بەهۆی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانەوە  له‌به‌شێكی پارێزگاكانی عێراق ، دوو ڕۆژ كرایە پشووی فەرمی و پارێزگاری واست  ئاشكرای ده‌كات ، بۆ ئەوەیە تا مامۆستایان بتوانن مافەكانیان بەدەستبهێنن.

 (محەمەد جەمیل میاحی)  پارێزگاری واست  له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست سۆمه‌ریه‌ نیوز كه‌وتووه‌ ، رایگه‌یاندوه‌، لەپێناو پێدانی ماوە و كات بە فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان و لەسەر داوای سەندیكای مامۆستایان بۆ ڕاگرتنی بەكۆمەڵی دەوام لە پارێزگاكە، تاوەكو بتوانن دەنگیان بگەیەنن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیاریاندا دوو ڕۆژ پشووی فەرمی بێت.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، نووسراومان ئاڕاستەی پەروەردە كردووە تا دوو ڕۆژ مۆڵەت بدەنە سەرجەم فەرمانبەرانی میلاكی پەروەردە و دوو ڕۆژ پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، وه‌ دەوامی فەرمی قوتابخانه‌كان  لە ڕۆژی سێ‌ شەممە دەستپێدەكاتەوە،  و داواشی لە تیمەكانی شارەوانی كردووە، ئەو دوو ڕۆژە بە فرسەت بزانن و قوتابخانه‌كان پاكبكەنەوە و ئاوی ناو خوێندنگەكان دەربكەن.

ن.ش 

سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی ، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی ڕونكردنەوە  دەدات و  ئاشكرای ده‌كات، میكانیزمێكی نوێ بۆ كێشەی موچە خانەنشینان دادەنرێت بەتایبەت كە ئێستا ماوەی یەك ساڵ موچەی خانەنشینی دواكەوتوە.
شێخ عەزیز محەمەد بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە  ڕایگەیاند: بۆ دابەشكردنی موچەی خانەنشینی لەئێستادا موچەی مانگی دوی ساڵی ڕابردوو دابەشدەكرێت و  تائێستا ئەو كێشەیەی هەبوە چارەسەرنەكراوەو بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆبونەوەمان ئەنجامداوە، ناكرێت خانەنشینان لەدابەشكردنی موچە، یەكساڵ لەدواوەبن، بۆیە ئەو كێشەیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری باسی لێوەكراوەو ئەوانیش دیراسەی ئەو گرفتە دەكەن و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران كێشەكە تاووتوێدەكرێت و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بەشێكی ئەو خانەنشینانە لەكاتی كۆچی دواییاندا كێشەیان بۆ دروستدەبێت كە موچەی یەك ساڵیان پێنەدراوە, بۆیە ئەگەر سیستمی پاشەكەوتی سەر موچەی فەرمانبەران لاببرێت، ئەوا میكانیزمێك دەدۆزرێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی موچەی خانەنشینانیش.
به‌رێوبه‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمانی ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، لەم قۆناغەدا پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بتوانرێت ئەو موچە نەدراوانەی خانەنشینان بەیەكەوە خەرجبكرێت، جگەلەوەش هیچ بڕیارێك نییە كە چەند موچەیەكیان بەسەریەكەوە بۆ خەرجبكرێت و كۆتایی بەكێشەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینی بهێنرێت.
 ن.ش 
 

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا  نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێرئاشكرای ده‌كات  سكاڵای یاسایان لەسەر هاوەڵێكی نەخۆشێك تۆمار ده‌كه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی  بە چەك هەڕەشەی كوشتنی لە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە كردوه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكه‌ی كه‌له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگه‌یاندوه‌، شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی، هاوەڵی نەخۆشێك چەكی لە پزیشك و كارمەندانی ئێشكگری پێشوازی دەرهێناوە و هەڕەشەی كوشتنی لێكردوون، ئەمەش سەرباری ئەوەی پشكنین و چارەسەری پێویستی پزیشكی بۆ نەخۆشەكە كرابوو.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ناڕەزایی توند دەردەبڕین و سكاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە تۆماردەكەین و بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناكەین، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنیەكان دەكەین كە ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر، بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە.

 وه‌  داواشی لە هاوڵاتیان كردووە، ڕێز لە نەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان بگرن و هاوكاری ڕێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوكەوتانە.

 ن.ش 


فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت تۆڵەی توند لە هەریەكە لە سعودیە و ئیمارات دەكەنەوە بەشێوەیەكی جیاواز ئەمەش وەك كاردانەوەی هێرشەكەی بەلوجستان كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 41 ئەفسەر و پاسداری ئێرانی .


محمد عەلی جەعفەری بە ئاژانسی تەسنیم ی ئێرانی ووتوە " وڵاتانی سعودیە و ئیمارات كە لە ئەمریكاو ئیسرائیلەوە فەرمان وەردەگرن و لە پشت ئەو جۆرە كارانەوەن، ئەم جارە وەڵامێكی جیاواز وەردرەگرن و هەموو ڕێووشێنێكی وەڵام دانەوە دەگرنە بەر".


