دروستكردنی كولێرە بە قیمە، هەنگاوەكانی ئاسانن ، هەموومان دەیزانین

27/02/2016 - 20:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كەرەستەكان :

1-شەش پەرداخ ئارد

2-دوو هێلكە

3-یەك پەرداخ شیر

4-نیو پەرداخ ڕۆن

5-یەك كیسەی بچوك خومرەی خێرا

6-یەك عەیارە شەكر

7-خوێ بەپێی پێویست

8- 750 گرام قیمە

9- یەك سەلك پیاز

10- كەوچكێكی چێشت دۆشاوی تەماتە

سەرەتا بۆ ئامادەكردنی هەویرەكە ئارد و هێلكە و شیر و ڕۆن و خومرە و شەكر و خوێكە تێكەڵاو بكە بیشێلە و دایبنێ بۆ ماوەی یەك سەعات هەتا هەویرەكە جوان هەڵدێت .

قیمە و پیازەكە خوێ و بیبەری تون و تەماتەی تێبكە و سوری بكەرەوە و هەویرەكە پان بكەرەوە و كەمێك دۆشاوی لێبدە و قیمەكەی بخەرە سەر و سینیەك چەور بكە بە ڕۆن و هەویرە پانكراوەكەی بخەرە سەر و بیخەرە ناو فڕنەوە هەتا ئامادە دەبێت و دەبرژێت .

سەرچاوە:

‏خواردن‏.