بەپێی ئامارێكی كەشناسی، ئەمڕۆ زۆرترین باران بارین لەناوچەی ماوەتی سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە.

ئامارەكە هی (12) كاتژمێری ئەمڕۆ دووشەممەیە، ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ‌ بەدرێژایی شەو باران بارینێكی بەردەوام شارەكانی كوردستانی گرتەوەو زیانی مادی زۆری لێكەوتەوە.

 

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏نص‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریی ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری راگرتن و نه‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌و ئاشكرای ده‌كات ، ‎ماوەی سێ مانگە حکومەتی عێراق موچەو بوجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بێئەوەی لە بەرانبەردا یەک تەنەکە نەوت ڕادەستی سۆمۆ کرابێت.

 بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌فه‌یسبوك ئاشكرای كردووه‌، ڕۆژانە لەناو پەرلەمان و لە لیژنەی پەیوەندیدار روبەڕوی رەخنەی توندی نوێنەرانی پارێزگاکانی تر دەبینەوەو بیر لەکاردانەوەو بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی حکومەتی هەرێم دەکرێتەوە کە دوبارە راگرتنی موچەش لەخۆدەگرێت، كه‌‎لە بودجەی 2019 دا هاتوە کە هەرێم دەبێت رۆژانە (250) هه‌زار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات و هەرێم نیازی پابەندبونی نییە.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، راستە کە موچەی فەرمانبەران بە بڕگەیەکی جیاواز لەناو بودجەدا جێکراوەتەوە, بەڵام هەمو دەبێت ئەو راستییە بزانن کە ئەوەش قابیلی ئاڵوگۆڕەو بەهانە هەیە کە رابگیرێت، وه‌  ئه‌گه‌ر هاتو دژ به‌و بڕگه‌یه‌ واژو کۆکرایەوە, دەتوانرێت دوبارە بهێنرێتەوە ناو پەرلەمان و ئاڵوگۆڕ بەسەر ئەو بڕگەیەدا بهێنن و رایبگرن.

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ی به‌غدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، واتە شێوازی تر هەیە بۆ شەرعیەتدان بە راگرتنی پشکی هەرێم و ئینجا هەم پاشەکەوت و بڕین و کەمکردنی موچەی فەرمانبەرو موچەخۆران دێتەوە ناوان، ئێمە بەئەرکی سەرشانی خۆمان هەستاوین لەشەڕی مافی هاوڵاتیانی هەرێم و لەداکۆکی لێکرنیان بەردەوام دەبین, بەڵام ئەم شەڕە تەنها بە ئێمەی نوێنەران ناکرێت و بەبێ پابەندبونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکانەوە لەم شەڕەدا سەرکەوتو نابین و بەوەش قەیرانەکانی هەرێم و بێ موچەیی بەردەوامی دەبێت.ئینجا ئۆباڵەکەی لەئەستۆی کێ دەبێ و کێ سودمەندو کێش زیانمەند دەبێ؟ ئەمە پرسیارەکەیە.

له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌، پابەندبون بەیاسای بودجە واتە بەردەوامی لە لابردنی پاشەکەوتی موچەو هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکانیان. ملنەدان بۆ یاسای بودجە واتە گەڕانەوەی پاشەکەوت.

 ن.ش 

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌كاتی داخستنی ده‌رگای ئاڵوگۆری دراو ،نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبویه‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مرۆ (100) دۆلار به‌ (120) هه‌زار و (150) دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا‌، وه‌ نرخی دراوه‌ بیانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

(100) پاوه‌ن (156) هه‌زارو (500) دینار

(100) یۆرۆ (136) هه‌زار  دینار

(100) دۆلار (120) هه‌زار و (250) دینار

(100) لیره‌ی توركی (21) هه‌زارو (500) دینار

(100) هه‌زار تمه‌نی ئێرانی (9) هه‌زارو (500) دینار

 