هاوكات محمد جەعفەری تۆمەتی ئاڕاستەی وڵاتی پاكستان كرد كە پارێزگاری داوەتە چەكدارەكان و پێویستە وەڵامی ڕوونی هەبێت ئەگەر ئەو وڵاتە سزای ئەو چەكدارانە نەدات ئەوا ئێران خۆی جوڵە دەكات.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات به‌ پارتی

 له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پابه‌ندی خۆی بە بنەماکانی رێکەوتنی سیاسی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی دوپات ده‌كاته‌وه‌ کە لە ڕۆژی (٥ی شوباتی ٢٠١٩)  ئیمزاکراوه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردیو" كه‌وتوه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر رێنه‌كه‌وتنی نێونیان له‌گه‌ڵ پارتی و رایده‌گه‌یه‌نێت " ھەر ھەنگاوێک  بەبێ رێکەوتنی سیاسی لایەنەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان پرۆسەی سیاسی ناکات" 

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ " یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە،   ئامادەیە بۆ رێکەوتنێکی سیاسی گشتگیر کە پرسەکانی کوردستان و کەرکوک و عێراق وەک یەک پاکێچ رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بکرێ، بەھاوکاری و ھاوبەشی ھێزە سیاسیەکانی کوردستان". 

 

ر.ق


بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنیت بەھۆی باران بارین و لافاوەو بەشێك لە چیای ھەیبەت سوڵتان ھەرەسی ھێناوە.


لەراگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ئەوەی بڵاوكردوەتەوە بەھۆی باران بارین و لافاوەو بەشێك لە چیای ھەیبەت سوڵتان ھەرەسی ھێناوە.


ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی كۆیە لە ھەوڵی لابردنی تاشە بەردەكانن بە ھاوكاری بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگەوبانی كۆیە"


جێگەی ئاماژەیە ماوەی دوورۆژە شەپۆلیكی بارنو بەفر روویلەناوچەكانی هەرێم كردوە و بەوهۆیەشەوە لەچەند ناوچەك لافاو دروست بووە چەند رێگایەكیش داخراون.


أ.س

 


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت جەنگەكانی ڕۆژهەڵاتی فورات دژی كۆتا چەكداراەكانی داعش بە ڕێكەوتنێكی نهێنی كۆتایی پێ هات لە نێوان داعش و ئەمریكا كە بەهۆیەوە ئەو چەكدارانە بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانەوە و بەمەش كۆتایی بەدەسەڵاتی خەلافەتەكی داعش هات لە شوێنێكی دیاری كراودا.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ نوسیویەتی" هێزەكانی سوریای دیموكرات بە پشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئێستا لە دەوروبەری شاری دێرزور ی سوریا سەرگەرمی گەڕان و پشكنین بەشوێن پاشماوەی چەكداراەكانی داعش كە ڕێكەوتنەكەیان ڕەتكردۆتەوە و لە هەندێك لە تونێلەكاندا خۆیان حەشار داوە".


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە كردووە، بە پێی ڕێكەوتنە نهێنیەكە دوو گروپ چەكدار كە گەروپی یەكەم 240 كەس بوون و گروپی دووەمیش 200 چەكدار لە ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە".


ئاشكراشی كردووە" ڕۆژی هەینی ، درەنگانێكی ئێوارە، بارهەڵگری ئەمریكی كە چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و ئەمبوڵانس یاوەری كردوون، چونەتە ناوچەكانی داعش كە مەبەست لێی گواستنەوەی چەكداراەكانی داعش بووە".

هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ پارتی گۆڕان له‌ ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌ن به‌مه‌ستی پێكهێنانی كانینه‌ی نوێی حكومه‌ت و پكی گۆران له‌ م كابینه‌یه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشتری نێوان پارتی و گۆڕان وه‌رقه‌یه‌كی سیاسی خراوه‌ته‌ به‌رده‌ستی گۆڕان و بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گۆڕان به‌ چه‌ند ده‌ستكاریی و گۆڕانكارییه‌كه‌وه‌ بیخاته‌وه‌ به‌رده‌ستی شانده‌كه‌ی پارتی.

 به‌پێی زانیارییه‌كان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌، هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

 

ر.ق


ئەندامیكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنیت پارتی مەبەستیەتی لایەنەسیاسیەكان بەشداری كارای حكومەت بكەن و بەپێی رێژەی كورسیەكانیان پێگەیان لە حكومەتی داهاتوو دەبێت.

 

كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر لەكۆبونەوەیەكیدا لە گەڵ بەرپرسی لقەكانی سنوری سەركردایەتی هەولێر و پارێزگاری هەولێر و كارگێڕانی لقەكان و بەرپرسی ناوچەكان ی پارتیدا رایگەیاندوە"لە گەڵ تەواوی حزبە سیاسیەكان گفتوگۆكانمان چڕ كردۆتەوە بە ئامانجی زوو پێكهێنانی حكومەت "


. كاكەمین نەجار راشیگەیاند پارتی مەبەستیەتی لایەنەسیاسیەكان بەشداری كارای حكومەت بكەن و بەپێی رێژەی كورسیەكانیان پێگەیان لە حكومەتی داهاتوو هەبێت .


أ.س

 ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبویه‌وه‌ ، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ كوڕە گەورەی سكرتێری كۆچكردوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند : رێككەوتن ئاسانە بەڵام ئێمە باس لە هەرێم و بەغداو كەركوك و كەركوك و كەركوك دەكەین.

( بافڵ تاڵەبانی ) كوری گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی به‌میدیای فه‌رمی حزبەكەی رایگەیاند: رێككەوتن زۆر ئاسانە بەڵام ئێمە باسی هەرێم و بەغداو كەركوك و كەركوك و كەركوك دەكەین.

ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ گرنگی چارەسەركردنی كێشەی كەركوك لەگفتوگۆكاندا لە روانگەی حزبەكەیەوە.

ن.ش 

 

پەڕەى 1 لەکۆى 4825 پەڕەدا