زێدان پۆستێكی مۆرینهۆی پێدەدرێت

شەممە, 12 ئازار 2016 09:11

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەلایەن سەرۆكی یانەكەوە پۆستێكی پێدەدرێت كە پێشتر بە خۆزێ مۆرینهۆ دراوە".

باكو گۆنزالێس رۆژنامەنوس لەئێستگەی كادینا كوبی بڵاوی كردەوە : " زێدان پۆستی بەرێوەبەری گشتی یانەكەی پێددرێت ، ئەو دەتوانێت سەرپشك بێت لەگواستنەوە و فرۆشتنی یاریزانان".

ئەو ووتیشی : " ئەم پۆستە لەپاڵ پۆستی راهێنەرایەتی دەبێت ، لەدەسەڵاتیدا دەبێت بۆند لەگەڵ هەر یاریزانێك واژۆبكات و هەر یاریزانێكی بوێت بیخاتە دەرەوەی یانەكە".

باكۆ ووتیشی : " پێشتر ئەم پۆستە تەنها بە خۆزێ مۆرینهۆ دراوە كە دەیتوانی بۆند لەگەڵ یاریزانان واژۆبكات بێ گەرانەوە بۆ بەرێوەبەری گشتی یانەكە".