبەرووی مەترسیەكان ببینەوەو، پەلە بكەین لە تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی رێكەوتنەكانی نێوانماندا.
دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان‌و ووتەكانی وتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە راو بۆچوون‌و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.
لەگەڵ رێزدا...
وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
18/6/2019

 

کوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەمەبەستی بەهانەوە چونی وتەبێژەکەیان کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە گردبونەوەیەکی سازکرد .

لەگردبونەوەکەداو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەونیەکدا کۆمەڵەی قوربانیان پەیامێکی ئاراستە تەواوێ گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستن کرد و ڕایگەیاند مەرگی مامۆستاکامیل مەرگی سومبولی گەلی کوردە ، بۆیە داواتان لێدەکەین کە بەدەم پەیامەکەی مامۆستا کامیل بچن


پەرلەمانتاریكی یەكگرتووی ئیسلامی رەخنەی توند ئاراستەی هێمن هەورامی دەكات و رایدەگەیەنیت لەكوێی دونیادا بوە جێگری سەرۆكی پارلەمان ،ئەندامی شاندی سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێراو بێت.


دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە مەسوربارزانی سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێراوبۆپیچكهینانی كابینەی نویچ سەردانی سلیمانی كردو لەگەل یەكیتیو سۆسیالست و گۆران كۆبویەوەلەناو شاندەكەی پارتیدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پارلەمانیش بونی هەبووئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.


لەلای خۆیەوە ئەبوبكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆیدا نوسیویەتی"خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان خراپترین وبێ هەیبەترین خولەكانی پارلەمانە ،دەستە مۆ و ملكەچی دەسەڵاتی جێ بەجێ كردنە ،نەك چاودێری بكات وتوانای لێپرسینەوەی دەسەڵاتی جێ بەجێ كردنی هەبێت."


ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ،ئاماژەی بەوەشداوە"لەكوێی دونیادا بوە جێگری سەرۆكی پارلەمان ،ئەندامی شاندی سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێراو بێت،مەگەر لەفەرهەنگی ئەم حوكومرانیە شكست خواردوەی باشوری كوردستاندا جێی ببیتەوە."


ئەبوبكر هەڵەدنی ،ئەوەشی نوسیوە"ئەوەش داهێنانێكی تر چوە سەر داهێنانەكانی پەكخستنی پارلەمان،ساختەكاری،پاشەكەوتی موچە، هێنانی خواردن ودەرمانی ئێكسپایەر،شەق هەڵدان لەمامۆستا. ناشەفافیەتی داهات،دورینی یاسای كاڵا بەقەد باڵا"


أ.س

دوای ئەوەی ئێوارەی 16ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو بەهۆی ئاگرێكی گوماناوی‌ لەماڵێكی گەڕەكی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ سێ منداڵ بەناوەكانی (دارین و لارین و دەوەن)، كە تەمەنیان لەنێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگدابوو گیانیان لەدەستدا و دایكیشیان بەناوی (سێوە قادر) دوای هەفتەیەك ‌مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی زۆری و سەختی برینەكەی بەرەبەیانی رۆژی 24ی هەمان مانگ گیانی لەدەستدا، بە تۆمەتی ئەو كەیسە (د.م) مێردی سێوە دەستگیركرا، لە ئێستادا بنەماڵەی سێوان قادر باس لەوە دەكەن كە بەهیچ جۆرێك ئامادەی سوڵحی عەشایەری نین لەبەرامبەر سوتان و بێتاوانی سێوان و منداڵەكانی و مامی سێوانیش رایدەگەیەنێت، سوڵحی عەشایەری رەت دەكەینەوه بۆ ئەوەی‌ ببێتە نەریتێك تا لە تاوانەكاندا تاوانبار بە سزای خۆت بگات.

شەفیق نوری، مامی سێوان قادر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەزاران جاران كەسوكاری خۆمان و هەموو هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە بەهیچ شێوەیەك سوڵحی عەشایەری لە ئارادا نییه ‌و هەموو گۆی زەوی بكرێتە ئەڵماس لای لێ ناكەینەوە و دە‌بێ ئەم پرسەی ئێمە دەری بخات داودەزگای ئێمە ئەگەر سوڵحی عەشایەری لەپشتەوە نەبێت دەبێ به كوێ بگات، مەبەستمانە دادگا و یاسا پرسەكەیەكلایی بكاتەوە لەسەر ئەو بەڵگانەی كه هەیە بۆ ئەوەی لە لایەك ڕۆحی سێوان ئاسوده ‌بێت لە لایەكی تر ئەوە بسەلمێنین حكوومەتی هەرێمی كوردستان و داودەزگاكان و دادوەرەكان تاچەند مافی هاووڵاتی وەردەگرن ئەگەر هاووڵاتیەكە خۆی كەیسەكەی بەلاڕێدا نەبات، سوڵحی عەشایەری هەموو شتێك بەلاڕێدا دەبات، هەق دەكات بە ناهەق و ناهەق دەكات به هەق و تاوانبار بێ تاوان دەكات و عورفێكی ناشیرینە، نامانەوێ كەیسەكەی خۆمان بە دەستی خۆمان بەلاڕێدا ببەین و ئەو هەست و سۆز و خۆشەویستییەی كە هەموو هاووڵاتییان بۆ سێوان هەیانبوو ئەو فرمێسكانەی كە لە چاوی خەڵك هاتنە خوار، بە سوڵحی عەشایەری بیسڕینەوه.

