دوای ئەوەی ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی پاش نیوەرۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دەستی پێكرد و هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستی پێكرد لە ئێستادا دەنگدانی نهێنی كۆتایهاتوو جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردوە.

بەپێی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش ڤالا فرید لە فراكسیۆنی پارتی بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرا.


أ.س

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئێواره‌ی یه‌كێتی نیستمانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا " له‌ ئێستادا كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌كۆتا هات و وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرای ده‌كات،  تا پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلانەكرێتەوە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكەن.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  رایگەیاند: له‌كۆبوونەوەكەدا بڕیارماندا تا ئەوكاتەی پارتی دیموكرات واژۆ لەسەر ئەو رێككەوتنە سیاسییە نەكات، كە رۆژی 5ی ئەم مانگە لەنێوان وەفدی باڵای هەردوولا كرابوو، بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ناكەین.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  یەكێتی لەكابینەكانی پێشتردا بەشدارێكی كاریگەری هەبووەو هۆكاری سەقامگیری كوردستان بووە، بۆیە یەكێتی دەیەوێت بەزوترین كات حكومەت پێكبێت و كارەكانی دەسپێبكات، بەڵام یەكێتی و هێزو لایەنەكان لەبڕیاری هەرێمدا بەشداربن و ئەوەش بەرێكەوتن یەكلابكرێتەوە، لەمەودوا یەكێتی دەیەوێت بەپێی رۆڵی مێژووی خۆی لەحكومەت و دەسەڵاتدارێتی كوردستان و هەموو جومگەكاندا جێبەجێ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی كه‌ركوك  وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند:  گرنگی كەركوك بۆ یەكێتی گرنگی كەركوكە بۆ كوردستان، گرنگی یەكێتییە بۆ خەڵكی كوردستان هەروەها بۆ كەركوكییەكان، سەرەڕای ئەوەش پەیوەندییەكی تایبەت لەنێوان یەكێتی و كەركوكدا هەیە بەدرێژایی خەباتی دەیان ساڵەی رابردوو، یەكێتی شتێمی سەیری نەوتوە، زۆرینەی دەنگی كەركوكی هێناوە كە شەشە كورسییە، بۆیە مافی خۆمانە پۆستی پارێزگارمان هەبێت.

 ن.ش 


دوای ئەوەی ئەمرۆ دووشەممە كاتژمێر 3ی كۆبونەوەی پەرلەمان دەستی پێكرد و هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستی پێكرد لە ئێستادا فراكسیۆنی یەكیتی بەشداری كۆبونەوەكە ناكاتو بۆئەو مەبەستەش سەركردایەتی یەكیتی لە سیلمانی لە كۆبونەوەدایە.


كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی دوای ئەوە هات كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەل فراكسیۆنی گۆران و مەسیحی و توركمانەكان وچەند فراكسیۆنێكی دیكە ریكەوتنی ئەنجامدا بۆكۆبونەوی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەمەش وایكرد كە فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكە نەكات.


وتەبێژی یەكێتی رایگەیاندوە فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان ناكات و بۆئەومەبەستەش لەئێستادا یەكێتی لەسلیمانی تاوتویی ئەو پێشهاتانە دەكات كە ڕوودەدەن لە داهاتوودا.


ا.س

 


دوای ئەوەی ئەمرۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دەستی پێكرد و هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستی پێكرد لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان هیمن هەورامی و نەوەی نوێش بۆپۆستی جێگری یەكەمی پەرلەمان كاندید كرد.

دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستنی پێكرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان هۆلی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جێده‌هێڵیت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هۆكاری به‌شداریكردنیان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ و جێهێشتنی هۆله‌كه‌ و ده‌نگنه‌دانیان به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رایگه‌یاند به‌شداریمانكرد بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ بكرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌كاری په‌بله‌مانی بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.

شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژناوه‌وانی دواجێهێشتنی هۆلی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" ئێمه‌ ڕاوى پۆست و ده‌سه‌ڵات ناكه‌ین به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانه‌. ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌شێكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێمه‌ ده‌نگمان پێنه‌دا."

راشیگه‌یاند"ئێمه‌ هۆلی په‌رله‌مان جێده‌هێلین له‌كاتێكدایه‌ ویستمان په‌رله‌مان بخه‌ینه‌وه‌ سه‌رسكه‌ی خۆی و كارای بكه‌ینه‌وه‌ و له‌مه‌ودا ده‌ست به‌كاری په‌لاله‌مانی خۆمان ده‌كه‌ین."

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو زیاتر وتی: پرۆژه‌یه‌كى ته‌واومان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ بڕه‌گه‌نى هه‌موو كێشه‌و خه‌مى هاوڵاتیانه‌و واژووى پێویستمان بۆ كۆكردۆته‌وه‌.

 

ر.ق

 

له‌ ئێستادا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆهه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌دان " هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بریاریان داوه‌ بۆهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن .

(د شێركۆ جه‌وده‌ت ) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندبوو ،ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بریاری ئۆپۆزسیۆن بونی خۆیان داوه‌و ئاماده‌ نین ده‌نگ به‌هیچ كاندیدێك بده‌ن .

 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند :ئه‌گه‌رچی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن " به‌ڵام ده‌نگ به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناده‌ین .

ن.ش 

پەڕەى 1 لەکۆى 4832 پەڕەدا