ئەمڕۆ دووشەممە (25/3/2019) وەفدێكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێك هاتبوو لە بەڕێزان (مامۆستا خلیل ابراهیم) سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی‌و (د. محمد هاودیانی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەكان ‌و (م. مغدید هورمزیار) كارگێڕیی دەزگای پەیوەندییەكان سەردانی كونسوڵخانەی دەوڵەتی كوێتیان كردو لەلایەن بەڕێز (د. عمر الكندری) كونسڵی گشتی كوێتەوە پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی تیشكی خستە سەر دوا پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق ‌و هەرێم ‌و هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونی یەكگرتوو لە قۆناغی داهاتوودا ڕوون كردەوە، هەروەها سوپاسی دەوڵەت‌و گەلی كوێتی كرد لە هاریكاریەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان .
شایانی باسە بەڕێز كونسڵی گشتی كوێت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانەكەو هەڵوێستە ئاشتەوایی‌و مەدەنیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە مەڕ سەقامگیری بارودۆخی سیاسی‌و بە عەقڵانی بوونی ئۆپۆزسیۆن بوون .

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ پێى ڕێنمایى ژماره‌ (25) ى ساڵى( 2016)، سه‌رجه‌م پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ (ته‌رفیع)ى فه‌رمانبه‌رانى راژه‌ى شارستانى و سه‌ربازى راگرتبوو، له‌ ئێستادا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌نها فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى ماوه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ربچێت، به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ش كه‌ وه‌زاره‌تى دارایى به‌رزیكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پله‌كه‌یان له‌ نێوان (6 - 10) دایه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رێكی نزیك له‌ یه‌كێتی راگه‌یاندوه‌، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى میلاكات له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دواین راپۆرتى خۆیان له‌باره‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌زیرى دارایى ناردووه‌، وه‌زیریش له‌ نوسراوێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ وابڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مى داهاتوودا فه‌رمانى ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌، وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ له‌ ساڵى( 2016) ه‌وه‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان وه‌ستاوه‌ و پله‌كه‌یان له‌ نێوانى (6 - 10)یه‌ راسته‌وخۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، وه‌  فه‌رمانبه‌رانى (پله‌ سێ و چوار و پێنج) به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو مانگى یه‌كى ساڵى (2016)، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كرابێت، ئه‌وا له‌ ساڵى داهاتوودا پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.

له‌باره‌ى جیاوازى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان ساڵانى (2016 بۆ ساڵى 2019) وه‌ریان نه‌گرتووه‌ به‌هۆى پله‌به‌رزنه‌كردنه‌وه‌یان، سه‌رچاوه‌كه‌ئاشكرای كردوه‌،  وه‌زاره‌تى دارایى دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ توانایدابێت ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و جیاوازى مووچه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ماوه‌ى داهاتوودا واژۆ له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌ ده‌كات، راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستده‌كات به‌ ده‌ركردنى رێنمایى چۆنیه‌تى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ گوێره‌ى داهاتى به‌رده‌ست.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌  رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابورى به‌دوارۆژی  راگه‌یاند بوو ،دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2016ه‌وه‌ به‌هۆى قه‌یرانى دارایى بڕیارى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران راگیرا، له‌ماوه‌ى رابردووشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دیوان یاداشتێكیان بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕین بۆ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌، وه‌ بابه‌تى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ مافى فه‌رمانبه‌رانه‌ و به‌ته‌واوى یاساییه‌ و دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، وه‌ دواى ده‌رچوونى بڕیار له‌سه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌، بڕیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و راستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ بوون له‌ ساڵانى رابردوو ده‌درێت.

ن.ش 

 

ئەمڕۆ دوو شەممە25/3/2019 شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندوە لەمانگی (چوار)دا دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناوشار، سوپاسی هاوڵاتیانیش دەكات كە لەڕێگەی كۆمێنت و سەرنجەكانیانەوە بەشێك لە و چاڵ و چۆڵییانەیان ناردووە .


