راهێنەری خیتافی : بۆ بردنەوە دەچینە كامپ نو

12/03/2016 - 12:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

فران ئیسكریبای راهێنەری یانەی خیتافی ئاشكرای دەكات ئێمە بۆ كارێكی ئیجابی دەچینە كەتەلۆنیا و دەبێت متمانەمان بەتواناكانمان هەبێت".

فران لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی : " ئێمە ئەركێكمان هەیە لەیارییەكەی بەرامبەر بارسا ، ئەویش ئەوەیە كە متمانەمان بەتواناكانی خۆمان هەبێت و هەلەكان بقۆزینەوە".

راهێنەری یانەی خیتافی ووتی : " ئێمە لەكاتێكدا دەچینە نێو كامپ نو كۆمەڵێك یاریزانێ پێكراومان هەی و چەند یاریزانێكیشمان دووچاری سڕكردن بوون".

فران ووتی : " لەسەرمان پێویستە ریزەكانمان رێكبخەین ، هیوادارین بارسا لەرۆژی خۆی نەبێت و دەرفەت بۆ ئێمە برەخسێنێت كارێكی ئیجابی بكەین".