دووەم مزگەوت لەبەستەڵەكی باكوور دروست دەكرێت

29/02/2016 - 15:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

لەناوچەكانی بەستەڵەكی باكوور موسڵمانەكان مزگەوتێكی تریان بۆ جێبەجێكردنی بنەماكانی ئایینەكەیان دروستكردو خۆشحاڵیش بوون.

مزگەوتەكە لەناوچەی (نانۆڤۆت) لەكەنەداو نزیك بەستەڵەكی باكوور دروستكراوە، ئەوەش دەبێتە دووەم مزگەوت لەوەتەی ساڵی (2010) كاتێك مزگەوتێك لەشارۆچكەی (ئینۆڤیك) دروستكرا.

ئەمەو لەشاری (ئیكالێت) نزیكەی (100) موسڵمان ژیان بەسەر دەبەن و بەكردنەوەی مزگەوتەكە ئەوان لەوێدا نوێژەكانیان و بنەماكانی ئایینی ئیسلام فێر دەبن.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (برێت بارت) بیرۆكەی دروستكردنی ئەو مزگەوتە بۆ ساڵی (2009) دەگەڕێتەوەو ئێستاش تێچووەكەی (800) هەزار دۆلارە.