هاتوچۆی سلێمانیش رایگەیاندوە"ئێمە وەك ئەركێك لە بواری ھاتووچۆ سەرجەم وێنەكان و شوێنەكان دەخەینە بەر چاوی بەڕێزان لە شارەوانی سلێمانی ، ئێستاش جارێكی تر داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ھەر شەقامێكی تر كە پێویستی بە نۆژەنكردنەوە ھەیە، وێنە یان ناونیشانی شوێنەكەمان بۆ بنێرێن بۆ ئەوەی پێش مانگی چوار بیخەینە بەرچاو شارەوانی سلێمانی سوپاس بۆ ھاوكاریتان.


شارەوانی سلێمانی سوپاسی هاوكاریی كردنی هاوڵاتیانی كرد ، كە لەرۆژی 28/2/2019 وە ژمارەیەكی زۆر لە وێنەو ناونیشانی شەقامە خراپبوەكان و چاڵ و چۆڵییەكانیان ناردووە.
أ.س

 


بەرێوەبەری بەنداوی دووكانرایدەگەیەنێت لە ئێستادا لە یەك چركەدا ٥۷۹م۳ ئاو دەرژێتە دەریاچەكە وەو تەنها دوومەتریشی ماوە بەنداوەكە سەررێژبكات.


ئەندازیار محمەد تاهیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایگەیاندوە"لەماوەی ۲٤ كات ژمێری ڕابردوو ۲٤٫٤ ملم باران لە دوكان باریوەبەمەش كۆی باران بارینی ئەم ساڵ گەیشتوەتە ۷۹٥ ملم"


بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان راشیگەیاندوە"ئاستی ئاوی بەنداوەكە ئەمڕۆ ٥۰٩٫۱۱ لە ئاستی ڕوی دەریاوە وبەبەراورد بە پار ساڵ ۸م بەرزترین و بەمەش تەنهادوو مەتری ماوە بەنداوی دوكان سەرڕێژ بكات هیچ گرفت و مەترسیەكیش نیە لە سەر بەنداوەكە.


محمەد تاهیر ئاشكراشیكردوە"لەئێستادا لە یەك چركەدا ٥۷۹م۳ ئاو دەرژێتە دەریاچەكە ولە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا لە ئێستادا ٦ ملیار و چوارسەد ملوین مەتر سێجا ئاو لە دەریاجەی دوكان هەیە"


ا.س

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌ باندێكی دزی پاره‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان له‌شاری سلێمانی دزی ، تۆمەتبارانی ئه‌م دۆسیه‌یه‌  چیرۆكی چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەگێڕنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارانی دزینی پارەی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار بڵاودەكاتەوە و یه‌كێك له‌ تۆمەتباره‌كان ئاشكرای ده‌كات  ١٠ ساڵ زیندانی كراوه‌  ئنجا بە‌ربووه‌ .

ن.ش

 

دوو شەممە, 25 ئازار 2019 15:56

بـەھــار لە ڕۆشنایی پرشنگی ئایـاتـدا

نووسراوە لەلایەن:

