پۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كێیە؟

سێ شەممە, 27 ئازار 2018 15:58

ئیسحاق عەلائەدین


جۆن پۆڵتۆن ڕاوێژكاری نوێی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی ، كە بریارە لە 9ی نیسانی 2018دا پۆستەكە وەربگرێت ، بەوە ناسراوە كە هاوڕێی نزیكی ئیسرائیڵە و هەڵوێستەكانی زۆر توندە بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، و ئێران و كۆریای باكور .
ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی دەڵێت: "دامەزراندنی پۆلتۆن بە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ، گۆڕانكاری ڕیشەیی دروست دەكات لە نزیكبونەوەی ئیدارەی ئەمریكا لەسەر كێشەكانی جیهان و بەدەمەوە چونی خێرا بۆ چارەسەر كردنیان" .
بەپێی قسەی ڕۆژنامەكە دێموكراتەكان و هەندێك لە كۆماریەكانیش دودڵن لە هەڵوێستە توندەكانی پۆڵتن دەكرێت "كێشە و ململانێی نێودەوڵەتی زیاتر و توندتر بكات" .
"كریستۆڤەر كۆنز" سیناتۆری دیموكراتەكان دەڵێت: "هەڵوێستی پۆڵتۆن دەربارەی ئێران و كۆریای باكور ، لە باشترین حاڵەتدا دوژمنایەتییەكی تاك لایەنەیە ، و مەترسیدارترین حاڵەتە" .
دوای هەڵبژاردنی ترامپ بەسەرۆكی ئەمریكا و لە دوای (مكماستەر) و (مایكڵ فلین) سێهەم ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییە ، و لایەنگری لێدانی عێراق بو ، وە ئێستاش ئاراستەی بۆچونی ئیدارەی ئەمریكا دەكات بۆ ئەوەی لە كۆریای باكور بدرێت .
وە پێشتریش لە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ" لە بابەتێكدا دەڵێت: "شەڕی بۆماوەیی چاوەڕوان كراو ، لە ڕاستیدا دەبێتە تاكە ڕێگە بۆ قەدەغە كردن و ڕێگەگرتنی كۆریای باكور لە هێرش كردنە سەر ئەمریكا بە سارۆخی نەوەوی" .
كۆریای باكور تەنها وڵات نیە كە پۆڵتۆن دەیەوێت لێی بدات ، بەڵكو لە هەمان كاتدا سورە لەسەر لێدانی ئێران پێش هاتنی ساڵی 2019 .
وە پۆڵتۆن یەكێكە لە هەرە ئۆپزسیۆنە توندەكان بۆ ڕێككەوتنی چەكی ئەتۆمی ئێرانی كە لە یۆلیۆی (2015)دا هێزە گەورەكان واژۆیان كرد بۆ قەدەغەكردنی ئێران لە لایەنگیری و بەدەست نەهێنانی چەكی ئەتۆمی .
هاوڕێی نزیكی ئیسرائیڵ
وە لە هەمان كاتدا ، گۆڤاری "فۆرین پۆلیسی" پێشبینی كردووە "كە پۆڵتۆن یارمەتی گەورە پێشكەش بە ئیسرائیڵ دەكات" .
لەلایەكی تریشەوە ئیسڕائیڵ پێشوازی لە بریارەكە كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ترامپ دەربری لەسەر دامەزراندنی پۆڵتۆن بە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكی و لادانی "هۆربەرت مكماستەر" ، بەپێی قسەی ڕۆژنامەی "هارتس"ی عیبری ، "پۆڵتۆن دژی چارەسەری دو دەوڵەتە" .
"یوسرائیل كاتس" وەزیری پەیوەندیەكان و گەیاندنی ئیسرائیلی وتی: "پیرۆزبایی لە جۆن پۆڵتۆن دەكەم ، بە دامەزراندنی وەكو ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكی" .
هەروەها "كاتس" وتی: " پۆڵتۆن بەهۆی هەڵوێستە توندەكانیەوە بە یارمەتیدەر و پاڵپشتی بەهێزی ئیسرائیل ناسراوە ، بەتایبەتی لەسەر هەڕەشەكانی بۆ سەر ئێران ، وە من دڵنیام كە پۆڵتۆن دەنگێكی گرینگە لە گۆڕەپانی شەڕێكی باش لە دژی شەڕی ناوچەكەمان و هەمو جیهاندا" .
لە لایەكی ترەوە "ئییالیت شاكید" وەزیری دادی ئیسرائیڵی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "سەرۆك ترامپ بەردەوامە لە دامەزراندنی هاوڕێیانی ئیسرائیل لە پۆستە باڵاكاندا ، وە "جۆن پۆڵتۆن" یەكێكە لە هەرە كەسایەتیە گەورەكان كە وەكو ڕاوێژكار دیاری كراوە ، دامەزراندنێكی نایابە" .
لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی "هارتس" بە ناونیشانێكی گەورە نوسیویەتی: "چارەسەری دو دەوڵەتەكە كۆتایی هات" ، وەكو ئاماژەیەك بۆ چارەسەری دروست بونی دەوڵەتی فەلەستین ، لە پاڵیشیدا دەوڵەتی ئیسرائیل .
ڕۆژنامەكە دەڵێت: "لە ڕاستیدا پۆڵتۆن دژی چارەسەری كێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلە ، كە لە رابردودا داوای كردووە شاری غەزە ڕادەستی وڵاتی میسر بكرێت و بەری ڕۆژئاواش ڕادەستی ئەردەن بكرێت" .
پۆڵتۆن پێشتر باڵوێزی ئەمریكا بووە لە نەتەوە یەكگرتووەكان ، لە مانگی ڕابردودا و لە دوای زنجیرەیەك لە لادان و دەست لەكار كێشانەوە لە گروپەكەی ترامپ ، ئەوە بو كەوا ترامپ هەستا پۆڵتۆنی دامەزراندەوە .
وە پۆڵتۆن پارێزەر و دیبلۆماسی ئەمریكی (تەمەن 69 ساڵ) لە سەردەمی كۆماریەكان و سەرۆكەكانی ڕۆناڵد ڕیگان و جۆرج بۆشی باوك و جۆرج دەبلیوبۆش خزمەتی كردووە .
جۆن پۆلتۆن لە 20 نۆڤەمبەری 1948 لە ویلایەتی ماریلاند لە دایك بووە ، لە ناوچە و ژینگەیەكی میلی گەشەی كردووە و پێگەیشتووە ، و لە ساڵی 1970 پەیوەندی بە زانكۆی "بیل" بەشی یاساوە كردووە و لە 1974 بە پلەی نایاب تەواو كۆلێژەكەی كردووە .
وە لە واشنتۆن و دواتی تەواو كردنی زانكۆ لە چەند نوسینگەیەكی پارێزەری تا 1997 كاری كردووە ، دواتر لە پەیمانگای "ئەمریكان ئینتەر برایز ئەنستیتیۆت" كاری كردووە ، كە یەكێكە لە گرینگترین ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی پارێزگاری لە ئەمریكا ، وە دوای ئەوە وەكو پۆستی جێگری سەرۆكی لێكۆڵینەوەی سیاسی كاری كردووە ، هەروەها وەكو یاریدەدەری جیمس بەیكەر وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریكا كاری كردووە .