ئەوەشی ئاشكرای كردوە، دەمانەوێت هاووڵاتییان ئاسودە بكەین بەو یاسایەی ‌لەسەر تاوانبار دەردەكرێت و سزادەدرێت، ‌ حكوومەت و لایەنی پێوەندیدار دەخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتی لەوەی كە ئێمە سوڵحی عەشایەری رەت دەكەینەوە و بە ئامانجی ئەوەی یاسا مافمان وەرگرێت، بۆ ئەوەی ببێتە نمونه ‌و خەڵك واز لە سوڵحی عەشایەری بهێنێت، بۆیە ئێستاش وەك یەكەم رۆژ سورین لەسەر ئەوەی تاوانبار بە سزای خۆی بگات، دادگایی كردنی ئەو پرسە زۆری نەماوە و دادگای لێكۆڵینەوە كارەكانی تەواو كردووە و رەوانەی دادگای تاوانەكان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت بەھۆی روداوێكی هاتوچۆوە دوو كەس بونەتە قوربانی و زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلك و شۆستەو تاوەرێكی ڕوناكی كەوتوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە"كاتژمێر ٣ پاش نیوەرۆی ئەمڕۆسێ شەممە بەھۆی خێرای زیادەوە ئۆتۆمبیلێك لە جۆری (كیا سۆرینتۆ) لە نزیك كەمپی زانكوی گەرمیان كۆنتڕوڵی لە دەستداوە"


ڕاگەیاندنی ھاتوچۆی گەرمیان ، ئاماژەی بەوەشداوە" لەئەنجامی ئەو روداوەدا دوو كەس بریندار بوون وزیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلكە و شۆستەو تاوەرێكی ڕوناكی كەوتوە."

 


وابریارە هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی كابینەكەی بچنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەبارەی كارەكانی كابینەكەیەوە رونكردنەوە بدات.


بەدر زیادی،پەرلەمانتاری سائرون بە ئاژانسی مەعلومەی راگەیاندوە" هەفتەی داهاتوو عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی كابینەكەی دێنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەبارەی كارەكانی كابینەكەیەوە رونكردنەوە دەدات."


راشیگەیاندوە"لەئیچستادا جولەیەكی سیاسی زۆر هەیە لە ئەنجومەنی نوینەران بۆئەوەی عادل عەبدول مەهدی بێتە پەرلەمان و كۆتای مۆلەتی بدریچتە بۆئەوەی لەبارەی تەواو كردنی كابینەكەیەوە هەنگاوی جدی و بەپلە بنێت"


جێگەی ئاماژەیە لە24ی ئۆكتۆبەری 2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی دابە 14وەزیری كابینەكەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوەی زیاترلە8 مانگیشە كابینەكەی تەواو نەبووو هێشتا وەزیری بەرگری و ناوخۆو داد و چەند وەزیرێكی تر متمانەیان پێ نەدراوە و ئەمەش نیگەرانی لایەنەكانی لێكەوتوەتەوە.

سەبارەت بە بەرز كردنەوەی پلەی ئەو پۆلیسانەی لەساڵی (2016) مەشق و ڕاهێنانیان پێكراوە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە دەدات، سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی ناوخۆش ئاشكرای دەكات، لەداهاتویەكی نزیكدا پلە بەرزكردنەوەیان بۆ دەكرێت و چارەنوسیان یەكلادەكرێتەوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كردوە، گفتوگۆی جدی لەبارەی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئەو پۆلیسانە كراوەو حكومەت بڕیاریداوە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ، چارەنوسیان یەكلابكاتەوەو پلە بەرزكردنەوەكەیان بۆ بكات.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ تۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، كارئاسانی زۆر بۆ ئەو پۆلیسانە كراوە بۆ ئەوەی لەداهاتودا پلەكانیان بكرێت بەڕێگەپێدراوی هەشت (مفەوەز)، بەڵام ئەم پرسە بۆ دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و گۆڕانكاریەكان لەپۆستە وزاریەكان دواخراوە.
جێگەی ئاماژەبە ساڵی (2016) نزیكەی دوو هەزار پۆلیسی میلاكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كە پلەكانیان ڕەئیس عورەفا بوو مەشق و ڕاهێنانیان پێكراوە بۆ ئەوەی ببنە ڕێگەپێدراو (مفەوەز)، بەڵام لەكۆی ئەو ژمارەیە تەنها بەشێكی كەمیان دوای گەڕانەوەی بڕوانامەكانیان دەرماڵەیان بۆ بەستراوە.
پەڕەى 1 لەکۆى 5281 پەڕەدا