بەھـار، وەرزی دەرخستنی جوانیەکانی سروشت، دەرفەتی لەئامێزگرتنی نازی ئەوینداران، فرسەتی بیرخستنەوەی بزرکراوی بەنرخی سەلیقەکاران. مەوسیمی جەمکردنی توێشوی بەکەڵک بۆ پارێزکاران، بێ کەڵک بۆ سنوور بەزێنان.
گەر لەئایاتی قورئانەوە تەماشای دیمەنی بەھاران بکەین، ئەوسا وەک ئاوێنەیەک بۆ دەرخستنی جوانی و کەماڵی خاوەنی دێتە پێش چاوان، وە زۆر بەڕوونی ئاماژەی گرنگ ئاڕاستەی خاوەن دڵانی زیندووی بێدار دەکات، لەوانە:
یەکەم: گرنگی سامانی ئاو . ئەم نیعمەتە بەھای بەرزو بڵندە، چەندە لێی بدوێین ھەقی خۆی پێ نادەین. دەی ھۆکاری سەرەکی بەھارو جوانیەکانی بریتیە لە دابارینی نیعمەتی ئاو : (وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاء مَاء)،کە بەپێی بەرنامەیەکی جێگیر ئاوداشتی زەوی دەکات. کەوایە ئاوەزداران ئەرکیانە بەئەندازەی بەنرخی ئاو مامەڵەی دروستی لەگەڵدا بکەن.
دووەم: زیندووبوونەوەو ھەستانەوەو بووژانەوە. وەختێک تەماشای زەوی دەکەین وشک و بێناز ھەڵگەڕاوەو ھەست بە ژیانی تیا ناکەین. بەڵام پاش بارینی بارانی ڕەحمەت دەکەوێتە جوڵەو ئەو ھەمووە نیعمەتە جوانەی ناوی، زیندوو دەبنەوەو ھەڵدەستنەوە و تارای ڕەنگینی جوانی بەھار دەپۆشن: (وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاء اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ)، تەواوی ئەم گژوگیاو دارو درەختانە ھاوژیانی شیاوو شایستە بەخۆیان پێ بەخشراوە، کە نیشانەی ئاشکران لەسەر تواناو دەسەڵاتی خالقی جیھانیان.
سێیەم: ماوەی مردن و کش و ماتی، سنووردارەو وادەی ھات کۆتایی دێت. زەوی دەبینی و پێتوایە بەتەواوی مردووە: (وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً). ياخود زەوی دەبینی کش و ماتە: (وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً). جا ئەم دەورانی مردن و متکردنە سنووردارەو وادەی ھات تەواو دەبێ: (فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ). وە زیندوو بوونەوەو ھەستانەوە دەست پێدەکات. کەوایە دەورانی مردنی مرۆڤیش سنووردارەو وادەی ھات کۆتایی دێت. ئەمەش لە ئایاتای خوای (متعال)ـە.
چوارەم: ئەرکی مرۆڤی ئاوەزدار بریتیە لەڕوانین و تێڕامان لەو ڕوداوە گەورەیە. لەشوێنەواری ڕەحمەتی خوا، کە چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوە پاش مردنی: (فَانظُرْ إِلَىٰ آثَارِ رَحْمَتِ اللَّهِ كَيْفَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا)، بەڕاستی ئەو خاوەن ڕەحمەتەی زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مراندنی، ھەر ئەوە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە: (إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ).
پێنجەم: ئامانج لەم پرسە بۆ بەکارھێنانی ژیریە. تەواوی ئەم پرۆسە گرنگەی وا بەچاوی سەر دەیبینن، وە خاوەنەکەتان بۆتانی ڕوون کردۆتەوە، بۆ ئەوەیە تاکو ئێوە کەڵک لەئەقڵ و ئاوەزتان وەربگرن و بۆ پرسەکان کاری پێبکەن: (اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ). بێگومان ھەرئەوانە دەبنە براوە کە ئەقڵ چاوساغیانە. وە ئەوانەش ژیری وەلا دەنێن و ھەواو ھەوەس ڕەواج پێ دەدەن زەرەرمەندن: (وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ).


خۆپیشاندانەكانی هاوڵاتیانی جەزائیری دژی دەسەلاتی عەبدول عەزیز بۆتەفلیقە و سەرباز، پێ دەنێتە مانگێكەوەوە و بەردەوامی هەیە.


گەنجانی جەزائیری وەك داینەمۆی خۆپیشاندانەكان، بەردوام بە داهێنانە ئاشتیخوازیەكانیان گوڕی زیاتر دەدەن بە ناڕەزایەتیەكان.

   

پەڕەى 1 لەکۆى 4968 پەڕەدا