نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

29/02/2016 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی بە ڕێژەیەكی كەم بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو ئاماژەكانیش باس لە باشتكردنو بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەكرێت لە داهاتودا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە بەشێوەیەك نەوتی برێنت لە 2,1% بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلیك نەوت گەیشتەوەتە ٣٥ دۆلار و ٥١ سەنت هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش 16سەنت بەرزونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو نرخی یەك بەرمیل بە ٣٢ دۆلار و ٩٤ سەنت فرۆشراوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە"شارەزایانی بواری نەوت بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەمشێوەیە بەئاماژەدانیك دادەنینن بۆ باشتركردن ووبەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەوەش دوای ئەوەی بۆماوەی 20 مانگە نرخی نەوت روو لەدابەزین دەكات"